بڵێ‌ و مەڵێ‌!...

کۆمەڵە ووشەیەک هەیە لە کاتى ئاخاوتن و قسەکردندا بەكاریان دێنین و دەقمان پێوە گرتووە بەڵام لە ڕاستیدا ووشەکە هەڵەیە یان ڕاستر بڵێین ماناکەى ئەو شتە نییە کە ئێمە مەبەستمانە,
هەقى خۆیەتى حسابى بۆ بکەین و لە کاتى فسەکردنماندا ڕاستى بکەینەوەو خەڵکى چواردەوریشمانى لێ ئاگادار بکەینەوە, ئەمەى خوارەوە (20) ووشەیە لەو ووشانە:

1- بانگخوازی بەڕێز.
بڵێ‌ خیلافەتی ئیسلامیی مەڵێ‌ خەلافەتی ئیسلامیی!
خیلافەت واتە: دەسەڵات و پێشەوایی، خەلافەتیش واتە: گێل و گەوجی.    
      بڕوانە: القاموس المحيط للفيروز آبادى ل: 1044.

2- موسڵمانی بەڕێز.
بڵێ‌ دەچم بۆ عومڕە مەڵێ‌ دەچم بۆ عەمڕە !
 عومڕە واتە: سەردان، عەمڕەش واتە: تاج و مێزەر. 
       خوای گەورە دەفەرموێت: [وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ] (البقرە: 196)
واتە: هه‌ربۆ خوا حه‌ج وعومره‌ به‌چاكی وبه‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن
       بڕوانە: المنجد في اللغة ل: 529-530.

3- قوتابی/ خوێندكاری ئازیز.
بڵێ‌ پۆلی ئەلیف مەڵێ‌ پۆلی ئەلف!
ئەلیف پیتەو  ئەلفیش هەزار.
           
4- قوتابی/ خوێندكاری ئازیز.
بڵێ‌ ئیجازە مەڵێ‌ ئینجازە!
       ئیجازە مۆڵەتەو ئینجازیش دەسكەوت.

5- وەرزشەوانی بەرێز.
بڵێ‌ موعەللیق مەڵێ‌ موعەللەق!
موعەللیق واتە: بێژەر، موعەللەقیش واتە: هەڵواسراو.

6- قوتابی/ خوێندكاری بەرێز
بڵێ‌ ئیمتیحانم هەیە مەڵێ‌ ئینتیحانم هەیە! ئیمتیحانم تاقیكردنەوەیەو, ئینتیحانیش ............. !

7- هاوڵاتی بەڕێز.
بڵێ‌ موعجەبم بەو كەسە یاخود بەو شتە, مەڵێ‌ موعجیبم بەو كەسە یاخود بەو شتە!
موعجەبم واتە:سەرسامم، موعجیبم واتە: سەرسامكەرم.
       خۆ تۆ ئەوت سەرسام نەكردووە ئەو تۆی سەرسام كردووە!

8- قورئان خوێنی بەڕێز.
بڵێ‌ قوڕئان دەخوێنم، مەڵێ‌ قورعان دەخوێنم!

9- هاوڵاتی بەڕێز.
بڵێ‌ حەمزە مەڵێ هەمزە!
هەر كەسێك ناوی حەمزە بوو پێی مەڵێ‌ هەمزە! حەمزە ناوەو هەمزەیش پیتە.
تێبینی: حەمزە ناوێكی عەرەبییەو بە واتای: (زیرەك, تیژ, گورجوگۆڵ) دێت لە نێو كوردەواریدا بە هەڵە كراوە بە هەمزە!

10- وەرزشوانی بەرێز.
بڵێ‌ موحتەریف مەڵێ‌ موعتەریف!
موحتەریف پیشەدارە واتە ئەو كەسەی یاری كردووەتە پیشە.
موعتەریفیش دانپیانەرە واتە ئەو كەسەی دانی ناوە بە تاوان و هەڵەكانیدا.



11- قوتابی/ خوێندكاری ئازیز.
بڵێ‌ دەوڵەتی ئومەوییەكان مەڵێ‌ دەوڵەتی ئەمەوییەكان!
ئومەوییەكان نەوەی ئومەییەی كوڕی عەبد شەمسن.
سوود: ئومەوییەكان لە ساڵی (40-132ك) بەرامبەر بە (661-750 ز) دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، یەكەمین خەلیفەیان موعاوییەی كوڕی ئەبو سوفیان بووە خوا لە هەردووكیان ڕازیبێت,پایتەختیشیان شاری دیمەشق بووە.
 
12- سیاسەتمەداری بەڕێز.
بڵێ‌ جومهوری مەڵێ‌ جەمهوری!          
جومهوری ئەو وڵاتانەن كە سەكردەكانیان لەلایەن جەماوەرەوە  هەڵدەبژێررێت.
بڕوانە: المنجد فی اللغة ل: 102.

13- سیاسەتمەداری بەڕێز.
بڵێ‌ لەجنە مەڵێ‌ لوجنە یاخود لیجنە.
      لەجنە واتە: تاقمێكی مۆڵبەستووی ڕێكخراو لە خەڵكی، ئەگەر كۆیشتكردەوە بڵێ‌: اللَّجَنات, وەكو: حَرْبَة حِرَاب, عَرصَە عَرَصَات.

14- مامۆستای ئایینی و بانگبێژی بەڕێز.
بڵێ‌ موكەببیڕە مەڵێ‌ موكەببەڕە!
موكەببیڕە ئەو ئامێرەیە كە بە سەر بڵندگۆی مزگەوتەكانەوەیە دەنگەكە گەورە دەكات, لەڕێزمانی عەرەبیدا (اسم المفعول)ی پێ‌ دەوترێت.

15- مامۆستای ئایینی بەڕێز,
       بڵێ‌ مەناڕە مەڵێ‌ منارە!
 مەناڕە واتە شوێنی ڕووناكیی یاخود شوێنی بانگدان (بڵندگۆ) ئەگەر كۆیشت كردەوە                              بڵێ‌(مَنَاوِر) یاخود (مَنَائِر).
بڕوانە:القاموس المحیط للفیروز آبادی ل: 628. 

16- مامۆستای بەڕێز.                                                                                                                                             بڵێ‌ تَصحیحات دەكەم مەڵێ‌ تَصلِیحَاتیاخود تَسڕیحَات دەكەم!
 تَصحیحات واتە: ڕاستكردنەوە.
 تَصلِیحَات واتە: چاككردنەوە.
 تَسڕیحَات واتە: قژداهێنان.

17- هاوڵاتی بەڕێز.
بڵێ‌ سەرتاشخانە مەڵێ‌ دەلاكخانە!
دەلاكخانە (دَلاَّك): واتە شوێنی شێلان و مەساج كردن.

18- بانگخوازی بەڕێز.
بڵێ‌ ئەبو ذەرری غیفاری مەڵێ‌ ئەبو ذەرری غەففاریی!
غیفار هۆزە و غەففاریش لە ناوە جوانەكاری خوای گەورەیە.
      سوود: ئەبو ژەرر خوای لێ‌ ڕازیبێت سەر بە هۆزی غیفارە و پێغەمبەری خوا- صلی اللّه علیه و سلم- دوعای
بۆ ئەو هۆزە كردووە و فەرموویەتی: (غِفَارُ غَفَرَ للٌّهُ ڵهَا).رواه البخاری ومسلم.

19- بانگخوازی بەڕێز.
 بڵێ‌ : نەسائیی,مەڵێ‌  نیسائیی!
 نەسائیی: یەكێكە لە گێڕەڕەوە بەناوبانگەكانی فەرموودە، نیسائیش واتە: ژنانیی.
 نەسائیی: لە ساڵی (215ك) لە ناوچەی (نەسا)ی وڵاتی توركومانستان لە دایك بووە و لە ساڵی (303ك) لە شاری مەككەی پیرۆز  كۆچی دوایی كردووە.
بڕوانە: سیر أعلام النبلا‌ء.

20- مامۆستاو سەرپەرشتیاری بەڕێز.
بڵێ‌ ئیعدادیە مەڵێ‌ ئەعدادیە!
ئیعدادیە واتە: ئامادەیی، ئەعدادیش واتە: ژمارەكان.


ئامادەكردنى/ سيروان حامد

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *