هیمه‌ت به‌رزی

هیمه‌ت به‌رزی سیفه‌تی هه‌ره‌ دیاری سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه‌. خاڵی دره‌وشاوه‌ی ژیانی پباو چاكان و بانگخوازانه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌ پێویستییه‌كانی كه‌سی سه‌ركرده‌ . چونكه‌ هیمه‌ت به‌رزی ئه‌و هێزه‌ شاراوه‌ی ناخی مرۆڤه‌ كه‌ به‌ره‌و لوتكه‌و به‌رزی دنیا و قیامه‌ت مل ده‌نێ‌ و هه‌رده‌م حه‌ز به‌كۆڕی عیزه‌ت مه‌ندان ده‌كات.
           
سیفه‌ته‌كانی كه‌سی هیمه‌ت به‌رز
1- هه‌میشه‌ باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌یه‌ ، زۆر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ كاره‌كانی ژیانی ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ر وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌و په‌ڕی لاوازی بانگه‌وازه‌كه‌یدا ده‌یفه‌رموو: سوێن به‌خوا ئه‌گه‌ر خۆر و مانگ بخه‌نه‌ سه‌ر شانی ڕاست و چه‌پم كۆڵ ناده‌م و ده‌ست له‌م په‌یامه‌ هه‌ڵناگرم به‌م شێوه‌یه‌ بێباكانه‌ بانگه‌وازی ده‌كرد.
2- كه‌سی به‌هیمه‌ت كار له‌ چوارده‌ور ده‌كات نه‌ك كار تێكراو بێت و هه‌موو بایه‌كی سه‌رده‌م و مۆدێلێكی تازه‌ و بیردۆزه‌یه‌كی نه‌گه‌یوو فكرێكی نامۆ به‌ویستی خۆی وه‌ك ئاڵا بیشه‌كێنێته‌وه‌. چونكه‌ به‌ قه‌ناعه‌تی ناخی دڵییه‌وه‌ هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ی خۆیه‌تی.
3- هیمه‌ت به‌رز خۆگره‌. كه‌م حه‌وسه‌ڵه‌ نی یه‌ به‌ئارامه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو ناڕه‌حه‌تی یه‌كانی ژیاندا. خۆگره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكه‌و خۆپاراستن له‌ خراپه‌. نمونه‌ی سه‌برو خۆگری یه‌. پێَغه‌مبه‌ران هه‌بووه‌ تیایاندا ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌، كوژراوه‌، سه‌ربڕدراوه‌، به‌ردی به‌ستووه‌ له‌سكی له‌ برسان، پیاوچاكان به‌جۆره‌ها نمونه‌ی سه‌یر و قورس تاقی كراونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هیمه‌ت به‌رزی و به‌ئارامییان چۆكی به‌ ناڕه‌حه‌تیو ڕقی دوژمنه‌كانیان داناوه‌.
4-كه‌سی هیمه‌ت به‌رز ماندو نه‌ناسه‌. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی: موسڵمان وه‌ك هه‌نگ وایه‌. چونكه‌ هه‌نگ زۆر ماندونه‌ناس و ڕۆح سووك و به‌هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی زیاد له‌ 90كم ده‌بڕێت تا چه‌ند (ملگم) ێكی كه‌م هه‌نكگوین دروست ده‌كات. پێغه‌مبه‌ری خۆمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نابینی له‌ ته‌مه‌نی (40) ساڵیدا وه‌حی بۆهات، كاتێك ده‌ستی دایه‌چه‌كی جیهاد ته‌مه‌نی (52) ساڵ به‌ره‌و ژوور بوو كه‌ ئه‌مه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاتی خانه‌ نشین بوون و خه‌وتنه‌. به‌ڵام هیمه‌تی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر به‌گوڕتر بوو له‌ توانای گه‌نجانێك كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناتوانن به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن.
5-گه‌شبینی سیفه‌تێكی دیاری هیمه‌ت به‌رزانه‌؛ گه‌شبین به‌ به‌ سه‌رئه‌نجامی ڕێگاكه‌ی، گه‌شبینه‌ به‌پاشه‌ڕۆژی، ئه‌زانێت دواڕۆژ بۆ ئیماندارانه‌، هه‌رده‌م له‌ بیریه‌تی یه‌ك هه‌ناسه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ناو به‌هه‌شت سه‌رجه‌م ئازاره‌كانی دنیا بیر ده‌باته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ری لێ‌ نایه‌ته‌وه‌ یه‌ك هه‌رده‌م به‌م دڵ و ده‌رونه‌وه‌ ده‌جوڵێ‌.

                         هیمه‌ت به‌رزی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا هه‌موو بواره‌كانی گرتۆته‌وه‌         
1- هیمه‌تی به‌رزی دڵ و ده‌روون، وا له‌مرۆڤ ده‌كات سه‌رشۆڕی ده‌ستی كه‌س نه‌بێت، هه‌رگیز عیزه‌تی نه‌فسی قبوڵ ناكات ببێته‌ كۆیله‌ی هیچ مرۆڤێكی وه‌ك خۆی یان  هیچ بیردۆزه‌یه‌كی ده‌ست كرد  . هه‌رده‌م چاوی له‌ پله‌ به‌رزه‌كانه‌
2-  به‌ زوبان هه‌رگیز بوار به‌ وشانێك نادات له‌ زاری ده‌ربچن كه‌ ڕوشێنه‌ری پیاوه‌تی و ڕێزی بێت ، له‌ كۆڕو مه‌جلیسی سوبعه‌ت و له‌هو خۆی به‌ دوور بگرێت .
3- له‌ كردارو ئاكاریشدا هه‌رده‌م مرۆڤ وا ڕاده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی پاشه‌ ڕۆژیان ڕووناكه‌ . بۆ نمونه‌:
 وا ده‌خوێنێت و وا كۆشش ده‌كات شه‌هاده‌یه‌كی به‌رزی كولیه‌ به‌رزه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت . به‌ نمره‌ی كه‌م ڕازی نییه‌.له‌ بواری عیباده‌تدا زۆر گه‌رمه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كان و له‌ سوننه‌ته‌كانیشدا ڕیزی پێشه‌وه‌ی گرتووه‌ . هه‌رگیز جه‌ماعه‌تی ناچێ‌ ، ڕیزی پێشه‌وه‌ی گرتووه‌ . حه‌زی به‌غائب بوون نیه‌ له‌ كۆ ڕو مه‌جلیسی خه‌یریدا.. 
                                            
                                           چی وره‌ به‌رزی له‌مرۆڤدا درووست ده‌كات
1. ئیمانی پته‌و شاره‌زابوون له‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامی وقوڵبونه‌وه‌ له‌ خواناسین و بابه‌ته‌غه‌یبیه‌كان.
2. خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پیاو چاكان و هیمه‌ت به‌رزان و تێڕامان له‌ سیفه‌تیان وه‌ك پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان و تابیعین و زانایانی كه‌ڵه‌پیاوی سه‌رده‌م.
3. هاوڕێ‌یه‌تی كردنی هیمه‌ت به‌رزان. شێخ عبدالقادری گه‌یلانی ده‌فه‌رموێت: (سيروا مع الهمم العالية)  . وه‌  چاولێكردن له‌ كه‌سانی پێش خۆت له‌ چاكه‌دا.
4. زانینی گرنگی كات و به‌فیرۆ نه‌دانی.
5. ته‌جره‌به‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیان.
6. هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ژیاندا (...لنبلونكم أیكم أحسن عملاً).
7. بوونی هه‌ستی پێشبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌خوازاندا. (وسابقوا الى مغفرة من ربكم...)
8. دڵسۆزی وه‌ اخلاص له‌ كرده‌وه‌دا.
   ره‌بیعه‌ی كوڕی كه‌عب ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا ئه‌مامه‌وه‌و ئاوی ده‌ست نوێژم بۆ ئه‌هێنا پێ‌ی فه‌رمووم (داوام لێ‌ بكه‌) وتم (أسـاك مرافقتك في الجنة)فه‌رمووی: (أو غير ذلك)؟ وتم: به‌س ئه‌وه‌. فه‌رمووی: (فأعني على نفسك بكثرة السجود) مسلم (448)
 ته‌ماشای ئه‌و هیمه‌ت به‌رزییه‌ بكه‌ و موقاڕه‌نه‌ی بكه‌ به‌وه‌ی  زۆر گه‌نج له‌ كوڕان و كچان هه‌یانه‌ له‌و ئاوات و خولیا منداڵانانه‌ له‌ وێنه‌ی جلی جوان و سیمای ڕێك و شوكردن به‌ گه‌نجێكی قۆز و سه‌فه‌ركردن بۆ خاریج و ... هتد.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرمان ده‌كات ئه‌گه‌ر داوای به‌هه‌شتمان كرد داوای لا خواره‌وه‌كه‌ی نه‌كه‌ین به‌ڵكو داوای فیرده‌وس بكه‌ین كه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شته‌ .. كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش كرداری ده‌وێت چونكه‌ پله‌ی به‌رز ماندو بوون و شه‌ونخونی پێویسته‌. وه‌ك وتراوه‌:
بقدر الكد تكسب المعالى            من طلب العلى سهر الليالي.
 

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *