صلاح الدينى ئەیوبى.....
ناوى سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب كوڕی شازی كوڕی مه‌روانه، كوردێكی موسوڵمانه له‌ساڵی532 هـ -1138م ی زایینی له تكریت له‌دایكبووه. بنهوهچهی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ریر له‌باكووری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.
له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.
له‌گه‌ڵ مامی(ئه‌سه‌د دین شێركۆ) سه‌روه‌ری سوپای(نور دین زه‌نگی)یان بۆ میسر به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی (العاضد الفاطمي) دژی دوژمنانی كرد و له‌وێش سه‌روه‌ی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبه‌خشرا، له‌پاشان كۆتایی بهفهرمانڕهوایی فاتمییه‌كان هێنا و بوویه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری میسر.
پاش كۆچی دوایی نور دین زه‌نگی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ر شامدا كێشا و داوا له سه‌ڵاحه‌دین كرا هێمنی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شام. سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵسا به ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی شام و وڵاته‌كانی چوارده‌وه‌ری یه‌كخست و چاكسازی تێدا ئه‌نجامدا و له میسر قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی تێدا دروستكرد و چه‌ندین قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی ناوبه‌ناو به‌ره‌وه زیادبوونی گه‌شه‌كردن ده‌چوون، تاكو وای لێهات وڵاتی ئه‌یوبی له‌باشووری میسره‌وه بۆ وڵاتی ئه‌رمن له‌باكوور و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه دوورگه و موسڵ، له‌وێشه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ی خاچپه‌رسته‌كان به‌رجه‌ستی كرد.
له‌ساڵی 1182م بۆ دواهه‌مین جار له‌میسره‌وه به‌ره‌و شام بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رسته‌كان به‌ڕێكه‌وت و له چه‌ندین جه‌نگدا به‌رنگاری هێرشی خاچپه‌رسته‌كان بوویه‌وه و تا جه‌نگی كۆتایی له (حطين) له‌ساڵی 1187می زایینی به‌رپابوو، كه تیایدا هیوای خاچپه‌رسته‌كانی له‌گۆڕنرا و ڕێگای بۆ سوپای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ڕزگاركردنی قودس له‌هه‌مان ساڵدا خۆشكرد، كه پێشتر توانی (طبرية) و (عه‌كا) و (یافا) و (به‌یروت)ی ڕزگار بكات.
سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی توانای بڵاوی موسوڵمانه‌كان یه‌ك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند نیمچه وڵاتێك له‌ژێر ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كاندا ده‌چه‌وسانه‌وه. سه‌ڵاحه‌دین به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادوه‌ر ده‌ناسرا و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ دیل گيراوهكانی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا خاچپه‌رسته‌كان دیل گيكراوانی موسوڵمانه‌كانی ئازار ده‌دا، تا ئه‌و ساته‌ی گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.
سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 589 هـ - 1193 م دا له ته‌مه‌نی 57 ساڵییدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌پاش خۆی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌شبوون..ئێستاگۆرهكهى صلاح الدين الأيوبي له‌سوريا له ديمه شق ه خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش بێت.........
کوردە ئەحمەد
بۆزانيارى زياترئهم باسه به‌تێروته‌سه‌ل بگهرێرهوهبۆ ئه‌م لينكهى خواره‌وه
ليست هناك تعليقات: