داوێن پاكی (العفة)

گه‌وره‌ترین چه‌كێك كه‌دوژمنانی خودا به‌كاری دێنن بۆ لێدان و دوور خستنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ئیسلام بریتیه‌ له‌سه‌رقاڵ كردنیان به‌مه‌سه‌له‌ جنسیه‌كان و وروژاندنی ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌یان ، دانی ئه‌م داوه‌شیان بریتیه‌ له‌ئافره‌ت بۆیه‌ پێیان وایه‌ ( كأس و غانية يفعلان في امة محمد (صلى الله عليه وسلم) ما لايفعله ألاف المدافع)  له‌م نه‌خشه‌یه‌شیاندا له‌ تاكه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن ،
ئه‌وسا دوژمنان بۆ لێدان و گرتنی شارو قه‌ڵایه‌ك هه‌وڵی یه‌كه‌میان كوشتن و به‌دیل گرتنی سه‌ركرده‌بوو تاوره‌ی سه‌ربازه‌كان بشكێنن به‌ڵام ئه‌م ڕۆ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ .
    قۆناغی گه‌نجیش ناسكترین قۆناغه‌ به‌ تایبه‌تی كاتێك دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ نێرومێ‌ تێكه‌ڵ بكرێن له‌ ناو ئاستێكی خوێندندا .

    ئیسلام بۆ ڕێكخستنی بواری غه‌ریزه‌یی جنسی و ئاڕاسته‌كردنی به‌ڕوی جوان و گونجاوداو كه‌بت نه‌كردنی و به‌زایه‌ نه‌دانی چه‌ند بنه‌ماو خه‌ڵی سه‌ره‌كی داناوه‌ له‌وانه‌ :
1- گرتنه‌وه‌ی چاو له‌ نه‌زاڕ چونكه‌ یه‌كه‌م پله‌ی په‌یژه‌ی به‌ره‌و زه‌لكاوی شه‌رمه‌زاری و داوێن پیسی چونه‌ .
2- خۆ پاره‌ستن له‌خه‌ڵوه‌ت (مانه‌وه‌ی كوڕو كچ ) له‌ شوێنێكدا .
3- ده‌نگ ناسك نه‌كردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تانه‌بێته‌ هۆی بزواندنی به‌رامبه‌ر .
4- خۆپاراستن له‌ : غه‌فڵه‌ت – شه‌هوه‌ت – توڕه‌یی كه‌ سێكوچكه‌ی شه‌یتانن بۆ مرۆڤ / بڕوانه‌ الجواب الكافی / إبن القیم
5- پۆشته‌یی و جشمه‌ت له‌لایه‌ن ئافره‌تان و خۆ ڕووت نه‌كردنه‌وه‌ و له‌به‌رنه‌-كردنی پۆشاكی سه‌رنج ڕاكێشه‌ر .
6- گوێ‌ پاراستن له‌و گۆرانی و مۆسیقا نا شه‌رعیانه‌ی كه‌ مرۆڤ به‌ره‌و خراپه‌ ده‌به‌ن .
7- هه‌وڵدان بۆ زوو ژن هێنان و دروست كردنی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ری ئیسلامی .
8- دروست كردنی شه‌رم و حه‌یا له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بێ جیاوازی ، چونكه‌ وه‌ك و ئه‌نه‌س فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر زیاتر به‌شه‌رم تر بوو له‌ ئافره‌تێكی باڵغ بووی پشت په‌رده‌ ...
9- دابینكردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ڕه‌سه‌ن به‌وه‌ی مرۆڤ كاره‌ سه‌ره‌كی و مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی له‌ یاد نه‌چێت كه‌ په‌رستشی خوای گه‌وره‌یه‌ و ڕواندنی ترسان له‌خوای گه‌وره‌ له‌ناو دڵ و ده‌رووندا .
له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌م هۆكارانه‌یه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ  ڕۆژئاوا له‌بواری ڕه‌وشتدا به‌ره‌و داڕمان ترو گرفتاری زیاتر ده‌چێ‌ و به‌ ملێۆنه‌ها حاڵه‌تی نه‌خۆشی یه‌كانی ئایدزو هرو سه‌یه‌لان و.... هه‌یه‌ و له‌ زیادبوونه‌ . ژماره‌ی إغتصاب و ده‌ست درێژی كردنه‌ سه‌ر كچان و ژنان و بگره‌ پیرێژنانیش له‌تۆماركردنایه‌ . ئه‌ویش باجی ئه‌و به‌نا ئازادییه‌ بێ سنوره‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌ .
    داوێن پاكی ئارامی ده‌رونی و ئیسراحه‌تی شه‌و و سه‌ربه‌رزی و به‌هه‌یبه‌تی ڕۆژانه‌ی لێوه‌ به‌رهه‌م دێت ... مرۆڤی گه‌وره‌ و خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت وه‌ك ئاژه‌ڵی شوێنكه‌وته‌ی هه‌واو ئاره‌زوو نییه‌ ، هه‌رچه‌ند گه‌نج و به‌تواناو جوان قه‌شه‌نگ بێت .... هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگا بانگه‌شه‌ بۆ خراپه‌ بكات ... هه‌رچه‌ند بانگه‌وازی خراپه‌ یاسایی و بانگه‌وازی چاكه‌ یاساغ بێت .. زیاتر و گه‌وره‌تر و جه‌سورانه‌تر پۆشاكی حه‌یا و ئیمانی پته‌وی قایم تر ده‌بێت نا دۆڕێ‌ .
* نمونه‌ ی یوسف (عليه الصلاة والسلام) له‌گه‌ڵ زڵێخادا جوانترین وانه‌یه‌ بۆمان .. زۆر پاڵنه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی یوسف بكه‌وێته‌ دوای ئه‌و ئافراته‌ له‌وانه‌ :
1- مه‌یلی مرۆڤ
2- گه‌نجێتی یوسف  
3- خێزانی نه‌بوو سه‌ڵت بوو  
4- له‌ شاری غه‌ریبی و دوور له‌وڵاتی دا بوو
5- ئافره‌ته‌كه‌ جوان و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌ بوو  
6- ئافره‌ته‌كه‌ ڕێگر نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌و داوای كرد و هه‌موو هه‌وڵێكیشی دا
7- له‌ ماڵی ئافره‌ته‌كه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دابوو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی نه‌كات سزای بدات (وه‌ك كردیشی)  
8- له‌ لۆمه‌ نه‌ده‌ترسا 
9- ئه‌مین بوو چونكه‌ خزمه‌ت كاری ئه‌و بوو هه‌موو كات ئه‌یتوانی له‌ماڵه‌كه‌یدا بێت و كه‌سێكی نامۆ نه‌بوو لای خه‌ڵكی
10- ئافره‌ته‌كه‌ ژنانی تری كرده‌ تكا بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌كه‌ تا داوا له‌ یوسف بكه‌ن و ڕازی بكه‌ن 
 11- هه‌ڕه‌شه‌ی سزاو سجنی لێكرد (... ولن لم يفعل ما أخره ليسجنن أو ليكونن من الصاغرين) 
12- مێردی زڵێخا غیره‌ی لێنه‌بینرا به‌رامبه‌ر به‌م شته‌ ..ئه‌مانه‌و چه‌ندان شتی تر / الداء والدواء/ إبن القيم

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یوسف بووه‌ ڕه‌مزو نمونه‌ و قدوه‌ بۆ سه‌راپا گه‌نجانی جوانی دونیا وه‌ك زوڵێخا به‌ژنه‌كانی ووت كاتێ‌ له‌به‌رجوانیه‌كی ده‌ستی خۆیان بڕی وتی:- (ولقد راودته عن نفسه فاستعصم.....) واته‌ ته‌نها جوانیه‌كه‌ی مادیو ڕواڵه‌تی نیه‌... زۆر خۆگرو به‌شه‌خصیه‌تیشه‌ ته‌سلیم نه‌بوو.
گه‌نجانی خۆگرو خاوه‌ن په‌یام ئه‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن كه‌نێچیری یه‌كه‌می ئه‌م ڕاوچیه‌ ئه‌وانن ... چه‌ندان پلانی نه‌خشه‌ بۆ كێشراوی وردیان له‌سه‌ره‌ بیزانن یان نه‌یزانن.پلانیش به‌پلان نه‌بێت به‌رگری ناكرێت پێویسته‌ ئه‌و خاڵانه‌ی پێشتر باس كران بۆ خۆپارێزی له‌خراپه‌ی داوێن پیسی بیگرنه‌به‌ر، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ حاڵه‌تی شازو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌بیسترێن له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا و خۆشتان چه‌ندان له‌و حاڵه‌تانه‌تان بیستووه‌ یان خوێندوه‌ته‌وه‌ یان بینیوه‌، چه‌ند خاڵێكی تریش پێویسته‌:-
1- گرنگی دان به‌بواری خوێندن و خۆدوور خستنه‌وه‌ له‌به‌تاڵی.
2- كات نه‌فه‌وتاندن و خۆدوور خستنه‌وه‌ له‌به‌تاڵی.
3- دووركه‌وتنه‌وه‌له‌هاورێ و مه‌جلیسی خراپ و به‌تایبه‌تی .... تێكه‌ڵاوی .... مه‌گه‌ر زه‌روره‌ت.
4- پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی شه‌و ڕۆژ به‌:- خوێندنه‌وه‌ زیكر سه‌ردانی یه‌كتر.
5- گرنگی دان به‌و كۆڕو سیمیناره‌ ئیمانیانه‌ی ناوبه‌ناو ده‌به‌سترێت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڕێكانی تریشت لێیان.
6- خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌و نامیلكه‌و كتێبی به‌سود و خۆبه‌دور گرتن له‌و به‌رنامه‌ وروژێنه‌رانه‌ی زۆربه‌ی كات ڕاستێتی تێدانیه‌ و ئامانجی سه‌ره‌كی له‌خشته‌ بردنه‌ به‌تایبه‌تی گۆڤاری بێ‌ سوودو زنجیره‌ی درامایی ڕوخێنه‌ر.  
 

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *