سوبعەت...شێوازو مەرجە شەرعییەكانی
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی أشرف الانبیاء والمرسلین سیدنا ونبینا محمد ابن عبدالله خیر من أرسل للعالمین .. أما بعد
1) نابێت هیچ سوكایەتی پێ كردنێكی تێدابێت بۆ دین:
چونكە ئەمە یەكێكە لە هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلام خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ. لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ...) التوبة/65-66
واتە: (کاتێک تۆ ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) لهگوفتاری نابهجێیان ئاگادار دهبیت) و لێیان دهپرسیت (ئهوه خهریکی چین؟!)
ئهوه بێگومان دهڵێن: بهڕاستی ئێمه تهنها دهمهتهقێ و گهمهو گاڵتهمان دهکرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خواو ئایهت و فهرمانهکانی و پێغهمبهرهکهی گاڵتهتان دهکرد؟! (ئیتر بێ سووده) پاکانه مهکهن، چونکه بهڕاستی ئێوه بێ باوهڕ بوون دوای ئهوهی له ڕواڵهتدا باوهڕتان هێنابوو ...
ابن تیمیە رحمە الله دەفەرموێت: (الاستهزاء بالله وآياته ورسوله كفر يكفر به صاحبه بعد إيمانه)
واتە: گاڵتەكردن بە خواو ئایەتەكانیو پێغەمبەرەكەی كوفرەو خاوەنەكەی پێ كافر دەبێت دوای ئیمان هێنانی
هەروەها گاڵتە كردن بە هەندێك لە سوننەتەكان وەك ئەوەی لە ناو خەڵكیدا بڵاوە لە گاڵتەكردن بە ریش و حیجاب یان كورت كردنەوەی پۆشاك و شتی تری لەمانە..
الشیخ محمد بن عپیمین لە المجموع الثمین 1/63 دا دەفەرموێت:
(فجانب الربوبية والرسالةوالوحي والدين جانب محترم لا يجوز لأحد أن يبعث فيه لا باستهزاء بإضحاك ، ولابسخرية ، فإن فعل فإنه كافر ، لأنه يدل على استهانته بالله عز وجل ورسله وكتبهوشرعه ، وعلى من فعل هذا أن يتوب إلى الله عز وجل مما صنع ، لأن هذا من النفاق ،فعليه أن يتوب إلى الله ويستغفر ويصلح عمله ويجعل في قلبه خشية من الله عز وجلوتعظيمه وخوفه ومحبته ، والله ولي التوفيق).
واتە: ربوبیەت و پێغەمبەرایەتی و وەحی دین رێزدارو بە هیبەتن بۆ هیچ كەسێك دروست نییە كە یاری پێ بكات بە گاڵتە پێكردن و پێكەنین یان سوكایەتی پێكردن, خۆ ئەگەر وای كرد ئەوە كافر دەبێت. چونكە ئەمە بەڵگەیە لەسەر سوكایەتی كردن بە خوای گەورە و پەیام و كیتابەكانیو شەرعەكەی. وە پێویستە لەسەر هەركەسێك كە ئەمەی ئەنجام دا كە تەوبەی لێ بكات چونكە ئەمە لە نیفاقە. جا پێویستە تەوبە بكات و داوای لێخۆشبوون بكات و كارەكەی چاك بكات و دڵی ئاوەدان بكاتەوە بە ترسو گەورەییو خۆشەویستی خوای گەورە.
2) دەبێت سوبعەتەكە راست بێت:
قال صلی الله علیه وسلم: (ويل للذي يُحدث فيكذب ليُضحك بهالقوم ويل له )رواه أبو داود
واتە: وەیل بۆ ئەو كەسەی قسەی درۆ دەكات تا خەڵكی پێ بخاتە پێكەنین, وەیل بۆ ئەو. وە پێغەمبەری خوا لەم ئاكارو رێگایە ئاگادارمان دەكاتەوە كە زۆرێك لە گاڵتەجاڕەكان خویان پێوە گرتووەو دەفەرموێت: (إن الرجل ليتكلم بالكلمة ليُضحك بها جلساءه يهوي بها في النار أبعدمن الثريا ) رواه أحمد
واتە: پیاوی وا هەیە قسەیەك دەكات تا خەڵكی مەجلیسەكە بخاتە پێكەنین بەهۆی ئەوەوە فرێ دەدرێتە ناو ئاگرەوە دورتر لە سورەییا.
3) راچڵەكاندنی تێدا نەبێت:
بە تایبەت ئەوانەی كە چالاك و بەهێزن یان چەك و پارچە ئاسنێكیان پێیە یان تاریكیو لاوازڤی خەڵكی بە فورسەت دەگرن بۆ ترساندنیان,
عن أبي ليلى قال ( حدثنا أصحاب محمد صلى الله عليهوسلم أنهم كانوا يسيرون مع النبي صلى الله عليه وسلم ، فنام رجل منهم فانطلق بعضهمإلى حبل فأخذه ففزع ، فقال رسول الله عليه وسلم :(لايحل لمسلم أن يروع مسلما) رواه أبو داود
واتە: هاوەڵەكانی پێغەمبەر بۆیان باس كردووین كە لەگەڵ پێغەمبەردا دەرۆیشتن لە سەفەرێكدا جا پیاوێكیان خەوی لێكەوت هەندێكیشیان چون پەتێكیان هێناو ترساندیان ئەویش ترسا. پێغەمبەری خواش فەرمووی: حەڵاًڵ نییە بۆ هیچ موسڵمانێك كە موسڵمانیكی تر بترسێنێت.
4) گاڵتەكردن و تانەو تەشەرى تێدا نەبێت:
خەڵكی لە هەست و ژیریاندا جیاوازن و شەخسیەتیان لەیەك جیایە, جا هەندێك لە نەفس لاوازەكان- لە وانەی ئەهڵی گاڵتە پێ كردن و تانەو تەشەرن- كەسێك شك دەبەن دەیكەنە پەیژە بۆ پێكەنین و گاڵتە پێ كردن و تانەو تەشەر-پەنا بە خوا- كە ئەمەش خوای گەورە نەهی لێ كردووە وەك دەفەرموێت: ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡم مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآء مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ) (الحجرات :١١)
واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه ! هیچ کهس و هیچ هۆزێک گاڵته بهکهس و هۆزێکی تر نهکات و زهلیلی نهکات، چونکهلهوانهیه ئهوان چاکتر بن لهمان، ژنانیش بهگاڵته بهیهک نهکهن و یهکتر زهلیل نهکهن، چونکهلهوانهیه ئهمان لهوان چاکتر بن ... سووکایهتی بهخۆتان مهکهن و یهکتری عهیبدار مهکهن (چونکهسووکایهتی بهیهکتر سووکایهتی یه بهخۆتان) ههروهها ناوو ناتۆرهی ناشیرین بۆ یهکتر دامهتاشن، ئای کهچهند ناشیرینه ناوو ناتۆرهی خراپ لهدوای باوهڕهێنان و موسڵمان بوون، ئهوهش تهوبهی نهکردبێت و پهشیمان نهبووبێتهووه لهگوناههکانی، جا ئهو جۆره کهسانهههر ستهمکارن.
ابن كثیر لە تەفسیرەكەیدا دەفەرموێت: ( المراد من ذلك احتقارهم واستصغارهم والاستهزاء بهم ، وهذا حرام ، ويعد من صفات المنافقين)
واتە: مەبەست بەمە بە كەم تەماشاكردن و بە سووك سەیر كردن و گاڵتە پێكردنە كە ئەمەش حەرامەو بە یەكێك لە سیفەتەكانی مونافیقان دادەنرێت.
وە هەندێك كەس گاڵتە بە رووخسار یان رۆیشتن یان دانیشتنی كەسێك دەكات, كە بەمەبەش خوای گەورە تۆڵە لە كەسی گاڵتە پێكەر دەكاتەوە وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( لا تُظهرالشماتة بأخيك فيرحمه الله ويبتليك (رواه الترمذي
واتە: گاڵتە بە براكەت مەكە گەرنا خوا رەحم بەو دەكات و تۆش تووشی بەڵاو تاقیكردنەوە دەكات.
وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاگاداری كردوینەتەوە لە گاڵتە بە خەڵك كردن و ئازاردانیان, چونكە ئەمە رێگای دوژمنایەتیو رق و كینەیە. وەك دەفەرموێت: (المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يخذله ولا يحقره ، التقوى ها هنا – ويشير إلى صدره ثلاث مرات – بحسب امرئٍ من الشر أن يحقر أخاه المسلم ، كل المسلم على المسلم حرام ، دمه وماله وعرضه ( رواه مسلم
واتە: موسڵمان برای موسڵمانە ستەمی لێ ناكات و پشتی بەرنادات و بە سووك تەماشای ناكات, تەقوا لێرەدایە- سێ جار ئاماژەی كرد بۆ سنگی-بەسە بۆ مرۆڤ بە خراپە لەسەری بنووسرێت كە رقی لە برا موسڵمانەكەی بێتەوە, موسڵمان هەموو گیانی لەسەر موسڵمان حەرامە: خوێنی و سامانی و ناموسی.
واتە: موسڵمان برای موسڵمانە ستەمی لێ ناكات و پشتی بەرنادات و بە سووك تەماشای ناكات, تەقوا لێرەدایە- سێ جار ئاماژەی كرد بۆ سنگی-بەسە بۆ مرۆڤ بە خراپە لەسەری بنووسرێت كە رقی لە برا موسڵمانەكەی بێتەوە, موسڵمان هەموو گیانی لەسەر موسڵمان حەرامە: خوێنی و سامانی و ناموسی.
5- نابێت سوبعەتەكە زۆر بێت و زۆر سوبعەت بكات:
چونكە هەندێك كەس بەم كارەوە زۆر سەرقاڵن و بووەتە خویەك پێیانەوە, كە ئەمەش پێچەوانەی راستیو جدییەتە كە یەكێكە لە سیفەتە دیارەكانی ئیمانداران, وە سوبعەت روخسەتێكە بۆ بەردەوام چالاكی دان بە دەروون.
عمری كوری عبد العزیز رحمە الله فەرمویەتی: " اتقوا المزاح ، فإنه حمقة تورث الضغينة "واتە: خۆتان بپارێزن لە سوبعەت زۆر كردن چونكە گەمژەیییەكە ریسوایی لێ دەكەوێتەوە.
ئیمامی النووی رحمە الله فەرمویەتی : " المزاح المنهي عنه هو الذي فيه إفراط ويداوم عليه ، فإنه يورث الضحك وقسوةالقلب ، ويشغل عن ذكر الله تعالى : ويؤول في كثير من الأوقات إلى الإيذاء ، ويورثالأحقاد ، ويسقط المهابة والوقار ، فأما من سلم من هذه الأمور فهو المباح الذي كانرسول الله صلى الله عليه وسلم يفعله .
واتە: ئەو جۆرە سوبعەتەی كە نەهی لێ كراوە بریتییە لەوەی كە زیادە رەوی تێدایەو خاوەنەكەی لەسەری بەردەوامە, چونكە ئەمە دەبێتە هۆی زۆر پێكەنین و دڵ رەق بوون و لە یادی خوا دوورت دەخاتەوە, وە زۆربەی كات دەبێتە هۆی ئازارو رق و كینە دروست دەكات و هەیبەت و رێز ناهێڵێت, بەڵام ئەگەر ئەم شتانەی تێدا نەبێت ئەوە موباحەو لەوەیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم كردوویەتی.
6- زانینی رێزو ئاستی خەڵك:
چونكە هەندێك كەس لەگەڵ هەموو كەسێكدا سوبعەت دەكات بەبێ رەچاو كردنی ئەمە. جا زانا پێویستە مافی خۆی بدرێتێو رێزیش بۆ بەتەمەن و مامۆستایان دابنرێت, لەبەر ئەمە پێویستە شەخصییەتی كەسەكان بزانرێت و سوبعەت نەكرێت لەگەڵ كەسی بێ رێزو گەمژەو ئەو كەسانەی نایناسیت,
لەم بارەیەشەوە عومەری كوری عبد العزیز(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دەفەرموێت: ( اتقوا المزاح ، فإنه يذهب المروءة (
واتە: خۆتان بپارێزن لە سوبعەت كردن چونكە پیاوەتی ناهێڵێت.
وە سعدی كوریأبی وقاص دەفەرموێت: اقتصر في مزاحك، فإن الإفراط فيه يُذهب البهاء، ويجرّئ عليك السفهاء"
واتە: كەم سوبعەت بكە چونكە زیادەرەوی كردن تیایدا رێز و هەیبەت ناهێڵێت و كەسانی بێ رێز بەسەردا بێ رێزی دەكەن
7-پێویستە سوبعەت بە ئەندازەی خوێ بێت لە چێشتدا:
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی: (لا تكثر الضحك فإن كثرة الضحك تميت القلب ) صحيح الجامع 7312
واتە: زۆر پێمەكەنن چونكە زۆر پێكەنین دڵ دەمرێنێت.
وە عمریكوری خەطاب (رضی الله عنه) فەرمویەتی: ( من كثر ضحكه قلت هيبته ، ومن مزح استُخف به ، ومن أكثر من شيء عُرف به )
واتە: هەركەس پێكەنینی زۆر بێت هەیبەتی كەم دەبێتەوە, وە هەركەسێك سوبعەتی كرد سوكایەتی لەگەڵ دەكرێت. وە هەركەسێك زۆر شتێك ئەنجام بدات بەوە دەناسرێتەوە.
فإياك إياك المزاح فإنه يجرئ عليك الطفل والدنس النذلا ويُذهب ماء الوجه بعد بهائه ويورثه من بعد عزته ذلاً
8- نابێت باسی پاشملەی خەڵكی (غەیبەت)ی تێدابێت:
ئەمەش نەخۆشییەكی پیسە, لای هەندێك كەس بەوە غەیبەتەكەی دەرازێنێتەوە بە شێوەیەكی گاڵتەجاری و سوبعەت دەری دەبڕێت, كە بەمەش هەر بەر فەرمودەكەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەكەوێت كە دەفەرموێت: (ذكرك أخاك بما يكره ) رواه مسلم
واتە: غەیبەت بریتییە لە باسكردنی براكەت لە پاشملە.
9- هەڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ سوبعەت كردن:
بەوەی لە كاتی گەشت و ئاهەنگی شەوانە, یان كاتی گەشتن بە هاوڕێدا بێت و لەو كاتەدا بە نوكتەیەكی خۆش یان بەسەرهاتێكی سەیر یان سوبعەتێكی كەم پێشوازی لێ بكەیت تا خۆشەویستی لە دڵیدا دروست ببێت و خۆشحاڵ بێت. یان لە كاتی كەڵەكە بوونی كێشەی خێزانیو تووڕە بوونی یەكێك لە هاوسەرەكاندا چونكە سوبعەتی كەم لەو كاتانەدا بێتاقەتییەكان رادەماڵێت و ئاوەكان دەگێڕێتەوە بۆ رێگای ئاسایی خۆی.
موسڵمانی بەرێز:
كابرایەك بە سوفیانی كوری عیینەی فەرموو رحمە الله :ئایا سوبعەت رەوایە یان نادروست؟ ئەویش فەرمووی: " بل هو سنة ، ولكن لمن يُحسنه ويضعه في موضعه".
واتە: بگرە سوننەتە بەڵام بۆ كەسێك لێی بزانێت و لە شوێنی شیاوو گونجاوی خۆیدا بەكاری بهێنێت.
ئەمڕۆش هەرچەند ئوممەتی ئیسلامی پێویستی بە زیادكرنی خۆشەویستییە لە نێوان تاكەكانیداو دەركردنی بێتاقەتی لە ژیانیدا, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نوقم بووە لە لە لایەنی پێكەنین و سوبعەت بە جۆرێك بووەتە كاڵاو سیمای مەجلیسەكانی و بێداری شەوەكانی, بەمەش چەندان كات فەوتێنراو تەمەنەكان بە زایەدراو لاپەرەكان پڕ كرا لە گاڵتەجاڕی و گەمەو یاری.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی:( لو علمتم ما أعلم لضحكتم قليلاً ولبكيتم كثيراً (
واتە: ئەگەر ئەوەی من دەمزانی ئێوە بتانزانیبایە زۆر كەم پێدەكەنین و زۆر دەگریان.
لە فتح الباریدا هاتووە : ( المراد بالعلمهنا ما يتعلق بعظمة الله وانتقامه ممن يعصيه ، والأهوال التي تقع عند النزع والموتوفي القبر ويوم القيامة(واتە: مەبەست بە زانین لێرەدا بریتییە لە گەورە یی خواو تۆڵە سەندنی لەوانەی سەرپێچی دەكەن. وە ئەو نارەحەتیو میحنەتییانەی كە لە كاتی رۆح كێشان و مردن و ناو گۆڕو قیامەتدا هەیە.
جا لەسەر موسڵمانی نێرو مێ پێویستە كە دەست نیشانی هاوڕێی چاك و جیدی بكات لە ژیانیدا لەو كەسانەی كە یارمەتی دەری بڕینی كاتژمێرەكانی تەمەنی دونیان بەرەو خوای گەورە چوون بە گەرمیو چەسپاوی. وە لەو كەسانە بن كە پێشەنگیان چاكان و خواناسانە.
بیلالی كوری سەعد فەرمویەتی:( أدركتهميشتدون بين الأغراض ، ويضحك بعضهم إلى بعض ، فإذا كان الليل كانوا رهباناً(واتە: پێیان گەیشتم لە ناو هەموو كەل و پەلەكاندا دەستیان پێوە دەگیرێت و بە دەم یەكەوە پێدەكەنین, بەڵام كاتێ شەو دادەهات دەبوونە راهیب و خواپەرستی راستەقینە.
وە پرسیار كرا لە ابن عمر رچی الله عنهما: كە ئایا هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێدەكەنین؟
فەرمووی: نعم ، والإيمان في قلوبهم مثل الجبال
واتە: بەڵێ, وە ئیمان لە دڵەكانیاندا بە وێنەی چیا بوو.
جا هەوڵ بدە لەگەڵ ئەو سوارچاكی رۆژو خواپەرستی شەوانەدا بە.
خوای گەورە ئێمەو ئێوەو دایك و باوكمان بگێڕێت لەوانەی ئەمینن لە رۆژی ترسە گەورەكەی قیامەتدا, لەوانەی كە لەو رۆژە گەورەیەدا بانگ دەكرێ: (....ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡكُمۡ وَلَآ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ (الأعراف :٤٩)
واتە: ده بچنه بهههشتهوه، نه ترس و بیمتان لهسهره نهغهم و پهژارهش دهخۆن.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .عبد الملك القاسم
No comments: