كاریگه‌ری ترسناكی فلیمه هاورده‌كان له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا
ئه‌و فلیمانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ناو بازاردا به بێ هیچ چاودێرییه‌ك ده‌فرۆشرێت و مێشك و هۆشی گه‌نج و لاوه‌كانمان بارگاوی ده‌كات؛ به راسته‌وخۆ پیلانێكی نه‌خشه بۆ كێشراوی له پشته‌وه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك ئاگای له پرۆتۆكۆله‌كانی جوله‌كه بێت له ده‌رئه‌نجامه سامناكه‌كانی ئه‌م پیلانه تێ ده‌گات و ده‌زانێت ئه‌و لافاوه بێ سانسۆره‌ی فلیم كه له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ئێره‌ی ده‌نێرن بۆچی و به چ مه‌به‌ستێكه!!.
جا ئه‌و فلیمانه‌ش خۆ ده‌بیننه‌وه له فلیمه سێكسی‌و هه‌ست بزوێنه‌كان و فلیمه شه‌ڕه‌نگێزی‌و پڕ له تاوان و توند‌و تیژییهكان و ئه‌و فلیمانه‌ی پڕن له به‌رنامه‌ی وورد بۆ له خشته بردنی موسڵمانان و ناشیرین كردنی كلتور‌و بیر‌و چه‌مكه ئیسلامییه‌كان و هه‌ڵته‌كاندنی په‌روه‌رده‌ی دروستی نه‌وه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی. جا ئێستا با پێكه‌وه له‌و كاریگه‌رییانه وورد بینه‌وه كه ئه‌و فلیمانه به‌جێی ده‌هێڵن له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا:
جا ئه‌و فلیمانه‌ش خۆ ده‌بیننه‌وه له فلیمه سێكسی‌و هه‌ست بزوێنه‌كان و فلیمه شه‌ڕه‌نگێزی‌و پڕ له تاوان و توند‌و تیژییهكان و ئه‌و فلیمانه‌ی پڕن له به‌رنامه‌ی وورد بۆ له خشته بردنی موسڵمانان و ناشیرین كردنی كلتور‌و بیر‌و چه‌مكه ئیسلامییه‌كان و هه‌ڵته‌كاندنی په‌روه‌رده‌ی دروستی نه‌وه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی. جا ئێستا با پێكه‌وه له‌و كاریگه‌رییانه وورد بینه‌وه كه ئه‌و فلیمانه به‌جێی ده‌هێڵن له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا:
یه‌كه‌م: بانگه‌وازكردن بۆ هاوبه‌ش په‌یدا كردن بۆ خوا:
ئه‌مه‌ش ترسناكترینیانه. كه چه‌ند جۆرێكه:
1-بانگه‌وازكردن بۆ بت په‌رستی.
2- فێركردنی په‌رستشه شیركییهكان.
3- بانگه‌وازكردن بۆ گۆر پهرستیو بار پێچانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و نهزرگایانهو دڵ په‌یوه‌ستكردن پێوه‌ی.
4- ناشیرینكردنی ژیاننامه‌ی پیاوچاكان.
دووه‌م: لاوازكردنی بیروباوه‌ری دۆستایهتیو خۆبه‌ری كردن: ئه‌ویش به خۆشه‌ویستكردنی كه‌سانێك كه دوور‌و نزیك هیچ ئیمان و به‌هایه‌كیان پێوه نییه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ناشیرینكردنی موسڵمانان و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه دینداره‌كان له دڵی تهماشاكارانیداو ناساندنیان به چه‌ند كه‌سێكی توندوتیژو پیاوكوژ‌و گه‌مژه‌و.......هتد
سێیه‌م: ناشیرین كردنی ئه‌حكامه شه‌رعییه‌كان: وه‌ك ته‌لاق و فره ژنی‌و حوكمه‌كانی ئیسلام له ده‌ست بڕینی دزو حه‌ددی زیناكارو.....هتد
چواره‌م: ناشیرین كردنی ژیاننامه‌ی پیاوچاكان و زانایان. و ره‌ش كردنی رووی جوانی بانگخوازان
پێنجه‌م: دواخستنی نوێژه‌كان و وازهێنان لێی: ئه‌ویش به سه‌رقاڵكردنی گه‌نجان به بابه‌ته سیحراویو به ووردی به‌رنامه بۆ دانراوه‌كانی ئه‌و فلیمه.
شه‌شه‌م: به‌ره‌و هه‌ڵدێربردنی گه‌نجان و تێكدانیان: و خستنیانه ناو داوی ئاره‌زوو بازی‌و دونیا پهرستیو له بیربردنه‌وه‌ی یادی خوا‌و هه‌وڵدان بۆ كاره به‌سووده‌كان و شكاندنی شه‌رم و شكۆ‌و رێز‌و به‌هاو ئاكاره گه‌وهه‌ر ئاساكانی ئیسلام.
حه‌وته‌م: تێكدانی لایه‌نی ره‌وشت: به دانانی رێگای ناشه‌رعی بۆ تێركردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێكسییه‌كان.
هه‌شته‌م: رووشاندنی نامووس: كه هه‌ندێ جار له ده‌رئه‌نجامی بینینی ئه‌و فلیمه خهللاعییانهوه باوك زینای له‌گه‌ڵ كچی خۆیدا كردووه-په‌نا به خوای په‌روه‌ردگار-.
نۆیه‌م: هه‌ڵته‌كاندنی چه‌مكی (تاوان و خراپه): به‌وه‌ی زۆر بینینه‌وه ئولفه‌ت ده‌گرێت به تاوان و سیما هفامییهكانی وه‌ك: رووتی, مۆسیقا, جگه‌ره كێشان, مه‌ی, زینا ...و خۆی به مافخوراو ده‌زانێ كه نه‌یتوانیوه ئه‌نجامی بدات و كۆمه‌ڵگا به رێگر ده‌زانێ له گه‌یشتن به‌و ئامانجه شهیتانییانهیدا.
ده‌یه‌م: هه‌ڵته‌كاندنی ئادابه شه‌رعییه‌كان: ئه‌و ئادابانه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌كانی لێ بێ به‌شه. وه‌ك رێزی میوان و به ته‌نها نه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی نامهحرهمداو ئیزن خواستنی منداڵ له كاتی چوونه‌وه بۆ ماڵ و ئادابه جوانه‌كانی تر.
یانزه: كه‌ڵه‌كه بوونی تاوان: به هۆی ئه‌و هه‌موو نهزهڕهی ده‌كرێت له‌كاتی بینینی ئه‌و فلیمانهداو بیستنی ئه‌و هه‌موو ووشه شیركیو نادروستانه‌ی تیایه‌تی.
دوانزه: تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ر: ئه‌ویش له چه‌ند روویه‌كه‌وه:
یه‌كه‌م: پیاوه‌كه یان ئافره‌ته‌كه كه‌سێكی یجوانتر ده‌بینێ له‌و فلیمهداو به‌مه‌ش رێز‌و هه‌یبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌لا كه‌م ده‌بێته‌وه‌و لێی ده‌بێزرێت, به تایبه‌تی كه هه‌موو ده‌زانین له‌و فلیمانه‌دا چه‌ندان جۆر میكیاج به‌كارده‌هێنرێت بۆ سه‌رنج راكێشانی بینه‌ران به‌لای ئه‌و ئه‌كته‌ره‌دا.
دووه‌م: به فیرۆدانی كات به‌وه‌ی كاتێ به‌لای ئه‌و فلیمانهوه داده‌نیشن نایانپه‌رژێته سه‌ر گفتوگۆكردن و قسه گۆڕینه‌وه‌و چارهسهردانان بۆ كێشه‌و به‌رنامه دانان بۆ خۆیان و به‌مه‌ش ساردییه‌ك ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌و پیاوه‌ی له‌و جۆره فلیمانه ده‌بینێت غیره‌ت له دڵیدا ده‌مرێت و توانای نامێنێ به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا..وه رێز‌و به‌های ناو ئه‌و خێزانه بارده‌كات و خێزان به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شان ده‌چێت.
سیانزه: هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ندێ ئاكارو ره‌وه‌شتی دوور له قیه‌م و به‌های ئینسانی‌و ئیسلامی: چونكه زۆربه‌ی ئه‌و فلیمانه له ووڵاتانی بیانی ئه‌وروپیدا ده‌ركراون و هاورده‌ی ئێره كراون.
چوارده: چاولێكه‌ری و خۆشوبهاندن و هه‌نگاونان به‌دوایاندا: به‌وه‌ی هه‌ركات جۆره مۆدێلێكی قژ برین و جلوبه‌رگ ده‌بینرێت خێرا لێره‌ش هه‌مان جۆر دووباره بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له دیراسهیهكدا كه له كوێت ئه‌نجامدرا له‌ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری دهرونیو په‌روه‌رده‌یی ته‌له‌فزیۆن و فیدیۆ له‌سه‌ر منداڵ) روون بووه‌وه كه 84%ی منداڵان حه‌زیان به ته‌قلیدكردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانانی فلیمه, كه 75%یان له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدان. جا بزانه پاڵه‌وانانی فلیمهكانیش له چ جۆر كه‌سانێكن؟؟؟ كه به‌مه‌ش چاولێكردنی پیاوچاكان و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی ئاكاره‌كانیان وون ده‌بێت.
پانزه: تێكچوونی گرنگیدان: چونكه ئه‌وانه‌ی كاته‌كانیان به فیلمی ره‌وشت روشێنهرو غه‌رام و دڵدارییه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن بواری گرنگیدانیان تێدا ده‌مرێت به لایه‌نه سوودبه‌خشه‌كانی وه‌ك زانیاری قورئان و فه‌رمووده‌و زانستی دینی ودنیایی .
ترسناكی ئه‌مه‌ش له‌وه‌دایه زانیاری گه‌نجان له‌سه‌ر ناوی ئه‌كته‌ری فلیمه‌كان زۆر زیاتره له ناوی سوره‌ته‌كانی قورئان به‌مه‌ش جیلێك په‌روه‌رده ده‌بێت دوور له بنه‌ما به‌رزه‌كانی ئیسلام و غافڵ له بانگه‌وازو جیهادكردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌مكاران.
شانزه: دواكه‌وتن له بواری خوێندندا:
كه ئه‌م خاڵه لای هه‌مووان روون و دیاره كه ئه‌و فلیمانه چ زیانێكیان داوه له داهاتووی منداڵ و نه‌وه‌كانی دوا رۆَژو چۆ دوایانخستوون له كاروانی پێشكه‌وتن و زانیاری‌دا.........
حه‌ڤده: بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات: ئه‌ویش به نیشاندانی قاڵبی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری بۆیه كراوی ئه‌و وڵاتانه‌و شاردنه‌وه‌ی ناواخنی بۆگه‌نی پڕ له ده‌ردو ئافاتی وه‌ك ئایدزو زوهری و سهیهلان و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانی وه‌ك شێتی‌و خه‌مۆكی‌و دڵه‌راوكێ‌و خۆكوشتن و ئاڵوده‌یی به مادده سڕكه‌رو بێ هۆشكهرهكانهوهو.......هتد.
هه‌ژده: خه‌فه‌ت و بیركردنه‌وه: ئه‌ویش به هۆی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌شهه‌دانه له بیر‌و هۆشدا.
نۆزده:كات به فیرۆدان.
بیست: پشتكردنه خوێندنه‌وه‌و موتاڵاكردن.
بیست و یه‌ك: خوگرتن به دره‌نگ خه‌وتنه‌وه: له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش دروست بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌خۆش و هه‌رده‌م خه‌مۆك و لاشه بێ هێزو له هه‌مان كاتیش‌دا فه‌وتاندنی نوێژی به‌یانی.
بیست و دوو: كاریگه‌ری ئابوری. به‌وه‌ی ساڵانه چه‌ندان ملیۆن دۆلار به خه‌رج ده‌درێت بۆ كرین و هاورده‌كردنی ئه‌و ئامێر‌و فلیمانه. له ئامارێكی گشتیدا ته‌نها ساڵی 1982 له سعودیه كه ووڵاتێكی پڕ له موسڵمانه بڕی پاره‌ی بهخهرجدراو بۆ هێنان و كڕینی فیدیۆ له ده‌ره‌وه گه‌یشته (475,362,000) ریال!!!! وه هه‌ر ئه‌و ساڵه بایی (102,505,000) ریال شریتی فلیم كڕدراوه. كه كۆی هه‌مووی ده‌كاته (577.867.000)ریال , واته نزیكه‌ی نیو ملیار!!!! ئه‌مه ته‌نها له ساڵێكداو له یه‌ك ووڵاتداو ته‌نها بۆ فیدیۆو كاسێتی فلیم جگه له شریتی تۆماركراوی گۆرانی‌و ته‌له‌فزیۆن و شتی تر...... له كاتێكیشدا به سه‌دان و هه‌زاران موسڵمانی ره‌ش و رووت له برساندا ئهتلێنهوهو چه‌ندان ووڵات پێویستی به كۆمه‌كی ماددی وڵاتانی تره..!!
بیست و سێ: فێربوونی هونه‌ری تاوانكردن:
له ساڵی 1984مه‌جلیسی به‌ریتانی دانیشتنێكی سازدا بۆ موناقه‌شه‌كردنی چۆنیه‌تی فرۆشتن و رێكخستنی فلیمه‌كان, ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماره‌كانی به‌ریتانیا ده‌ریخستبوو كه ئاستی توندوتیژیو تاوان به شێوه‌یه‌كی به‌چاو به‌رز بووه‌ته‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و فلیمانه‌ی هه‌یه...
له كوردستانیش له سایه‌ی ئه‌و بێ چاودێرییه‌ی كه ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو فلیمه پڕ له تاوان و داوێن پیسییانه‌ی له بازاره‌كاندا به (ئازادی!!!!) ده‌فرۆشرێت و له مهزاتخانهكاندا به ئاشكرا هه‌ڕاج ده‌كرێت بزانه چ ده‌رئه‌نجامێكی خراپی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و رێژه‌ی تاوان له چاو ساڵانی پێشوودا چه‌ند زیادی كردووهیو بگره شێوازی تاوانه‌كانیش چۆن گۆڕانیان به سه‌ردا هاتووه!!
بیست و چوار: كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری ئهمنیو رامیاری وڵات: ئه‌ویش به زۆر بوونی كه‌سانی تاوانبار‌و پیاوكوژ‌و تلیاك كێش و داوێن پیس و گرفتار بوونی كۆمه‌ڵگا به ده‌ست ئه‌مین نه‌بوون له ماڵ و ناموس و كه‌رامه‌ت و خوێنی. كه ئه‌مانه‌ش كات و به‌رنامه‌یه‌كی زۆریان ده‌وێت تا چاك ده‌كرێن.
چاره‌سه‌ر چییه؟؟
یه‌كه‌م: بیركردنهوی جیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێر ببین كه ده‌توانرێت خۆمان له ته‌له‌فزێۆن بپارێزین و خۆمانی لێ دوور بخه‌ینه‌وه, یان سه‌ته‌لایت له ماڵه‌كانماندا لابه‌رین یان لانی كه‌م كه‌ناڵه خراپه‌كانی بسرینهوهو ماڵ‌و منداڵ و نه‌وه‌كانمانی لێ بپارێزین و فێریان بكه‌ین چۆن به‌كاری بهێنن.
دووه‌م: پێویسته كاربكه‌ین له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نج ولاوهكانمان به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیمانی به‌هێز تا بتوانێت فێر ببێت چۆن وه‌ك قه‌ڵا روو به‌و هۆكارانه بوه‌ستێت كه زیان ده‌ده‌ن له بیروباوه‌ری و بشزانێت هێنانی ئه‌و فلیمانه‌ش ده‌ستی راسته‌وخۆی جوله‌كه‌و ئاڵقه لهگوێكانیانی له پشته‌وه‌یه‌و فێر ببێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و هێرشه ئاره‌زوو جوڵێنانه بڵێت: انی أخاف الله.
سێیه‌م: دانانی به‌دیلێكی به‌سوود بۆیان وه‌ك دانانی كتێبخانه‌یه‌كی كاسێتی ئیسلامی له ووتارو موحازه‌راتی ئیمانی‌و په‌روه‌رده‌یی له ماڵه‌كانماندا. وه په‌یداكردنی كۆمپیوته‌رو سهرقاڵكردنیان پێوهیو سه‌رفكردنی كاته فهراغهكانیان به فێربوونی به‌رنامه بهسوودهكانییهوه...وه سازدانی گه‌شت و سه‌یران له لایه‌ن باوكانه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان تا په‌نا نهبهنهبهر به‌كارهێنانی ئه‌و شته خراپانه.
چواره‌م: وه تێگه‌یاندنی گه‌نجان و بیرخستنه‌وه‌یان به ئه‌نجامدانی كاره پێویستی‌و گرنگه‌كانی وه‌ك قورئان خوێندن و فێربوون و له‌به‌ركردنی فه‌رمووده‌و شاره‌زا بوون له فیقه و خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پیاوچاكان و ئه‌نجامدانی فه‌رمانكردن به چاكه‌و رێگرتن له خراپه‌و بانگه‌وازكردن و بێداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له پیلانی پیلانگێڕان دژی ئوممه‌تی ئیسلامی.
پێنجه‌م: سه‌رقاڵكردنی ئافره‌تان به كاروباری ناو ماڵه‌وه تا كاته فهراغهكانیان پڕبكرێته‌وه. چونكه ئه‌وان زۆرترین قوربانی ده‌ستی ئه‌م ئافاتهن.
شه‌شه‌م: گرنگیدان به هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م مه‌سه‌لانه له بۆنه گشتی‌و تایبه‌ته‌كان و له ووتارو نوسین و له به‌رنامه تهلهفزیۆنییهكانداو تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی له شێوازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه.
حه‌وته‌م: دانانی به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێزو وورد له لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و دڵسۆزان بۆ دابه‌شكردنی كتێب و كاسێتی موحازه‌ره‌و ووتاری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو به‌شداری پێكردنی زۆرترین كه‌س له‌م كاره‌دا بۆ تهوعیه كردنی خه‌ڵك.
له كۆتاییدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ته‌نها به ووته‌ی ده‌م نابێت و پێویستی به به‌شداری راستهوخۆو كاریگه‌رانه‌ی هه‌موو دڵسۆزان هه‌یه, چونكه بێگومان ئه‌م به‌ڵایه زیانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ یه‌ك كه‌س نییه‌و هه‌مووان گرفتار ده‌بین به ده‌ست دهرئهنجامهكانییهوه.
وآ‌خر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين
سه‌رچاوه: حصاد الأفلام
No comments: