هەموو میحنەیەک..چەندان مینحەى تیایە..

خەڵکى هەموو هەراسانن..درۆى زۆریان لەگەڵ کرا..فریودران...بەدەمامک و سیماى دیندارى یان چاکسازى هەڵخەڵەتێنران. تا لەکۆتاییدا وەک مانگى ناوچەوانى ئاسمان ڕاستییان بۆ خەڵک بەدەرکەوت..
تا لەمەودوا نەبینە سەربازى سەرابە درۆیینەکان..بەشکم بەخەبەر بێینەوە
تا نەبینەوە پەیژە بۆ سەرکەوتنى ملهوڕو دین و ڕەوشت دزو چەتەکان...
تا نەبینە بەردى بن گۆمێکى لێڵ و زمان لوسەکان بەسەرماندا خۆیان بگەیننە هەریسەو گۆشتى حەرام..
تا ئەو دڵەمان ساغ بکەینەوەو تەنها خۆشەویستى خواو پێغەمبەرەکەى(صلى الله علیه وسلم)و خواناسانى تێدا بێت..و بزانین وەلائو بەراء واتاى چى..
تا لەمەودوا بزانین کێ بوو خۆى نەدۆڕاند و نەگۆڕا...کێش بوو لە بەیانى و چێشتهەنگاوێکدا دینەکەى فرۆشت بە کەمێک لە سامانى دونیا..یان ترسێکى وەهمى...
تا وازبێنین لە وێنکەوتنى شەخص و پێوانەکردنى هەق بەواندا...بەڵکو بگەڕێینەوە بۆ قاعیدەى: هەق بناسە هەڵگرانى هەق دەدۆزیتەوە..
ليست هناك تعليقات: