پارتی فەرمانڕەوا لە هیند داوا لە موسڵمانان دەکات گۆشتی مانگا نەخۆن..!

ئەو بۆ ڕۆژنامەی (ئێکسپرێسی هیندی) ووتی: موسڵمانان بۆیان هەیە لەم وڵاتەدا بژین بەڵام پێویستە لەسەریان دەستهەلگرن لە خواردنی گۆشتی مانگا.
لە زۆربەی ویلایەتەکانی هیندستاندا سەربڕینی مانگا یاساغ و قەدەغەیە چونکە هیندۆسەکان بە خواو پەرستراوی خۆیانی دادەنێن..!
شایەنی باسە مانگی ڕابووردوو موسلمانێکی هیندی تەمەن 50 سال لە لایەن هیندۆسەکانەوە لە ویلایەتی (ئەوتار برادیش) کوژرا لەسەر ئەوەی خێزانەکەی گۆشتی مانگا بەکاردێنێت, هەروەها کوڕە تەمەن 22 ساڵەکەشی لەو هێرشەدا بۆ سەریان بە سەختی بریندار بوو.
ليست هناك تعليقات: