ئایا ده‌زانیت جگه‌ره كێشان حه‌رامه؟؟
برای موسوڵمانم خوای گه‌وره ڕێنمونی هه‌موولایه‌ك بكات بۆ سه‌رڕێگای ڕاست له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموده و ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌دا بۆت ڕون و ئاشكرا ئه‌بێت كه جگه‌ره كێشان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا قه‌ده‌غه و حه‌رامه.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكدان و تێك چونی ته‌ندروستی جگه‌ره‌كێشه‌كه و ته‌ندروستی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و تێكدانی ژینگه لێیان.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكدان و تێك چونی ته‌ندروستی جگه‌ره‌كێشه‌كه و ته‌ندروستی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و تێكدانی ژینگه لێیان.
برای ڕێزدارم برای خۆشه‌ویستم:
بزانه و فێرببه كه‌وا له‌ڕوی پاكه‌تی جگه‌ره‌كه‌دا نوسراوه كه [ جگه‌ره كێشان هۆیه‌كی سه‌ره‌كی یه بۆ نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان ] وه‌كو (( سه‌ره‌تان ـ سیل ـ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ـ نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی خوێن ))
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست:
له‌هه‌مان كاتدا بزانه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام سوره له‌سه‌ر پاراستنی نه‌فسی مرۆڤ كه له‌دوای پاراستنی دین باسی هاتووه چه‌ند سنورێكی داناوه بۆ پاراستنی نه‌فس .
* هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه به ڕاشكاوی باسی جگه‌ره كێشان بكات چونكه جگه‌ره له سه‌رده‌می پاكی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) نه‌بووه .
* به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا:
ئیسلام خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ق و نه‌صی گشتیه كه هه‌موو زیان و قازانجێك بۆ مرۆڤ ده‌ست نیشان ده‌كات.
جا با پێكه‌وه ده‌رگای دڵهكانما ن بكه‌ینه‌وه وه بچینه خزمه‌تی ده‌ق و به‌ڵگه به‌هێز و ڕاسته‌كان كه‌وا حه‌رامی جگه‌ره كێشان ده‌سه‌لمێنێت.
به‌ڵگه له قورئاندا
1- به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ)) سورة الاعراف 157
واته: خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)شته پاك و به سوده‌كانی بۆ حه‌ڵاڵ كردووین شته پیس و زیان به‌خشه‌كانی لێ حه‌رام كردووین .
* گومانی تێدا نییه جگه‌ره كێشان یه‌كێكه له شته زییان به‌خشه‌كان كه زه‌ره‌رو زیانی بۆ لاشه‌ی ئاده‌میزاد هه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه كه خه‌ڵك ئازار ده‌دات .
2- به‌ڵگه‌ی دووه‌م / خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ)) سورة البقرة 195
واته: ( به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه )
وه به‌بێ هیچ شك و گومانێك جگه‌ره‌كێشان دوچاری گه‌لێك نه‌خۆشی له‌ناوبه‌ره له‌وانه [ سه‌ره‌تان و سیل و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دوچاری گه‌ده ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه ڕوو ناشرین ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات .
3- به‌ڵگه‌ی سێهه‌م / خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا (27))) سورة الاسرا‌ء/ 27
واته: ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له حه‌رام و سه‌رپیچی خوای گه‌وره و باڵاده‌ستدا خه‌رج و به فیڕۆ مه‌ده‌ن چونكه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ماڵ و سه‌روه‌تیان له حه‌رامدا سه‌رف ده‌كه‌ن ئه‌وانه برا و دۆستی شه‌یتانه‌كانن .
*وه هه‌روه‌ها برای گوێڕایه‌ڵم بزانه كه‌وا جگه‌ره كێشان ماڵ خه‌رج (سه‌رف ) كردنه له تاوان وه سه‌رپێچی كردنه له فه‌رمانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌كه‌ی ( صلی الله علیه و سلم ) وه جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی شه‌یتانه و له كردوه‌كانی شه‌یتانه .
به‌ڵگه له فه‌رمووده / له سوننه‌تدا:
1- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (( و كره لكُم...... و اضاعة المال )) صحيح الترغيب و الترهيب 2507
واته: خوای گه‌وره پێی ناخۆشه كه ئێوه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له شتی بێ سود و بێ نرخدا به فیڕۆبدهن .
* جگه‌ره كێشان به فیرۆدهری ماڵ و كونكه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گیرفانی مرۆڤه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستیه‌كی ژیانی مرۆڤ پڕبكاته‌وه .
كه‌واته خوای گه‌وره جگه‌ره كێشانی قه‌ده‌غه كردووه و به حه‌رامی داناوه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
2- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((لاضرر و لا ضرار )) سلسلة الاحاديث الصحيحة رقم 250
واته: نه زیان له خۆت بده و نه له خه‌ڵكیش .
بێگومان هه‌موومان ده‌یزانین ئاشكرایه كه جگه‌ره‌كێشان زه‌ره‌رو زیان له جگه‌ره‌كێشه‌كه ده‌دات هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی زه‌ره‌رو ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر و هاوڕێ و هاوسێ.
ڕێگه‌كانی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان:
1- باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان وه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌گرتنی جگه‌ره , قبوڵ نه‌كردنێتی له كه‌سانی تر .
2- هه‌روه‌ها كه‌م خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ، وه زۆر خواردنه‌وه‌ی ماستاو وه شه‌ربه‌تی میوه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
3- دڵ نه‌وایی خۆت بكه‌یت به میوه شیرینه‌كان یان میوه مزره‌كان له‌كاتێكدا كه دڵت ده‌چێته سه‌ر جگه‌ره كێشان.
4- وازهێنان له جگه‌ره كێشان پێویستی به دان به‌خۆداگرتن و ئارام گرتنی هه‌یه به تایبه‌تی له ڕۆژانی سه‌ره‌تادا.
5- وه له كاتێكدا توڕه ده‌بیت و غه‌مباری ڕووت تێده‌كات ئه‌وا په‌نا بگره به خوای په‌روه‌ردگار و بڵێ ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) چونكه توڕه‌بوون و غه‌مباری ئاگره به‌ئاو ده‌كوژێته‌وه نه‌ك به دوكه‌ڵی جگه‌ره و ئاگر .
فه‌توای زانایان ده‌رباره‌ی جگه‌ره كێشان
زانای پایه به‌رزی ئیسلام (( الشیخ عبدالله عبدالعزیز بن باز )) رحمه الله ده‌فه‌رموێت :
جگه‌ره كێشان حه‌رامه‌و كڕین و فرۆشتنی حه‌رامه وه هه‌روه‌ها دوكان به‌كرێ دان بۆ جگه‌ره فرۆشتن حه‌رامه (الفتاوی الاسلامیه 2/162) .
وهبه هه‌مان شێوه زانای ناودار شه‌رع زان (محمد بن صالح العثيمن رحمه الله) فه‌توای داوه به حه‌رام بوونی جگه‌ره كێشان (مجموعه فتوی و رسائل الشیخ ـ 11/248 )
قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) من ترك لله سيئا عوضه الله خيرا منه .
واته/ هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره واز خراپه‌یه‌ك بهێنێت خوای گه‌وره بۆی ده‌گۆڕێت به باشتر له‌و . صحیح
ئاماده‌كردنی/سامى
ليست هناك تعليقات: