حەرام كردنـی جگه‌ره‌ به‌ پێی ( ۱۷ ) به‌ڵگه‌

مامۆستا (محمدی كوڕی جعفری كه‌تانی) باس له‌ حوكمی جگه‌ره‌ ده‌كات به‌پێ‌ی هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب له‌ كتابه‌كه‌ی خۆی كه‌ناوی (حكم تدخين عند الَائمة الَاربعة و غيرهم)ه
حه‌ڤده‌ به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر (حەرامێتی جگه‌ره‌)و ئه‌و شته‌ زۆر به‌تاڵو پیسانه‌ی كه‌ له‌جگه‌ره‌ په‌یدا ده‌بن ئاشكرایان ده‌كات،
جگه‌ له‌ مه‌ش چه‌ندین فتوای زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ هاتوون له‌ سه‌ر حرامیه‌تی جگه‌ره‌


بـه‌ڵـگه‌كـان به‌ كورتـی
۱)جگه‌ره‌ له‌و شته‌ پیسه‌ حه‌رامكراوانه‌یه‌ به‌ ده‌قی ئایه‌ت [ويُحَرِّم عَلَيْكُمُ الْخَبائِث] واتا(حرام ده‌كرێ‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ شته‌ پیسه‌كان) شته‌ پیسه‌كانیش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ (ده‌روون پێ‌ ی ناخۆشه‌ و له‌به‌ریان راده‌كات).
۲)جگه‌ره‌ زیانگه‌یه‌نه‌ره‌ به‌ هه‌موو لاشه‌ زیانه‌كه‌شی به‌ئاشكراو بێگومانه‌ ئیستا له‌ لای بزیشك و زاناكان روون بۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌كیترین هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی [سه‌ڕه‌تانی ریخۆڵه‌ و دڵ و نه‌خۆشیه‌ بۆگه‌نه‌كان ] له‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ په‌یداده‌بن .
۳)جگه‌ره‌ به‌ دووكه‌ڵه‌ پیسه‌كه‌یی و بۆنه‌ بۆگه‌نه‌كه‌ی ئازار ده‌گه‌یه‌نێ‌ به‌و كه‌سانه‌ی لێی نیزكن و نایكێشن وه‌كو (پیاو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی... هـــتــد).
٤)بۆن و دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ ئازارده‌ری فریشته‌ نوسه‌ره‌كان و فریشته‌ به‌رێزه‌كانی ترن .
٥)جگه‌ره‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێ‌ به‌ئاینی كه‌سه‌ توشبووه‌كه‌ و سه‌رقاڵ كه‌ر ده‌بێت بۆی له‌ سروشتی ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ پێیان ده‌دروشێته‌وه‌ .
٦)له‌ جگه‌ره‌ داهه‌یه‌ خاپوور بونێكی زۆر بۆ لاشه‌و باڵا،وه‌ ده‌بێته‌ سڕكه‌ر بۆی له‌ هه‌مان كاتدا سڕكه‌ریش به‌ ئه‌زمون و بینین ده‌ركه‌وتووه‌ .
٧)جگه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سڕكه‌ره‌ و تێكده‌ره‌ بۆ پێڵوی چاو و هۆكاره‌ بۆ نابینایی ، زۆر جار بێهۆشی لێ په‌یدا ده‌بێت بۆ هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ تازه‌ ده‌ستی پێده‌كه‌ن، زانراویشه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر [صلی الله علیه وسلم]به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ له‌ هه‌ر شتێكی بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ر  .
٨)له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ زێده‌ڕه‌وی زیاده‌ سه‌رف كردنێكی زۆر،واتا به‌فیڕۆدانی ماڵ و سامانێكی زۆر به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی سودێكی بۆ دوا ڕۆژو و دونیا هه‌ بێت .
٩)جگه‌ره‌ جه‌نگاوه‌رێكی به‌ هێزه‌ بۆ تێكدانی سروشتی مرۆڤ و هۆكارێكی به‌هێزه‌ بۆ دروست كردنی دوو دڵی و دڵه‌ راوكێ‌ و دڵ ته‌نگ بوون له‌ هه‌مانكاتیشدا گومان هه‌یه‌ له‌سه‌ر حرام بوونی زانراویشه‌ پێغه‌مبه‌ر[صلی الله علیه وسلم]فه‌رموویه‌تی [ومن وقع فی الشبهات وقع فی الحرام]به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش چاكه‌ش شتێكه‌ كه‌ دڵت پێ‌ی ئۆقره‌ ده‌گرێ‌ و ده‌روونت پێ‌ی ئاسووده‌ ده‌بێت و دڵت ته‌نگ نابێ.
۱۰)جگه‌ره‌ پاڵده‌ره‌ بۆ خواردنی شته‌ سوتاوه‌كان و بڵاو بونه‌وه‌یان له‌ ناو (قـــوڕگ) له‌ ئه‌نجامدا ده‌بنه‌ هۆی سوتاندنی چه‌ندین به‌ش له‌ (قــــوڕگ) .
۱۱)له‌ ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ خواردنی ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ تێكه‌ڵده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و توتنه‌ی كه‌دروسكه‌ری ئاگره‌كه‌یه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توتنه‌كه‌ ده‌بێته‌ راكێشه‌ری ئاگره‌كه‌ بۆ ناو بۆشایی (قوڕگ) .
۱۲)هه‌ر به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌ گۆڕانكاریه‌كی زۆر له‌ سروشتی مرۆڤ دروست ده‌بێت به‌ شێوازێك له‌ پێستێكی سپیه‌وه‌ ده‌ی گۆڕێت بۆ پێستێكی ره‌ش چونكه‌ هه‌رچی ته‌ڕاییه‌ك هه‌بێت له‌ لاشه‌دا وشكی ده‌كات و ده‌ی سوتێنێت .
۱۳)هه‌ر له‌ خودی جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ بێ‌ هوده‌ی و بێ‌ سودێكی زۆر ئه‌مه‌شیان حرامه‌ له‌ لای (إِمام حنفی)
14)هه‌ر له‌ جگه‌ره‌ چه‌ندین زانای موسوڵمان و پیاوه‌ ناوداره‌كانی رۆژئاواو و سودان و جگه‌ له‌ وانیش ده‌سه‌ڵات دارانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌ .
15)به‌ڕاستی جگه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌و شته‌ په‌یدا بوو وانه‌ی سه‌ده‌ی سێهه‌م ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی كه‌ خێرو چاكه‌یه‌كی زۆری لێبینراوه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ تایبه‌تی ترینیان بڵێین له‌ دوای سه‌ده‌كانی ده‌یه‌م سه‌ری هه‌ڵداوه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها  له‌ باره‌ی په‌ره‌ پێدانی ئه‌وشتانه‌ی كه‌ بۆخۆمان دایاندێنین،(أبوداود) له‌ فه‌رمووده‌ی (عرباض كورِي سارية) ئه‌م بڕگه‌ فه‌رمووده‌یه‌ی بۆ ده‌رهێناوین كه‌ پێغه‌مبه‌ر [صلی الله علیه وسلم]ده‌فه‌رموێت [فإن كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة،وكل ضلالة في النار] .
16)هه‌ر له‌ جگه‌ره‌ دا هه‌یه‌ سه‌ر ئێشه‌و نائاسوده‌یی ئه‌مه‌شیان له‌ كاتێكدا به‌ زۆری به‌سه‌ره‌ بغۆره‌كه‌ی په‌یداده‌بێت كه‌ واز دێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دڵه‌ راوكێ‌ و ئازارێكی زۆر به‌ ژیری و سروشتی هه‌سته‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دووباره‌ بۆی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بێ توانا ده‌بێت له‌ وازهێنان لێ‌ی ، هه‌ر شتێكیش هۆكار بێت بۆ ناره‌حه‌تی و دڵتنگی و سه‌ر ئێشه‌ ، هۆكار ده‌بێت بۆ تێكدانی ژیری و بێهێز كردنی هه‌ستی بغۆره‌كه‌ به‌ڵگه‌ش پێناسه‌ی خوای زانا یه‌  بۆ شه‌ڕابی ( به‌هه‌شت ) كه‌ ده‌فه‌رمووێت (لا فیها غول) واتا ئه‌و شه‌ڕابه‌ نابێته‌ هۆی ئێڵنج و سه‌رئێشه‌
17) هه‌ر شتێك گومان لێكراو بێت ئاخۆ حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟ له‌ هه‌مان كاتیشدا فه‌ره‌مووده‌یه‌كیشمان له‌ سه‌ری ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وا هه‌ڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سانی له‌ خوا ترس و خۆبه‌ دووركه‌ر له‌ شتی گومان لێكراو. 
                                      
                                      
 بـــۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ بكه [الفقه‌ الاسلامی وأدلته‌] جڵدی حه‌وته‌م  لاپه‌ڕه‌(٥٥۰٦)       


سه‌رچاوه‌ /سایتی زانست

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *