حیکمەتى كوشتنى شەوگەرد چىیە؟

شەوگەرد بە عەرەبى پێى دەڵێن (الوزغ), بە عامیش بە (ابو بریص) یان (البرصي)، و(البعرصي)، و(الضاطور) ناودەبرێت. لە میصریش پێىدەڵێن: ( البـُـرْص).
ئەو زیندەوەرە خشۆکەى هەموومان بینیومانە کە بە زۆرى لە وەرزى گەرماى هاویندا بە بنمیچ و دیوارەکانەوە و نزیک ڕووناکىیەکان دەبینرێن..بە زۆرتر لە شوێنە کۆن و کەلاوەکاندا زۆرن, دواى خۆرئاوا بوون دەردەکەون, دوو چاوى دەربۆقیو و پێستێکى تەنک و کلکێکى درێژتر لە لاشەى هەیە. ڕەنگى بە زۆرى بێجىى یەو ڕەنگى تریشى هەیە.

ئەم گیانلەبەرەش یەکێکە لەو زیندەوارەنەى فەرمان کراوە بە کوشتنیان هەروەکو مارو دوپشک و مشک و زەردەواڵەو ...هتد..
عن أبي هريرة(رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (من قتل وزغة في أول ضربة فله كذا وكذا حسنة ومن قتلها في الضربة الثانية فله كذا وكذا حسنة دون الحسنة الأولى ومن قتلها في الضربة الثالثة فله كذا وكذا حسنة لدون الثانية).  رواه مسلم وأبو داود والترمذي وابن ماجه وصححه الألباني أنظر صحيح الترغيب والترهيب (2978), وفي رواية لمسلم: (مَنْ قَتَلَ وَزَغًا فِى أَوَّلِ ضَرْبَةٍ كُتِبَتْ لَهُ مِائَةُ حَسَنَةٍ وَفِى الثَّانِيَةِ دُونَ ذَلِكَ وَفِى الثَّالِثَةِ دُونَ ذَلِكَ).
واتە: هەرکەسێک بەیەکەم لێدان و پیاکێشان شەوگەردێک بکوژێت ئەوا ئەوەندەو ئەوەندە چاکەى بۆ دەنوسرێت, وە بە دووەم پیاکێشانیش ئەوەندە چاکەى بۆ دەنوسرێت کەمتر لەوەى یەکەم, بە هەمان شێوەش بە سێیەم پیاکێشان, لە ڕیوایەتەکەى ئیمامى موسلیمدا هاتووە: بەیەکەم پیاکێشان سەد چاکەى بۆدەنوسرێت.
وعن سائبة مولاة الفاكه بن المغيرة: ( أنها دخلت على عائشة(رضي الله عنها) فرأت في بيتها رمحا موضوعا فقالت: يا أم المؤمنين ما تصنعين بهذا؟ قالت: أقتل به الأوزاغ فإن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) أخبرنا أن إبراهيم (عليه السلام) لما ألقي في النار لم تكن دابة في الأرض إلا أطفأت النار عنه غير الوزغ فإنه كان ينفخ عليه فأمر رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بقتله). رواه ابن حبان في صحيحه والنسائي بزيادة, وقال الألباني صحيح لغيره أنظر صحيح الترغيب والترهيب(2979).
واتە: سائیبەى خزمەتکارى الفاکە چووە ماڵى خاتوو عائیشە(ڕەزاى خواى لێ بێت) و بینى ڕمێکى داناوە فەرمووى: دایکى بڕواداران ئەمە بۆچى بەکاردێنیت؟ فەرموى: شەوگەردى پێ دەکوژم, چونکە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) هەواڵى پێداوین کە پێغەمبەر ئیبراهیم (علیه السلام) کاتێ هەڵدرایە ناو ئاگرەکەوە هیچ گیانلەبەرێک لەو ناوەدا نەبووە ئیلا ویستویەتى ئاگرەکە بکوژێنێتەوە جگە لە شەوگەرد, ئەچوون فوویان دەکردە ئاگرەکەو خۆشیان دەکرد, هەر بۆیە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانى کردووە بە کوشتنیان.

وعن عامر بن سعد عن أبيه (رضي الله عنه) أن النبي (صلى الله عليه وسلم) أمر بقتل الوزغ وسماه فويسقا). رواه مسلم وأبو داود. صحيح الترغيب والترهيب(2981).
واتە: پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانى کردووە بە کوشتنى شەوگەرد و ناوى بردوون بە فوەیسق(واتە لە تەبیعەتى ئاژەڵى دەرچووە بەوەى زۆر زیانبەخشەو فەرمان کراوە بە کوشتنى)

حیکمەتى کوشتنى شەوگەرد چىیە؟

وەک لە فەرمودەکاندا هاتووە هۆکارى کوشتنى شەوگەرد لەبەرئەوەیە کە ئاگرەکەى ئیبراهیم پێغەمبەرى(علیه الصلاة والسلام) خۆشکردووە, ئێمەش بۆ دەربڕینى دوژمنایەتیمان بۆ دوژمنى باوە گەورەو پێشەنگى یەکخواپەرستان ئیبراهیمى خەلیل(علیه الصلاة والسلام) دەیکوژین. جگە لەوەى جێبەجێ کردنى فەرمانى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله علیه وسلم) کە فەرمانى کردووە بە کوشتنى.
هۆکارێکى تری ئەوەیە کە شەوگەرد یەکێکە لە زیندەوەرە زیانبەخشەکان, چونکە پیسەو خواردن و خواردنەوە پیس دەکات. وە بە هۆى ئەوەى لە شوێنى پیسدا دەژى و خواردنى مێشک و مێشولەیە زۆر کات گوێزەرەوەى نەخۆشى و دەردە. بۆ زیاتر شارەزا بوون لە زیانەکانى سەردانى ئەم لینکە بکە:
http://quran-m.com/container2.php?fun=artview&id=1212
هەر بۆیە ئیمامى نەوەوى فەرمویەتى: زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى شەوگەرد لە زیندەوەرە زیانبەخشەکانە./ شرح النووي على مسلم (14/ 236)
وە ئیمامى البیضاوى فەرمویەتى: پیسى ئەو جۆرە زیندەورە گەیشتۆتە پلەیەک شەیتان بەکارى هێناوە بۆ ئەوەى ئەو ئاگرە خۆش بکات کە خەلیلى خوایان(علیه السلام) خستە ناوى, وە یەکێکە لە خاوەن ژەهرو زیانبەخشەکان./فيض القدير (2/ 59)
ئیمامى الخطابى فەرمویەتى: لە خراپىیەکانى تێکدانى خواردنە, بە تایبەت خوێ, خۆ ئەگەر هیچ ڕێگایەک نەبینێتەوە بۆ خراپ کردنى ئەوا خۆى هەڵدەواسێت بە سەقفەکەداو پیسى خۆى فڕێ دەداتە نزیکىیەوە./مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح (12/ 377)


حەمزە بەرزنجى

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *