ده‌قی‌ وەسێتنامه‌كه‌ی‌ قازی‌ محه‌مه‌د بۆ گه‌لى كورد پێش له‌سێداره‌دانی‌

دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆماری‌ مه‌هاباد پیشه‌وا قازی محه‌مه‌د،‌ به‌ر له‌ له‌سێداره‌دانی نامەیەکى ئاڕاسته‌ى گەلى کورد کرد کە چه‌ندین خاڵی‌ گرنگی‌ له‌خۆگرتووه‌. هەم لە پاراستنى مافى خواى گەورە بەسەر خەڵکەوە, هەم بەجێهێنانى مافى برایەتى و خۆ تەسلیم نەکردن بە دوژمن و خۆ نەفرۆشتن...

ده‌قی وه‌سێتنامه‌كه‌"
 بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه‌ی‌ زۆر لێكراو، بێبه‌ش‌و چه‌وساوه‌ی‌ كورد! برایانی‌ به‌ڕێز! له‌ دوایین ساته‌كانی‌ ژیاندا بابه‌ت گه‌لێتان وه‌ك ئامۆژگاری‌ پێ ده‌ڵێم، بۆره‌زامه‌ندیی‌ خودا ده‌ست له‌ دوژمنیی‌ یه‌كتر هه‌ڵگرن، یه‌ك بگرن‌ و بۆپشتیوانی‌ له‌یه‌كتر هه‌ڵسن، له‌ به‌رامبه‌ر دوژمندا راوه‌ستن، خۆتانبه‌نرخێكی‌ كه‌م به‌ دوژمنه‌كان مه‌فرۆشن. دوژمن ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به‌قازانجه‌كانی‌ ئێوه‌ی‌ ده‌وێ. پاش ئه‌وه‌ ئیتر زیاتر له‌ تڵپه‌یه‌ك نین.
دوژمنانی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، زۆردان، نامه‌رد‌و بێویژدانن، رازی‌ سه‌ركه‌وتنی‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كێتیه‌تی ‌‌و پێكه‌وه‌ بوونه‌، ئازادیی‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی‌ به‌پشتیوانی‌ گشت نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌، نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌ك نه‌گرتوو هه‌میشه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتدایه‌، ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردشتێكتان له‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌منیه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پیاوه‌تی‌،غیره‌ت ‌و ئازایه‌تی‌ ئێوه‌ فره‌ زۆرتره‌، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌ له‌ به‌ندی‌ دیلی‌ رزگاریان بووه‌ یه‌كگرتوو بوون ‌و ته‌واو، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ یه‌كگرتوویی ‌‌و هاوپێوه‌ندی‌ زه‌نجیری‌ دیلێتی‌ پچڕێنن، ئیره‌یی‌، خه‌یانه‌ت‌ و خۆفرۆشی وه‌لانێن، ئیتر فریوی‌ دوژمنان مه‌خۆن، دوژمنی‌نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ هه‌ر تاقم ‌و گروپ ‌و ره‌نگ ‌و ره‌گه‌زێك، هه‌ردوژمنه‌، بێ به‌زه‌یی ‌و ویژدانه‌، ئێوه‌ له‌گیان یه‌ك به‌رده‌دا تابه‌قازانجه‌كانی‌ خۆی بگا، به‌ به‌ڵێنی گه‌لی‌ درۆزنانه‌ ئێوه‌ده‌خڵه‌تێنێ، له‌ئیسماعیل ئاغای‌ شكاك تا جه‌وهه‌ر ئاغای‌ برای ‌‌و حه‌مزه‌ ئاغای‌ مه‌نگوڕ‌و چه‌ندین‌و چه‌ند قاره‌مانێكی‌ دیكه‌، فریوی‌ ئه‌م زۆرداره‌ مه‌لعونانه‌یان خوارد‌و ناپیاوانه‌ شه‌هیدكران، هه‌مویانیان به‌قورئان ‌و سوێند فریودا، ئاخر ئه‌مانه‌ كه‌ی‌ له‌ قورئان ‌و سوێندتێده‌گه‌ن، وه‌فا له‌لای‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌، شمه‌كی‌ بازاڕ،. له‌ رێگه‌ی‌خوداو بۆ ره‌زامه‌ندیی‌ ئه‌و پشتی‌ یه‌كتر چۆڵ مه‌كه‌ن ‌و یه‌كگرتوو بن،دڵنیابن ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌نگوینتان پێبدا، تێكه‌ڵ به‌ژه‌هره‌، فریوی‌سوێنده‌ درۆزنه‌كانی‌ مه‌خۆن، ئه‌گه‌ر هه‌زار جار سوێند بخۆن دووباره‌ هیچ ئامانجێكیان جیا له‌ له‌نێوبردنی‌ ئێوه‌ نیه‌.
له‌ دوایین كاتژمێره‌كانی‌ ژیانمدا خودا به‌شایه‌تی‌ ده‌گرم كه‌ له‌ رێگای‌ئازادی ‌‌و به‌خته‌وه‌ریی‌ ئێوه‌دا گیان ‌و ماڵی‌ خۆم به‌ختكرد‌و له‌ هیچ هه‌وڵێك كۆتاییم نه‌كرد، له‌لای‌ ئه‌مانه‌، كوردبوونی‌ ئێوه‌ تاوانه‌، سه‌رو گیان ‌و ماڵ و شه‌ره‌فی‌ ئێوه‌ له‌لایان حه‌ڵاڵه‌، ئه‌وان چونكه‌ له‌گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕدا ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا راوه‌ستن، هه‌میشه‌ هانابۆ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ ده‌به‌ن، شا‌و ده‌ست ‌و پێوه‌ندییه‌كانی‌ به‌جارانپه‌یامیان نارد كه‌ بۆ وتوێژ ئاماده‌ن ‌و مه‌یلی‌ خوێن رشتنیان نیه‌،به‌ڵام من ده‌مزانی‌ ئه‌وان درۆده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خیانه‌ت، خۆفرۆشی‌ وفریوخواردویی‌ هێندێ له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌كان نه‌بوایه‌، كۆمار هیچ كاتشكستی‌ نه‌ده‌خوارد.
وه‌سیه‌ت ده‌كه‌م منداڵه‌كانتان فێری‌ زانست‌ و عیلم بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌ی‌ ئێمه‌شتێكی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ جیهان كه‌م نیه‌، جیا له‌ زانست ‌و عیلم، فێری‌ زانستبن تا له‌ كاروانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ دوا نه‌كه‌ون، زانست، چه‌كی‌ له‌نێوبردنی‌ دوژمنانه‌، دڵنیابن ئه‌گه‌ر به‌ دوو چه‌كی‌ یه‌كێتی‌‌و زانستپۆشته‌ ببن، دوژمنان كارێكیان بۆ ناچێته‌ پێش، ئێوه‌ نابێ به‌مردنی‌ من ‌و براكان ‌و ئامۆزاكانم ترس بچێته‌ دڵتانه‌وه‌، هێشتا قاره‌مان گه‌لێكی‌ زۆر ده‌بێ گیان فیدا بكه‌ن تا داری‌ ئازادیی‌ كوردستان بگاته‌ به‌رهه‌م، دڵنیامپاش ئێمه‌ش قاره‌مان گه‌لێكی‌ دیكه‌ هه‌ن كه‌ فریوبخۆن، به‌ڵام هیوادارممه‌رگی‌ ئێمه‌ ببێته‌ ده‌رسی عیبره‌ت بۆ سه‌رجه‌م خه‌باتگیڕانی‌ ئازادی‌ كوردستان، وه‌سیه‌تێكی‌ دیكه‌م بۆ دڵسۆزانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هه‌یه‌، له‌خودای‌ گه‌وره‌ داوای‌ ئازادی نه‌ته‌وه‌ی‌ خۆتان بكه‌ن، شایه‌ت له‌خۆتان بپرسن بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌بێ بڵێم به‌خودا سه‌ركه‌وتووی‌ راسته‌قینه‌ منم، چ نێعمه‌تێك له‌وه‌ سه‌رتره‌ كه‌ سه‌رو ماڵو گیانم له‌ رێگای‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمانمدا به‌خت بكه‌م، باوه‌ڕ بكه‌ن منجاران داوام له‌ خودا كردوه‌ ئه‌گه‌ر بمرم به‌شێوه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ستبده‌م كه‌ به‌ رومه‌تی‌ سوره‌وه‌ له‌لای‌ خودا‌و پێغه‌مبه‌ر‌ونه‌ته‌وه‌كه‌مدا ئاماده‌ بم، وه‌ها مردنێك سه‌ركه‌وتنی‌ راسته‌قینه‌یه‌.
خۆشه‌ویستانم! كوردستان، نیشتمانی‌ كورد‌و ماڵیه‌تی،. هیچ كه‌سێك مافی‌ ئیره‌یی ‌‌و به‌خیلی‌ نیه‌، هه‌موو له‌ماڵی‌ خۆیاندا ئازادن، هه‌رچی‌ له‌ ده‌ستتان دێبۆ ئازادیی‌ كورد كۆتایی‌ مه‌كه‌ن.
ئیتر نابێ له‌سه‌ر رێگای‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ به‌رپرسایه‌تی‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆراوه‌ستن، له‌به‌رد خستنه‌ رێگه‌ ده‌ست هه‌ڵگرن‌ و ئه‌ركه‌كانتانبه‌باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، دڵنیابن برا كورده‌كه‌تان له‌ دوژمنی‌بێگانه‌ زۆر باشتر، ئه‌گه‌ر من به‌پرسایه‌تیم وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتبایه‌ ئێستا له‌پای‌ چێوه‌ی‌ داردا نه‌بووم و له‌لای بنه‌ماڵه‌كه‌م رۆژه‌كانم ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌ركی‌ من، به‌رزترین ئامانجم بوو، تا پێی‌ گیان راوه‌ستام، به‌هیوای‌ خوداوه‌ندی‌ گه‌وره‌، له‌ ئاكامدا به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رده‌كه‌ون.
1ـ بڕواتان به‌ خودا‌و ماجا‌و من عندالله‌و پێغه‌مبه‌ری‌ ئه‌كره‌م (صلى الله علیه وسلم) هه‌بێ ‌و ئه‌ركه‌ دینییه‌كانی‌ خۆتان به‌باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

2ـ یه‌كێتی ‌و هاوپێوه‌ندی‌، ره‌مزی‌ سه‌ركه‌وتنه‌، ئیره‌یی‌‌و خۆ فریودان وه‌لابنێن ‌و له‌ وه‌رگرتنی‌ به‌رپرسایه‌تی ‌‌و خزمه‌تكردندا له‌گه‌ڵیه‌كتر كێبڕكێ بكه‌ن.

3ـ زانست ‌و ئاگایی‌ خۆتان به‌رنه‌سه‌رێ تا فریوی‌ دوژمنان نه‌خۆن.

4ـ هیچ كات دوژمن به‌دۆست مه‌زانن، چونكه‌ دوژمنی‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان ‌و دینتانه‌.

5ـ خۆتان بۆ چه‌ند رۆژ ژیان له‌م دنیا له‌ناوچوه‌دا مه‌فرۆشن، مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه‌ دوژمن به‌بچوكترین بیانوویه‌ك، ده‌ست بۆ كوشتار‌و سه‌ركوت ده‌با.

6ـ خیانه‌ت به‌یه‌كتر مه‌كه‌ن، نه‌خه‌یانه‌تی‌ سیاسی ‌و نه‌ خه‌یانه‌تی‌ ماڵی ‌‌و گیانی ‌‌و ناموسی، خیانه‌تكار له‌لای‌ خودا‌و گه‌ل روڕه‌شه‌‌و خیانه‌ت، له‌ئاكامدا بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

7ـ له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سانه‌دا بێ خیانه‌ت ئه‌رك به‌ڕێوه‌بردن هاوكاری‌ بكه‌ن. خودای‌ نه‌خواسته‌ هیچكات مه‌بنه‌ سیخوڕی‌ بێگانه‌.

8ـ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ له‌ وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێكردون (مزگه‌وت، قوتابخانه‌‌و نه‌خۆشخانه‌) هی‌ خۆتانن، به‌باشترین شێوه‌ كه‌ڵكیانلێوه‌رگرن.

9ـ واز له‌ شۆڕش مه‌هێنن تا له‌ژێرده‌سته‌یی‌ ده‌رباز بن. ماڵی‌ دنیا هیچ نیه‌، ئه‌گه‌ر نیشتمانێكتان هه‌بێ، سه‌ربه‌خۆییه‌كتان هه‌بێ‌ و ماڵ و خاك ‌ونیشتمانتان هی‌ خۆتان بێ، ئه‌و كات هه‌موو شتێكتان ده‌بێ، هه‌م سامان هه‌م ده‌وڵه‌ت، هه‌م ئابڕو و هه‌م نیشتمان.

10ـ گومان ناكه‌م جیا له‌ مافی‌ خودا (حق الله)، مافێكی‌ دیكه‌ له‌ ئه‌ستۆم بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ست ده‌كا قه‌رزێكی‌ به‌لامه‌وه‌یه‌بچێته‌ لای‌ میراتگرانم.

تا ده‌ست نه‌ده‌یه‌ ده‌ستی‌ یه‌كتر، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نابێ. له‌ یه‌كتر زۆرمه‌كه‌ن، چونكه‌ خوداوه‌ند دوژمنی‌ زۆردارانه‌، هیوادرام وته‌كانم وه‌رگرن، خوداوه‌ند ئێوه‌ به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رخات.

مراد ما نێیحت بود و گفتیم
حوالت با خدا كردیم و رفتیم

واتە: مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری‌ بوو وتمان...... سپاردمان به‌ خودا‌و رۆیشتین


خزمه‌تگوزاری‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان قازی‌ محه‌مه‌د


No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *