خێزانی پێنجەمی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم): خاتوو زەینەبی كچی خوزەیمە(رەزای خواى لێ بێت)
ـ خێزانی پێنجەمی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خاتوو (زَيْنَبَ بِنْتَ خُزَيْمَةَ بْنِ الْحَارِثِ)ە، دایكیشی ناوی (هِنْد بِنْت عَوْف)ە.
ـ هەرچەند لە رووی ژمارەوە خاتوو زەینەب بە خێزانی پێنجەمی پێغەمبەر ئەژمار دەكرێت، لەبەر ئەوەی بەر لەئەو پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) چوار خێزانی تری هێناوە، بەڵام لەواقیعدا خێزانی چوارەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە، چونكە پێشتر خاتوو خەدیجە كۆچی دوایی كردبوو، پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) تەنیا سیان لە خێزانەكانی لە ژیاندا مابوون.
خاتوو زەینەبیش وەك زۆرینەی خێزانەكانی تری پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئافرەتێكی بێوەژن بووە، هەر چەندە هەندێك لە مێژوونووسان وای بۆ دەچن كە خاتوو زەینەب بەر لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خێزانی(عَبْدِ الله بْنِ جَحْشٍ) بووە و هاوسەرەكەی لە شەڕی ئوحوددا شەهید بووە، بەڵام زۆرینەی زانایان و مێژوونووسان ئەم بۆچوونە رەت دەكەنەوە و دەڵێن: خاتوو زەینەب بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خێزانی (الطُّفَيْلِ بْنِ الْحَارِثِ بْنِ عَبْدِ الْمُطّلِبِ)ی ئامۆزای خۆی بووە، پاشتر ئەو تەڵاقی داوە و ئامۆزایەكی تری بە ناوی (عُبَيْدَةَ بْنِ الْحَارِثِ بْنِ عَبْدِ الْمُطّلِبِ) مارەی كردووە، پاشتر (عُبَیْدَە) لە غەزای بەدردا و لە یەكەم رووبەرووبونەوەی نێوان بەرەی باوەڕداران و بێباوەڕان لە سەر دەستی (وَِليدَ بْنَ عُتْبَةَ) بەخەستی بریندار بووە و پاشتر شەهید بووە.

ـ پاش بێوەژنكەوتنی، خاتوو زەینەب بیر لە شووكردن دەكاتەوە، خۆی پێشنیازی ئەوە بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەكات كە بیخوازێت، ئەو یەكێك بووە لەو ئافرەتانەی كە خۆی بەخشیوەتە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش وەك وەفایەك بۆ بەئەمەكی خاتوو زەینەب، داواكەی رەت ناكاتەوە و پاش تێپەڕبونی سی و یەك مانگ بەسەر كۆچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە، لە مانگی رەمەزانی ساڵی سێی كۆچی، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ژیانی هاوسەری لەگەڵ خاتوو زەینەب دەست پێدەكات.
ـ خاتوو زەینەب ئەوەندە ئافرەتێكی بە بەزەیی و بەخشندە بووە بەرامبەر بە هەژاران، هەر لە سەردەمی نەفامییەوە و بەر لەوەیش ببێتە خێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نازناوی بە (أُمّ الْمَسَاكِینِ) واتە دایكی هەژاران دەركردبوو.
ـ بەداخەوە ژیانی خێزانی خاتوو زەینەب لەگەڵ پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) زۆری نەخایاندووە و زۆربەی مێژوونووسان لەسەر ئەوەن كە خاتوو زەینەب تەنیا دوو تا سێ مانگ لەگەڵ پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) ژیاوە و پاشتر لە مانگی رەبیعی دووەمی ساڵی چواری كۆچی، كۆچی دوایی كردووە.
ـ پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) خۆی نوێژی مردووی لەسەر تەرمی پیرۆزی خاتوو زەینەب كردووە، ئەمەیش یەكێك بووە لەو بەخششانەی كە خوای گەورە لەگەڵ خاتوو زەینەبی كردووە، پاشتر تەرمیپیرۆزی لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك سپێردراوە.
ـ لەبەر كەمی ماوەی مانەوەی لەگەڵ پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) (، خاتوو زەینەب هیچ فەرموودەیەكی لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه وسلم) نەگێڕاوەتەوە.
سەرچاوە: كتێبی (رەواندنەوەی گومانەكان)
نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
ليست هناك تعليقات: