خۆچواندن و لاسایی كردنه‌وه (( تشبه))
سه‌ره‌كی ترین سیفه‌تی به‌رزی ئه‌م ئیسلامه كه‌جیای ده‌كاته‌وه له‌سه‌راپا بیردۆزه‌و به‌رنامه‌كانی تر كامڵێتی و گشتگیریه‌تی كهسهراپا لایه‌نه‌كانی ژیانی ئاده‌میزادی داگیركردووه و هیچ لایه‌نێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه، كهموسڵمان به‌هیچ جۆرێك پێویستی به‌خۆچواندن و لاسایی بێگانه كردنه‌وه نه‌بێت نهلهبیروباوهر نهلهگوفتارو نهلهكردار.......
ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌چه‌ندان ئایه‌تدا به‌رگری لهپێغهمبهرهكهی (صلی الله علیه وسلم) ده‌كات كهشوێن هه‌واو ئاره‌زوی گاور‌و جوله‌كه و هاوهاوبهش دانه‌ران بكه‌وێت:-
1- (...ثم جعلناك على شريعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع أهواء الذين لا يعلمون..)
2-( ولئن اتبعت أهوائهم من بعد ما جا‌ء ك من العلم ما لك من الله من ولي ولا واق)
3-( ولئن اتبعت أهوائهم من بعد ماجاءك من العلم انك اذا لمن الظالمين)
4- ( ولن ترضى عنك اليهود ولاالنصارى حتى تتبع ملتهم..)
وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌وسلم) ڕێگری و نه‌هی له ئوممه‌ته‌كه‌ی كردووه كه لاسایی و ته‌قلیدی بێگانان بكه‌ن.
1.(لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرا بشبر وذراعا بذ راع حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتمو ه......)
2. (من تشبة بقوم فهو منهم )
وه له‌چه‌ندان شوێنی تردا به (خالفوا المشركین....) ( خالفوا المجوس...).. به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كه خه‌ریكه ڕه‌وشت و ئاكار و بگره عیباده‌ته‌كانمان ئاوێته ده‌كه‌ین به ڕه‌وشت و سیمای بێگانانه له گاور‌و جوله‌كه به‌تایبه‌تی زۆرێك له‌خوشكان و برایانی خوێندكار‌و قوتابی له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كانی خوێندندا ڕه‌سه‌نایه‌تی ئیسلامی خۆیان ون كردووه و به‌ته‌واوه‌تی خۆیان تواندوه‌ته‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه
له‌وته‌و گوفتار،له‌سیماو ڕوخسار ، له ڕه‌وشت و ئاكار، له‌پۆشاك و شێوه‌ی جل و به‌رگ و داهێنان و بڕینی قژ...له مل كردنی خاچ، به‌سوك ته‌ماشاكردنی پۆشاكی كوردی‌و بوونه به‌عه‌یبه‌و جێ گرتنه‌وه‌ی پانتۆڵ وشانتۆل َو شه‌بقه‌و پۆشاكی به‌ناو هونه‌رمه‌نده ڕوخاوه‌كان، زیندوكردنه‌وه‌ی یاده‌كانی ئه‌وان و مراندنی یادوو جه‌ژنه ئاینیه‌كان و گرنگی دانی زۆر به سه‌ری ساڵ، جه‌ژنی له‌دایك بوون، خۆشه‌ویست كردنی به‌ناو (بابا ن‌و ئێل)ه‌كان له‌لای منداڵانی كورد ، لاسایی كردنه‌وه‌یان له زۆر بواری تری ژیاندا وه‌ك جلی بووك و فوو كردن له‌مۆم و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ شه‌هیدان و خاوه خاو كردن له به‌ڕێ كردنی جه‌نازه‌و ده‌هۆڵ و بۆق لێ دان بۆی و به ڕه‌سمی كردنی بۆینباخ و به‌دین ته‌ماشاكردنی ئه‌ڵقه‌ی زه‌واج ـ كهلهبنهڕهتداـ مستیله‌ی نقێمدار دروسته ـ وه گۆڕینی ساڵ و مانگ و هه‌فته بگره سه‌عاتی ئیسلامی ڕه‌سه‌ن به كاتی گاوروو جوله‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئهلف و بێ ی كوردی به لاتینی......و چه‌ندان شتی تر . كه‌واته خۆ چواندن بریتی یه له : لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ بڕوایان به هه‌رجۆره بوارێكی تایبه‌ت به‌وانه‌وه له بیر‌و باوه‌ڕو په رستش و عادات و جه‌ژن و سلوك و ڕه‌وشتی تایبه‌تیانه‌وه : ئه‌وانه‌ش حه‌رامه‌و دروست نی یهوهك:
1. بوا ری عه‌قیده: به گه‌وره زانین و سنور به‌زاندن له گه‌وره‌كردنی ناودارو پێا وانیان ( اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله..)
2. جه‌ژن : سه‌ری ساڵ ـ جه‌ژنی فصح ـ نه‌ورۆز ـ عید میلاد . عمر : اجتنبوا أعداء الله فى أعيادهم
3. په‌رستش : پارشێو نه‌كردنیان ـ به‌ربانگ دره‌نگ كردنه‌وه ـ زیادو كه‌م كردنی به پێ ی ئاره‌زووی خۆیان ـ به هیچ جۆرێك نوێژ نه‌كردنیان به نه‌عله‌وه.
4. ڕه‌ووشت و ئاكا ری تایبه‌تیان : سمێڵ درێژ كردن و ڕیش تاشین ـ ڕووتی ئافره‌تیان ـ شێوه‌ی داهێنان ـ جل و پۆ شاكیان ـ سڵاو كردنیان .
ئه‌وانه‌ش كه حه‌رامه خۆ چواندن پێ یان ئه‌مانه‌ن :
1. بێ بڕوایان : عبدالله‌ی كوڕی عمر جۆره پۆشاكێكی له به‌ردابوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێ ی فه‌رموو: ( أن هذه من ثياب الكفار فلا تلبسهما)
2. هاوبه‌ش دانه‌ران: ( ... ولا تكونوا من المشركين الذين فرقوا دينهم و كانوا شيعا)
3. أهل كتاب : ( لعن اللة اليهود والنصارى اتخذوا قبور انبياء هم مساجد).
4. مه‌جووس: تقدیس الملوك..
5. الجاهلیه: ( ولا تبرجن تبرج الجاهلیه الاولی ..) وه‌ك سفوری ، ده‌مار گیری ، شانازی كردن به حه‌سه‌ب و تانه‌دان له نه‌سه‌بی یه‌كتری ، گریان و واوه‌یلا كردن بۆ مردوو
6. شيطان : ( به چه‌پ مه‌خۆن و مه خۆنه‌وه چونكه شیگان به چه‌پ ده‌خوات و ده‌خواته‌وه)
7. ئاژه‌ڵ / وه‌ك دهنوكدانی كه‌ڵه شێرسهجدهبردن ـئاوڕ دانه‌وه له نوێژ وه‌ك ڕێوی ـ وه‌ك سه‌گ ده ست و مه‌چه‌ك دانان له سه‌جده‌دا ـ دانیشتنی مه‌یمون ...
8. لعن الله المخنثين من الرجال والمترجلات من النساء/
به‌ڵام هه‌ندێ بواری گشتی كه تایبه‌ت نی یه به خۆیانه‌وه دروسته وه‌ك :
ــ پیشه‌سازی و كشت و كاڵ و هونه‌ری جه‌نگ و ئا مێره‌كانی پێش كه‌وتنی شارستانی وه‌ك : فڕۆكه ـ ئوتومبیل ـ كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی بواری پزیشكی و ....هتد.
ــ عومه‌ره‌ی كوڕی خگاب و أ بوموسی ( هرمزان و أبو لؤلؤة )یان له‌به‌ر صناعه هێنایه ناو شار چونكه له ئاسنگه‌ری دا شاره‌زا بوون.
ــ وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) پاشا‌كان هیچ نامه‌یه‌كی بێ مۆر وه‌رناگرن ، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد به قاڵ كردنی مستیلهك و كردنی به مۆر له سه‌ری نوسرا بوو (محمد رسول الله)
ــ تمیم ی داری چوو بۆ شام مینبه‌ری سێ پلیكانه‌ی بینی خه‌ڵكی له سه‌ری وتاریان ده‌دا هێنایه‌وه بۆ مه‌دینه .
ــ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) عابایه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ پێشوازی له وه‌فدو میوانه‌كانی .
ــ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زرێ یه‌كه‌ی لای جوله‌كه‌یه‌ك دانا بوو به ڕههن له جێ ی صاعێك جۆ .
ــ فێر كردنی مناڵانی موسوڵمانان له‌لایه‌ن دیله خوێنه‌واره‌كانی به‌در .
ــ ترتیباتی كاروباری ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می عمری كوری خگاب .
كه‌واته با ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆمان بپارێزین .
وأّّّّّّّّّخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين ..
No comments: