چى ده‌زانیت ده‌رباره‌ى یاسق؟
كابرایه‌كى بێ بڕوا هه‌بوو ناوى جه‌نگیز خان بوو دهستهلاَتى به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى هۆزه‌كاندا هه‌بوو
ئیمپراتۆریهتێكى پێك هێنابوو له گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆرىیهت له جیهاندا, بهلاَم جه‌نگیز خان گرفتێكى هه‌بوو
گرفتى ئه‌وه‌ى چ یاسایه‌ك دابنێ تا حوكمى مه‌مله‌كه‌ته‌كه گه‌وره‌كه‌ى پێ بكات, تا چاره‌سه به لاى ئه‌وه‌وه دروست كردنى باشترین ده‌ستوور بوو له لایه‌ن خۆیه‌وه, ئه‌و دهستورهشى ناو نا: یاسق
واته ئه‌حكامى پاشایه‌تى, یاسقیش پێكهاته‌یه‌ك بوو له بنچینه‌یه‌ك له گاورێتى و یه‌هودیه‌ت و به‌شێكى تر‌ى له هزرى خۆى داینابوو, وه‌ئیسلام سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بوو له سه‌رچاوه‌كانى یاسادانان له‌و ده‌ستوره‌دا.!!
وه ساڵى 624 جه‌نگیز خان مه‌مله‌كه‌ته‌ى خۆى دامهزراندو وه دابه‌ش كرد به‌سه‌ر هه‌ر چوار كوڕهكانىدا
وه هه‌موشیان حوكمیان به یاسق دهكردو له هه‌موو لایه‌كه‌وه خزمه‌تیان ده‌كرا.
ساڵى 653 یه‌كه‌م ئه‌میرى ته‌تار موسڵمان بوو, ئه‌ویش به‌ره‌كه خان بوو, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ستى گرت به‌سه‌ر حوكمدا له مه‌مله‌كه‌تى رۆژئاوادا ده‌ستى كرد به پیاده‌كردنى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى ده‌ستى كرد به هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ مهمالیكهكانى میێر دژ به برا تهتارهكانى تا ڕێگرىیان لێ بكات له جه‌نگى به‌غداد, وه به فیعلیش كردى.
بهلاَم له ساڵى 656دا هۆلاكۆ ویستى بچێته به‌غداد تا خه‌لیفه موستعێم ى به‌رهه‌ڵستكارى بشكێنێت
خه‌ڵكى هه‌مووى پشتیوانیان ده‌كرد له‌وێدا هۆلاكۆ هاوپهیمانێتىیهكى مه‌غۆلى مه‌سیحى به‌ست
بڕیارىدا هه‌موو ئه‌و ولاَته ئیسلامیانه داگیر بكات كه له ڕێگهىدایه به‌ره‌و ميصر ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر موسڵمانى كوشت تا گه‌یشته فه‌له‌ستین.
ساڵى 658 ى كۆچى سەرکردە قوطز بۆى ده‌رچوو.. تا به‌ره‌نگارى سوپاى ته‌تاره‌كان ببێته‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تى كاتابگا خان بوو له عه‌ین جالوتى فه‌له‌ستین به‌یه‌ك گه‌یشتن, جا بێ گومان وه‌ك خۆتان ده‌زانن ته‌تاره‌كان شكستێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان خوارد له‌و شه‌ڕه‌دا, له ڕاستىدا ته‌تاره‌كان تا عێراق پاشه‌كشه‌یان كرد
له‌و جێگایه‌دا مانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى ساتێكى گونجاویان ده‌كرد بۆ هێرش بردنه‌وه هه‌تا عهباقهخانى كوڕى هۆلاكۆ بوو به سه‌رۆك, جارێكى تر هاوپهیمانێتىیهكى مه‌غۆلى مه‌سیحى به‌سته‌وه, جارێكى تر هێرشیان كرده سه‌ر هێزى موسڵمانان و سوڵتان قلاون به‌ره‌نگاریان بویه‌وه‌و شكستێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان خوارد له جه‌نگى حیمێى دووه‌مدا.
له سامسا ئه‌باقا خان مرد, دواى خۆى نیكۆلاس ئیكۆدۆر حوكمى گرته ده‌ست, له مهسیحىیهوه بو به موسڵمان و ناوى خۆى گۆڕى بۆ ئه‌حمه‌د ئیكۆدۆر, ئه‌میش وه‌ك به‌ره‌كه خانى پێش خۆى هه‌ر له‌گه‌ڵ بوو به موسڵمان ده‌ستى كرد به جێبه‌جێ كردنى ئه‌حكامه‌كانى ئیسلام به پلهپلهو وازى له یاسق هێنا
وه ده‌یویست پهیوهندىیهكانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا چاك بكاته‌وه, بێ گومان بێ ئه‌وه‌ى ته‌تاره‌كان به‌ئه‌مه بزانن.
ساڵى 683 شۆڕشێكیان له دژى كرد‌و له سێداره‌یان دا‌و كوڕه‌كه‌یان له جێگاى دانا كه ناوى ئهراغۆن كوڕى ئهباغان خان, ئه‌میان ده‌ستى كرده‌وه به جێبه‌جێ كردنى یاسق و دژایه‌تى كردنى موسڵمانان
ئیتر ئه‌مه به‌رده‌وام بوو..پاشایه‌ك ده‌هات و یه‌كێكى تر ده‌ڕۆیشت ..
تا پاشایه‌ك هات ناوى غازان كوڕى ئهراغۆن بوو, ئه‌م كاتێ موڵكى گرته ده‌ست له سه‌رده‌ستى وه‌زیرێكى موسڵمان بوو كه زانایه‌كى فاسى بوو به ناوى رشید ا‌لدین فضل الله موسڵمان بوو له دایك و باوكێكى جوله‌كه, بڕیارێكى ده‌ركرد بۆ یه‌كه‌م جار بوو له مێژووى ته‌تاردا شتى وا بڕیار بدرێت:
ئه‌ویش دینى ئیسلام دینى ڕه‌سمى ده‌وڵه‌ت دەبیێت. وه جیابوویه‌وه له سوڵته‌ى ئهفخانى گه‌وره له صین, ئه‌م سوڵتان مه‌حموده خاڵێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له مێژووى یاسق دا
بۆ؟
چونكه به پێچه‌وانه‌ى به‌ره‌كه خان و ئه‌حمه‌د ئیكادۆر كه پێش ئه‌م موسڵمان بوون و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى موسڵماناندا حاكمێكى به‌ناو موسڵمان به یاسق حوكمى ده‌كردن نه‌ك شه‌ریعه‌ى ئیسلامى..
ساڵى 699 مه‌حمود خان ئیعلانى هاوپهیمانێتىیهكى مه‌سیحى مه‌غۆلى كرده‌وه‌و هێرشى كرده سه‌ر شام, بهلاَم ئه‌م جاره جیاواز بوو, چونكه به‌هانه‌و بیانوى ئه‌وه بوو كه موسڵمانه‌و ده‌بینێت مه‌مالیكه‌كان فاسید و گه‌نده‌ڵ و یاخین و ئه‌ویش هاتووه تا موسڵمانان ڕزگار بكات له چنگى حوكمى مه‌مالیكه‌كان
وه له‌گه‌ڵ سوپاكهىدا قازى و ئیمام و شێخ و بانگبێژى هێنابوو,
وه سوڵتان پێى وابوو سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر مه‌مالیكه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى ناێرى كوڕى محمد قه‌له‌مۆن له جه‌نگى وادى خازندارو چوونه ناو شارى دیمهشقهوهو سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌بوو به ته‌واوى شاریان كاول كرد
كوشتار و ئه‌تك و دزىیان له خه‌ڵكه‌كه‌ى كرد, سوپا به‌رده‌وام بوو له پێش ڕه‌وى كردن تا گه‌یشته غه‌ززه
هه‌ڵوێستى زانایانى موسڵمانان و له سه‌روى هه‌موشیانه‌وه شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمییه(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) به ته‌واوى ڕوون بوو, له سه‌ره‌تادا ڕه‌فزى سوڵتان محمودیان كرد‌و ئامۆژگارىیان كرد, بهلاَم دواتر كه زانیان قسه كردن له‌گه‌ڵى هیچ سوودى نىیه ئه‌و كات زانایان فه‌تواى شه‌ڕ كردنیان له دژى ڕاگه‌یاند, وه له هۆكارى سه‌ره‌كى جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵى بریتى بوو له‌وه‌ى كار ده‌كات به یاسق له جیاتى قورئانى خواى گه‌وره
جا ئاخۆ ئه‌وه موسڵمانه؟!
ئیبن ته‌یمیه(ڕەحمەتى خواى لێ بێت)په‌یامه مهشهورهكهى نارد بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیسلامىیهكان به مه‌به‌ستى بانگ كردنیان بۆ كوشتار كردنى ته‌تاره‌كان.
ئیبن ته‌یمییه له پهیامهكهىدا فه‌رموى:
(إلَى مَنْ يَصِلُ إلَيْهِ مِنْ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ..... فَإِنَّ عَسْكَرَهُمْ مُشْتَمِلٌ عَلَى أَرْبَعِ طَوَائِفَ : كَافِرَةٌ بَاقِيَةٌ عَلَى كُفْرِهَا.............
وَطَائِفَةٍ كَانَتْ مُسْلِمَةً فَارْتَدَتْ عَنْ الْإِسْلَامِ وَانْقَلَبَتْ عَلَى عَقِبَيْهَا.....
فِيهِمْ أَيْضًا مَنْ كَانَ كَافِرًا فَانْتَسَبَ إلَى الْإِسْلَامِ وَلَمْ يَلْتَزِمْ شَرَائِعَهُ...
وَفِيهِمْ صِنْفٌ رَابِعٌ شَرٌّ مِنْ هَؤُلَاءِ . وَهُمْ قَوْمٌ ارْتَدُّوا عَنْ شَرَائِعِ الْإِسْلَامِ وَبَقُوا مُسْتَمْسِكِينَ بِالِانْتِسَابِ إلَيْهِ . .......
كُلُّهُمْ يَجِبُ قِتَالُهُمْ بِإِجْمَاعِ الْمُسْلِمِينَ حَتَّى يَلْتَزِمُوا شَرَائِعَ الْإِسْلَامِ وَحَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ وَحَتَّى تَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ - الَّتِي هِيَ كِتَابُهُ وَمَا فِيهِ مِنْ أَمْرِهِ وَنَهْيِهِ وَخَبَرِهِ - هِيَ الْعُلْيَا . هَذَا إذَا كَانُوا قَاطِنِينَ فِي أَرْضِهِمْ فَكَيْفَ إذَا اسْتَوْلَوْا عَلَى أَرَاضِي الْإِسْلَامِ / مجموع الفتاوى28/410-416
واتە: بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌ى پێ ده‌گات له ئیمانداران وموسڵمانان:......
سه‌ربازگه‌ى ته‌تاره‌كان چوار جۆر خه‌ڵكى له خۆ ده‌گرێت:
1-كافرێك كه له‌سه‌ر كوفرهكهى ماوه‌ته‌وه
2-كۆمه‌ڵیكى تر پێشتر موسڵمان بووه‌و دواتر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له ئیسلام
3-وه كه‌سانێكى تریان تیایه كه پێشتر كافر بووه‌و دواتر خۆى داوه‌ته پاڵ ئیسلام و پابه‌ند نه‌بووه به شهرائیعهكانىیهوه
4-وه پۆلى چواره‌میشیان كه له هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر خراپتره: كه‌سانێكن كه له شهرائیعهكانى ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و كه‌چى به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن موسڵمانین.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش واجب شه‌ڕیان له دژ بكرێت به یه‌كده‌نگى موسڵمانان هه‌تا شهرائیعهكانى ئیسلام جىێبهجىَ ده‌كه‌ن و هه‌تا فیتنه‌و شیرك نه‌مێنێت و دین هه‌مووى بۆ خواى گه‌وره بێت و هه‌تا ووشه‌ى خواى گه‌وره كه بریتىیه له كتێبه‌كه‌ى و ئه‌و فه‌رمان و نه‌هى و ههوالاَنهى تیایه‌تى به‌رز و بڵند بێت.
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له ولاَتى خۆشیاندا بن, چ جاى ئه‌گه‌ر ده‌ستیان گرتبێت به‌سه‌ر ولاَتى موسڵمانانداو داگیریان كردبێت
بىَ گومان موسڵمانان توانیان دیمه‌شق و حه‌له‌ب ئازاد بكه‌ن و له سوڵتان مه‌حمودى بسه‌ننه‌وه
بهلاَم سوڵتان مهحمودو هاوپه‌یمانه ێهلیبىیهكانى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون هێرش بكه‌نه سه‌ر شتێكى تر
تا ساڵى 702
تا سوڵتان مه‌حمود خۆى بڕیارى دا كه خۆى كۆبكاته‌وه تا هێرش بكاته سه‌ر دیمه‌شق, جارێكى تر ئیبن ته‌یمییه فه‌تواكانى خۆى بلاَوكردهوه به گرنگى شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ تهتارهكاندا ئه‌گه‌ر چى ئیدیعاى ئیسلامه‌تیش بكه‌ن. جارێكى تریش له گرنگترین بڕگه‌كانى هۆكارى ئه‌و فه‌توایه‌ى ئه‌وه بوو كه ئه‌وان حوكم به یاسق ده‌كه‌ن.
ئیبن ته‌یمییه(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رموێت:
(وَلَا يَلْتَزِمُونَ الْحُكْمَ بَيْنَهُمْ بِحُكْمِ اللَّهِ ؛ بَلْ يَحْكُمُونَ بِأَوْضَاعِ لَهُمْ تُوَافِقُ الْإِسْلَامَ تَارَةً وَتُخَالِفُهُ أُخْرَى....وَقِتَالُ هَذَا الضَّرْبِ وَاجِبٌ بِإِجْمَاعِ الْمُسْلِمِينَ وَمَا يَشُكُّ فِي ذَلِكَ مَنْ عَرَفَ دِينَ الْإِسْلَامِ وَعَرَفَ حَقِيقَةَ أَمْرِهِمْ ؛ فَإِنَّ هَذَا السِّلْمَ الَّذِي هُمْ عَلَيْهِ وَدِينَ الْإِسْلَامِ لَا يَجْتَمِعَانِ أَبَدًا)/مجموع الفتاوى 28/505
واتە: ئەوان حوكمیان له ناو خۆیاندا به حوكمى خوا ناكه‌ن, به‌ڵكو حوكم ده‌كه‌ن به چه‌ند شتێكى تر كه هه‌ندێك جار مووافهقهى ئیسلام ده‌كات و هه‌ندێك جارى تریش پێچه‌وانه‌یه پێى. وه كوشتار كردنى ئه‌و جۆره كه‌سانه واجبه به یه‌كده‌نگى موسڵمانان, هه‌ر كه‌سێك حوكمى ئیسلام بزانێت و شاره‌زا بێت به ڕاستى حاڵى ئه‌وان گومانى نىیه له‌مه‌دا, چونكه ئه‌و ئاشتىیهى ئه‌وان له‌سه‌رین و دینى ئیسلام هه‌رگیز یه‌كناگرنه‌وه.
زانایانى ئیسلام و له سه‌رى هه‌موشیانه‌وه ئیبن ته‌یمیه(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) ده‌رچوون و چون بۆ لاى حاكمانى موسڵمانان تا بانگیان بكه‌ن بۆ كوشتارى ته‌تاره‌كان. پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه‌و قهلاَو سنوره‌كانیان قایم كرد.
ئیبن ته‌یمیه(ڕەحمەتى خواى لێ بێت)ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ى كرد:
(إذا رأيتموني من ذلك الجانب وعلى رأسى مصحف فاقتلوني) البدایة والنهایة14/24
واتە: ئه‌گه‌ر منتان بینى له‌وبه‌ره‌وه واته له لاى تهتارهكانهوهو له سه‌ر سه‌ریشم قورئانێكم هه‌ڵگرتبوو بمكوژن.
به‌ره‌نگار بوونه‌وه ڕووىدا له نێوان سوڵتان مهحمودو ێهلیبىیه هاوپه‌یمانه‌كانى له لایه‌ك و مهمالیكهكانیش له لایه‌كى تره‌وه به سه‌ركردایه‌تى سوڵتان ناێر محمد كوڕى قه‌له‌مۆن له جه‌نگى شه‌قحه‌ب له ساڵى 702, وه كۆتایى جه‌نگ هات به شكستى ته‌تاره‌كان به شكستێكى زۆر قورس, و بۆ كۆتا جار پاشه‌كشه‌یان كرد له دیمه‌شق و وورده وورده دهوڵهتهكیان ده‌پوكایه‌وه.
ڕۆژههلاَتناسهكان پێیان وایه یاسق ده‌ستورێكى لێبوردهیىیانهیهو به‌رییان كرد له هه‌موو ئه‌و ئه‌حكامه خوێناوىیانهى كه تیایدا بووه.
بۆ؟
چونكه باسى دینى ده‌وڵه‌تى نه‌كردووه‌و هیچ چینێكى جیا نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ى تر, له ڕاستیشدا ئه‌م قسه‌یه‌ش ته‌نها نهزهڕىیه نىیه. له زه‌وى واقیعدا ته‌تاره‌كان هیچ كات له‌وانه‌یان نهدهپرسى كه شوێنیان ده‌كه‌وتن: ئاخۆ دینه‌كه‌ت چییه؟ واته ئاخۆ: موسڵمانیت؟ مه‌سیحیت؟ بوزیت؟ مادام حوكمى به یاسق بكردایه‌و له‌گه‌ڵیان دژ به دوژمن بجه‌نگایه ئیتر تۆ له‌وان حساب بوویت ئه‌گه‌رچى بشبویتایه به سه‌رۆك
وه‌سفى یاسق ده‌كرێت به‌وه‌ى یه‌كه‌م نمونه‌ى لاوازى بووه له جیهانى ئیسلامىدا له‌گه‌ڵ حه‌رام كراوه‌كانى ته‌شریعاتى ئیسلامىدا ده‌ده‌ن به‌یه‌كدا, بهلاَم هه‌ڵوێستى موسڵمانان به‌رامبه‌رى له كاتى خۆىدا ته‌واو ڕۆشن بوو, ئه‌ویش بریتى بوو له ڕه‌فزى ته‌واوى هه‌ر یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ى ئه‌حكامه ئیسلامىیهكان بێت, ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكارى جه‌نگى ته‌تاره‌كان بوو دژ به سوڵتان مه‌حمود وه‌ك پێشتر بینیت.
ئیبن كه‌ثیر(ڕەحمەتى خواى لێ بێت)ده‌فه‌رموێت:
(فمن ترك الشرع المحكم المنزل المنزل على محمد بن عبد الله خاتم الانبياء وتحاك إلى غيره من الشرائع المنسوخة كفر فكيف بمن تحاكم إلى الياسا وقدمها عليه من فعل ذلك كفر بإجماع المسلمين قال الله تعالى أفحكم الجاهلية يبغون ومن أحسن من الله حكما لقوم يوقنون وقال تعالى فلا وربك لا يؤمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجا مما قضيت ويسلموا تسليما). البداية والنهاية13/138
واتە: هه‌ركه‌سێك واز له‌و شه‌رعى چه‌سپاوو موحكه‌مه بێنێت كه دابه‌زێنراوه بۆ سه‌ر محمدى كوڕى عبدالله(صلى الله عليه وسلم)ى كۆتاى پێغه‌مبه‌ران و حوكم به‌رێته‌وه بۆ لاى شتى تر له شه‌ریعه‌ته نه‌سخ بووه‌كان ئه‌وا بێ بڕوا بووه. چ جاى كه‌سێك حوكم به‌رێته‌وه بۆ لاى یاسا‌و بیخاته پێش شه‌رعى خواوه, هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره بكات ئه‌وا به یه‌كده‌نگى موسڵمانان كافر بووه
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ يَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمٗا لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ) (المائدة :٥٠)
واتە: ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
وه ده‌فه‌رموێت: (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَرَجٗا مِّمَّا قَضَيۡتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسۡلِيمٗا)(النساء :٦٥)
واتە: نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.وەرگیراو
No comments: