كام دوعايه‌ گيرا ده‌بێت ؟

عَنْ صَفْوَانَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ صَفْوَانَ وَكَانَتْ تَحْتَهُ الدَّرْدَاءُ ـ ابْنَةُ أَبِي الدَّرْدَاءِ ـ قَالَ :
قَدِمْتُ الشَّامَ فَأَتَيْتُ أَبَا الدَّرْدَاءِ فِي مَنْزِلِهِ فَلَمْ أَجِدْهُ وَوَجَدْتُ أُمَّ الدَّرْدَاءِ فَقَالَتْ : أَتُرِيدُ الْحَجَّ الْعَامَ ؟ فَقُلْتُ : نَعَمْ ، قَالَتْ : فَادْعُ اللَّهَ لَنَا بِخَيْرٍ فَإِنَّ النَّبِيَّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كَانَ يَقُولُ : ((دَعْوَةُ الْمَرْءِ الْمُسْلِمِ لأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ مُسْتَجَابَةٌ ، عِنْدَ رَأْسِهِ مَلَكٌ مُوَكَّلٌ كُلَّمَا دَعَا لأَخِيهِ بِخَيْرٍ قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ : آمِينَ ، وَلَكَ بِمِثْلٍ)) صحيح مسلم : رقم : (6866) .

واته‌ : (صَفْوَان)ى كوڕى (عَبْدِ اللَّهِ)ى كوڕى (صَفْوَان) كه‌ (الدَّرْدَاء)ى كچى (أَبُو الدَّرْدَاء) خێزانى بوو فه‌رموويه‌تى : هاتم بۆ شام و ڕۆيشتم بۆ لاى (أَبُو الدَّرْدَاء) له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆيدا و نه‌مبينى ، وه‌ (أُمُّ الدَّرْدَاء)ـم بينى و فه‌رمووى : ئايا به‌نيازيت ئه‌م ساڵ بڕۆيت بۆ حه‌ج ؟ منيش وتم : به‌ڵـێ ، فه‌رمووى : كه‌واته‌ دوعاى خێرمان بۆ بكه‌ له‌ خوا چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌يفه‌رموو : دوعاى كه‌سێكى موسڵمان بۆ براكه‌ى له‌ په‌نهانيدا وه‌رگيراوه‌ ، له‌ لاى سه‌ريه‌وه‌ فريشته‌يه‌ك راسپێردراوه‌ به‌وه‌ى كه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و دوعاى خێر بكات بۆ برايه‌كى موسڵمانى ئه‌وا ئه‌و فريشته‌ راسپێردراوه‌ ده‌ڵێت : خوايه‌ دوعاكه‌ى گيرا بكه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و داواكاريه‌ بۆ خۆشى جێبه‌جێ بكه‌.

ڕێباز کاوە

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *