خراپی تاوان و سه‌ره‌نجامی له‌سه‌ر گه‌لان
تاوان و خراپه سیمایه‌كی زه‌قی ئه‌مڕۆی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه، له‌جیاتی به‌ندایه‌تی نواندن و سوپاس گوزاری و توێشوو خستن بۆ ڕۆژی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی قیامه‌ت خه‌ڵكی پێشبڕكێ ده‌كات له‌تاوان ئه‌نجامداندا.به‌هه‌رسێ جۆره‌كانی تاوان :-
1. تاوانی دڵ :- له‌ڕق لێ بوون و گومانی خراپ و نیه‌تی خراپ و .........
2. تاوانی زمان :- له‌كوفرو شیرك و غه‌یبه‌ت و درۆ‌و دوو زمانی ...........
3. تاوانی لاشه :- كوشتن و دزی و ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵك و خواردنی حه‌رام و نه‌زه‌ر ...........
دیاره هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و ئولفه‌ت پێوه‌گرتنی زۆره كه‌بووه‌ته زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆی له‌وانه :-
1. هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ر سێ بواری خوێنراوو بینراو بیستراو كه‌شه‌وو ڕۆژ له‌هه‌وڵی چاندن و شیرینكردنی تاوان و سه‌رپێچی و ڕاكێشكردنی كۆمه‌ڵگادان به‌ره‌و زه‌لكاوی ئاژه‌ڵی ......
2. سستی ئیمان و لاوازی ترسان له‌خوا.
3. كه‌م شاره‌زایی له‌گه‌وره‌یی تاوان و جۆره‌كانی و شێوازی خۆپاراستن لێی كه‌جاری واهه‌یه واله مرۆڤ ده‌كات له‌جیاتی هه‌ست كردن به‌گوناهباری خه‌تاكه ده‌داته پاڵ قه‌ده‌ر . والعياذ بالله / ته‌ماشای بچوكی تاوان مه‌كه بیر له‌گه‌وره‌یی ئه‌و خوایه بكه‌ره‌وه كه‌سه‌رپێچیت كردووه .
4. هاوڕێی خراپ :- هاوڕێی خراپ وه‌ك ئاسنگه‌ره سه‌یركردنی بۆ چاو زه‌ره‌ره.
5. زۆربوونی جێگاكانی گوناه تیایدا ئه‌نجامدان.
6. كه‌م بونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمان ده‌كه‌ن به‌چاكه‌و به‌رگری ده‌كه‌ن له‌خراپه و فه‌رامۆش كردنی ئه‌م واجبه شه‌رعیه.
بنچینه‌ی هه‌موو گوناهێكیش دوو شته :-
1. ته‌رك كردنی ئه‌نجام نه‌دانی فه‌رمانێك / وه‌ك گوناهه‌كه‌ی ئاده‌م – علیه السلام.
2. ئه‌نجام دانی قه‌ده‌غه‌كراوێك / وه‌ك تاوانه گه‌وره‌كه‌ی ئیبلیس.
ابن قیم (رحمه الله) له‌كتێبی (الجواب الكافی) زۆر له‌سه‌ر تاوان و شوێنه‌واری خراپی له‌سه‌ردڵ و لاشه له‌دنیاو قیامه‌تدا باس ده‌كات له‌و شوێنه‌وارانه ده‌فه‌رموێت :-
1. مه‌حروم بوون له‌زانست و بۆ له‌به‌ر نه‌كرانی / وه‌ك نمونه‌كه‌ی ئیمامی شافیعی/ بۆ له‌بیر چونه‌وه‌ی عیلم.
2. مه‌حروم بوون له‌رزق :- حديث ( ان الرجل ليحرم الرزق بالذنب يصيبه) حديث حسن رواه أحمد 5/277 في المسند .وابن ماجة 4022 في سننه.
3. بێ تاقه‌تی و خه‌فه‌ت چونكه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی چاك شاره‌زایه.
4. دروست بوونی ساردوو سڕی و لێ بێزران له‌نێوان ئه‌م و خه‌ڵك دا له‌وانه كه‌س و كاری خۆی.
5. قورس بوونی كاره‌كان له‌سه‌ری :- وه‌ك كاری خوێندن و كاسپی و ..........
6. ڕه‌ش بوونی دڵ و تاریك بوونی .... تاوای لێدێت له‌ده‌م و چاویدا ده‌رده‌كه‌وێت.
7. لاوازبوون و بێ هێزبوونی دڵ و لاشه.
8. له‌ده‌ست ده‌رچون و له‌كیس چونی عیباده‌ت و نه‌توانینی ئه‌نجام دانی.
9. ته‌مه‌ن كورت ده‌كات و به‌ره‌كه‌تی ناهێڵێ . وه‌ك چۆن چاكه زیادی ده‌كات.
10. تاوانی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ تاوای لێدێت واز لێ هێنانی ده‌بێته ئه‌سته‌م.
11. ویستی تاوانكردن به‌هێزده‌كات و ویستی ته‌وبه لاواز ده‌كات.
12. هه‌ستی قێزه‌ونی و ڕق لێ بونه‌وه و به‌خراپ زانینی له‌لا ناهێڵێ تاوای لێ دێت ده‌بێته عاده‌ت و گوێ ناداته بینینی خه‌ڵك و قسه‌و لۆمه‌یان و به‌ئاشكرا ده‌یكات.
13. كه‌سی تاوانبار و گوناهبار پۆشه‌ری تاوانی ئومه‌تانی پێشووه‌و هه‌ڵگری میراتیانه وه‌ك قه‌ومی عادو .......
14. هۆكاری بێ نرخبونی مرۆڤه له‌لای په‌روه‌ردگاری (ومن یه‌ن الله فما له من مكرم).
15. خۆی و چوارده‌وری به‌هۆی خراپی تاوانه‌كانیه‌وه ئه‌سوتێن وه‌ك باران نه‌بارین .......
16. زه‌لیلی ده‌چێنێ (من كان يريد العزة فلله العزة جميعاً.....).
17. ژیری تێك ده‌دات و نورو ڕوناكیه‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه.
18. مۆر ده‌درێ له‌دڵی دوای زۆر ئه‌نجام دان و به‌رده‌وام بونی له‌سه‌ری.
19. ده‌یباته ێر نه‌فره‌تی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم).
20. بێ به‌ش ده‌بێت له‌پاڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و ملائكه (الذين يحملون العرش ومن حوله...
21. ده‌بێته هۆی تێك چونی ئاو‌و هه‌واو به‌روبوم و وڵات و بومه‌له‌رزه‌و..... (ظهر الفساد في البر والبحر............)
ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌مه‌تر سیه‌كانی تاوان
1. هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و په‌نهانه‌كانی دڵ و ده‌رون .
2. شه‌رم كردن و حه‌یاو له‌خوا ترسان.
3. بیركردنه‌وه له‌سه‌ره‌نجامه‌كانی تاوان له‌دنیاو قیامه‌تدا.
4. ته‌وبه‌كردن و زۆر وتنی (اسغفر الله) و لۆمه‌ی نه‌فس له‌خۆكردن. پیاوچاكێك ووتی (ان العبد ليعمل الذنب يدخل به الجنة، ويعمل الحسنة يدخل بها النار)وتیان :- چۆن ؟ فه‌رمووی : كه‌تاوانه‌كه ده‌كات هێنده ده‌پاڕێته‌وه و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕێ خوای گه‌وره بۆی ده‌گۆڕێت به‌چاكه كه‌چاكه‌كه‌ش ده‌كات هێنده به‌خۆی سه‌رسام ده‌بێت ده‌چێته ئاگر.
5. دوركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌س و شوێن و جێگایانه‌ی تاوانت بیر ده‌خه‌نه‌وه/ حديثى كابرای 99 كه‌سی كوشت.
6. زۆر ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی كه‌فاره‌ت و سڕانه‌وه‌ی تاوان له‌وانه:-
ا. استغفرالله زۆركردن ب. كاروكرده‌وه‌ی چاك و جۆراوجۆر ج. نزا‌و پاڕانه‌وه موسڵمان بۆ موسڵمانانی تر. د. وتنی ئه‌و ویردانه‌ی له‌ڕۆژانه‌دا هاتووه‌و باس له‌پاداشتی زۆر ده‌كات له‌سه‌ری وه‌ك (به‌یانیان و ئێواران، دوای نان خواردن، چونه بازار.......... هتد ).
7. موحاسه‌به‌ی خۆكردن و چاودێری دانان به‌سه‌ر خۆته‌وه له‌هه‌موو (كاته‌كان و خه‌ته‌ره‌ی دڵ و وته‌و هه‌نگاوه‌كان) دا.
و به‌رنامه‌دانان بۆ سبه‌ینێ و په‌شیمانی ده‌ڕبڕین له‌تاوانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕابوردوو.
ليست هناك تعليقات: