پرسیار/ مه‌رجه‌كانی سوعبه‌تی شه‌رعی كامانه‌ن؟
1-نابێت هیچ سوكایه‌تی پێ كردنێكی تێدابێت بۆ دین:
چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ولئن سألتهم ليقولن إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله وآياته ورسوله كنتم تستهزئون- لا تعتذروا قد كفرتم بعد إيمانكم...] التوبة/65-66
ابن تیمیه رحمه الله ده‌فه‌رموێت: ( الاستهزاء بالله وآياته ورسوله كفر يكفر به صاحبه بعد إيمانه ) واته: گاڵته‌كردن به خوا‌و ئایهتهكانیو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كوفره‌و خاوه‌نه‌كه‌ی پێ كافر ده‌بێت دوای ئیمان هێنانی
هه‌روه‌ها گاڵته كردن به هه‌ندێك له سوننه‌ته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵكیدا بڵاوه له گاڵته‌كردن به ریش و حیجاب یان كورت كردنه‌وه‌ی پۆشاك و شتی تری له‌مانه.. الشيخ محمد بن عثيمين لة المجموع الثمين 1/63دا ده‌فه‌رموێت:
( فجانب الربوبية والرسالة والوحي والدين جانب محترم لا يجوز لأحد أن يبعث فيه لا باستهزاء بإضحاك ، ولا بسخرية ، فإن فعل فإنه كافر ، لأنه يدل على استهانته بالله عز وجل ورسله وكتبه وشرعه ، وعلى من فعل هذا أن يتوب إلى الله عز وجل مما صنع ، لأن هذا من النفاق ، فعليه أن يتوب إلى الله ويستغفر ويصلح عمله ويجعل في قلبه خشية من الله عز وجل وتعظيمه وخوفه ومحبته ، والله ولي التوفيق.(
واته: ربوبیه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و وه‌حی دین رێزدارو به هیبهتن بۆ هیچ كه‌سێك دروست نییه كه یاری پێ بكات به گاڵته پێكردن و پێكه‌نین یان سوكایه‌تی پێكردن, خۆ ئه‌گه‌ر وای كرد ئه‌وه كافر ده‌بێت. چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به خوای گه‌وره و په‌یام و كیتابهكانیو شه‌رعه‌كه‌ی. وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه ئه‌مه‌ی ئه‌نجام دا كه ته‌وبه‌ی لێ بكات چونكه ئه‌مه له نیفاقه. جا پێویسته ته‌وبه بكات و داوای لێخۆشبوو‌ن بكات و كاره‌كه‌ی چاك بكات و دڵی ئاوه‌دان بكاته‌وه به ترس‌و گهورهییو خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره.
2) ده‌بێت سوبعهتهكه راست بێت:
قال (صلی الله علیه وسلم): (ويل للذي يُحدث فيكذب ليُضحك به القوم ويل له ويل له )رواه أبو داود و الترمذي ( 2431 ) وحسنه الألباني في صحيح وضعيف سنن أبي داود - (1 / 2) ( سنن أبي داود )
واته: وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی درۆ ده‌كات تا خه‌ڵكی پێ بخاته پێكه‌نین, وه‌یل بۆ ئه‌و. وه پێغه‌مبه‌ری خوا له‌م ئاكارو رێگایه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه زۆرێك له گاڵته‌جاڕه‌كان خویان پێوه گرتووه‌و ده‌فه‌رموێت: (إن الرجل ليتكلم بالكلمة ليُضحك بها جلساءه يهوي بها في النار أبعد من الثريا ) رواه أحمد
واته: پیاوی وا هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات تا خه‌ڵكی مه‌جلیسه‌كه بخاته پێكه‌نین به‌هۆی ئه‌وه‌وه فرێ ده‌درێته ناو ئاگره‌وه دورتر له سوره‌ییا.
3) رانهچڵهكاندنی تێدا نه‌بێت:
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه چالاك و به‌هێزن یان چه‌ك و پارچه ئاسنێكیان پێیه یان تاریكی‌و لاوازڤی خه‌ڵكی به فورسه‌ت ده‌گرن بۆ ترساندنیان,
عن أبي ليلى قال ( حدثنا أصحاب محمد (صلى الله عليه وسلم) أنهم كانوا يسيرون مع النبي (صلى الله عليه وسلم)، فنام رجل منهم فانطلق بعضهمإلى حبل معه فأخذه ففزع ، فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) :(لا يحل لمسلم أن يروع مسلما) رواه أبو داود. صحيح وضعيف سنن أبي داود - (1 / 2) وصححه الألباني في غاية المرام ( 447 )
واته: هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بۆیان باس كردووین كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ده‌رۆیشتن له سه‌فه‌رێكدا جا پیاوێكیان خه‌وی لێكه‌وت هه‌ندێكیشیان چون پهتێكیان هێناو ترساندیان ئه‌ویش ترسا. پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: حهڵاًڵ نییه بۆ هیچ موسڵمانێك كه موسڵمانیكی تر بترسێنێت.
4) گاڵته‌كردن و تانه‌و ته‌شه‌ر:
خه‌ڵكی له هه‌ست و ژیریاندا جیاوازن و شه‌خسیه‌تیان له‌یه‌ك جیایه, جا هه‌ندێك له نه‌فس لاوازه‌كان- له وانه‌ی ئه‌هڵی گاڵته پێ كردن و تانه‌و تهشهرن- كه‌سێك شك ده‌به‌ن ده‌یكه‌نه په‌یژه بۆ پێكه‌نین و گاڵته پێ كردن و تانه‌و ته‌شه‌ر-په‌نا به خوا- كه ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره نه‌هی لێ كردووه وه‌ك ده‌فه‌رموێت(يا أيها الذين آمنوا لا يسخر قوم من قوم عسى أنيكونوا خيراً منهم ولا نسا‌ء من نسا‌ء عسى أن يكن خيراً منهن ولا تلمزوا أنفسكم ولا تنابزوا بالألقاب بئس الاسم الفسوق بعد الإيمان )الحجرات
ابن كثير له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت: ( المراد من ذلك احتقارهم واستصغارهم والاستهزاء به‌م ، وهذا حرام ، ويعد من صفات المنافقين)
واته: مه‌به‌ست به‌مه به كه‌م ته‌ماشاكردن و به سووك سه‌یر كردن و گاڵته پێكردنه كه ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و به یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی مونافیقان داده‌نرێت.
وه هه‌ندێك كه‌س گاڵته به رووخسار یان رۆیشتن یان دانیشتنی كه‌سێك ده‌كات, كه به‌مه‌به‌ش خوای گه‌وره تۆڵه له كه‌سی گاڵته پێكه‌ر ده‌كاته‌وه وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لا تُظهر الشماتة لأخيك فيرحمه الله ويبتليك(رواه الترمذي وضعفه الألباني المشكاة ( 4856 / التحقيق الثاني ) // ضعيف الجامع الصغير ( 6245 ) //
واته: گاڵته به براكه‌ت مه‌كه گه‌رنا خوا ره‌حم به‌و ده‌كات و تۆش تووشی به‌ڵاو تاقیكردنه‌وه ده‌كات.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه له گاڵته به خه‌ڵك كردن و ئازاردانیان, چونكه ئه‌مه رێگای دوژمنایهتیو رق و كینه‌یه. وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يخذله ولا يحقره ، التقوى ها هنا – ويشير إلى صدره ثلاث مرات – بحسب امرئٍ من الشر أن يحقر أخاه المسلم ، كل المسلم على المسلم حرام ، دمه وماله وعرضه( رواه مسلم
واته: موسڵمان برای موسڵمانه سته‌می لێ ناكات و پشتی به‌رنادات و به سووك ته‌ماشای ناكات, ته‌قوا لێره‌دایه- سێ جار ئاماژه‌ی كرد بۆ سنگی-به‌سه بۆ مرۆڤ به خراپه له‌سه‌ری بنووسرێت كه رقی له برا موسڵمانه‌كه‌ی بێته‌وه, موسڵمان هه‌موو گیانی له‌سه‌ر موسڵمان حه‌رامه: خوێنی و سامانی و ناموسی.
5- نابێت سوبعهتهكه زۆر بێت و زۆر سوبعه‌ت بكات:
چونكه هه‌ندێك كه‌س به‌م كاره‌وه زۆر سه‌رقاڵن و بووه‌ته خویه‌ك پێیانه‌وه, كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی راستی‌و جدییه‌ته كه یه‌كێكه له سیفه‌ته دیاره‌كانی ئیمانداران, وه سوبعه‌ت روخسهتێكه بۆ به‌رده‌وام چالاكی دان به ده‌روون.
عمری كوریعبد العزیز رحمه الله فه‌رمویه‌تی: " اتقوا المزاح ، فإنه حمقة تورث الضغينة" واته: خۆتان بپارێزن له سوبعه‌ت زۆر كردن چونكه گهمژهیییهكه ریسوایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئیمامی النووی رحمه الله فه‌رمویه‌تی : " المزاح المنهي عنه هو الذي فيه إفراط ويداوم عليه ، فإنه يورث الضحك وقسوة القلب ، ويشغل عن ذكر الله تعالى : ويؤول في كثير من الأوقات إلى الإيذاء ، ويورث الأحقاد ، ويسقط المهابة والوقار ، فأما من سلم من هذه الأمور فهو المباح الذي كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم)يفعله .
واته: ئه‌و جۆره سوبعهتهی كه نه‌هی لێ كراوه بریتییه له‌وه‌ی كه زیاده ره‌وی تێدایه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ری به‌رده‌وامه, چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زۆر پێكه‌نین و دڵ ره‌ق بوون و له یادی خوا دوورت ده‌خاته‌وه, وه زۆربه‌ی كات ده‌بێته هۆی ئازار‌و رق و كینه دروست ده‌كات و هه‌یبه‌ت و رێز ناهێڵێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌وه موباحهو له‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كردوویه‌تی.
6- زانینی رێز‌و ئاستی خه‌ڵك:
چونكه هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا سوبعه‌ت ده‌كات به‌بێ ره‌چاو كردنی ئه‌مه. جا زانا پێویسته مافی خۆی بدرێتێ‌و رێزیش بۆ به‌ته‌مه‌ن و مامۆستایان دابنرێت, له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته شه‌خصییه‌تی كه‌سه‌كان بزانرێت و سوبعه‌ت نه‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌سی بێ رێز‌و گه‌مژه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی نایناسیت,
له‌م باره‌یه‌شه‌وه عمری كوری عبد العزیز ده‌فه‌رموێت: ( اتقوا المزاح ، فإنه يذهب المروءة (واته: خۆتان بپارێزن له سوبعه‌ت كردن چونكه پیاوه‌تی ناهێڵێت.
وه سعدی كوریأبی وقاص ده‌فه‌رموێت: " اقتصر في مزاحك ، فإن الإفراط فيه يُذهب البهاء ، ويجرّئ عليك السفهاء"
واته: كه‌م سوبعه‌ت بكه چونكه زیاده‌ره‌وی كردن تیایدا رێز و هه‌یبه‌ت ناهێڵێت و كه‌سانی بێ رێز به‌سه‌ردا بێ رێزی ده‌كه‌ن
7-پێویسته سوبعه‌ت به ئه‌ندازه‌ی خوێ بێت له چێشتدا:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: ( لا تكثر الضحك فإن كثرة الضحك تميت القلب )صحيح الجامع 7312
واته: زۆر پێمه‌كه‌نن چونكه زۆر پێكه‌نین دڵ ده‌مرێنێت.
وه عمری كوری خةطاب رضي الله عنه فه‌رمویه‌تی: ( من كثر ضحكه قلت هيبته ، ومن مزح استُخف به ، ومن أكثر من شي‌ء عُرف به )
واته: هه‌ركه‌س پێكه‌نینی زۆر بێت هه‌یبه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه, وه هه‌ركه‌سێك سوبعه‌تی كرد سوكایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. وه هه‌ركه‌سێك زۆر شتێك ئه‌نجام بدات به‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
فإياك إياك المزاح فإنه يجرئ عليك الطفل والدنس النذلا ويُذهب ما‌ء الوجه بعد بهائه ويورثه من بعد عزته ذلاً
8- نابێت باسی پاشمله‌ی خه‌ڵكی (غه‌یبه‌ت)ی تێدابێت:
ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كی پیسه, لای هه‌ندێك كه‌س به‌وه غهیبهتهكهی ده‌رازێنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری و سوبعه‌ت ده‌ری ده‌بڕێت, كه به‌مه‌ش هه‌ر به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌وێت كه ده‌فه‌رموێت: ( ذكرك أخاك بما يكره ) رواه مسلم
واته: غه‌یبه‌ت بریتییه له باسكردنی براكه‌ت له پاشمله.
9- هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ سوبعه‌ت كردن:
به‌وه‌ی له كاتی گه‌شت و ئاهه‌نگی شه‌وانه, یان كاتی گه‌شتن به هاوڕێدا بێت و له‌و كاته‌دا به نوكته‌یه‌كی خۆش یان به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر یان سوبعهتێكی كه‌م پێشوازی لێ بكه‌یت تا خۆشه‌ویستی له دڵیدا دروست ببێت و خۆشحاڵ بێت. یان له كاتی كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه‌ی خێزانی‌و تووڕه بوونی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كاندا چونكه سوبعه‌تی كه‌م له‌و كاتانه‌دا بێتاقهتییهكان راده‌ماڵێت و ئاوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه بۆ رێگای ئاسایی خۆی.
موسڵمانی به‌رێز:
كابرایه‌ك به سوفیانی كوری عیینهی فه‌رموو رحمه الله :ئایا سوبعه‌ت ره‌وایه یان نادروست؟ ئه‌ویش فه‌رمووی:" بل هو سنه ، ولكن لمن یُحسنه ویچعه فی موچعه " واته: بگره سوننه‌ته به‌ڵام بۆ كه‌سێك لێی بزانێت و له شوێنی شیاو‌و گونجاوی خۆیدا به‌كاری بهێنێت.
ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌ند ئوممه‌تی ئیسلامی پێویستی به زیادكرنی خۆشه‌ویستییه له نێوان تاكهكانیداو ده‌ركردنی بێتاقه‌تی له ژیانیدا, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوقم بووه له له لایه‌نی پێكه‌نین و سوبعه‌ت به جۆرێك بووه‌ته كاڵا‌و سیمای مه‌جلیسه‌كانی و بێداری شه‌وه‌كانی, به‌مه‌ش چه‌ندان كات فهوتێنراو ته‌مه‌نه‌كان به زایهدراو لاپه‌ره‌كان پڕ كرا له گاڵته‌جاڕی و گه‌مه‌و یاری.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)فه‌رمویه‌تی: (لو علمتم ما أعلم لضحكتم قليلاًولبكيتم كثيراً (واته: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌مزانی ئێوه بتانزانیبایه زۆر كه‌م پێده‌كه‌نین و زۆر ده‌گریان.
له فتح الباری دا هاتووه : ( المراد بالعلم هنا ما يتعلق بعظمة الله وانتقامه م‌من يعصيه ، والأهوال التي تقع عند النزع والموت في القبر ويوم القيامة(
واته: مه‌به‌ست به زانین لێره‌دا بریتییه له گه‌وره یی خوا‌و تۆڵه سه‌ندنی له‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن. وه ئه‌و نارهحهتیو میحنهتییانهی كه له كاتی رۆح كێشان و مردن و ناو گۆڕ‌و قیامه‌تدا هه‌یه.
جا له‌سه‌ر موسڵمانی نێر‌و مێ پێویسته كه ده‌ست نیشانی هاوڕێی چاك و جیدی بكات له ژیانیدا له‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تی ده‌ری بڕینی كاتژمێره‌كانی ته‌مه‌نی دونیان به‌ره‌و خوای گه‌وره چوون به گهرمیو چه‌سپاوی. وه له‌و كه‌سانه بن كه پێشه‌نگیان چاكان و خواناسانه.
بیلالی كوری سه‌عد فه‌رمویه‌تی: ( أدركتهم يشتدون بين الأغراض ، ويضحك بعضهم إلى بعض ، فإذا كان الليل كانوا رهباناً(
واته: پێیان گه‌یشتم له ناو هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كاندا ده‌ستیان پێوه ده‌گیرێت و به ده‌م یه‌كه‌وه پێده‌كه‌نین, به‌ڵام كاتێ شه‌و داده‌هات ده‌بوونه راهیب و خواپه‌رستی راسته‌قینه.
وه پرسیار كرا له ابن عمر رضي الله عنهما: كه ئایا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێده‌كه‌نین؟
فه‌رمووی: نعم ، والإيمان في قلوبهم مثل الجبال
واته: به‌ڵێ, وه ئیمان له دڵه‌كانیاندا به وێنه‌ی چیا بوو.
جا هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ ئه‌و سوارچاكی رۆژو خواپه‌رستی شه‌وانه‌دا به.
خوای گه‌وره ئێمه‌و ئێوه‌و دایك و باوكمان بگێڕێت له‌وانه‌ی ئه‌مینن له رۆژی ترسه گه‌وره‌كه‌ی قیامه‌تدا, له‌وانه‌ی كه له‌و رۆژه گه‌وره‌یه‌دا بانگ ده‌كرێ: (ادخلوا الجنة لا خوف عليكم ولا أنتم تحزنون)
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
عبد الملك القاسم
وه‌رگێڕانی حه‌مزه به‌رزنجی
No comments: