تاوانى ئەو کەس و لایەنانەى پیرۆزبایى دەکەن لە گاور و جولەکە لە سەرى ساڵ و جەژنەکانیاندا....

ئیبن القیم(ڕەحمەتى خواى گەورەى لێ بێت) فەرمویەتى:  (....وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب
بل ذلك أعظم إثما عند الله وأشد مقتا من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.

 وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل, فمن هنأ عبدا بمعصية أو بدعة أو كفر فقد تعرض لمقت الله وسخطه....). أحكام أهل الذمة (1/ 441-442) فصل في تهنئتهم
واتە: بەڵام پیرۆزبایى کردن لێیان لەو شەعائیرانەدا کە تایبەتە بە ئەوانەوە بە یەکدەنگى زانایان حەرامە, وەک ئەوەى پیرۆزباییان لێ بکات لە جەژن و بۆنەو بەڕۆژوو بوونەکانیانداو بڵێت: جەژنتان پیرۆز, یان: لەم جەژنەدا لە خۆشیدا بن و لە هاووێنەى ئەم بابەتانە, ووتنى ئەم ووتەیە ئەگەر خاوەنەکەى سەلامەت بێت لە کوفر ئەوە لە گوناه و حەرامکراوەکانە, وە ئاستى ئەم قسەیەى وەک ئەوە وایە پیرۆزبایى لێ بکات بە سەجدە بردن بۆ خاچ(صەلیب), بگرە تاوانى ئەو پیرۆزبایى کردنە لێیان گەورەترو قێزەونترە لە لاى خواى گەورە لە پیرۆزبایى کردن لێیان لە خواردنەوەى مەى و قەتڵ و زینا و هاووێنەى ئەم تاوانانە.
وە زۆرێک لەو کەسانەى قەدرى دین نییە لە لایان دەکەوێتە ناو ئەم تاوانەوەو ناشزانێت قێزەونى ئەو کردارە چەندە کە ئەنجامى داوە, جا هەر کەسێک پیرۆزبایى بکات لە کەسێک لەسەر ئەنجامدانى تاوان و سەرپێچى یان بیدعەو داهێنراو یان کوفرێک ئەوا خۆى توشى ڕق و غەزەبى خواى گەورە کردووە.

حەمزە بەرزنجى

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *