(غەززە)ى بیمار............(هۆنراوە)

(غزە) ی بیمار ,کوفر تەزێن
(غزە)ی زامار,خەڵتانی خوێن
گەرچی لەژێر...
ئاسمانی ئاگردا ئەژین..
بەڵام وەک شێر...
ڕۆڵەکانت پێمان ئەڵێن:
ئێمەی صەفی دوژمن شکێن
چۆک دانادەین,
ھەر سەربەرزین..


***


(غزە) ی بیمار...
شاری ئازار...
گەلێک زامدار...
بەڵێن بێ بە پەروەردگار...
گەر بمێنین..
تۆڵەی ئێوەی ماندوی بێ چار...
ئێوەی نازدار...
وەک و شێرێکی بریندار...
لەو دڕندانە بسێنین.. .

***

(غزە)ی ژێر تانک و دەبابە..
شاری تاقانەو وێرانە...
دڵنیابە..
ئازاری تۆ
ھاواری تۆ
گریان و ناڵەو زاری تۆ
ئێش و زامی ھەموو مانە...

***

(غزە) ی مەزڵوم
دڵنیابە...ئەم عەزابە
ئەم ھەموو ئازار و زامە!
دایکانی جەرگ سوتاوت...
جەستەو لاشەی کون کراوت...
خانو تەپۆلکەی ڕوخاوت...
مژدەیەکی بەردەوامە !
ئەم پەیامە
ئەگاتە جێ و
سەربەرزیش ھەر بۆ ئیسلامە.

-یاخی-
٢٥.٧.٢٠١٤

(سلێمانی)

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *