وێنه‌ی پێنجه‌‌م: (عومه‌ری کوری عبدالعزیز و کوره‌که‌ی عبد الملک)


(ئایا نه‌ت زانیوه‌ هه‌موو گه‌لێک نه‌جیب زادیه‌کی هه‌یه‌ ،وه‌نه‌جیب زاده‌ی به‌نو ئومیه‌ عومه‌ری کوری عبد العزیزه‌ وئه‌و رۆژی زیندوبونه‌وه‌ به‌ته‌نیا دێت به‌یه‌ک گه‌ل حیساب ئه‌کرێت )
(موحمه‌دی کوری عه‌لی کوری حوسین )

زۆرنه‌بوو تابیعی به‌رێز ئه‌میری باوه‌رداران( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) خۆلی ئه‌تکاند له‌ده‌ستی له‌ناشتنی خه‌لیفه‌ (سلیمان کوری عبد الملک) تاوه‌کو گوێ له‌ گرمیه‌ک بوو وتی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟ وتیان ئه‌مه‌ ئه‌سپ وسواره‌که‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌سه‌ری دابنیشی ئه‌مه‌ هی خه‌لیفه‌یه‌ ئه‌میش به‌ لاچاوێکی ته‌ماشای کرد وتی لای به‌ن پیرۆزی خۆتان بێت هێستره‌که‌ی خۆم کوا بۆم بهێنن ئه‌مه‌م به‌سه‌
جاخه‌ریک بوو سواری پشتی هێستره‌که‌ بێت به‌رپرسی پۆلیس وکۆمه‌لێک له‌پۆلیس هاتن وتی جیتان ئه‌وێت وتیان هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌پاسه‌وان ئه‌میش وتی پێویستیم به‌ئێوه‌ نیه‌ به‌لکو منیش یه‌کێکم له‌موسلمانان ،دوایی به‌رێکه‌وت بۆ مزگه‌وت له‌گه‌ل موسلمانان پاش سوپاس وستایشی خوای گه‌وره‌ وسه‌لاوات دان له‌سه‌رپێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وتی (ئه‌ی خه‌لکینه‌ خۆتان ئه‌زانن من به‌خۆشی خۆم نه‌بومه‌ به‌پێشه‌وای ئیمانداران به‌لکوخۆتان منتان هه‌لبژاردوه‌ وبه‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێبیت جا من ئه‌وه‌ وازئه‌هێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی گه‌وره‌یه‌ وئامنه‌تیێکی گه‌وره‌یه‌ بۆخوتان یه‌کیک هه‌لبژێرن ) ئینجا خه‌لک به‌یه‌‌ک ده‌نگ هاواریان کرد نه‌خێر تۆمان ئه‌وێت تۆمان ئه‌وێت کاتیک بینی که‌وا خه‌لک رازین به‌بونی ئه‌م به‌ئه‌میر ده‌ستی به‌قسه‌کردوتی( ئه‌ی خه‌لکینه‌ له‌خوا بترسن وگۆر هه‌یه‌ ورۆژی زیندوبونه‌وه‌ هه‌یه‌ وای بۆ باس کردن تاوه‌کو دله‌کانیان جۆش وخرۆش کرد وچاوه‌کانیان پر بوو له‌ گریان ،وتی ئه‌ی خه‌لکینه‌ گوێ رایه‌ل بن تاوه‌کو من گوێ رایه‌لی خوا بم وگوێ رایه‌لی که‌سیک ناکرێت ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمای خوا ده‌رچیت ) .
دوای به‌روه‌وماله‌وه‌ به‌رێ که‌وت بۆئه‌وه‌ی که‌مێک پشو بدات چونکه‌ زۆرماندوو بوو له‌ناشتنی خه‌لیفه‌ (سلیمان) که‌گه‌یشته‌وه‌ ماله‌وه‌ خه‌ریک بوو چاوی بکه‌وێته‌ خه‌وه‌وه‌ کوره‌ نازداره‌که‌ی (عبد الملک) که‌ته‌منی حه‌ڤده‌ ساڵ ئه‌بوو گوتی باوکه‌ خه‌ریکی چیت ؟ وتی کورم ماندوم ئه‌مه‌ویت که‌مێ پشوو بده‌م پێش نوێژی نیوه‌رۆ ئینجا هه‌رچی حه‌ق هه‌یه‌ ئه‌مه‌ویت بیگه‌رێنمه‌وه‌ بۆخه‌لک (عبد الملک) وتی باوکه‌ گیان ئایه‌ چ زامنه‌ که‌تۆ ئه‌گه‌یته‌ نوێژی نیوه‌رۆ نامرێت تاوه‌کو حه‌قی خه‌لک بگه‌رێنیته‌وه‌ ؟ ئینجا (( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌ی کوره‌که‌ی خه‌وله‌چاوانی زراو هێزێک له‌گیانی دا جولاندی وتی (کوره‌کم لێم نزیک به‌ره‌وه‌ ئینجا نێوچه‌وانی ماچ کردوتی سوپاس بۆخواکه‌له‌نه‌وه‌ی من یه‌کێک هه‌یه‌ ده‌ست گرم بیت بۆ راستی) ئینجا یه‌کسه‌ر هه‌لسا ورۆیشت بۆ مزگه‌وت بانگی خه‌لکی دا وتی هه‌رکه‌سێک سته‌می لێکراوه‌ بابێت وه‌ری بگرێته‌وه‌ .
بابزانین (عبد الملک ) کێه‌ ؟
بابزانین ئه‌م کوره‌کێه‌ که‌ خه‌لک وتیان کوره‌که‌ باوکی خسته‌ نێو عیباده‌ته‌وه‌ ؟
به‌یه‌که‌وه‌ چیرۆکی ئه‌م گه‌نجه‌ بزانین چیه‌ ؟
( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) پازده‌ مندالی هه‌بوو سیان له‌وانه‌ کچ بوون هه‌مویان به‌شی خۆیان نه‌جیب زاده‌وه‌له‌خواترس بوون به‌لام ناونجیه‌کیان که‌ناوی (عبدالملک) بوو له‌هه‌مویان خواپرستربوو ئه‌قلی پیاوی گه‌وره‌ی هه‌بوو زیاتر له‌هه‌مویان له‌خوا ئه‌ترسا وزۆر له‌عبد الله‌ کوری پێشه‌وا عومه‌رئه‌چوو .
ئه‌وه‌تا کوری مامه‌ی (عاسم) ئه‌فه‌رموێت جارێکیان هاتم بۆ شاری (دیمه‌شق) بۆسه‌ردانی مالی مامه‌م ئه‌لێت شه‌وکه‌تاریک بوو هه‌رکه‌سه‌وچوینه‌سه‌رجێگای خۆمان بۆخه‌وتن دوای (عبدالملک) که‌زانی من خه‌وم لێکه‌وت هه‌لسا هێدی چراکه‌ی کوژانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێ نه‌که‌م چی ئه‌کات دوای من خه‌وم لێ که‌وت که‌نیوه‌ی شه‌وه‌ به‌خه‌به‌رهاتم بینیم (عبدالملک) نوێژی ئه‌کرد ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌ که‌خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت ( ئایا ئه‌گه‌ر بیان هێلینه‌وه‌ چه‌ند سالێکی دی ،دوای دێته‌ سه‌ریان خه‌شم وعه‌زابی خوا ،دوای به‌که‌لکیان نایه‌ت ئه‌وه‌ی تیای دا بون له‌خۆشی ) سوره‌تی (الشعرا_ ئایه‌تی 204 -206) .
ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێند وهه‌نیسکێ زۆر به‌توندی ئه‌داوه‌ له‌گه‌ل ئه‌گریا وفرمێسکی ئه‌هاته‌خواره‌وه‌ ئه‌لێ منیش وتم ئێستا نا ئێساتا دلی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رگریانی دوای منیش وتم (سبحان الله‌ والحمد لله‌ ) ئینجا ئه‌م خۆی بێ ده‌نگ کردوه‌ک بلی هیچ نه‌بوه‌ .
ئینجا (عبدالملک) ئه‌م پیاو چاکه‌ خه‌ریکی داواکردنی زانیاری شه‌رعی بوو ئه‌وه‌نده‌ خه‌ریکی زانیاری بوو تاوه‌کو بوه‌ یه‌کێک له‌(زاناکانی) سه‌رده‌می خۆی ،ئه‌وه‌تا جارێکیان ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) هه‌موو زاناکانی کۆکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قانه‌ی که‌له‌سه‌رده‌مه‌ی خه‌لیفه‌کانی ئه‌موه‌ی له‌خه‌لک سه‌ندرابوو به‌زۆر وتی جی بکه‌م ئینجا زاناکان وتیان ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می پێشی تۆ بوه‌ تۆ هیچ گوناهێکت نیه‌ ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) دلی ئاوی نه‌خوارده‌وه‌ به‌م فه‌توایه‌ وتی چی بکه‌م یه‌کێک له‌زاناکان وتی بانگی (عبد الملک) بکه‌ن بانگیان کرد که‌بانگیان کرد ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) وتی ئه‌ی (عبد الملک) چی ئه‌لێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م حه‌رانه‌ی که‌پێش ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کان له‌ خالک سه‌ندرابوو به‌زۆر ؟ (عبدالملک) وتی من وائه‌بینم بیانده‌یته‌وه‌ مادام تۆ هێزت هه‌یه‌ وئه‌م خه‌لکه‌ ماون له‌ژیان ، ئنجا ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) دلی ئاوی خوارده‌وه‌ به‌م قسانه‌ هه‌موو حه‌قه‌کانی گه‌رانده‌وه‌ بۆ خاونه‌کانی .
له‌گه‌ل له‌خواترسانی (عبد الملک) به‌لام باوکی ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌کردوبه‌یادی ئه‌هێنایه‌وه‌ ئه‌وه‌تا ده‌سته‌راستی ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) (مه‌یمون کوری مه‌هران) ئه‌فه‌رمویت جارێکیان چومه‌ژوره‌وه‌ بۆ لای ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) په‌رهیه‌کی له‌ده‌ست بوو ئه‌ی نوسی بۆ کوره‌که‌ی ( کوری شیرینم ئه‌زانم که‌ تۆزۆر سه‌رراستی وتێم ئه‌گه‌ی من چی ئه‌لێم ،وه‌خوای گه‌وره‌ سوپاس وستایش بۆئه‌و له‌گه‌وره‌ترین شتی تا بچوکترین شتی ،کوری شیرینم بزانه‌ چاکه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رباوکت ودایکت زۆره‌ ،وکوری شیرینم ئاگات له‌خۆت بێت له‌ فیزوخۆ به‌زل زانین چونکه‌ کردوه‌ی شه‌یتانه‌ وه‌ئه‌م دوژمنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی باوه‌ردارانه‌ ،وه‌بزانه‌ من که‌ئه‌م شتانه‌ت بۆئه‌نوسم هیچ شتێکی خراپم له‌تۆنه‌زانیوه‌ ته‌نها باشه‌ نه‌بێت به‌لام من هه‌ست ئه‌که‌م که‌مێک له‌خۆت بای بویت ) ئینجا (مه‌یمون) ئه‌فه‌رموێت ( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) گوتی ئه‌ی (مه‌یمون) من له‌خۆم ئه‌ترسم خۆشه‌ویستی ئه‌م کوره‌ خراپه‌کانی له‌به‌رچاوانم نه‌بێت برۆ بۆ لای بزانه‌ چیه‌ کاری چونکه‌ ئه‌م مێرد منداله‌ زۆری لێ ئترسم شه‌یتان هه‌لی بخه‌له‌تێنێ !!!
ئینجا (مه‌یمون) ئه‌فه‌رمویت منیش رۆیشتم بۆلای که‌گه‌یشتم بینیم گه‌نجێکی زۆر جوان وده‌م چاوروناک له‌سه‌ر فه‌رشێکی موو دانیشتبوو سلاوم کرد ولامی دامه‌وه‌ زۆر به‌ئه‌ده‌به‌وه‌ زۆر خۆی به‌که‌م پیشان ئه‌دا .
(عبدالملک) فه‌رموی بیستومه‌ له‌باوکمه‌وه‌ ئه‌ی (مه‌یمون) که‌تۆ پیاوێکی باش وچاکی جا توخوا ئامۆژگاری خێرم بکه‌ وهیوا دارم تۆ یه‌کێک بیت له‌وان . 
(مه‌یمون) وتی چۆن خۆت ئه‌بینیت ؟
(عبدالملک) سوپاس بۆخوا له‌گه‌وریی خوای گه‌وره‌ باشم ،به‌لام ئه‌ترسم گومانی باشی باوکم زۆر بێت که‌چی منیش وا نه‌بم ومن ئه‌ترسم که‌واخۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ من منی له‌یاد کردبێت ،
(مه‌یمون) ئه‌لێ منیش سه‌رم سورما له‌ باوک وکورکه‌یه‌ک قسه‌یان کرد !!!!! ،
(مه‌یمون) ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێوت له‌کوێه‌ ؟؟
(عبدالملک)له‌پارچه‌ ئه‌رزێک له‌کابرایه‌کم کریوه‌ به‌پاریه‌ک که‌فلسێکی حه‌رامی تێدا نیه‌ ،ومن ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ له‌جه‌نگ وجیهادا ده‌ست ئه‌که‌وێت هیچی وه‌رناگرم .
(مه‌یمون) ئه‌ی خواردنت چیه‌ ؟؟
(عبدالملک) شه‌وێک (گۆشت) وشه‌وێک (نیسک ورۆن) وشه‌وێک (خه‌ل ورۆن) !!!! ئایا ئه‌مه‌ به‌ش ئه‌کات؟
(مه‌یمون) باشه‌ هیچ فیزو ته‌کبورت نیه‌ ؟
(عبدالملک) به‌لێ شتیکی وا هه‌بوو له‌ ناخمدا به‌لام کاتێک باوکم ئامۆژگاری کردم چاکی کردمه‌وه‌ وه‌دونیای له‌به‌رچاوم دا بێ نرخ کرد خوای گه‌وره‌پاداشتی خێری باوکایه‌تی بداته‌وه‌ .
(مه‌یمون کوری مه‌هران) ئه‌فه‌رموێت کاتێکی زۆر له‌گه‌ل ئه‌م مێرد منداله‌ دانیشتم ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی بچوک بوو به‌لام ئه‌قلێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌ده‌بیکی جوان ،کاتیک کۆتایی نیوه‌رۆهات گه‌نجێک هات وتی ته‌واو بوو
(مه‌یمون کوری مه‌هران) وتی له‌چی کاریک ته‌واو بوون ؟؟
(عبدالملک) مه‌به‌ستی (حه‌مام ) بوو .
(مه‌یمون) چۆن ؟؟
(عبدالملک) خه‌لکیان کرده‌ ده‌ره‌وه‌ .
(مه‌یمون) کوری شیرینم پێش ئێستا زۆر له‌به‌رچاوم گه‌وره‌بویت به‌لام ئێستا نازانم بۆ که‌مێ دلم لێت دودله‌ !!
(عبدالملک) زۆر ترسا وتی بۆ مامه‌گیان (انا لله‌ انا الیه‌ راجعون) بۆچی بووه‌ مامه‌ گیان ؟؟؟
(مه‌یمون) حه‌مام بۆ تۆته‌نها چۆل ئه‌کرێت ؟؟
(عبدالملک) وتی نه‌خێر .
(مه‌یمون) ئه‌ی بۆچی خه‌لک ئه‌کیته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌ته‌ویت جیا بیت له‌خه‌لکه‌وه‌ ؟فیزو ته‌که‌بور ئه‌که‌یت ؟ دوایی ئه‌زه‌یه‌تی خاوه‌ن حه‌مامه‌که‌ ئه‌ده‌یه‌ت ؟
(عبدالملک) خاوه‌ن حه‌مامه‌که‌ من کرێکی زیادی ئه‌ده‌مێ .
(مه‌یمون) ئه‌ی باشه‌ ناترسێت ئه‌م پاره‌ زیادیه‌ی ئه‌ده‌یت زێده‌ مه‌سروفه‌ وله‌ فیزو ته‌کبوره‌ ؟ دوایی بۆچی له‌گه‌ل خه‌لک ناچیته‌ حه‌مامه‌وه‌ تۆش وه‌ک ئه‌وان نیت ؟؟
(عبدالملک) ئه‌زانی من بۆناجم بۆ حه‌مام له‌گه‌ل خه‌لک ؟ چونکه‌ خه‌لکێکی گێل دێن بۆ حه‌مام به‌روتی هیچ جلیان له‌به‌رنیه‌ وه‌منیش پێم ناخۆشه‌ به‌زۆری جلیان له‌به‌ر بکه‌م دوای لێم بترسێن وا بزانن من به‌ ده‌سه‌لاته‌که‌م زۆرییان لێ ئه‌که‌م  بۆیه‌ من نامه‌وێت (عه‌وره‌تیان ) ببینم به‌ته‌نیا ئه‌چم بۆ حه‌مام ،مامه‌ گیان ئامۆژگاریم بکه‌ ،
ورێگایه‌کم پێ نیشان بده‌ تا له‌م شته‌ رزگارم ببێت ؟
(مه‌یمون) راوه‌سته‌ تاوه‌کو شه‌و خه‌لک هه‌موی ئه‌چێته‌وه‌بۆماله‌وه‌ ئینجاتۆ برۆبۆ حه‌مام .  
(عبدالملک) باشه‌ په‌یمان بێت جاریکی ترواناکه‌م ،وبه‌رۆژناچم بۆحه‌مام وه‌ئه‌گه‌ر ساردی ئه‌م ولاتانه‌ نه‌بێت هه‌رنه‌ئه‌چوم بۆ حه‌مام .دوایی که‌مێ سه‌ری له‌قاند وتی توخوا مامه‌ گیان ئه‌م شته‌له‌باوکم بشاره‌وه‌ من ئه‌ترسم لێم زویرببێت وئه‌جه‌ل نه‌هێلێت بیبینمه‌وه‌ جاریکی تر گه‌رده‌نی خۆمی پێ ئازاد بکه‌م .
(مه‌یمون) باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌میری باوه‌رداران پێ گوتم چیت بینی پێت خۆسه‌ درۆ بکه‌م ؟
(عبدالملک) نا استغفرالله‌ به‌لام ئه‌گه‌ر پرسی له‌باره‌ی منه‌وه‌ بلێ شتێکی له‌دل گه‌وره‌ببو دویا من ئامۆژگاریم کردوئه‌میش وازی لێ هێنا .
(مه‌یمون کوری مه‌هران) ره‌حمه‌تی خوا له‌م کوروباوکه‌ بێت هیچ نه‌م بینیوه‌ کورو باوکێک ئه‌وا بن ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ لێیان بێت .
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌پێنجه‌م پێشه‌وای باوه‌ردارن بیت ئامین

باوکی زوبێر /

چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی ......شه‌شه‌م .....ان شاء الله

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *