بیدعه‌ی پرسه‌و دڵگرانیی له‌ مانگی (محرم) لای شیعه‌ی ڕافیزه‌

ڕۆژی ده‌ی مانگی محڕم، ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ (عاشوراء) ده‌ناسرێت، خوای گه‌وره‌ له‌م ڕۆژه‌دا پله‌ی شه‌هیدی به‌خشی به‌ (حسین كوڕی ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب) (ڕه‌زای خوایان لێ بێت)، له‌ ساڵی 61ی كۆچی،
ئه‌و شه‌هیدیه‌ی پله‌یه‌كی به‌رز بوو بۆی، خۆی وبراكه‌ی (الحسن) گه‌وره‌ی گه‌نجانی به‌هه‌شتن، پله‌و پایه‌ی به‌رزیش له‌ به‌هه‌شتدا به‌ ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت به‌ڵكۆ به‌ تاقیكردنه‌وه‌و ئارامگرتن نه‌بێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت كاتێك لێی ده‌پرسن: كێ له‌ خه‌ڵكی زیاتر تووشی به‌لاء وتاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێت؟

فه‌رمووی: ((الأنبیاء ثم الصالحون ثم الأمثل فالأمثل: یبتلى الرجل على حسب دینه، فإن كان فی دینه صلابة‌ زید فی بلائه، وإن كان فی دینه رقّه‌ خفف عنه، ولا یزال البلاء بالمؤمن حتى یمشي على الأرض، ولیس علیه خطیئة‌)) واته‌: پێغه‌مبه‌ران، پاشان پیاوچاكان پاشان نزیكتر له‌مان ونزیكتر، مرۆڤ به‌پێی به‌هێزیی باوه‌ڕه‌كه‌ی تاقی ده‌كرێته‌وه‌، گه‌ر له‌ باوه‌ڕه‌كه‌یدا زۆر به‌هێز بوو، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی توند ده‌بێت له‌سه‌ری، گه‌ر له‌ دینه‌كه‌ی نه‌رم ونیان و لاواز بوو، تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی له‌سه‌ر هێور وكه‌م ده‌كرێته‌وه‌، وه‌ باوه‌ڕدار تووشی به‌لاء وتاقیكردنه‌وه‌ دێت تاكو وای لێ دێت به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕێ ده‌كات وهیچ گوناحێكی پیوه‌ نه‌ماوه‌. واته‌ هه‌مووی هه‌ڵوه‌ریوه‌ به‌هۆی ئارامگریی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه‌.

جا (حه‌سه‌ن و حوسێن) ڕه‌زای خوایان لێ بێت خوای گه‌وره‌ پله‌ی به‌رزی پێ به‌خشین له‌سه‌ره‌تاوه‌، به‌لێم تووشی ئازار وبه‌لائێك هاتن كه‌ پێشینانی خۆیان تووشی نه‌هاتبوون، هه‌روه‌ها باوكیان ئیمام عه‌لی كه‌ شه‌هیدكرا، به‌لێم له‌ كوشتنی حوسێنی كوڕی ئیمام عه‌لی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست بوو له‌نێو خه‌ڵكیدا هه‌روه‌ك له‌كوشتنی ئیمام (عپمان كوڕی عفان) فیتنه‌ ڕووی دا كه‌ مونافیقه‌كان دروستیان كردبوو.

كاتێك (عبدالرحمن بن ملجم) ئه‌میری موسڵمانانی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبی كوشت، و سه‌حابه‌ (هاوه‌لێن) به‌یعه‌تیان دا به‌ (حه‌سه‌ن)ی كوڕی، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ری فه‌رمووه‌: ((إن ابنی هذا سید وسیصلح الله به بین فئتین عظیمتین من المسلمین)، پاشان ئه‌وه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه‌كه‌ له‌نێوان موسڵمانان گه‌وره‌ نه‌بێته‌وه‌ وازی هێنا له‌ ولایه‌ت وئه‌میرێتی موسڵمانان. پاشان وه‌فاتی كردو كۆمه‌ڵێ ته‌وائیف وگروپ هانی ئیمام (حوسێن)یان دا وبه‌ڵێنیان دا پێی به‌ پشتگیری وسه‌رخستن تا ده‌سه‌لێت وئه‌میرێتی ده‌گرێته‌وه‌ ده‌ست، به‌لێم زۆربه‌یان ڕاستیان نه‌كرد له‌م به‌ڵێنه‌یان چونكه‌ كاتێك (حوسێن) ئامۆزاكه‌ی خۆی نارد بۆلایان، ئه‌وان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ به‌ڵێن وپه‌یمانیان، وه‌ ڕێیان دا به‌ دوژمنه‌كانی ئیمام (حوسێن) بجه‌نگێن له‌گه‌ڵی وئه‌م به‌ته‌نهایه‌.

له‌و كاته‌شدا ئه‌هلی (ڕه‌ئی وخۆشه‌ویستی) بۆ ئیمام حوسێن وه‌كو (ابن عباس) و(ابن عمر) وزۆرێكی تر، ئامۆژگاریان كرد كه‌ نه‌ڕوات بۆلای دوژمنه‌كانی، ئه‌وه‌بوو قه‌ده‌ری خوا كه‌ ڕوویدا له‌و كاته‌، كاتێك ئیمام حوسێن ده‌رچوو بینی هه‌موو كاره‌كان گۆڕاوه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌یمانی سه‌رخستنیان دابوو درۆیان كرد له‌گه‌ڵی و كه‌وتۆته‌ نێو داوی دوژمنه‌كانی كه‌ كۆمه‌ڵێ مونافیقی تیادایه‌و ئاگری شه‌ڕ وپێكدادانیان خۆش كردووه‌، بۆیه‌ داوای كرد ڕێی پێ بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ یان بڕوات بۆ (الثغور). ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلامین، به‌لێم ڕێیان پێ نه‌دا تاكو خۆی به‌ه‌سته‌وه‌ نه‌دات، پاشان جه‌نگیان كرد به‌رامبه‌ری وئه‌ویش شه‌ڕی كرد له‌دژیان تاكو شه‌هیدكرا خۆی وكۆمه‌ڵێ له‌موسڵمانان له‌گه‌ڵیدا بوون. به‌ مه‌زڵومێتی شه‌هیدیان كرد.

له‌و ڕۆژه‌وه‌ فیتنه‌و ئاژاوه‌ په‌ره‌ی سه‌ند له‌نێوان خه‌ڵكی، كۆمه‌ڵێكی نه‌زان وزاڵم په‌یدا بوو: یان بێ باوه‌ڕو مونافیقن، یا گومڕاو سه‌رلێشێواون و ئیددیعای خۆشه‌ویستی ئه‌هلی به‌یت ده‌كه‌ن، وه‌ ڕۆژی عاشوراء ده‌كه‌نه‌ ڕۆژی پرسه‌و خه‌م وپه‌ژاری وشین و واوه‌یلاه و دروشمی جاهلیه‌ت زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ر له‌: ڕنینی قژ و له‌ ڕووده‌موچا و لێ دان وجل دادڕین و .... هتد..

بۆیه‌ شه‌یخی ئیسلام (این تیمیه‌) ده‌ڵێت: شه‌یتان به‌ كوشتنی حوسێن (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) خه‌ڵكی هان ده‌دات به‌ دوو بیدعه‌: (بدعة الحزن والنوح یوم عاشوراء) بیدعه‌ی پرسه‌و ناخۆشی و بیدعه‌ی عاشوراء، هه‌ر له‌ شین وگریان وله‌خۆدان وهاواركردن و.... و جنێودان به‌ هاوەڵان وله‌عنه‌ت كردنیان، وتاوانباركردنی كه‌سانێك له‌ته‌نیشت تاوانبارانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ جنێودان به‌ پێشینان و دروستكردنی هه‌واڵی درۆو ناڕاست، و ئه‌وه‌شی ئه‌م كرده‌وانه‌ی داهێنا ته‌نها بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌و ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی بووه‌ له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامیدا، بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ واجبه‌ نه‌ (مستحب)ه‌ به‌ كۆڕای موسڵمانان، به‌ڵكو دروستكردنی شین وله‌خۆدان بۆ ڕووداوه‌كانی ڕابردوو گه‌وره‌ترین كاره‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌رامیان كردووه‌.

پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((لیس منا من لطم الخدود، وشق الجیوب ، ودعا بدعوى الجاهلیة‌) واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێمه‌ نیه‌ شیوه‌ن وله‌خۆی بدا و جلی (یا سنگی) دادڕێ، وبانگ بكات بۆ كارو كرده‌وه‌ی جاهلیه‌ت.

وه‌له‌فه‌رمووده‌ی (الصحیح)دا هاتووه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (( أنا بريء من الصالقه‌ والحالقة‌ والشاقة‌ ) واته‌: من به‌ریم وئه‌و كه‌سه‌ له‌ من نیه‌ كه‌له‌كاتی ڕووداوو كاره‌ساتدا ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌ شین و واوه‌یلاه و ئه‌وه‌ی قژی ده‌بڕێ وده‌یڕنێ وئه‌وه‌شی جلی ده‌دڕێ.

وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (النائحة‌ إذا لم تتب قبل موتها تقام یوم القیامة، وعلیها سربال من قطران ودرع من جرب ) واته‌: ئه‌و ئافره‌ته‌ی (ئه‌و كه‌سه‌ی) كه‌ شین و ڕۆڕۆ ده‌كات گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ پێش مردنی، ئه‌وا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا زندوو ده‌كرێته‌وه‌و جلێكی له‌به‌ردایه‌ له‌ ئاسن وئاگر دروستكراوه‌.

 وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((أربع فی أمتي من أمر الجاهلی‌ة لا یتركونهن: الفخر بالأحساب ، والطعن فی الأنساب، والاستسقاء بالنجوم ، والنیاحة‌ على المیت ) واته‌: چوار شت له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌مدا بلێو ده‌بێته‌وه‌و وازی لێ ناهێنن: (یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌ باسی ده‌كات): شین و ڕۆڕۆ و شیوه‌نكردن له‌سه‌ر مردوو.

چ جای ئه‌مڕۆ زوڵم وسته‌مه‌كه‌ بدرێته‌ پاڵ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان ودینی ئیسلام بشێوێنرێت وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ناو شیعه‌دا ده‌بینرێت؟!!

بۆیه‌ یه‌كێك له‌و كارانه‌ی شه‌یتان ڕازاندیه‌وه‌ بۆ ئه‌هلی گومڕا و سه‌رلێشێواو، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی (عاشوراء) بكه‌نه‌ ڕۆژی پرسه‌و ته‌عزیه‌و خه‌مباری و ئه‌و كارانه‌شی تیایدا ده‌یكه‌ن له‌ شین و ڕۆڕۆ و ووتنه‌وه‌ی قه‌سیده‌ی خه‌مباری وگێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می ئیمام حوسێن به‌ درۆوده‌له‌سه‌، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ته‌نها بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌مارگیری وته‌عه‌سوب وهه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كی‌یه‌ له‌نێوان موسڵمانان و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ جنێودان به‌ هاوه‌لێن وپێشینانی ناو ئوممه‌تی ئیسلامی و زۆر درۆكردن و فیتنه‌نانه‌وه‌ له‌ دینی ئیسلام.

بێگومان موسڵمانان هه‌رگیز هیچ درۆ و فیتنه‌یه‌ك و هاوكاریكردنی كافران به‌سه‌ر ئه‌هلی ئیسلامدا نه‌بینیوه‌ زیاتر له‌م گروپه‌ گومڕایه‌ به‌ناو (شیعه‌)، به‌ڵكو ئه‌مانه‌ خراپترن له‌ خه‌واریج وهه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ریاندا به‌سه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (یقتلون أهل الإسلام ویدعون أهل الأوثان) واته‌: ئه‌هلی ئیسلام ده‌كوژن به‌لێم ئه‌هلی بت په‌رستیی واز لێ دێنن.
ئا ئه‌مانه‌ن هاوكاری گاور و جووله‌كه‌و موشریكین ده‌كه‌ن له‌دژی ئه‌هلی به‌یتی پێغه‌مبه‌ر و ئوممه‌ته‌ باوه‌ڕداره‌كه‌ی هه‌روه‌ك چۆن هاوكاری بێباوه‌ڕانیان كرد بۆ ڕوخاندنی به‌غداد پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو كوشتنه‌یان ئه‌نجام دا به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان.

ڕافیزه‌ی شیعه‌ و موحه‌ڕڕه‌م

ئه‌وه‌تا ته‌نها گروپی گومڕای شیعه‌یه‌ به‌ته‌نها كه‌ جنێو و له‌عنه‌ت ده‌نێرن بۆ دوو خه‌لیفه‌ی ڕاشدینی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ئه‌بوبه‌كر سدیق) و (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت، به‌ڵكو به‌كافرشیان ده‌زانن په‌نا به‌خوا. هه‌ربۆیه‌ له‌ ئیمام ئه‌حمه‌د پرسیاركرا: كێ ڕافزی‌یه‌؟ وتی: ئه‌وه‌ی جنێو ده‌دات به‌ ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر.

هه‌ر به‌وه‌ش ناویان نرا به‌ ڕافیزه‌ چونكه‌ ڕه‌فزیان كرد (زه‌یدی كوڕی عه‌لی) ببێته‌ پێشه‌وا وهه‌روه‌ها ڕق و قینیان ئاشكرا كرد به‌رامبه‌ر دوو خه‌لیفه‌كه‌ (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر)، جا هه‌ركه‌س ڕق وقینی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو خه‌لیفه‌ به‌ (ڕافزی) ده‌ناسرا، هه‌روه‌ها ووترا: بۆیه‌ پێیان ده‌وترێت ڕافیزه‌، چونكه‌ دوو خه‌لیفه‌كه‌یان ڕه‌فز كرد وڕازی نه‌بوون پێیان واته‌ (ئه‌بوبه‌كر و ئیمام عومه‌ر).

وه‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌ی ڕافزی و ڕازی نه‌بوون له‌ مونافیقه‌ زه‌ندیقه‌كانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، (عبدالله كوڕی سبأ)ی زه‌ندیق، كه‌ زیاده‌ڕه‌وی ده‌رخست به‌رامبه‌ر ئیمام عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێ بێت) به‌وه‌ی كه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمامه‌ و ئیددیعای (عێمه‌)ی بۆ كرد واته‌ بێ هه‌ڵه‌یه‌و مه‌عسومه‌ له‌ تاوان و هه‌ڵه‌.

جا كاتێك ئه‌مه‌ مه‌بده‌ئ و بۆچوونی بوو، هه‌ندێ له‌ سه‌له‌ف ووتیان: خۆشه‌ویستیی ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر له‌ باوه‌ڕ و ئیمانه‌وه‌یه‌، وه‌ ڕق لێ بوونه‌وه‌ لێیان له‌ نیفاقه‌وه‌یه‌، وه‌ خۆشه‌ویستیی به‌نی هاشم له‌ باوه‌ڕ و ئیمانه‌وه‌یه‌، وه‌ ڕق بێ بوونه‌وه‌ لێیان له‌ نیفاقه‌وه‌یه‌.

ئه‌م گروپه‌ گومڕایه‌ (شیعه‌) شێخی ئیسلام (ئیبن ته‌یمیه‌) زۆر جوان وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ڕافیزه‌ كۆمه‌ڵێكن نه‌ عه‌قڵ وهۆشێكی دیاریكراویان هه‌یه‌، وه‌ نه‌ به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاستیان هه‌یه‌، وه‌ نه‌ ئایینێكی قه‌بوڵكراویان هه‌یه‌، وه‌هه‌روه‌ها له‌ دونیاشا هه‌ر دۆڕاون، به‌ڵكو له‌هه‌موو گروپه‌كان زیاتر درۆزن و نه‌فام وجاهیلن، وه‌ باوه‌ڕه‌كه‌یان هه‌موو زه‌ندیق و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ك و گاور و ئیسماعیلیه‌ك وه‌ری ده‌گرێت، چونكه‌ ڕافیزه‌ پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌ باشترین وچاكترین كه‌سانی ئوممه‌تی ئیسلامی و ده‌ژایه‌تیان ده‌كه‌ن، وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ گاور و جووله‌كه‌ و موشریكین و دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ ساز ده‌كه‌ن، هه‌ر قسه‌و ووته‌یه‌كی ڕاست بێت ئه‌مان پشتی لێ ده‌كه‌ن و هه‌ر قسه‌یه‌كی درۆ و دروستكراوێك بێت ئه‌مان به‌ڕاست و دروستی ده‌زانن، ئه‌مان (واته‌ ڕافیزه‌) وه‌كو ئه‌وه‌ وان كه‌ (الشُّعبی) وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: گه‌ر ڕافیزه‌ له‌ ئاژه‌ڵ ببونایه‌ ئه‌وا گوێدرێژ ده‌بوون، گه‌ر باڵنده‌ بوونایه‌ ئه‌وا (رخم) ده‌بوون.

شیعه‌ی ڕافیزه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا

خۆیان به‌ موسڵمان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێشوازی له‌ مانگی (موحه‌ڕڕه‌م) به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌ پڕ له‌ خه‌م و په‌ژاره‌یی و خورافات و درۆوده‌له‌سه‌ی شاخدار، تابوتێك له‌ دار دروست ده‌كه‌ن، ده‌یڕازێننه‌وه‌ به‌ لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و پێی ده‌ڵێن (گۆڕی حوسێن) یا كه‌ربه‌لاء، بریتی یه‌ له‌ دوو گۆڕ و به‌ (ته‌عزیه‌) ناوی ده‌به‌ن، وه‌ مندالێنیش كۆ ده‌بنه‌وه‌ به‌ جلی سه‌وز و سوور و پێیان ده‌ڵێن (هه‌ژارانی حوسێن).

له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می (موحه‌ڕڕه‌م)دا شیعه‌كان ماڵه‌كانیان پاك ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌شۆردرێن و نان داده‌نرێت وئه‌م سووره‌تانه‌ ده‌خوێنن: سووره‌تی (الفاتحة‌) و سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة‌)، سوره‌تی (الكافرون)، سوره‌تی (الاخلاص)، وه‌ سوره‌تی (الفلق) و (الناس). پاشان سه‌لێوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و خێری خواردنه‌كه‌ش ده‌به‌خشن به‌ مردووان.!!

له‌م مانگه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌ خۆجوانكردن، بۆیه‌ ئافره‌تان خۆیان جوان ناكه‌ن و گرنگی به‌خۆیان ناده‌ن!!، وه‌ شیعه‌كان گۆشت ناخۆن، وه‌ ئاهه‌نگی خۆشی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگێڕن، به‌ڵكو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژن وژنخواستن ناكه‌ن له‌م مانگه‌دا!! وه‌هه‌روه‌ها له‌خۆدان وسنگ دادڕرین زۆر ده‌بێت لایان وشین وڕۆڕۆكردن، وه‌ جنێودان وله‌عنه‌تكردنی هاوه‌ڵه‌كان به‌گشتی به‌واجب ده‌زانن هه‌ر له‌ (موعاویه‌) و(زه‌ید)و ئه‌وانی تر.

وه‌ له‌ ده‌ ڕۆژه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن:

ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌، مندالێنی شیعه‌ كۆلێنه‌كان ده‌گه‌ڕێن وهاوار ده‌كه‌ن (یا حوسێن یا حوسێن)، وه‌هه‌ر منداڵێك له‌م مانگه‌دا له‌داك بێت  به‌ شووم و به‌دبه‌ختی ده‌زانن، له‌زۆر ناوچه‌دا له‌ ده‌ف و ته‌پڵ ده‌ده‌ن، مۆسیقا ده‌نگ پێ ده‌ده‌ن وئالێ و په‌رچه‌م بلێوده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ بت وپه‌یكه‌رێك داده‌نێن به‌ پێوه‌و كاتێك پیاوان و ژنان و مندالێن به‌ژێریدا تێ ده‌په‌ڕن، و ته‌به‌روك ده‌كه‌ن به‌ ئالێكان و به‌خۆیانی ده‌سڕن به‌و باوه‌ڕه‌ی گوایه‌ تووشی ناخۆشی نابن وته‌مه‌نیان درێژ ده‌كات. وه‌ له‌هه‌ندێ ولێتاندا شیعه‌كان ده‌رده‌چن له‌ ڕۆژی (عاشوراء) چاوی پیاوێك ده‌به‌ستنه‌وه‌و به‌ كۆلێن و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌گه‌ڕێنن تاكو ئێواره‌و له‌و كاته‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كاوله‌كانیان.

له‌ ڕۆژی عاشوراء خواردنی تایبه‌تی ده‌گێڕن، وه‌ خه‌ڵكیی هه‌ر شار وشارۆچكه‌و گۆندێك ده‌رده‌چن بۆ شوێنێك به‌ناوی (كه‌ربه‌لاء) و ده‌سوڕێن به‌ده‌وری ئه‌و تابووت و گۆڕه‌ی دایانناوه‌و ته‌به‌روك به‌ ئالێكان ده‌كه‌ن و ده‌ده‌ن له‌ ته‌پڵ و ده‌ف، كاتێك خۆرئاواده‌بێت ئه‌و تابوته‌ به‌خاك ده‌سپێرن یان ده‌یكه‌نه‌ ناو ئاوه‌وه‌، وه‌ خه‌ڵكیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان، وه‌ هه‌ندێ خه‌ڵك له‌ كۆلێنه‌كان داده‌نیشن و خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ناوی (سه‌لسه‌بیل) وده‌یبه‌خشن به‌ خۆڕایی، هه‌ندێ له‌ عه‌مامه‌به‌سه‌ری خۆیان له‌ گه‌ڕه‌ك وكۆلێنه‌كان داده‌نیشن و وه‌سفی كۆمه‌ڵێ كارو چاكه‌و حوسه‌ین ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكیی وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ خراپه‌و كاری نابه‌جێ ده‌ده‌نه‌ پاڵ (موعاویه‌) و (یه‌زید)ی كوڕی وبه‌ جنێو و له‌عنه‌تكردن به‌رده‌بنه‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان.

هه‌روه‌ها بۆ فه‌زڵی مانگی (موحه‌ڕڕه‌م) و ڕۆژی (عاشوراء) كۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی دانراوو هه‌ڵبه‌ستراووو لاواز ده‌هێننه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ریوایاتی درۆوده‌له‌سه‌ی دروستكراوی ده‌ستی شیعه‌.

پاش چل ڕۆژ له‌دوای (عاشوراء) ڕۆژێك ده‌ژمێرن به‌ناوی (چله‌)و ده‌یكه‌نه‌ بۆنه‌و پاره‌ی تیا كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و خوارده‌مه‌نی تایبه‌تی دروست ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكیی.

ئه‌م بیدعه‌و كاره‌ گومڕایانه‌ش له‌لایه‌ن ڕافیزه‌كانی هیندستان وپاكستان و زۆر ولێتان تر ده‌چێت به‌ڕێوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ئێران و عێراق و به‌حڕه‌ین.

ئه‌م كارانه‌ش بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نازانن ئه‌وه‌ شه‌یتان بۆیانی جوان كردووه‌و به‌ڵكو له‌خوا دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا دوورده‌بن.

چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (أَفَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا فَإِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ)فاطر/8
هه‌روه‌ها: (قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا (103) الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا)الكهف/104
بێگومان ئه‌م ڕافیزه‌یانه‌ بیدعه‌كار و تاوانبارن له‌و كرده‌وه‌یانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه‌ دووره‌ له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان به‌ڵكۆ زۆر جار شیرك وهاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (علیكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدین المهدیین، تمسكوا بها، وعضُّو علیها بالنواجذ، وإیاكم ومحدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة‌، وكل بدعة‌ ضلالة‌)، واته‌: پێویسته‌ له‌سه‌رتان شوێنی سوننه‌تی من و سوننه‌تی خوله‌فائی ڕاشیدین بكه‌ون، وبه‌ددان به‌توندی بیگرن، ئه‌مان خۆتان بپارێزن له‌ كاری داهێنه‌رو داتاشراوو له‌ناو ئاییندا، چونكه‌ به‌ڕاستی هه‌موو كارێكی داهێنراوو بیدعه‌یه‌، وه‌ هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه‌.

جا نه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) وه‌ نه‌ خوله‌فائی ڕاشیدون و نه‌ هاوه‌لێنی به‌ڕێز شتێكیان كردووه‌ له‌ عاشوراء وه‌كو ئه‌م كاره‌ ناڕه‌سه‌نانه‌ی ڕافیزه‌ ده‌یكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) كاتێك هاته‌ مه‌دینه‌، بینی یه‌هووده‌كان ڕۆژی عاشوراء به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئه‌ویش فه‌رمووی: (ما هذا؟) ئه‌مه‌ چی‌یه‌؟ ووتیان: له‌م ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره‌ (موسا) (علیه السلام)ی ڕزگار كرد له‌ نوقوم بوون له‌ناو ئاوو و ئێمه‌ش به‌ڕۆژوو ده‌بین، ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (نحن أحق بموسى منكم)، واته‌: ئێمه‌ زیاتر له‌ئێوه‌ مافمان به‌ موساوه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك له‌ئێوه‌. ئه‌وه‌بوو به‌ڕۆژوو بوو وه‌ فه‌رمانی كرد به‌ ڕۆژووگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌.

وه‌هه‌روه‌ها قوڕه‌یش ئه‌م ڕۆژه‌ی (عاشوراء)ی به‌ پیرۆز ده‌زانی پێش هاتنی ئیسلام.

یه‌ك ڕۆژ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد تیایدا به‌ڕۆژوو بن، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا كۆچی كرد بۆ (مه‌دینه‌) له‌ مانگی (ربیع الاول)دا، وه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا ڕۆژی (عاشوراء) به‌ڕۆژوو بوو وه‌ فه‌رمانی كرد به‌ ڕۆژووگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌، پاشان مانگی ڕاه‌مه‌زان فه‌رزكرا له‌سه‌ر موسڵمانان له‌و ساڵه‌دا و ڕۆژووگرتنی عاشوراء هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ واته‌ مه‌به‌ست له‌ واجب بوونی ڕۆژووگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌.

بۆیه‌ زانایان یه‌ك ڕا نین له‌وه‌ی: ئایه‌ ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشوراء واجب بوو یان موسته‌حه‌ب؟؟ له‌سه‌ر دوو فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا ده‌ڵێن: له‌سه‌ره‌تاوه‌ واجب بوو، پاشان بووه‌ موسته‌حه‌ب، هه‌ركه‌س به‌ڕۆژوو ده‌بوو ئه‌وه‌ وه‌كو موسته‌حه‌ب به‌ڕرژوو ده‌بوو، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی نه‌كرد به‌ گرتنی ڕۆژووی ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ڵكو ده‌یفه‌رموو: (هذا یوم عاشوراء، وإنا صائم فیه، فمن شاء صام) متفق علیه، واته‌: ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی عاشوراءه‌، وه‌من به‌ ڕۆژووم تیایدا، هه‌ركه‌س ویستی ڕۆژوو ده‌گرێت تیایدا.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (صوم یوم عاشوراء یكفر سنة‌، وصوم یوم عرفة‌ یكفر سنتین)، واته‌: به‌ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشوراء تاوانی ساڵێك ده‌سڕێته‌وه‌، وه‌ ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ تاوانی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه‌.

وه‌ كاتێك گه‌شته‌ دوا ته‌مه‌نی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌ پێی گه‌یشت كه‌ یه‌هوود به‌ جه‌ژنی ده‌گێڕن، فه‌رمووی: (لئن عشت إلى قابل لأصومن التاسع)، واته‌: گه‌ر ژیام تا ساڵی داهاتوو ئه‌وا ڕۆژی نۆیه‌مینیش به‌ڕۆژوو ده‌بم.
واته‌ ڕۆژی نۆیه‌می مانگی موحه‌ڕڕه‌م له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌یه‌مین كه‌ ناوی عاشوراءه‌. تاكو جیاوازی و موخاله‌فه‌ی یه‌هووده‌كان بكات و هیچ له‌یه‌كچوونێك نه‌بێت له‌نێوانیان له‌ پیرۆزگرتنی ته‌نها ئه‌و ڕۆژه‌.

وه‌ چه‌نده‌ها له‌ هاوه‌لێن و زانایان هه‌بوو كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوون له‌م ڕۆژه‌دا واته‌: عاشوراء، وه‌ به‌ موسته‌حه‌بشیان نه‌ده‌زانی، به‌ڵكو به‌ (مه‌كروه)یان ده‌زانی كه‌ به‌ته‌نها له‌م ڕۆژه‌ به‌ڕۆژوو بن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها زانای تر هه‌بووه‌ به‌ موسته‌حه‌بی ده‌زانی به‌ڕۆژووگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌.

وه‌ ڕاستریش ئه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌سێك به‌ڕۆژوو بێت تیایدا كه‌ ڕۆژی نۆیه‌میش به‌ڕۆژوو بێت له‌گه‌ڵیدا، چونكه‌ ئه‌مه‌ دوا وه‌سێت وئامۆژگاری و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) بوو كه‌ فه‌رمووی: (لئن عشت إلى قابل لأصومن التاسع).

بۆیه‌ پێویسته‌ شوێنی سوننه‌ت و ڕێگای پێغه‌مبه‌ری خوا بگرین (صلى الله علیه وسلم) و دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ كاری بیدعه‌و نابه‌جێكان وه‌كو: دروستكردنی خواردنی تایبه‌ت له‌و ڕۆژه‌دا وه‌كو هه‌ریسه‌و جگه‌ له‌ هه‌ریسه‌، جلی تازه‌ له‌به‌ركردن، شت كڕینی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه‌، یان كردنی نوێژی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه‌، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌ بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه‌، چاو ڕشتن، خۆششتن، پیرۆزباییكردن، سه‌ردانی یه‌كتر یان مزگه‌وته‌كان، یان له‌خۆدان و گریان وشین كردن،،، ئا ئه‌مانه‌ هیچیان له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان نین. هه‌ر كه‌س ئه‌نجامی بدات تاوانباره‌.

پیویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن و شوێنی ئایینی ئیسلام بكه‌ون: (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) آل عمران/164

والحمد لله رب العالمین



ئەرشیفی سایتی بانگەواز
 

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *