چۆن نەگریم لەكاتێكدا ئەمڕۆ دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشتم لەسەر داخرا..!
واتە: لە ئەبی بوردەوە دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت كەوا جارێك لەگەڵ ابن عومەردا بووە(ڕەزای خوای لێ بێت), لەو كاتەدا پیاوێكی یەمانی بە دەوری كەعبەدا تەوافی دەكردو دایكی كردبووە كۆڵ و تەوافی پێ دەكرد, بە دەم تەوافەوە دەیوت: من بوومەتە ووشتری مل كەچ بۆی..ئەگەر وشترەكانیشی بترسێنێت من هەرگیز ناترسێم...
پاشان بە ابن عومەری فەرموو: ئایا تۆ وا دەبینیت من پاداشتی چاكەكانیم داوەتەوە؟ فەرموی: نەخێر تەنانەت هەقی یەك هەناسە هەڵكێشانی قوڵی كاتی ژانی منداڵ بوونیت نەداوەتەوە.....
عن أبي مرة؛ مولى أم هانئ ابنة أبي طالب أخبره "أنه ركب مع أبى هريرة إلى أرضه بـ(العقيق) فإذا دخل أرضه صاح بأعلى صوته: السلام عليك ورحمة الله وبركاته يا أمتاه! تقول: وعليك السلام ورحمة الله وبركاته. يقول: رحمك الله كما ربيتنى صغيراً. فتقول: يا بنى! وأنت. فجزاك الله خيراً ورضى عنك، كما بررتني كبيراً" قال: موسى: كان اسم أبى هريرة: عبد الله بن عمرو./ صحيح الأدب المفرد 11/14 وقال الألباني(حسن الإسناد).
واتە: لە ئەبی موررەوە خزمەتكاری ئوم هانی كچی ئەبی تالیب, كەوا هەواڵی پێداوە كە: جارێكیان لەگەڵ ئەبی هورەیرەدا(ڕەزای خوای لێ بێت) سوار وڵاغێك بوو بەرەو ناوچەو ئاوایی خۆی لە عەقیق, كاتێ گەیشتە زەوییەكەی خۆیان بە بەرزترین دەنگ هاواری كردو فەرموی: سەلام و ڕەحمەت و بەرەكەتی خوات لەسەر بێت دایە گیان! دایكیشی فەرموی: سڵاوو ڕەحمەت و بەرەكەتی خواش لەسەر تۆ بێت, ئەبو هورەیرە فەرموی: خوا ڕەحمت پێ بكات وەك منت بە منداڵی پەروەردە كرد, دایكیشی دەیفەرمو: كوڕی خۆم! تۆش, خوای گەورە پاداشتی چاكەت بداتەوەو لێت ڕازی بێت وەك بە گەورەیی چاكیت لەگەڵم, موسا دەیفەرمو: جا ناوی ئەبو هورەیرە(عبداللەی كوڕی عەمرو) بوو.
پیاوێك دایكى بەتەمەنی كردۆتە باوەش و وەك كۆرپە شیری پێ دەكات
ليست هناك تعليقات: