چەند هۆکارێکى یارمەتیدەر بۆ بەخەبەربوونەوە بۆ نوێژى بەیانى
یەکێک لەو گرفتانەى زۆربەى موسڵمانان پێوەى دەناڵێنن بەخەبەرنەبوونەوەیە بۆ نوێژى بەیانى لە کاتى خۆیداو ئامادە نەبوونە لە نوێژى جەماعەتى بەیانىدا,
ئەویش بە کەمى صەفى نوێژخوێنانى مزگەوتەکاندا دەزانرێت کە لە چاو ئەهلى مزگەوت و نوێژخوێنانى نوێژەکانى تردا چەند کەمە, لەگەڵ ئەوەى نوێژى بەیانى فەزڵ و گەورەیىیەکى زۆرى هەیە و هەڕەشەى توندیش هەیە لەو کەسانەى لە کاتى نوێژەکاندا بە ئەنقەست دەخەون و نوێژەکانیان لە کاتى خۆیدا ناکەن,
ئەویش بە کەمى صەفى نوێژخوێنانى مزگەوتەکاندا دەزانرێت کە لە چاو ئەهلى مزگەوت و نوێژخوێنانى نوێژەکانى تردا چەند کەمە, لەگەڵ ئەوەى نوێژى بەیانى فەزڵ و گەورەیىیەکى زۆرى هەیە و هەڕەشەى توندیش هەیە لەو کەسانەى لە کاتى نوێژەکاندا بە ئەنقەست دەخەون و نوێژەکانیان لە کاتى خۆیدا ناکەن,
جا بۆ چارەسەرى ئەم گرفتە زانایان زۆر ڕێگەیان داناوە کە لەمانەدا کورت دەکرێتەوە:
1- زوو نوستن چونکە ئەگەر زوو بنویت تێر خەو دەبیت و ئاسانتر خەبەرت دەبێتەوە, جا ئەگەر ئەو درەنگ خەوتنە بەهۆى بەدەست خستنى زانستى شەرعییەوە بێت دروست نییە چ جاى بە هۆى شتى حەرام و کات بەسەر بردنەوە بێت.
2- ئەم سووننەتانە بە ئەنجام بدە:
أ- ئەگەر بە تەما نەبویت هەستیت بۆ شەونوێژ ئەوا پێش خەوتن سوننەتى ویتر بکە
ب- بە دەستنوێژەوە بنوو
ج- لەسەر لاى ڕاستت بنوو
د- دەستى راستت بخەرە ژێر روومەتت
هـ- هەردوو دەستت بدە لەیەک و فوى پێدا بکەو سورەتى (ئیخلاص و الفلق و الناس)ى پێدا بخوێنەو بیهێنە بە لەشتداو ئەمەش سێ بارە بکەرەوە.
3- زیکرو ویردەکانى پێش نوستن بخوێنە هەر لە (ئایەتەلکورسى و دوو ئایەتى کۆتایى البقرە و سورەتى الکافرون و زیکرەکانى پێش نوستن....)
4- کاتژمێرى بەخەبەرهێنانەوە بەکاربهێنە, یان کەسێکى نزیکت ڕاسپێرە بەخەبەرت بهێنێتەوە.
5- کە خەبەرت بویەوە یەکسەر زیکرى خوا بکەو هەستەو جێگاکەت بەجێ بهێڵەو مەڵێ کەمێکى تر دەخەوم.
6- پێش هەموو ئەمانە بیرت بێت تۆ بەندەى خوایت خواى گەورە لێت دەپرسێتەوە لەو فەرمانانەى داویەتى بەسەرتداو لەسەرى واجب کردویت..
هەموو ئەم خاڵانە بەڵگەى لەسەرەو من لەبەر کورتکردنەوە تەنها خاڵبەندىیەکانیم هێناوە.
سەرچاوە/ نامیلکەى القرآن المشهود عبدالله سلیمان محمد المرزوق
No comments: