ته‌ندروستی خۆت و منداڵه‌كه‌ت بپارێزه له‌م خوارده‌مه‌نییه ترسناكانه

سهلماویشههؤكارى سةرةكى زۆربهیئهونهخۆشیة سامناكانةشپێكهاته خراپهكانیناو ئه‌و خواردهمهنیانهیه, زۆربوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت لێ‌ی به‌رپرسیاره پاشانیش خه‌ڵكی به گشتی تاونبارن له‌وه‌دا كه زۆر خوێن ساردانه‌و بێ باكانی هه‌موو جۆره خوارده‌مه‌نییه‌ك ده‌كڕن و ده‌یخۆن و ده‌رخواردی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن بێ گوێ دانه چاك و خراپی‌و سه‌ره‌نجام و كاریگه‌رییه ترسناكه‌كانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه له‌سه‌ر لاشه, یه‌كێكیش له‌و ماده سامناكانه بریتییه له ماده‌ی حافیزه‌كان, جا بۆ پاراستنی خۆمان و منداڵه‌كانمان له‌م هێشره مه‌ترسیداره سه‌ره‌تا پێویستیمان به خۆرۆشنبیر كردن هه‌یه به شێوازی ناسینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه كه ئاخۆ له‌كام خواردن و خوارده‌مه‌نیه‌دا هه‌یه تا خۆمانی لێ به‌دوور بگرین؟
ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیانه‌كانی خوارده‌مه‌نییه‌كانی منداڵه‌كه‌ت:
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی پێكهاته‌كانی ناو ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بكه‌ین كه منداڵه‌كانمان ده‌یخۆن وه‌ك پسكیت و نوقڵ و شیرینییه‌كان, زۆربه‌ی كات ناو‌و ژماره‌ی ئه‌و ماده‌ی حافیزه‌و تام و مادده ره‌نگییانه ده‌بینین كه له پێكهاته‌كه‌یاندا به‌كارهاتووه‌و له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی تۆمار كراوه, وه زانستیانه سه‌لماوه كه زۆربه‌ی ئه‌و مادانه هه‌رچه‌ند رێژه‌كه‌شی كه‌م بێت ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی حه‌ساسیه‌ت!!! له نمونه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ش (لیستین صویا E322). وه ئه‌م مادانه‌ش به پێ‌ی ژماره‌كانیان تیایاندایه زۆر ترسناكه‌و زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش شاره‌زایان چه‌ند رێنمایییه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی منداڵه‌كانمان له‌وانه:
1- رێگرتن له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزان به تایبه‌تی منداڵه‌كانمان له كڕین و خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه به‌تایبه‌تی شیرینی‌و شه‌ربه‌تی تۆز‌و خوارده‌مه‌نییه له‌قوتونراوه‌كان و خوارده‌مه‌نییه گازییه‌كان و راهێنانیان هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌مه‌و تێگه‌یاندنیان له زیانه‌كانی ئه‌و مادانه, وه جێگرتنه‌وه‌ی به خواردنی جۆره‌كانی میوه‌و سه‌وزه.
2- ئاماده‌كردنی ژه‌مێكی سووكی خێرا له ماڵه‌وه تا جێگای ئه‌و خواردنانه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌و مه‌جبور نه‌بن له ده‌ره‌وه بیخۆن, ئه‌ویش به كه‌ره‌سته سروشتییه‌كانی ناو ماڵ وه‌كو خواردنه هه‌ویرییه‌كان له‌گه‌ڵ میوه‌و سه‌وزه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی شه‌كرو خوێ‌ی كه‌م تێدا به‌كاربهێنن.
3- نابێت دایك و باوك به‌و دروشمانه‌ی له‌سه‌ر پاكه‌تی خوارده‌مه‌نیه‌كان ده‌نوسرێن هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن وه‌ك (پڕه له كالیسیۆم) یان (پڕه له‌ڤیتامین سی) یان شتی تری له‌م بابه‌ته, چونكه سه‌لماوه كه هه‌موو ئه‌مانه درۆیه!!!
4- هه‌ڵواسینی نوسخه‌یه‌ك له‌و خشته‌یه‌ی كه ناو‌و ژماره‌ی ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی تێدایه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن لێ‌ی له كاتی ته‌ماشاكردنی پێكهاته‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكدا پێش كڕینی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌یه كه گۆڤاری (ولدي) ئاماده‌ی كردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته:
خشته‌یه‌ك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مادده زیانبه‌خشه‌كانی به‌كارهاتوو له خوارده‌مه‌نییه‌كاندا:
ليست هناك تعليقات: