ئارامگری
الصبر/ ابن قیم ـ رحمه الله ـ فه‌رموویه‌تی: وتراوه بریتی یه له گرتنه‌وه‌ی نه‌فس له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گرتنه‌وه‌ی زمان له شه‌كواكردن و گرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لاشه له كرداری ناشایسته. / مدارج السالكین 1/162.
وه‌چه‌ندان پێناسه‌ی تر كراوه بۆ (الصبر) به ڵام هه‌موویان له‌مه‌دا كۆده‌بنه‌وه كه بریتی یه له خۆگری له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی عه‌قڵ و شه‌رع داه‌ای ده‌كات.
وه (الصبر) به‌پێی شوێن و شێوازه‌كانی ناوه‌كه‌ی ده‌گۆرێت وه‌ك فیروز ئابادی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئارامگری له موسیبه‌تدابوو پێی ده‌ڵێن (الصبر) ئه‌گه‌ر له‌جه‌نگدابوو (ئازایه‌تی ) یه،له‌قسه‌دابوو (كتمان) ه، وه ئه‌گه‌ر له زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له ژیاندا بوو (زهد) و له ئاره‌زوی داوێن دا بوو (پاك داوێن) ییه......./القاموس المحيط 2 /376
*جا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات به ئارام گری وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (فاصبر صبرا جمیلا) المعارج/5 . وتراوه: الصبرالجمیل بریتی یه له‌وه‌ی شه‌كوای بۆ لای خه‌ڵك له‌گه‌ڵدا نه‌بێت / اخرجه ابو نعیم فی الحلیه 8/350.
*ئارامگری پاداشتی بێ سنوور و بێ حسابه : (إنما یوفی الصابرون اجرهم بغیر حساب )
*به‌ڵام پێویسته ئارامگری ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابێت:ـ
1ـ له‌به‌ر خوابێت: (ولربك فاصبر) المدثر /7.
2ـ شه‌كوای له گه‌ڵدا نه‌بێت: (إنما اشكو بثي و حزني إلى الله) يوسف/86
3ـ ئارامگرییه‌كه له‌كاتی گه‌رماو گه‌رمی موسیبته‌كه‌دا بێت.
4ـ نه‌فست بگریته‌وه له پێناخۆشبوون و بێزاری.
5ـ لاشه گرتنه‌وه له‌و كردارانه‌ی پێچه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ صه‌بردا.
6ـ نه‌فسی خۆت هه‌ڵنه‌نێیت و خۆت پێ چاك نه‌بێت.
جۆره‌كانی ئارامگرتن
1- ئارامگری له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره وه‌ك نوێژ(وأمر أهلك بالصلا‌ة واصطبر عليها ) طه/123. وه بانگه‌واز (وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر) وه جیهاد : (ربنا أفرغ علینا صبرا وتوفنا مسلمین) الاعراف/126 وه‌ئارامگری له‌سه‌ر داواكردنی زانست و گه‌ران به‌دوایدا، ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێت: (لا يدركم العلم إلا بالصبر على الذل) (المجموع) المقدمة 1/30.به‌گستی ئارامگری له‌سه‌ر دین به هه‌موو واجبات و سوننه‌ته‌كانیه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا: عن أنس (رضي الله عنه) مرفوعا : (يأتي على الناس زمان الصابر فيهم على دينه كالقابض على الجمرة) اخرجه ترمذى وصححه الالباني. السلسلة الصحيحة (494).
عن عتبة بن غزوان (رضي الله عنه) مرفوعا: (إن من ورائكم أيام الصبر ،للمتمسك فيهن يومئذ بما أنتم عليه أجر خمسين منكم. قالوا : يانبى الله أو منهم؟ قال بل منكم) أخرجه الطبراني وصححه الالبانى (السلسلة الصحيحة) (494).
2- ئارامگرتن له‌سه‌ر خۆدورگرتن له حه‌رامكراوه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له تاوان‌و گوناه و ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی. : (والذين صبروا ابتغاء وجه ربهم) الرعد /44
إبن كثير واته له‌سه‌ر حه‌رامو گوناه به‌وه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و پاداشتی خوای گه‌وره خۆیانی لێ دوور ده‌گرن.
له‌وانه نه‌زه‌ر : (لاتتبع النظرة النظرة . فإن لك الاولى وليست لك الاخرى) أحمد وغيره وحسنه الالبانى صححه الترمذي (2229)
3-ئارامگرتن له‌سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گوره و ناڕه‌حه‌تی و موسیبه‌ت وئازاره‌كانی ژیان: (ولنبلونكم بشيء من الخوف والجوع و نقص من الاموال و الانفس والثمرات و بشر الصابرين الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه را‌جعون ) البقرة/155
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (...فما يبرح البلاء بالعبد حتى يتركه يمشى على الارض وما عليه خطيئة) الترمذى وغيره. صححه الالباني (صحيح الترمذى) (1956).
له‌وانه ئارامگرتن له‌سه‌ر نه‌خۆشی و نه‌داری و قه‌رزاری و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان و ناڕه‌حه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی خێزان و ماڵ ومنداڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌فامن چونكه: (المسلم الذي يخالط الناس و يصبر على أذاهم أفضل من الذي لا يخالط الناس ولا يصبر على أذاهم ) الترمذي وغيره. صححه الالباني (السلسلة الصحيحة) (929)
وه ئارامگرتن له‌سه‌ر موسیبه‌تێك كه له چاره‌مان نوسراوه‌و ده‌بێت بیبینین.
سوده‌كانی ئارامگرتن
1- پاداشتی گه‌وره‌ی خوایی .
2- خوا له‌گه‌ڵ بوون. (إن الله مع الصابرین ) البقره/153.
3- مسۆگه‌ری سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه به ئارامگریه‌وه.
4- خۆشه‌ویستی خوا بۆیان (... والله یحب الصابرین) ال عمران/146.
5- چونه به‌هه‌شت (وجزاهم بما صبروا جنة و حريرا) الإنسان/12.
6- ڕووناكی ڕێگایه بۆ دڵی مرۆڤ له هه‌موو كار‌و بایدا. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی(... والصبر ضياء... ) مسلم (223).
كه‌واته سه‌رجه‌م كاره‌كانی مرۆڤ به‌ستراوه به ئارامگرییه‌وه، وه كلیلی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به پله به‌رزه‌كانی دنیا و قیامه‌ت بریتییه له ئارامگری، ئه‌ی نابینی كه‌سێك تا عه‌سر به‌رۆژوو بێت و خۆی ماندوو بكات به‌ڵام ئارامی نه‌مێنێت و به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش به‌ربانگ رۆژوو بشكێنیت ئایا هیچی له خێر ده‌ست ده‌كه‌وێت؟! به‌هه‌مان شێوه خوێندن و فێربوونی زانست و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دنیایی و سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له قۆناغه‌كانی خوێندندا پێویستی به ئارامگری و پشوو درێژی هه‌یه
No comments: