ماناى ووشەى (عەلمانییەت)....
زۆرجار بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵکى سادە موسڵمان بەناو نوسەرە حاقیدە عەلمانییەکان ووشەى عەلمانییەت مانا دەکەن بە زانستخوازى و عیلمانییەت!!...
.لە کاتێکدا گومانى تێدا نییە عەلمانییەت بزوتنەوەو بیردۆزەو ڕێبازێکە بۆ هەڵتەکاندنى دین و هەموو بنەما دینى و ڕەوشتە بەرزەکان دانراوەو بە هەزاران پارت و ڕێکخراوى هەڵگرى ئەم بیروباوەڕەى بۆ دروستکراوە کە سەرجەم زانایانى ئوممەت یەکدەنگن لەسەر ئەوەى ڕێبازێکى کوفرەو مرۆڤ لە بازنەى ئیسلام دەباتە دەرەوە مەگەر نەزان و جاهیل بێت پێى, خۆ ئەگەر ئیدیعاى ئیسلامەتى بکات ئەوە نیفاقى گەورەیە ..خوا پەنامان بدات...
.لە کاتێکدا گومانى تێدا نییە عەلمانییەت بزوتنەوەو بیردۆزەو ڕێبازێکە بۆ هەڵتەکاندنى دین و هەموو بنەما دینى و ڕەوشتە بەرزەکان دانراوەو بە هەزاران پارت و ڕێکخراوى هەڵگرى ئەم بیروباوەڕەى بۆ دروستکراوە کە سەرجەم زانایانى ئوممەت یەکدەنگن لەسەر ئەوەى ڕێبازێکى کوفرەو مرۆڤ لە بازنەى ئیسلام دەباتە دەرەوە مەگەر نەزان و جاهیل بێت پێى, خۆ ئەگەر ئیدیعاى ئیسلامەتى بکات ئەوە نیفاقى گەورەیە ..خوا پەنامان بدات...
جا هەقى خۆیەتى و زۆر پێویستە بنچینەى ئەم ووشەیە شى بکرێتەوەو بزانرێت (عەلمانییەت) واتاى چى و لە چییەوە هاتووە؟
ووشەى عەلمانەیت لە فەرهەنگە کۆنەکاندا نەهاتووە بەڵکو تەنیا لە فەرهەنگە تازەکاندا باسکراوە بەم شێوەیە
یەکەم: لەفەرهەنگى(المعجم العربى الحدیث) دا هاتووە کەووشەى عەلمانى بەواتاى (مالیس کنیسیا ولا دینیا) دێت
واتە ئەو کەسە عەلمانیە کەنەسەر بە کەنیسەیە نەسەر بەهیچ دینێکە واتە کەسێکى دینى نیە بێ دینە یانى عەلمانى واتە لادینى بێ دینى./ د.خلیل الجسر
دووەم: لەفەرهەنگى(المعجم الوسیط) بەرگى 2 لا 624دا هاتووە (العلمانى نسبە الى العلم بمعنى العالم وهو خلاف الدینى او الکهنوتى)
واتە واتە ووشەى عەلمانى لەعالەمەوە هاتووە ’نەک لەعیلمەوە
واتە جیهانى دونیایى نەک دینى
کەواتە ووشەى عەلمانى ئەوە دەگەیەنێت کەهیچ پەیوەندیەکى بەدینەوە نیە ’ بەلکو جیهانى دونیاییەو جگە لەم دونیایە بیرو دین و دوا ڕۆژى نیە باوەڕى پێ نیە ’ وەنەخشە بۆدین و دواڕۆژ ناکێشێت هەولیشى بۆنادات و لەبەرنامەشى دانیە بەڵکو تەنیا خه مى و هەولى بۆ جیهانى ئەم دونیایە و بەس !
سێییەم: هەروەها لەپەرتوکى (دائرة المعارف البریطانیة)دا هاتووە کەعەلمانیەت بریتیە لە (حركة اجتماعية تهدف الي صرف الناس عن الاهتمام بالاخرة الي الاهتمام بالحياة الدنيا وحدها) بڕوانە المذهب الفکریە المعاصرە .لا 445
واتە عەلمانیەت بزوتنەوەیەکى کۆمەڵایەتیە وە مەبەستى لادانى خەڵکى یە لەگرینگیدان بە ڕۆژى دوایى بۆ گرنگى دان بەژیانى دونیا بەتەنیا.
چوارەم: لەپەرتوکى (دائرة المعارف الامریکیة )دا هاتووە کە عەلمانیەت: (الدنيوية هي نيظام اخلاقي اسس علي مبادئ الاخلاق الطبيعية ومستقل عن الديانات السماوية او القوي الخاقة للطبيعة)
واتە لەعەلمانیەتدا ڕژێمێکى بێ لایەنە لە هەموو ئاینە ئاسمانیەکان ’ وە لەهەموو بیروباوەڕێک کەبەهێزێکى دەرچوو لەم سروشتەى دونیایە بێت.
کەواتە لە عەلمانیەت نەباوەڕ بەخواو پەیامەکەى و فریشتەکانى و قەزاو قەدەر و ڕۆژى دوایى هەیە وەنەباوەڕى بە هیچ لەئایینە ئاسمانیەکان هەیە.
وە ووشەى عەلمانیەت تەرجەمە کراوى ووشەى (secularism) ى ئینگلیزى و (secalarite) فەڕنسیە.
بەڵام ئەم وەرگێڕانە ترجمیە هەڵەیە چونکە واتاى ئەم ووشەیە لەئینگلیزى و فەڕەنسیدا بە واتاى عیلم و زانست نەهاتوە هیچ بەپەیوەندیەکى بەعیلمەوە نیە بەڵکو مەبەستیان لەم ووشەیە بریتیە لە (اقامە الحیاە بعیدا عن الدین ) واتە بەرپاکردنى ژیان لە هەموو بوارەکانیدا دور ە دین ’ وەهەروەها لەگەڵ جیاکردنەوەى ژیان لە دین جیاکردنەوەى ژیانیشە لە ڕۆژى دوایى ’ واتە مرۆڤەکان بێ دین بن و تەنیا بیرى ژیانى دونیایان بێت و هەولى بۆ بدەن بێ گوێدانە دواڕۆژ .
پێنجەم: وەلە (قاموسى ئینگلیزى)دا هاتووە کەعەلمانیەت بریتیە لەو بیردۆزەى کە دڵێت (ان الاخلاق والتعليم الا يكون مبنين علي اسس دينية)
واتە نابێت ڕەوشت و فێرکردن لەسەر بناغەى دین بەرپابکرێن ’ وەنابێت پەیوەندیان بەدینەوە هەبێت بەڵکو دەبێت لادینى بێت !
بەراستى سەیرە کەڕەوشت بێ دینى بوو جگە لە بێ ڕەوشتى چى لێ چاوەڕواندەکرێت ؟!!
وەخوێندن و فێرکردن کەدینى لێدەربێنى تەنیا بێ دینى لێدەمێنێتەوە ئەوە چ سودێکى دەبێت بۆ پەروەردەکردنى کۆمەڵگا !.
بڕوانە (الاتجاهات الفكرية المعاصرة .د.علي جريشة لا 85 – ومجلة الجاميعة الاسلامية بالمدينة المنورة –(44-234).
له پهیجى (عهلمانیهت بناسه) وهرگیراوه
No comments: