بەرنامەیەکی کرداریی سەرکەوتوو بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز....
الحمد لله الذي تتحيز دون إدراك جماله القلوب والخواطر
گومان لەوەدا نیە لەبەركردنی قورئانی پیرۆز ئاواتی هەموو تاكێكی مسوڵمانە و هۆكاری دواكەوتنی زۆرێك لە مسوڵمانان لە لەبەركردنی پەیوەندی بە بەرنامەی لەبەركردنەوە هەیە نەوەكو پەیوەندی بە لاوازی باوەڕەوە هەبێت.
وتندهش في مبادئ إشراق أنواره الأحداث والنواظر
العالم بمكونات الضمائر المستطلع على خفيات السرائر
المستغني في تدبير مملكته عن المشاور والمزاور
مقلب القلوب وغفار الذنوب وستار العيوب
والصلاة والسلام على سيد المرسلين وعلى جامع شمل الدين وعلى قاطع دابر الكافرين
وعلى آله الطيبين الطاهرين
وسلم تسليما كثيرا ، أما بعد:گومان لەوەدا نیە لەبەركردنی قورئانی پیرۆز ئاواتی هەموو تاكێكی مسوڵمانە و هۆكاری دواكەوتنی زۆرێك لە مسوڵمانان لە لەبەركردنی پەیوەندی بە بەرنامەی لەبەركردنەوە هەیە نەوەكو پەیوەندی بە لاوازی باوەڕەوە هەبێت.
لەم چەند لاپەڕە بچووكەدا بە پشتیوانی خوای گەورە باشترین بەرنامە دەخەینە ڕوو وە لە سەرجەم بەرنامەكانی تر باشتر بن بۆ لەبەركردن، هەرچەند زۆر كورتە و هەركەسێك پرسیاری هەیە لە خزمەتی دەبین ان شاو الله.
فەزڵی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز زۆر بەجوانی:
فەزڵی لەبەركردنی قورئان زۆرە تەنها ئەوەیان باس دەكەین كە زۆر بە جوانی لەبەریەتی و بەم بەرنامەیە دەتوانێ وەكو ئەم فەرموودەیەی لێبێت .
(مثل الذي يقرأ القرآن وهو حافظ له مع السفرة الكرام ، ومثل الذي يقرأ وهو يتعاهده ، وهو عليه شديد فله أجران) . (البخاري ومسلم).
واتە: ئەو كەسەی قورئانی زۆر بە جوانی لەبەرە بێ ئەوەی هەڵەی تێدا بكات لەگەڵ نێردراوانی بەڕێزو چاكەكار حەشر دەكرێت، وە نێردراوەكان لە مرۆڤەكاندا پێغەمبەرانن و لە مەلائیكەتەكان جوبرەئیلە، وەئەوەی هەوڵ دەدات فێری قورئان بێ و زۆر لە خۆی دەكات فێر ببێ دوو پاداشتی هەیە .
شێوازی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز دەبێ لەسەر شێوەی (ذيكر) بێت و دوور بێ لە بەرنامەیەكی وشكی سەربازی كە لە كۆتا لێی بێزار بیت و توانای لەبەركردنت نەمێنێ و ئەوەشی لەبەركراوە بیر بچێتەوە، دەبێ بەرنامەكە:
1. لەگەڵ زیاتر لەبەركردن پەستانی دەرونی دروست نەبێ و بەپێچەوانەوە بێ.
2. لەگەڵ لەبەركردن هیچ رێگریەك لە خوێندن و دەوام و مافی خزم و كەسوكار دروست نەبێ.
3. لەگەڵ لەبەركردن ترسی بیرچونەوەت نەبێ و هێزی لەبەركردنت زیاد بكات.
4. لەگەڵ لەبەركردن زیاتر هەست بەئارامی ولەخوا نزیكبونەوە بكرێ.
میمۆری مێشكی مرۆڤ دوو بەشە:
1.میمۆری كورت: هەر زانیاریەك كەلەبەر دەكرێ یەكەمجار لە میمۆری كورت خەزن دەبێ و بەهێزترینی ناتوانێ لە حەفتەیەك زیاتر زانیاری هەڵبگرێ، بۆیە زۆربەی خوێندكار دوای تاقیكردنەوە زۆربەی وانەكانیان بیردەچێتەوە.
2. میمۆری درێژ: ئەو زانیاریانەی لە میمۆری درێژدا هەڵدەگیرێن هەرگیز بیرناچنەوە و وەكو نەخشی سەر بەرد وەهان. وە لە میمۆری كورتەوە زانیاری بۆ میمۆری درێژ دەڕوات و پێویستی بە (70بۆ100) دوبارەكردنەوە هەیە بۆ ئەوەی زانیاری لە میمۆری كورتەوە بڕوات بۆ میمۆری درێژ.
لە ڕووی زانستیەوە:-
لەبەركردن (خەزن كردنی زانیاری لە میمۆری كورت) مرۆڤ هیلاك دەكات و بێزارو ناڕەحەتی دەكات
دووبارەكردنەوە(ناردنی زانیاری لە میمۆری كورت بۆ درێژ) مرۆڤ خۆشحاڵ دەكات وهیلاكی دەردەكات
پێناسەی لەبەركردن: هەر زانیاریەك بۆ ئەوەی لە میمۆری كورت خەزن ببێ پێویستی بەوەیە چەند جارێك بوترێتەوە تا دەتوانی بەبێ نوسراو لەبەر بوترێتەوە و پێویستی بە تەرخانكردنی كات وشوێن هەیە. وەلە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە رەنگە دێڕێك بتوانی بە (5خولەك) یا (20) جار وتنەوە لەبەر بكەی بەڵام كەسێكی تر دەتوانێ بە (1خولەك) یان بە (5جار) وتنەوە لەبەری بكات ئەمە پێی دەڵێن زیرەكی.
پێناسەی دووبارەكردنەوە : هەر زانیاریەك كەلەبەركراوە و خراوەتە میمۆری كورتەوە پێویستی بە (70بۆ100)جار وتنەوە هەیە بۆ ئەوەی بڕواتە میمۆری درێژ وهەرگیز بیرت نەچێتەوە. وە دەبێ كات وشوێنی بۆ تەرخان نەكرێ و بەدەم رێگاو هاتووچۆوە وبەدەم ئیش و كارەوە بوترێتەوە وە جیاوازی لە نێوان مرۆڤەكان نیە لە میمۆری درێژدا و هەمووی وەكو یەكە.
شێوازی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز
بەرنامەی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز زۆر بەجوانی دەبێ كەمترین كات دابنرێ بۆ لەبەركردن وە زۆرترین كات دابنرێ بۆ دووبارەكردنەوە بۆ ئەوەی هەمیشە دڵ ئارام و چالاك و تامەزرۆ بی بۆ لەبەركردن و هەموو ئەو ئایەتانەی لەبەری دەكەی لە میمۆری درێژ كۆبێتەوە وهیچت بیرنەچێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
1. لە حەفتەیەك دا تەنها رۆژێك بۆ لەبەركردن دابنێ و ئەو رۆژە بۆ نموونە ئەگەر جومعە بێت بەیانیەكەی 9تا12 واتە 3 كاتژمێر بۆ لەبەركردن دابنێ یا كاتژمێرو نیوێك ودوای جومعە كاتژمێرو نیوەكەی تر یان شەو 9تا12 یا بەیانی و شەو گرنگ ئەوەیە تەنها رۆژێك بێت وەهەوڵ بدە لاپەڕەیەك لەبەر بكەیت.
2. ئەگەر جومعەت هەڵبژاردووە بۆ لەبەركردن ئەوا رۆژانی شەممە تا جومعەكەی تر دەبێ هەموو رۆژێك 10 جار ئەو لاپەڕەیە بڵێیتەوە كەلەبەرت كردووە و سەرجەم دەبێت بە 70جار لە كۆتا بەڵام نابێ كاتی بۆ تەرخان بكرێ بەڵكو بەڕێی زانكۆ ودەوام و ئیش و مزگەوتەو دەستنوێژو هاتوچۆو كاروباری ناوماڵ دووبارە دەكرێتەوە.
3. كە گەیشتیتە حەفتەی دووەم نۆرەی لاپەڕەی دووەم دێت لەبەری بكەی وە ئەویش تا حەفتەی سێیەم هەموو رۆژێك 9 جار بیڵێرەوە وجاری دەیەم لە سەرەتاوە دەیڵێیتەوە بەو شێوەیە بەردەوام دەبی لە كۆتایی حەفتە دەكاتە 70 جار دوبارەكردنەوە.
4. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە كاتێك دوبارەدەكەیتەوە نابێ قورئان بەكار بهێنی تەنها بۆ چەن وشەیەك نەبێ كە بیرت چووە وەنابێ كاتی بۆ دابنێیت وەنابێ شوێنی بۆ دابنێی، رەنگە رۆژی شەممە ئاسایی بێ قورئان بەكاربهێنی ودانیشی(بۆئەوانەی جومعەیان داناوە بۆ لەبەركردن) وە كاتێك لە هەر لاپەڕەیەك بووی بۆ نموونە لاپەڕەی حەوتەم كە دەكاتە حەفتەی حەوتەم كە تا حەفتەی هەشتەم دەبێ رۆژانە 10جار بیلێیتەوە زۆر گرنگە كە 9جار بیڵێیتەوە و جاری دەیەم لەلاپەڕەی یەكەمەوە دەستپێ بكەی. واتە هەموو لاپەرەكانی پێشوو رۆژانە جارێك دووبارە كردنەوەی بەردەكەوێ بۆ ئەوەی 100جارەكە دووبارە كردنەوەكە تەواو ببێ.
5. واباشە مۆبایلێكت پێ بێ بەرنامەی قورئانی تێدا بێ یان قورئانێكی بچووكت هەمیشە پێ بێ، بۆ ئەوەی ئەگەر لە شوێنێكدا بیرت چۆیەوە نەوەستی دواینەخەیت بۆكاتێكی تر ویەكسەر سەیری بكەی.
6. كە گەیشتیتە لاپەرەی بیست و حەفتەی بیستەم ولەبەرت كرد كە كۆتای جوزئە و پاشان حەفتەیەك هەموو رۆژێك 9 جار دەیخوێنی و جارێك لە سەرەتاوە دە جارەكە تەواو دەبێت، پاشان كە تەواو بوو یەك حەفتە هیچ لەبەر ناكەی تەنها ئەو جوزئە دەڵێیتەوە بە پێی توانا چەند بتوانی رۆژانە 3بۆ5 جار واتە 3بۆ5 جزو دەكات.
7. كە دەستت كرد بە جوزئی دوو بەهیچ شێوەیەك پێداچونەوە بۆ جوزئی یەك ناكەی هەتا جوزئی دوو تەواو دەكەی، بەهەمان شێوەی جوزئی یەك لەبەری دەكەیت پێویستیشی بە پێداچونەوە نیە چونكە لە میمۆری درێژ خەزن بووە وهەرگیز بیرت ناچێتەوە.
8. بۆ بەرنامەی دوای دوو جزو هەركەس ئارەزوومەندبوو پەیوەندیمان پێوە بكات وە مەرج نیە لاپەرەیەك لەبەر بكات هەیە توانای زیاتری هەیە و هەیە كەمتر ، ئەوانەی لاپەرەیەك زیاتر لەبەردەكەن مەرج نیە 10جار رۆژانە دووبارەی بكەنەوە.
تێبینی: دەبێ دووبارەكردنەوەكان زۆر بە خێرایی بن و بتوانی لە ماوەیەكی كەم دا 10 جارەكە بڵێیتەوە و جوان خوێندن و خاو خوێندنەوەی بۆ دەرەوەی بەرنامەكە هەڵبگرە دوای 10 جارەكە. وە ئەوكەسانەی پێشتر قورئانیان لەبەربوەو بیریانچۆتەوە پەیوەندیمان پێوەبكەن بەرنامەیان جیایە
سودەكانی ئەم شێوازی لەبەركردنە:
1- هەفتەی یەكجار قورئان لەبەردەكەیت و هیلاك نابیت و بێزار نابیت، وە 6جار دوبارەی دەكەیتەوە كەلەرووی زانستی ودەروونیەوە نەك هەر قورئان بگرە پەخشان و شیعرێكیش جوان لەبەربكەیت و دوبارەی بكەیتەوە پێی ئارام دەبی هەڵبەت بۆ قورئان چەن قاتە.
2- قورئان دەبێتە بەهاری دڵت و وات لێدێ دوای ماوەیەك بێ قورئان خوێندن ناتوانی بژی.
3- لە تاوان وبیركردنەوەی بێ سوود دوورت دەخاتەوە چونكە لە رێگاوبان و هاتووچۆدا قورئان دەخوێنی وكاتت بۆ دەگەرێتەوە و دەتوانی رۆژانە 10 جزو قورئان بخوێنی بێ ئەوەی خولەكێكیش تەرخان بكەیت.
4- شەونوێژێك بە خشوعەوە هەر دەبێ قورئانت لەبەربێ ئەگینا لەبەر قورئان خوێندن هەم زەحمەتە وهەم خشوعیشی كەمە. وە دەتوانی نوێژە سوننەتەكانی تری پێ برازێنیتەوە.
5- ئەم شێوازە هەستی زۆر تێدایە و لە زیكرەوە نزیكە زیاتر وەكو لەسەعی كردن و لەبەركردن وە لەگەڵ تەمەن هەموو قورئان زۆر بە جوانی لەبەر دەكەیت بە بێ هەڵە . وە هیچ بەرنامە و رێگایەتی تر هێندەی ئەم بەرنامەیە كاریگەر نیە بۆ جوان لەبەركردن و بەردەوامبوون و زیكركردن و هەستكردن بەوەی كە لە خواوە نزیكی وە زۆر دووری لە قەلەقی و ترسی بیرچونەوە.
لە كۆتاییدا دەڵێم خوای گەورە لە گوناهی ئێمە و ئێوەش خۆش ببێت و هەركەسێك مەبەستی بێ قورئان لەبەر بكات ئەم ڕێگایە باشترینە وە پێویستە نیەتی بۆ خوای گەورە پاك بكاتەوە و دوعای زۆر بكات خوای گەورە بیكات بە ئەهلی قورئان چونكە دوعا كردن كاریگەرە وە دەبێ بەردەوام بێ لە دوعاكردن چونكە قورئان لەبەركردن فەزڵێكی گەورەیە و خوای گەورە نایبەخشێ بە هەموو كەسێك ، وە نموونەمان زۆرە ، پێغەمبەر إبراهیم د.خ نزیكەی 100ساڵ دوعای كرد تا خوای گەورە كوڕێكی پێغەمبەری پێ ببەخشێ، بەهەمان شێوە پێغەمبەر زەكەریا د.خ 80 ساڵ دوعای كرد تا خوای گەورە كورێكی پێغەمبەری پێ ببەخشێ.
سبحان ربك رب العزە عما یصفون وسلام وعلی المرسلین والحمد لله رب العالمین.
ئامادە كردنی : كاردۆ محمد
ئیمێڵ: kardoyousif@gmail.com
مۆبایل: 07701543797.
ليست هناك تعليقات: