سێ پرسیاره گرنگه‌كه‌ی ژیان....
خوای گه‌وره به‌دیهێنه‌رو خوڵقێنه‌ری سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانه.. له ناو دروستكراوه‌كانیدا پۆلێنی كردوون و كردونی به‌چه‌ند جۆرێكه‌وه به‌پێ‌ی ئاست و ڕاده‌ی ته‌كلیف و حیكمه‌تی خۆی. هه‌ندێكیان پێك هاتوون له: ڕۆح وعه‌قڵی دوور له ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت وه‌ك (مه‌لائیكه‌ت) كه هه‌رگیز گوناه ناكه‌ن.
به‌شێكی تریان دوور له عه‌قڵ و ژیرین بێ ئه‌وه‌ی په‌ی به ڕاستییه‌كانی ژیان ببات و بزانێ هۆی دروستبونی چیه, به‌ڵكو ته‌نها شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو, وه تێركردنی گه‌ده‌و ئاره‌زووی مه‌به‌سته وه‌ك (ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان)، ئه‌مانیش ته‌كلیفی نه‌داوه به‌سه‌ریاندا.
به‌ڵام مرۆڤ كه‌پێك هاتووه له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه (عه‌قڵاو ئاره‌زوو) یان بڵێین (خێر‌و شه‌ڕ ) ئه‌وا خوای گه‌وره كردویه‌تییه میراتگری زه‌ویو ئه‌می ڕاسپاردوه زه‌وی ئاوه‌دان بكاته‌وه.. جا له‌ناو ئاده‌میه‌كانیشدا چه‌ند جۆرێكن ئه‌ویش به‌پێ‌ی ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و وه‌رگرتن و خستنه گه‌ڕی ڕاستیه‌كان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سێ پرسیاره گرنگه‌كه‌ی بوون كه ئه‌مانه‌ن:به‌شێكی تریان دوور له عه‌قڵ و ژیرین بێ ئه‌وه‌ی په‌ی به ڕاستییه‌كانی ژیان ببات و بزانێ هۆی دروستبونی چیه, به‌ڵكو ته‌نها شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو, وه تێركردنی گه‌ده‌و ئاره‌زووی مه‌به‌سته وه‌ك (ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان)، ئه‌مانیش ته‌كلیفی نه‌داوه به‌سه‌ریاندا.
1-له‌كوێ وه هاتویت؟.
2_بۆچی هاتوویت؟...
3_ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێ‌یو سه‌ره‌نجامت بۆكوێیه ؟....
جاوه‌ك إبت ته‌یمیه(ره‌حموتی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر مرۆڤ جوان له‌مه‌به‌ستی بوونی خۆی تێگه‌یشت و راسپارده‌كانی سه‌ر شانی ئه‌نجامدا ئه‌وا پێشی مه‌لائیكه‌ت ئه‌داته‌وه له فه‌زڵادا، خۆ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له دڕنده‌كان زۆر خراپتر مامه‌ڵه ده‌كات هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اولئك كالأنعام بل هم أضل ..)
به‌ڵێ خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان فێرده‌كات كه به‌ژیریو عه‌قڵه‌وه ڕێگای ژیانی ئه‌به‌دی بدۆزنه‌وه‌و چاو له‌دوور بڕوانن به‌ره‌وه سه‌رفرازی نه‌ك وه‌ك ئاژه‌ڵا سه‌رشۆڕ ته‌نها مه‌شغوڵی له‌وه‌ڕین و هه‌وه‌س تێركردن بن: (أفمن يمشى مكباً على وجه اهدى أم من يمشى سويأ على صراط مستقيم ).الملك .وه ئه‌و كه‌سه‌ی ژیریشی له ده‌ست دابوو عه‌قڵی نه‌مابوو ته‌كلیفی نه‌داوه به‌سه‌ریداو فه‌رزه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م واجب نیه‌و مه‌عفوه, چونكه عه‌قڵا له ئیسلامدا یه‌كێكه له‌و پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی ژیان كه ئیسلام هاتووه پارێزگاری لێ بكات كه ئه‌مانه‌ن(عه‌قڵ_دین_وه‌چه_نه‌فس_سامان)
1_جا پێوێسته مرۆڤ بزانێت له كوێ‌وه هاتوه؟ سه‌ره‌تای بوونی كه‌یه‌و مادده‌ی دروستبونی چییه؟ هه‌موو بیردۆزه إلحادییه‌كان كه له سه‌ر بنه‌مای تیۆری مادی (داروین )ی بیناكراون هه‌ره‌سی هێنا به‌رامبه‌ر زانستی سه‌رده‌م كاتێ سه‌لماندی سه‌ره‌تای مرۆڤ ئاژه‌ڵاو مه‌یمون نییه. مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره وه‌چه‌ی دڕنده‌ی دارستان و جه‌نگه‌ڵه‌كان بێت. ئه‌وه ئیسلامه فێرمان ده‌كات كه مرۆڤ له باوكه ئاده‌م و دایكه حه‌وا دروست بووه‌و چیرۆكی ژیانیانی له قورئان دا به درێژی بۆ باسكردووین تابزانین له كوێ‌وه هاتوین ..
2_بۆچی هاتوین و حیكمه‌تی ئه‌م شانۆیه‌ی ژیان چییه؟ ئایا مرۆڤ به‌هه‌وانته‌و بێ‌حیكمه‌ت زه‌مه‌نێك له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌م شانۆ كورته‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌بێته ئه‌كته‌ری مرۆڤێكی دڕه‌نده‌و شه‌ڕنگێزو به هه‌زاران ده‌كوژێ‌و مافی سه‌دان ده‌خواو ئیتر ده‌مرێ‌و ته‌واو؟!! ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی بوونی ئێمه له‌م دونیایه‌ی به‌بێ پرس پێ‌كردن و حه‌زی خۆمان خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه بریتی بێت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و گه‌ڕان وكاسبی و..هتد، ئایا جیاوازی مرۆڤ و ئاژه‌ڵا له كوێدایه؟.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أفحسبتم أنما خلقناكم عبثاً وانكم الينا لاترجعون).. كه‌واته ئه‌ركێكی تر هه‌یه مرۆڤه‌كانی جیاكردۆته‌وه كه بریتیه له ئه‌نجامدانی عیباده‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به‌چاكه‌و گوڵاو گوڵزاری چاكه‌خوازی, وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وما خلقت الجن والانس الا ليعبدون). خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ته‌نهاو ته‌نها ئینسان و جنۆكه‌م بۆ په‌رستش ئه‌نجامدان خولقاندوه, له‌م پیناوه‌شدا خوای گه‌وره نه‌یداوینه ده‌ستی خۆمان و ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی پێش وه‌ختی بۆناردووین، به‌م پێ‌یه ئه‌م ژیانه‌ش وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌ی دنیایی نییه نازانی پرسیاره‌كان چییه تا كاغه‌زی پرسیاره‌كان ده‌كه‌یته‌وه؟ خوای گه‌وره له‌ناخی مرۆڤه‌كاندا لایه‌نی چاكه‌ی ڕواندووه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كاتێ خراپه ده‌كه‌ین هه‌ست به‌تاڵیو په‌شیمانی ده‌كه‌ین. پاشان به‌مه‌لائیكه‌ته‌كاندا په‌یامی به‌رزی جوان وته‌واوی بۆناردوین كه بریتییه له قورئانی كه‌ته‌لۆكی ژیان و نامه‌یه‌كه به‌ڵام چ نامه، له‌لایه‌ن عه‌زیزترین عه‌زیز، خۆشه‌ویسترین خۆشه‌ویست, گه‌وره‌ترین گه‌وره نێردراوه بۆمن و تۆی لاوازی به‌نده، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنێرن و به ده‌ستت بگات به‌شانازییه‌وه ده‌یخه‌یته سه‌ر سه‌رت و شانی پێوه باده‌ده‌یت له‌ناو خه‌ڵكیداو هه‌ست ده‌كه‌یت چ پشتێكت بۆدروست بووه. ئه‌ی خوای خالقی هه‌موان، به‌ڵام نه‌فام و گه‌مژه ئه‌و كه‌سه‌یه نامه‌كه‌ی داخستوه‌و له‌ژیانیدا نه‌یخوێندۆته‌وه‌و نازانێ باس له‌چی ده‌كات و هه‌واڵی چی بۆ پێ‌یه.
پاشان خوای گه‌وره له‌ناو گرۆی مرۆڤه‌كان دا چاكترین وسه‌ردارترین و پاكترینی مرۆڤه‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌و كردوونی به‌پێغه‌مبه‌ری گه‌یه‌نه‌ری ئه‌م ڕاستیانه به‌من و تۆ، تانه‌ڵێن خوایه كه‌س نه‌بوو ئێمه ئاگاداربكاته‌وه له‌راِستی مه‌به‌ستی ژیان و وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره گرنگه.. هه‌روه‌ها مه‌لائیكه‌تی پارێزه‌رو چاودێر‌و نوسه‌ری چاك و خراپه‌ی له‌سه‌ر شانه‌كانی داناوه تا هه‌رده‌م هه‌ست به‌چاودێری بكه‌ین، كه‌واته وه‌لا نه‌نراوین وپه‌ڕاگه‌نده‌و وێڵا نه‌كراوین ...
3-بۆ وه‌ڵامی پرسیاری سێ‌هه‌میش هه‌رده‌م ده‌بینین ڕۆژ به‌ڕۆژ كه‌سانی چوارده‌ورمان ماڵئاوایی له‌م شانۆ ته‌واونه‌بوه‌ی ژیان ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن, زۆری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێیان بووه به ته‌واونه‌كراوی ژێرگڵا ئه‌خرێت، ئایا ئه‌گه‌ر خراپ كار‌و چاكه كار, خوانه‌ناس وموسڵمان، بكوژی سه‌دان كه‌س له‌گه‌ڵا كه‌سێكی دڵا نه‌رم و به‌به‌زه‌یی وه‌ك یه‌ك بمرن و ببنه گڵا وته‌واوو... زیندوبوونه‌وه نه‌بێت چ حیكمه‌تێك هه‌بوو له‌م مه‌شهه‌دو دیمه‌نه كورت و نوقسانه‌ی شانۆكه‌دا؟ ماویه‌تی.. نه‌ك ماویه‌تی بگره له‌دوای مردن ژیانه هه‌تا هه‌تاییو نه‌براِوه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات: (وان الآخرة لهي الحيوان لو كانوا يعلمون) ژیانی كۆتایی و قیامه‌ت ژیانی ڕاسته‌قینه‌و ته‌واوه ئه‌گه‌ر بیانزانییایه‌و بزانن، ژیانێك خه‌ڵاتی سه‌رفرازی تێدا ده‌درێته چاكه‌خوازان و تاجی زێڕین و مه‌دالیای نه‌مری تێدا ده‌كرێته كاڵای باڵای ئه‌وانه‌ی ژیانیان بریتی نه‌بووه له‌گه‌مه‌و یاری‌و وێڵانه ژیان.. به‌هه‌شتێكی تیایه پانتاییه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌رزو ئاسمانه‌كانه، حۆری چاوجوان.. باخ و باخات... ژێر سێبه‌ری دار‌و بن كۆشك و ته‌لارو ته‌نیشت چه‌م وڕوبارو له‌ناو نازوو نیعمه‌تی هه‌میشه به‌هاردا.... به‌هه‌تا هه‌تاییو ئه‌به‌دی بێ‌ئه‌وه‌ی پیر بن و نه‌خۆش بكه‌ون و بێ‌تاقه‌ت بن ڕاده‌بوێرن... له به‌رامبه‌ریشدا نه‌فامان و كاڵا فامان ئه‌وانه‌ی ژیانێكی ئاژه‌ڵیان بردۆته سه‌ر كاتێ ده‌بینن ئاژه‌ڵه‌كان دوای زیندو بوونه‌وه كرانه‌وه به‌گڵا و له‌ناوبران ئه‌مانیش ده‌ڵێن: (ياليتني كنت ترابا)خۆزگه منیش وه‌ك ئه‌وان ئه‌كرامه‌وه گڵا ... به‌ڵام خۆزگه‌و ئاخ و داخ چ كه‌ڵك وسودی هه‌یه, به‌ڕێ ده‌خرێ به‌ره‌و سزای پڕژان و به‌ئێشی ئه‌و كرده‌وه پیس و عه‌قیده گڵاوه‌ی كه خۆی بۆخۆی به‌رپاكردبوو.....

م. حه‌مزه به‌رزنجی
No comments: