چەند فەرمودەیەكی پێغەمبەری خۆشەویست (صلی الله علیه وسلم) لە بوارە جیاجیاكانی ژیانی رۆژانەدا...بەشی یەكەم

1- عن أبي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال النبي(صلى الله عليه وسلم): ((من لم يَسألِ اللهَ يغضب عليه)). أحمد في المسند3/18 وفي الترمذي عن جابر بن عبدالله برقم 3381 وعن عبادة بن الصامت برقم 3573 وحسنهما الالباني في صحيح الترمذي 3/140, 181.
واتە: هەر كەسێك لە خوای گەورە نەپاڕێتەوەو داوای لێ‌ نەكات لێ‌ی تووڕە دەبێت.
2- ((اذا مرض العبد أو سافر كتب له مثل ما كان يعمل مقيما صحيحا)). رواه البخاري
واتە: ئەگەر بەندە نەخۆش كەوت یاخود لە سەفەردا بوو ئەوا بە وێنەی ئەو پاداشتی ئەو كردەوانەی بۆ دەنووسرێت كە لە ئامادەییو لەش ساغیدا ئەنجامی داوە.

3- ((اذا أنفق الرجل على أهله نفقة يحتسبها فهي له صدقة)). متفق عليه
واتە: ئەگەر پیاو نەفەقەیەك ببەخشێت و سەرفی بكات بۆ خێزانی خۆیو بە تەمای پاداشتی خوای گەورە بێت ئەوا بە صەدەقەو چاكە بۆی حیساب دەكرێت.

4- ((اطّلعت في الجنة فرأيت أكثر أهلها الفقراء, واطّلعت في النار فرأيت أكثر أهلها النساء)). متفق عليه
واتە: تەماشای ناو بەهەشتم كردو بینیم زۆربەی خەڵكانی ناو بەهەشت هەژارەكانن, وە تەماشای ناو دۆزەخم كردو بینیم زۆربەی خەڵكانی ناو دۆزەخ لە ئافرەتانن.

5-  ((من كظم غيظا وهو قادر على أن ينفذه، دعاه الله عز وجل على رؤوس الخلائق يوم القيامة حتى يخيره من الحور العين ماشاء)). رواه أبو داود 4777 وغيره، وحسنه في صحيح الجامع 6518 .
واتە: هەركەسێك تووڕە بونێك بخواتەوە لە كاتێكدا بشتوانێت بەری بدات, ئەوا خوای گەورە لە رۆژی دواییدا لە ناو هەموو دروست كراواندا بانگی دەكات تا سەرپشكی بكات كام لە حۆرییە چاو جوانەكانی دەوێت پێ‌ی ببەخشێت.

6- ((ان لله ملكا ينادي عند كل صلاة, يابنى ادم قوموا الى نيرانكم التي اوقدتموها فأطفئوها)). رواه الطبراني. انظر صحيح الجامع 355.
واتە: خوای پەروەرگار مەلائیكتێكی هەیە لە كاتی هەموو نوێژێكدا بانگ ئەكات: ئەی نەوەكانی ئادەم هەستن بەرەو ئەو ئاگرەی داتانگیرساندووە بیكوژێننەوە.

7- ((يسروا ولا تعسروا, وبشروا ولا تنفروا)). متفق عليه.
واتة: ئاسانكار بن و طرانكةر مةبن, مذدة دةربن و رِاونةر مةبن.

8- ((العائد في هبته كالعائد في قيئه)). البخاري 5/24 ومسلم3/1241
واتە: ئەو كەسەی لە دیارییەكەی كە بەخشیویەتی پەشیمان بێتەوە وەك ئەوە وایە بڕشێتەوەو دوایی بگەڕێتەوە سەری بیخواتەوە.

9- ((ان الله تجاوز لأمتي عما وسوست أو تحدثت به نفسُها, ما لم يعمل به او تكلَّم)). رواه البخاري ومسلم في الأيمان رقم 127.
واتە: خوای گەورە لەسەر ئوممەتەكەم ئەوەی بە گوناه و تاوان نەنوسیوە كە بە دەرونیاندا دێت لە وەسوەسە یان لە ناخی خۆیاندا لەگەڵ خۆیان دەدوێن, مادامێك نەیكەنە كردار یان گوفتار.

10- ((ان الرزق ليطلب العبد اكثر مما يطلبه أجله)). أخرجه الطبراني في المعجم الكبير عن ابي الدرداء وحسنه الألياني في صحيح الجامع1630
واتە: رزق و رۆزی شوێنی بەندە دەكەوێت زیاتر لەوەی ئەجەل شوێنی دەكەوێت.

11- ((درهم ربا يأكله الرجل وهو يعلم أشد من ستة وثلاثون زنية)). صحيح الجامع الصغير 3375 والسلسلة الصحيحة 1033 3/39
واتە: یەك درهەمی ریباو سوو كە پیاوێك بیخوات و بزانێت كە ریبایە تاوانی گەورەترە لە سیو شەش زیناو داوێن پیسی.

12- ((نضّر الله امرأ سمع مقالتي فوعاها, ثم أداها كما سمعها, فَرُبّ حامل فقه غير فقيه, ورُبَّ حامل فقه الى من هو أفقه منه)). اخرجه الترمذي 2657 وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي.
واتە: خوای گەورە ڕووی ئەو كەسە جوان و درەوشاوە بكات كە ووتەكانی من دەبیستێت و لەبەری دەكات و لێ‌ی تێ‌ دەگات, پاشان وەك چۆن بیستویەتی ئاوا دەیگەیەنێت, چونكە لەوانەیە ئەو كەسەی كە هەڵگری زانستێكە خۆی شارەزاو فەقیه نەبێت, وە لەوانەیە ئەو كەسەی زانستێكی هەڵگرتووە بیگەیەنێت بە كەسانێك كە لە خۆی شارەزاتر بن.

13- من حديث جرير ان النبي(صلى الله عليه وسلم) قال: (( ما من قوم يعمل فيهم بالمعاصي هم أعز وأكثر ممن يعمله فلم يغيروه الا عمهم الله بعقاب)). صحيح رواه احمد4/364, 366 في المسند.
واتە: هیچ گەلێك نییە كە تاوانی و سەرپێچی خوایان تێدا ئەنجام بدرێت و ئەمانیش زۆرترو بەدەستەڵاتتر بن لەوانەی ئەنجامی ئەدەن و كەچی نەشی گۆڕن, ئەوا خوای گەورە سزایەكی گشتیان بۆ دەنێرێت.

14- (( كل ذنب عسى الله ان يغفره الا الرجل يموت مشركا, او الرجل يقتل مؤمنا متعمدا)). اخره ابوداود 4270 وابن حبان 51 والحاكم 4/351 وصححه الالباني.
واتە: هەموو گۆناهێك شایستەی ئەوەیە كە خوای گەروە لێ‌ی خۆش بێت جگە لە پیاوێك كە بە موشریكی مردبێت, یان كەسێك ئیماندارێكی بە ئەنقەست كوشتبێت.

15- عن ابي هريرة (رضي الله عنه) قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (( المتباريان لا يجابان ولا يؤكل طعامهما)). اخرجه اليهقي في شعب الأيمان6068 وابن السماك وصصحه سليم الهلالي.
واتە: ئەو كەسانەی بە رییا خەڵكی دەعوەت دەكەن و لە ناو خەڵكیدا باسی دەكەن و شانی پێوە با دەدەن وەڵامی دەعوەتیان نادرێتەوەو لە خواردنیان ناخورێت.

16- ((من قطع رحما أو حلف على يمين فاجرة رأى وباله قبل ان يموت)). صحيح بمجموع طرقه الصحيحة 1121.
واتە: هەركەسێك سیلەی رەحمێك بپچڕێت یان سوێندێكی درۆ بخوات سزای ئەو تاوانەی دەبینێتەوە پێش ئەوەی بمرێت.

17- عن انس (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((بابان معجلان عقوبتهما في الدنيا: البغي والعقوق)). اخرجه الحاكم 4/177 وصححه ووافقه الذهبي وصححه سليم الهلالي.
واتە: دوو تاوان هەن خوای گەورە سزاكەی بۆیان پێش دەخات لە دونیادا: ستەم كردن, وە ئازار دانی دایك و باوك.

18- عن صهيب الخير (رضي الله عنه) عن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: ((ايما رجل يدين دينا, وهو مجمع ان لا يوفيه اياه, لقى الله سارقا)). اخرجه ابن ماجه 2410 قال الهلالي: اسناده صحيح.
واتە: هەر پیاوێك قەرزێك وەرگرێت و بە تەمای ئەوە وەری بگرێت كە نەیداتەوە, كاتێ‌ دەگات بە خوای خۆی بە دز حیسابی بۆ دەكرێت.

19-  ((ستكون معادن يحضرها شرار الناس)). رواه ابن حبان عن رجل من بني سليم. وصصحه اللباني انظر الصحيحة 1885.
واتە: لە ئاخیر زەماندا كانزایانێك دەبن كە خراپترینی خەڵكی ئامادەی بردن و دەست بەسەراگرتنی دەبن.

20- وه عن أبي هريرة (رضي الله عنه) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: ((ليأتين على الناس زمان لايبالي المرءُ بما أخذ المال. أمن حلال أم من حرام)).البخاري 4/213. وسنن النسائي ( 7/243)
واتە:زەمانێك دێت بەسەر خەڵكیدا گوێ‌ نادات بەوەی ماڵی لە كوێوە دەست كەوتوە, ئایا لە حەڵاڵ یان حەرام.

21- ((أولياء الله تعالى الذين إذا رؤوا ذكر الله تعالى)). عزاه السيوطي في الجامع الصغير للحكيم عن ابن عباس مرفوعا. وحسنه الالباني في صحيح الجامع رقم (2557).
واتە: دۆستانی خوای گەورە ئەوانەن كاتێ‌ دەیانبینی خوای گەورەت بیر دێتەوە.

22- ((عليك بالجماعة فإنما يأكل الذئب القاصية)). أخرجه أحمد وأبوداود والنسائي وحسنه الالباني في صحيح سنن النسائي 1/184.
واتە: پەیوەست بە بەكۆمەڵەوە چونكە گورگ مەڕی لاپەڕو لەمێگەل دەرچوو دەخوات.

23- ((وجبت محبتي للمتحابين فيّ، والمتجالسين فيّ، والمتزاورين فيّ، والمتباذلين فيّ)). رواه مالك 2/953 وصحح اسناده ابن عبدالبر والنووي والمنذري وقال الالباني: صحيح (صحيح الجامع رقم 4331).
واتە: خۆشەویستی من واجب بووە بۆ ئەو كەسانەی لەبەر من یەكتریان خۆش دەوێت‌و لەبەر من لەگەڵ یەك دا دەنیشن‌و لەبەر من سەردانی یەكتری دەكەن‌و لەبەر خاتری من بەیەك دەبەخشن‌و دەستگیرۆیی یەكتر دەكەن.

24- ((ما جلس قوم يذكرون الله الا ناداهم مناد من السماء: قوموا مغفورا لكم)). رواه أحمد وصححه الالباني في صحيح الجامع (5609).
واتە: هیچ كۆمەڵێك نییە كە دابنیشن‌و یادی خوای گەورە بكەن، ئیلا بانگەوازكارێك لەئاسمانەوە بانگیان دەكات‌و دەفەرموێت: دەسا كاتێك هەڵدەستن خوای گەورە لێتان خۆش بووە.

25- ((ما من مؤمن يعزى أخاه بمصيبة إلا كساه الله سبحانه من حلل الكرامة يوم القيامة)). أخرجه ابن ماجه وقال النووي: أسناده حسن. وحسنه الالباني في صحيح سنن ابن ماجه (1301).
واتە: هیچ ئیماندارێك نییە كەسەرەخۆشی موسیبەتێك لەبرایەكی خۆی بكات ئیلا خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا بەرگ‌و خشڵی رێزی بە بەردا دەكات.

26- (( ان (الحمدلله وسبحان اللّه ولا إله إلا الّله و اللّه أكبر) لتساقط من ذنوب العبد كما تساقط ورق هذه الشجرة)). تر تيب أحاديث صحيح الجامع الصغير  رقم (11) 2 / 425.
واتە : وتنی (الحمد لله) و (سبحان الله) و (لا إله إلا الله) و (ألله أكبر)  ئەبێتە هۆی  هەڵوەرینی گوناهەكانی بەندە وەكو چۆن گەڵا لەودرەختە هەڵئەوەرێت .

27- (( مَن اِستَغفَرَ للمؤمِنينَ وَالمُؤمِنات.كَتَبَ اللُه لهُ بِكُلِ مؤمنِ وَمُؤمنَةِ حَسَنَة)). تَرتيب أحاديث الصحيح الجامع الصغير(11) 2/421.
واتە: هەركەسێك داوای لێخۆشبوون بكات بۆ ئیماندارانی نێرو مێ خوای گەورە بەئەندازەی هەموو بڕوادارێكی نێرو مێ چاكەی بۆ دەنوسێت.

28- عن سهل بن سعد أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ((سيكون في آخر الزمان خسف وقذف ومسخ. قيل: ومتى ذلك يا رسول الله؟ قال: إذا ظهرت المعازف و القينات)). رواه الطبراني. قال الالباني: صحيح. أُنظر صحيح الجامع الصغير 3/216 رقم (3559).
واتە: لەئاخر زەماندا دیاردەی رۆچوونی زەوی‌و بەردبارین‌و گۆڕِانی دڵ‌و دەروونی خەڵك (بۆ سەر تەبیعەتی گیانلەبەرانی وەك مەیمون‌و بەراز) روودەدات، وتیان: ئەوەچ كاتێ پەیدا دەبێ ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)؟ فەرمووی: كاتێك كە ئامێرەكانی مۆسیقا‌و گۆرانی بێژانی ئافرەت دەربكەون.

29- ((ماتركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النسآء)). رواه البخارى  3/361 برقم (5096) واللفظ له ومسلم برقم 97-740.
واتە: لە دوای خۆم هیچ ئاشووبەیەكم بەجێ‌ نەهێشتووە كە كاریگەرتر بێت لەسەر پیاوان لە ئافرەتان.

30-(( لا تكثر الضحك فإن كثرة الضحك تميت القلب)).  صحيح الجامع 7312
واتە: زۆر پێمەكەنە چونكە زۆر پێكەنین دڵ دەمرێنێت.
 

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *