فه‌زڵی نوێژی ويتر...
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) نه له كاتی سه‌فه‌رو نه له كاتی ئاماده‌ییدا ته‌ركی نه‌كردووه, ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر گرنگییه‌كه‌ی.
2-حوكمی نوێژی ویتر:
3- كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی ویتر:
زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی ویتر له دوای نوێژی عیشاوهیهو درێژ ده‌بێته‌وه تا فه‌جر.
عن أبي بصرة رضي الله عنه: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (إن اللهزادكم صلاة فصلوها بين العشاء والفجر). رواه الإمام أحمد ( 6 / 7 ) و الطبراني في " المعجم الكبير ( 1 / 100 / 1 ) وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة - مختصرة - (ج 1 / ص 221)و "السلسلة الصحيحة" 1 / 171
واته: خوای گه‌وره نوێژێكی بۆ زیادكردوون- كه بریتییه له ویتر- ئێوه‌ش له نێوان نوێژی عیشاو به‌یانیدا ئه‌نجامی بده‌ن.
4-چاكترین كات بۆئه‌نجامدانی نوێژی ویتر:
چاكتر وایه دوابخرێت بۆ كۆتایی شه‌و ئه‌ویش بۆ كه‌سێك كه متمانه‌ی به‌وه هه‌بێت كه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه, به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رمویه‌تی: (من خاف أن لا يقوم آخر الليل ، فليوتر أوله، ومن طمع أن يقوم آخره فليوتر آخر الليل، فإن صلاة آخر الليل مشهودة ، وذلك أفضل). أخرجه مسلم.
واته: هه‌ركه‌سێك ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه شه‌و خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه با سه‌ره‌تای شه‌و نوێژی ویتره‌كه‌ی بكات, وه هه‌ركه‌سێكیش ته‌ماعی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه كۆتایی شه‌و هه‌ستێت با له كۆتایی شه‌ودا ویتره‌كه‌ی بكات, چونكه نوێژی كۆتایی شه‌و مهشهودهو مه‌لائیكه‌ته‌كان ئاماده‌ی ده‌بن, وه ئه‌مه‌شیان چاكتره.
5- ژماره‌ی ڕكاته‌كانی نوێژی ویتر:
نوێژی ویتر ژماره ڕكاتێكی دیاری كراوی نییه, به‌ڵام لای كه‌مه‌كه‌ی یه‌ك ڕكاته, پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (الوتر ركعة من آخر الليل(.رواه مسلم.
واته: نوێژی ویتر یه‌ك ركاته له كۆتایی شه‌ودا ده‌كرێت.
وه مه‌كروه نییه به‌یه‌ك ڕكات بكرێت, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (من أحب أن يوتر بواحدة، فليفعل)أخرجه أبو داود, وصححه الألباني في صحيح وضعيف سنن أبي داود - (ج 3 / ص 422) و صحيح وضعيف سنن النسائي - (ج 4 / ص 356) و صحيح أبي داود - (ج 1 / ص 267) و مشكاة المصابيح - (ج 1 / ص 281).
واته: هه‌ركه‌سێك پێی خۆشه به‌یه‌ك ڕكات ویتره‌كه‌ی بكات با بیكات.
وه چاكترینی یانزه ڕكاته كه دوو ڕكات دوو ركات ئه‌نجامی ده‌دات و به‌یه‌ك ركات كۆتایی پێ ده‌هێنێت: به پێی ووته‌ی عائیشه(ره‌زای خوای لێ بێت) كه فه‌رمویه‌تی: (ان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي بالليل إحدىعشرة ركعة يوتر منها بواحدة ) وفي لفظ : (يسلم بين كل ركعتين ويوتر بواحدة) أخرجه مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌شه‌ودا یانزه ركاتی دهكردو به‌یه‌ك ڕكاتی تاك كۆتایی پێ ده‌هێنا- له له‌فزێكی تری‌دا هاتووه:- له نێوان هه‌موو دوو ركاتێكدا سه‌لامی ده‌دایه‌وه‌و به‌یه‌ك ڕكات كۆتایی پێ ده‌هێنا.
وه زیاد له سیانزه ڕكات به صه‌حیحی هاتووه به‌ڵام به ڕكاتێكی تاك كۆتایی پێ ده‌هێنرێت هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتووه: (صلاة الليل مثنى مثنى فإذا خشيت الصبح أوتر بواحدة) أخرجهالبخاري.
واته: نوێژی شه‌و(شه‌و نوێژ) دوو دوو ئه‌نجام ده‌درێت, وه هه‌ركات ترسی نزیك بوونه‌وه‌ی به‌یانت هه‌بوو یه‌ك ڕكات ویتر بكه.
6-قورئان خوێندن له نوێژی ویتردا:
سوننه‌ته له ڕكاتی یه‌كه‌می نوێژی ویتردا (سبح اسم ربك اڵاعلی) و له ڕكاتی دووه‌مدا (قل یا ایها الكافرون) و له سێیه‌میشدا( قل هو الله احد) بخوێندرێت. به پێی فه‌رموده‌كه‌ی عائیشه(ره‌زای خوای لێ بێت) كه فه‌رمویه‌تی: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقرأ في الركعة الأولى بـ { سبح اسم ربكالأعلى } وفي الثانية بـ { قل ياأيها الكافرون } وفي الثالثة بـ { قل هو الله أحد } والمعوذتين).أخرجهالترمذي.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)له ڕكاتی یه‌كه‌می نوێژی ویتردا (سبح اسم ربك اڵاعلی) و له ڕكاتی دووه‌مدا (قل یا ایها الكافرون) و له سێیه‌میشدا( قل هو الله احد)ی ده‌خوێند.
7-قنوت خوێندن له ویتردا:
قنوت كردن له نوێژی ویتردا موستهحهببهو واجب نییه, به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه: كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له ڕكاتیكۆتایی ویتردا قنوتی دهكردو كه‌مجاریش ئه‌نجامی داوه.
هه‌روه‌ها له حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لییه‌وه (ره‌زای خوایان لێ بێت) ڕیوایه‌ت كراوه كه فه‌رمویه‌تی: (علمني رسول الله صلى الله عليه وسلم كلمات أقولهن فيالوتر: اللهم اهدني فيمن هديت، وعافني فيمن عافيت، وتولني فيمن توليت، وبارك ليفيما أعطيت، وقني شر ما قضيت، إنك تقضي ولا يقضى عليك، إنه لا يذل من واليت، تباركتربنا وتعاليت) أخرجه أصحاب السنن الاربعة وأحمد والدارمي والحاكم والبيهقي و انظر أبوداود رقم(1425) والترمذي برقم(464) وصحّحهُ الألباني في الإروا‌ء(429).
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) چه‌ند ووشه‌یه‌كی فێر كردم كه له نوێژی ویتردا بیڵێم, كه بریتییه له‌مانه: اللهم اهدني فيمن هديت، وعافني فيمن عافيت، وتولني فيمن توليت، وبارك ليفيما أعطيت، وقني شر ما قضيت، إنك تقضي ولا يقضى عليك، إنه لا يذل من واليت، تباركتربنا وتعاليت.
8-شوێنی قنوت له نوێژی ویتردا:
قنوتی نوێژی ویتر له كۆتا ڕكاتدایه دوای خوێندنی قورئان و پێش چه‌مینه‌وه(ركوع), هه‌روه‌ك دروستیشهو ته‌واوه ئه‌گه‌ر دوای به‌رزبوونه‌وه له چه‌مینه‌وه بكرێت, چونكه هه‌ردوو شێوازه‌كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلی الله علیه وسلم) وارید بووه.
9-گێڕانه‌وه‌ی نوێژی ویتر:
جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه دروسته نوێژی ویتر بگێڕدرێته‌وه‌و قه‌زا بكرێته‌وه:
عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (من نام عن وتره أو نسيه فليصله إذا ذكره).أخرجه أبو داود. وصححه الألباني في صحيح وضعيف الجامع الصغير - (ج 24 / ص 8).و الاروا‌ء 153 / 2
واته: هه‌ركه‌سێك خه‌وی لێ كه‌وت و ویتره‌كه‌ی نه‌كرد یان بیری چوو بیكات ئه‌وا كه‌ی بیری كه‌وته‌وه با بیكات.
وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: (اذا أصبح أحدكم ولم يوتر فليوتر).أخرجهالحاكم.وضعفه الألباني في السلسلة الضعيفة - مختصرة - (ج 5 / ص 358)
واته: هه‌ركه‌سێك رۆژی لێ بوویه‌وه‌و شه‌و ویتره‌كه‌ی نه‌كردبوو با بیكات.
وه سوننه‌ت وایه كاتی چێشت هه‌نگاو دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆر‌و پێش كاتی زه‌والی پێش نیوه‌ڕۆ بگێڕدرێته‌وه, جا ئه‌گه‌ر عاده‌تت وابوو به سیانزه ڕكات ویترت دهكردو ئه‌و شه‌وه نوستیت یان بیرت چویهوهو نه‌تكرد, ئه‌وه بۆت هه‌یه به رۆژ چوارده ڕكات بكه‌یت به دوو سڵاودانه‌وه. وه ئه‌گه‌ر عاده‌تت وابوو به پێنج ڕكات ویترت ده‌كرد له شه‌وداو ئه‌و شه‌وه نوستیت یان بیرت چوو نه‌تكرد, ئه‌وه بۆت هه‌یه به رۆژ شه‌ش ڕكات بكه‌یت به سێ سڵاودانه‌وه, ئیتر ئه‌م حوكمه‌ش بۆ له‌م ڕكاتانه زیاتریش ده‌بێت.
10- حوكمی واز هێنان له نوێژی ویتر:
پرسیار كرا له شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له باره‌ی ئه‌مه‌وه, ئه‌ویش فه‌رمووی: " الحمد لله الوتر سنة مؤكدة باتفاق المسلمين ومن أصر على تركه فإنه ترد شهادته, وتنازع العلما‌ء في وجوبه فأوجبه أبو حنيفة وطائفة من أصحاب أحمد والجمهور لا يوجبونه : كمالك والشافعي وأحمد لأن النبي صلى الله عليه و سلم كان يوتر على راحلته والواجب لا يفعل على الراحلة لكن هو باتفاق المسلمين سنة مؤكدة لا ينبغي لأحد تركه, والوتر أوكد من سنة الظهر والمغرب والعشاء والوتر أفضل من جميع تطوعات النهار كصلاة الضحى بل أفضل الصلاة بعد المكتوبة قيام الليل وأوكد ذلك الوتر وركعتا الفجر والله أعلم الفتاوى الكبرى) أنظر مجموع الفتاوى - (ج 23 / ص 88) و الفتاوى الكبرى - (ج 2 / ص 237).
واته: سوپاس بۆ خوا, نوێژی ویتر به یه‌كده‌نگی زانایان سوننه‌ته, وه هه‌ركه‌سێك سوور بوو له‌سه‌ر ته‌رك كردنی ئه‌وا شایه‌تی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگیرێت, وه زانایان كێشمه‌كێشیان هه‌بووه له‌سه‌ر واجبێتییهكهی, ئه‌بو حه‌نیفه‌و كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵانی ئه‌حمه‌د به واجبیان داناوه, به‌ڵام جمهوری زانایان به واجبی نازانن, وه‌ك مالك و شافعی‌و ئه‌حمه‌د, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) به‌سه‌ر پشتی ووشترهكهیهوه نوێژی ویتری كردووه‌و نوێژی واجبیش له‌سه‌ر پشتی ووشترو به سواری ئه‌نجام نادرێت, به‌ڵام ئه‌م نوێژه به یه‌كده‌نگی موسڵمانان سوننه‌تێكی موئهككهدهیهو بۆ هیچ كه‌س نییه كه وازی لێ بێنێت و ته‌ركی بكات. وه نوێژی ویتر موئهككهدهتره له نوێژی سوننه‌تی نیوه‌ڕۆو مه‌غریب و عیشا, وه ویتر فه‌زڵی زیاتره له سه‌راپای نوێژه سوننه‌ته‌كانی رۆژ: وه‌ك نوێژی چێشت هه‌نگاو, به‌ڵكو چاكترین نوێژ دوای فه‌رزه‌كان بریتییه له شه‌ونوێژ, له‌وانیشدا ویترو دوو ركاتی پێش نوێژی به‌یانییه, والله أعلم)
هذا والله أعلم وصلى الله على نبينا محمد
ليست هناك تعليقات: