نه‌زه‌رو زیان و سه‌ره‌نجامه‌كانی

یه‌كێك له‌و تاوانه‌ بڵاوانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌ موسوڵمانانی گرتۆته‌وه‌ بووه‌ته‌ خوویه‌كی زه‌قی ناو چینی گه‌نج ولاوان به‌ گشتی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ نه‌زه‌ر به‌تایبه‌تی له‌ناو قۆناغه‌كانی خوێندندا وه‌ زۆر به‌ساده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌ بچوك ته‌ماشا ده‌كرێت وئولفه‌تی پێوه‌ گیراوه‌. بێ‌ ئاگا له‌وه‌ی تاوانێكه‌ و خوای په‌روه‌ردگار له‌ قورئانه‌كه‌یداو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمایشته‌كانیدا حه‌رامیان كردووه‌.
 هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش : لاوازی ئیمان و به‌هێزی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و وه‌سیله‌ هه‌ست بزوێن و ئیغراكانه‌.( قل للمؤمنين يغضّوا من اَبصارهم ويحفظوا فروجهم ذلك أزكى لهم ان الله خبير بما تصنعون، وقل للمؤمنات يغضضن من أبصارهن و يحفظن فروجهن .......) النور /30

  كه‌دیاره‌ پیاوان پێشخراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر ڕه‌گه‌زی مێ‌ هۆكاره‌كانی سه‌رنج ڕاكێش كردن ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ ڕاكێشانی هه‌ست و چاوی به‌رامبه‌ر(ولا تقربوا الزنا انه كان فاحشه‌ وسا‌و سبیلا) الاسرا‌و /32  دیاره‌ یه‌كێك بگره‌ یه‌كه‌م هۆكاری به‌ره‌و زیناو داوێن پیسی چوون بریتیه‌ له‌ نه‌زه‌ر وه‌ك گوتراوه‌( النظرة تولد  خطرة والخطرة تولد فكرة والفكرة تولد شهوة ثم إرادة فالعزيمة)  نظرة ــــــ خطرة ــــــ خطوة ـــــ خطيئة .
پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت.
(فزنا العين النظر)  أى الى ما حرم اللة / البخارى. فتح البارى 11/26
( النظرة سهم مسموم من سهام ابليس ، فمن غض بصره عن محاسن امرأة لله، أورث الله قلبه حلاوة الى يوم يلقاه) ابو داود واترمذى واحمد 5/ 315 وهو فى صحيح الجامع (7830) .
( يا علي لاتتبع النظرة النظرة، فانما لك الأولى وليست لك الثانية) ابوداود والترمذي
 وه‌شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگاریش بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌وه‌ی مرۆڤ ته‌ماشای ناموسی خه‌ڵك بكات به‌ پێویستی داناوه‌ ئیزن بخوازێت له‌كاتی چونه‌ماڵان . پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمویه‌تی : ( انما جعل الاستئذان من أجل البصر) متفق عليه .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سایه‌ی به‌ناو عه‌وله‌مه‌و پێشكه‌وتندا خه‌ڵكی خێزانی خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ و ده‌یبات نیشانی خه‌ڵكی ده‌دات و به‌شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ده‌یگه‌ڕێنێت و وێنه‌ی كاتی ئاهه‌نگی بوك و زاوای له‌جامی وێنه‌ گره‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێت.
هه‌روه‌ها وه‌ك زۆرێك له‌تاوانه‌كانی تر زۆرێك به‌هانه‌ دروست كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی نه‌زه‌رو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئاسان كاری تێدا كراوه‌ له‌وانه‌: ( زه‌روریه‌ته‌، به‌ته‌مام ژن بهێنم، هه‌واڵه‌و گوێی لێ ئه‌گرم ، هیچ نییه‌ وێنه‌یه‌ خۆ ڕاستی نییه‌ .....هتد )
بێ ئاگا له‌وه‌ی زه‌روریات دیاری كراوه‌ به‌ مه‌رج و كاتی دیاری كراوه‌وه‌ له‌وانه‌: مه‌به‌ستی هێنانی ئافره‌تێك دوای نیه‌ت چه‌سپان له‌سه‌ر ژن خوازی ، زه‌روریاتێكی زۆر وه‌ك چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆش یان له‌وبابه‌ته‌.
ابن القیم (رحمه‌ الله‌) له‌ كتێبی( الجواب الكافی) ص 160 باس له‌هه‌ندێك له‌سوده‌كانی چاو گرتنه‌وه‌ له‌ حه‌رام ده‌كات و ده‌فه‌رموێت.
1. به‌جێهێنانی فه‌رمانێكی خوایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌ له‌ هه‌ردوو دنیا.
2. چاو گرتن ڕێگا له‌ چوونه‌ ژوره‌وه‌ی ژه‌هری شه‌یتان ده‌گرێت كه‌ دڵ بفه‌وتێنێ‌ .
3. دڵ ڕاده‌هێنێ‌ له‌سه‌ر ئارام گرتن و به‌ئاگابوون له‌ خوای خۆی.
4. دڵ به‌هێزو كامه‌ران و خۆش حاڵ ده‌كات.
5. ڕوناكی ده‌گاته‌ به‌رگی دڵ / قل للمؤمنين يغضوا ...... الله نور السموات والارض.....
6. فیراسه‌ت و دانایی ده‌به‌خشێت به‌ مرۆڤ به‌جۆرێ‌ به‌ ئاسانی هه‌ق و به‌تاڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.
7. ئازایه‌تی و دامه‌زراوی وهێز ده‌داته‌ دڵ.
8. ڕێگاو ده‌روازه‌ی چونه‌ ژووره‌وه‌ی شه‌یتان داده‌خات به‌ره‌و دڵ.
9. دڵ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ بۆ بیر كردنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی .

 به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نه‌زه‌ر ده‌بێته‌ هۆی: كه‌وتنه‌ ناو تاوانی داوێن پیسی و هۆكارێكی گرنگه‌ بۆ دڵه‌ ڕاوكێ و قه‌له‌ق و خه‌فه‌تی عه‌شق و دڵ هه‌ڵواسین به‌ كه‌سێكدا و مه‌شغوڵ بوونی بیرو بۆچوونه‌وه‌ و لاواز بوون و سستی ئیراده‌و ویستی خۆگرتنه‌وه‌ له‌تاوان ، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌و نه‌دانی مافی شوكرانه‌ بژێری نیعمه‌تی چاوه‌.
                                      
          
چاره‌سه‌ریش بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌زه‌ر
1. خۆسه‌رقاڵ كردن به‌ كاری به‌سودی شه‌رعی و قورئان خوێندن و زیكرو شتی تر.
2. نه‌چونه‌ شوێنی تێكه‌ڵاوی و خۆپاراستن تا ڕاده‌ی توانا.
3. بیری خۆ هێنانه‌وه‌ی پاداشتی چاو گره‌وه‌و نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت.
4. خۆ دوورخستنه‌وه‌ له‌ وروژێنه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌ فاسیده‌كانی TV ڕادیۆ و گۆرانی و سایته‌ خراپه‌كان و بابه‌ته‌كانی شه‌وانی TV .
5. خۆ  گرتنه‌وه‌ له‌چوونه‌ بازاڕو شوێنی تێكه‌ڵاوی مه‌گه‌ر بۆ پێویستی.
6. هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی خێزان و هاوسه‌ر گیری و خۆ دوا نه‌خستن نه‌كردن .
7. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوڕێی خراپ و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ی وته‌ی نابه‌جێ‌ و وه‌سفی ئافره‌تانیان زۆر تێدا ده‌كرێت.
 

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *