لە فەڕەنسا: قوتابیانی موسڵمانان پێویستە گۆشتی بەراز بخۆن, یان هیچ خواردن نییە بۆ ئەوان..!

(هەر ئەمە هەیە..گۆشتی بەراز, یان هیچ شتێک)! ئەمە وەڵامی بەرپرسی شارەوانی یەکێک لە شارەکانی فەڕەنسا بوو کە بڕیاری داوە خواردنی گۆشتی بەراز بە زۆر بسەپێنێت بەسەر سەرجەم قوتابییەکاندا ئەویش لە وڵامی دایکێکی موسڵمان کە ڕەخنەی لەم بڕیارە گرتبوو.

عائیشە طەباخ سەرسام بوو کاتێ بیستی تاکە ژەمی خواردنی قوتابخانە کە پێویستە منداڵەکانی بیخۆن بریتییە لە گۆشتی بەراز, وە کاتێ پەیوەندی کرد بە شارەوانی (شیلی-مازارین)ەوە کە خۆی نیشتەجێی ئەو شارەیەو ڕەخنەی ئەوەی گرت ڕووبەڕووی وەڵامێکی زۆر توند بوویەوە بەوەی: (لەمەودوا هەر ئەوە هەیە, گۆشتی بەراز, یان هیچ خواردنێکی تر نییە)
ئەم هەنگاوەش دوای ئەو هەموو کێشمەکێش و جەنگەی فەڕەنسای دایکی عەلمانییەت دێت کە لەسەر حیجاب و نیقاب لەگەڵ موسڵماناندا كردی..
ڕۆژنامەی (گاریان)ی بەریتانی لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕایگەیاند: ئەو جەنگە لە کاتێکدا دروستکراوە زۆرێک لە ڕەخنە گران پێیان وایە ئەم ژەمە گۆشتی بەرازییە جێگای نیقاشە, چونکە ناکرێت بە قوتابییەکی موسڵمان یان جولەکە بوترێت: ئەگەر دەتەوێت ببیتە کەسێکی فەڕەنسی پێویستە لەسەرت گۆشتی بەراز بخۆیت..!

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *