وێنه‌ی حه‌وته‌م: شوره‌یحی قازی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
(به‌شوره‌یحی قاز‌یان وت به چ شتێک ئه‌م زانسته‌ت به‌ده‌ست هێناوه ؟؟ ..
عومه‌ری کوری خه‌تاب یه‌کێک دا بنێ له‌نێوان خۆم وخۆت .
چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی .... هه‌شته‌هه‌م ... ان شا‌ء الله
(سوفیانی ئه‌وسی )
عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا وتی فه‌رموو ولاخه‌که‌ت بگره چونکه کابراوتی ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران من کاتێک ئه‌م ولاخه‌م پێ فرۆشتی ساغ بوو هیچ عه‌یبی نه‌بوو .عومه‌ری کوری خه‌تاب یه‌کێک دا بنێ له‌نێوان خۆم وخۆت .
کابرا وتی شوریه‌حی کوری حارسی کیندی ده‌بێته داد وه‌ر له‌نێوانمان .
کاتیک چیرۆکه‌که‌یان بۆ قازی شوره‌یح گێراویه‌وه .
شوره‌یحی قازی : _ ئه‌میری ئیمانداران ئایا ساغ وسه‌لامه‌ت بوو که له‌م کابرایه‌ت کری ؟
عومه‌ری کوری خه‌تاب :_ به‌لێ
شوره‌یحی قازی :_ یان بیگه‌رێنه‌وه به‌ساغی یان وا بۆ خۆت بێت
ئایا دادوه‌ری وایه ؟؟!!! قسه‌یه‌کی جیاکه‌ره‌وه‌ودادوه‌ریه‌کی راست ودروست .
برۆ بۆ شاری کوفه من تۆم کرده داد وه‌ر .
پێش ئه‌وه‌ی عومه‌ری کوری خه‌تاب (شوره‌یحی قازی) هه‌لبژێرێت بۆدادوه‌ری ئه‌وا ئه‌م دادوه‌ره‌به‌رێزه وه‌نه‌بێت که‌س نه‌ی ناسیبێت به‌لکوو زۆر به‌ناوبانگ بوو به‌زیره‌کی وخه‌لک سه‌رسام ببووبه‌سه‌لیقه‌یی ئه‌م کابرایه بۆچی نا ئه‌م کابرایه خه‌لکی ولاتی (یه‌مه‌نه) وله‌عه‌شره‌تی (کیندیه) که‌مێک له‌ژیانی خۆی له‌نه‌فامیه‌تی برده سه‌ر وزۆر حه‌زی ئه‌کرد که‌وابێته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای لێ‌بیت) به‌لام نه‌بوو به‌قسمه‌تی ئه‌وه‌بوو بووه خزمه‌تی هاوه‌له‌به‌رێزه‌کان ،وه‌کاتێک پێشه‌واعومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای لێبێت که‌کردیه دادوه‌ر نه‌وه‌ک نه‌ی زانی بێت هه‌لی بژێرێت به‌لکوو کاتێک هه‌لی بژارد چه‌ندین هاوه‌لی پێغه‌مبه‌رله‌ژیان مابوون به‌لام ئه‌می هه‌لبژارد چونکه (شوره‌یحی قازی) بۆماوه‌ی شه‌ست دانه ساڵ دادوه‌ری کرد وه‌هه‌موو خه‌لیفه‌کان له‌دوای عومه‌رره‌زای خوایان لێبێت هه‌رله‌شوێنی قه‌زاوه‌تیان دانا له‌وانه (عومه‌ر ،وعوسمان، وعه‌لی ،وموعاویه ) ره‌زای خوایان لێبێت هه‌روه‌کو له‌پاش ئه‌وانیش خه‌لیفه‌کانی ئومه‌ویه‌کان دایان ناوه به (دادوه‌ر-قازی) کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته سه‌د وحه‌وت ساڵ داوای کرد که‌واز بهێنێت له دادوه‌ری به‌لام نه‌یان هێشت ،په‌رتوکوکانی مێژو پره له‌چیرۆکه‌کانی ئه‌م کابرایه له‌وانه (عه‌لی کوری ئه‌بوو تالب) کاتێک (خۆپارێز) که‌ی له‌لای کابرایه‌ک دیته‌وه (ئه‌هلی زیمه) بووئه‌وانه‌ی موسلمان نین له ولاتی موسلمانان ئه‌ژین له‌شاری (کوفه) له‌بازاره‌که‌ی ئه‌ی فرۆشت که‌بینیه‌وه ناسیه‌وه وتی به‌کابرای (زیمه) بمده‌ره‌وه ئه‌مه هی منه له‌فلانه شه‌ولێم که‌وت له‌فلانه جێگا کابرا وتی:_ هی خۆمه ئه‌ی ئه‌میری موسلمانان ئه‌بینیت له‌ده‌ستمه .
عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب :_ نه‌فرۆشتومه ونه‌داومه‌به‌که‌س چۆن ده‌ستت که‌وتوه ؟؟
کابرا وتی :_ نێوان من وتۆ دادوه‌ری موسلمانان هه‌یه .
کاتێک هاتنه به‌رده‌ستی دادوه‌ری موسلمانان (شوره‌یحی قازی) عه‌لی کوری ئه‌بو تالیبی وت
(شوره‌یحی قازی) :_چی ئه‌لێت ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌رداران ؟
عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب :_ من ئه‌م پارێزه‌ره‌م له‌لای ئه‌م کابرایه دیته‌وه نه‌به‌دیاری داومه‌به‌که‌س نه فرۆشتومه چۆن که‌وته ده‌ستی ؟؟
(شوره‌یحی قازی) :_ ئه‌ی کابرا تۆ ئه‌لێت چی ؟
کابرا وتی :_ ئه‌م پارێزه‌ره هی منه وله‌ده‌ستمه ومن پێشه‌وای باوه‌رداران به درۆناخه‌مه‌وه .
(شوره‌یحی قازی) :_ روی کرده عه‌لی کوری ئه بوتالیب وتی هیچ دودل نیم که‌وا تۆراست گۆیت به‌لام ئه‌بێت دوو شاهیدت هه‌بێت .
عه‌لی کوری ئه‌بوو تالیب به‌لێ هه‌مه دوو شاهید خزمه‌تکاره‌که‌م وحه‌سه‌نی کورم .
(شوره‌یحی قازی) :_ به‌لێ راسته به‌لام شاهیدی کوربۆباوک ناشێت ومن قبولی ناکه‌م .
عه‌لی کوری ئه‌بوو تالیب :_ سبحان الله پیاوێک له‌ئه‌هلی به‌هه‌شته شاهیدی لێ وه‌رناگیرێت ؟ ئایا گوێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بوه که‌ئه‌فه‌رموێت (حه‌سه‌ن وحوسێن گه‌وره‌ی گه‌نجانی به‌هه‌شتن) ؟؟
(شوره‌یحی قازی) :_ئه‌زانم به‌لام من شاهیدی کور بۆ باوک وه‌رناگرم .
عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب :_ روی کرده کابرای ئه‌هلی زیمه وتی هیچ شاهیدی ترم نیه بیگره .
کابرا وتی :_ به‌لام من شاهیدی ئه‌ده‌م که‌وا ئه‌م پارێزه‌ره‌هی تۆیه ئاییی پێشه‌وای باوه‌رداران له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌رئه‌وه‌ستێ ودوای دادوه‌ر حه‌ق ئه‌دات به‌من ؟؟ شاهیدی ئه‌ده‌م که ئه‌م ئاینه راسته وهه‌روها من شاهیدی ئه‌ده‌م که (آشهد ان لا اله الا الله وان محمدا رسول الله) وبزانه ئه‌ی دادوه‌ر ئه‌م پارێزه‌ره هی پێشه‌وای باوه‌ردارانه له‌کاتێک که‌ئه‌رۆیشت بۆ شه‌ری (صفین) له‌وشتره‌که‌ی که‌وت منیش هه‌لم گرته‌وه .
عه‌لی کوری ئه‌بوو تالیب :_ چونکه تۆ بویته موسلمان ئه‌وا منیش دام به‌تۆ وئه‌م ولاخه‌شم دا تۆ به‌دیاری ،زۆری نه‌برد ئه‌م چیرۆکه تاوه‌کو ئه‌م کابرایه له شه‌ری (نه‌هه‌ره‌وان) که‌پێشه‌وا عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب کردی دژی (خه‌واریجه‌کان) ئه‌م کابرایه شه‌هید بوو .
چیرۆکه‌کان زۆرن یه‌کێکی تر له‌وچیرۆکانه جارێکیان کوره‌که‌ی (شوره‌یحی قازی) که‌مێک کێشه‌ی له‌گه‌ل چه‌ند که‌سێک هه‌بوو وتی باوکه گیان بانگیان بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له‌گه‌لیان کاتیک بانگیانیانی کرد حه‌قه‌که دا به‌خه‌لکه‌که کاتێک گه‌رانه‌وه بۆ ماله‌وه وتی باوکه گیان ئابروت بردم !!
(شوره‌یحی قازی) کوری خۆم به‌خوا تۆ خۆشه‌ویست تری له‌وان به‌لام خوای گه‌وره خۆشه‌ویست تره له‌تۆ ترسام یه‌که‌م جار پێت بلیم که‌وا حه‌ق له‌لای وانه بچیت سولحیان له‌گه‌ل بکه‌یت حه‌که‌یان بفه‌وتێت .
جارێکی تر کوره‌که‌ی (شوره‌یحی قازی) بوه که‌فیلی یه‌کێک دوایی کابرا هه‌لهات ئینجا کوری (شوره‌یحی قازی) یان گرت وبردیانه به‌ندیخانه (شوره‌یحی قازی) هه‌موو رۆژێک خواردنی به‌خۆی بۆی ئه‌برد .
وه‌زۆر جار (شوره‌یحی قازی) دوو دل ئه‌بوو له‌وه‌رگرتنی شاهیده‌کان به‌لام ناچار بوو له‌وه‌رگرتنی بۆیه پێیانی ئه‌وه‌ت به‌شاهیده‌کان گوێ بگرن :_
گوی بگرن خوای گه‌وره رێنمونیتان بکات
ئێوه دادوه‌رن به‌سه‌ر ئه‌م خه‌لکه من نیم......
ومن خۆم ئه‌پاریزم له‌ئاگر به‌ئێوه به‌لکو ئێوه یه‌که‌م ترن به پاراستنتان له‌ئاگر ......
ئێستا ئه‌توانن شاهیدی نه‌ده‌ن وبرۆن .....
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بان له‌سه‌ر شاهیدی دان ....
ته‌ماشای ئه‌کردن وئه‌ی وت :__
گوی بگره ئه‌زانم تۆ(سته‌م کاری) به‌لام من فه‌رمان ناده‌م ته‌نها به گومان به‌لکوفه‌رمان ئه‌ده‌م شاهیدی شاهیده‌کان وه‌ئه‌م دادوه‌ریه‌ی من هیچ حه‌لالێکت بۆ حه‌رام ناکات .
(شوره‌یحی قازی) ی ئه‌م قسانه‌ی زۆر دووباره‌ئه‌کرده‌وه له‌کاتیک دادوه‌ری ئه‌کرد K_
به‌یانی سته‌م کارئه‌زانرێ له خه‌ساره‌تمه‌ندار ؟
سته‌م کار چاوه‌روانی پاداسته‌که‌ی ئه‌کاته‌وه ......
سته‌م لێ کراوچاوه‌روانی ئه‌وه‌یه که حه‌قی خۆی بۆ بسێندرێته‌وه ....
وه‌من سوێند ئه‌خۆم به‌خوای گه‌وره هه‌رکه‌سێک شتێک له‌پێناوی خوای گه‌وره واز لێ بهێنێت ئه‌وا هه‌ست به نه‌بونی ئه‌وشته‌ناکات ....
(شوره‌یحی قازی) ئامۆژگاری خه‌لکی ئه‌کرد ئه‌وه‌تا جارێکیان کابرایه‌ک کێشه‌ی هه‌بوو زۆر دل گران بوو هه‌ر باسی ئه‌کر وگله‌یی ئه‌کرد ...
(شوره‌یحی قازی) ده‌ستی گرت وبردی بۆ لایه‌ک وتی کوری برام .....
ئاگات له‌خۆت بێت گله‌یی کێشه‌کانت بۆ که‌س مه‌که ته‌نها بۆ خوای گه‌وره نه بێت.....
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گله‌یی بۆئه‌که‌ی یان براده‌ره‌یان دوژمن .....
ئه‌گه‌ربراده‌ربووئه‌وائه‌وادلی ناخۆش ئه‌که‌ی ودل گران ئه‌بێت ......
وه‌ئه‌گه‌ردوژمن بووئه‌وا دلی پێ خۆش ئه‌بێت وشاده .......
سه‌یربکه‌ئه‌م چاوه‌ی من ئه‌بینیت؟ ئه‌مه سوێند به‌خوا پازده‌ساله‌نه‌که‌سێکم پێ بینیوه‌نه‌رێگایه‌ک .....
وه‌که‌سیش نه‌ی زانیوه ته‌نها تۆنه‌بیت ....ئایا گوێت له‌به‌نده‌چاکه‌که‌ی خوا نه‌بووه‌که‌ئه‌لێت ( هه‌موو شکایه‌ت دلی خۆم بۆتۆئه‌که‌م ئه‌ی خودایه ) ....
وه‌برادره‌ێکی جاریکیان له‌شاری کوفه نه‌خۆشی (تاعون) تێدا بوو هه‌لهات بۆ شاری نه‌جه‌ف له‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه ....
(شوره‌یحی قازی) نامه‌یه‌کی بۆنارد که‌وا ئه‌ی برای خۆم ( ئه‌وشوێنه‌ی که به‌جێت هێشتوه نه‌مردنت بۆ نزیک ئه‌کاته‌وه ونه رۆژکانت که‌له‌ژیان ماوه لێ ئه‌سێنێته‌وه ...
وه‌ئه‌م شوێنه‌ی که‌بۆی رۆیشتی ناتوانێ رێگر بێت له رێگای ئه و‌که‌سه‌ی که که‌س قورتاری نابێت له ده‌ستی
هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوا له (شوره‌یحی قازی) بێت وخوای گه‌وره به‌هه‌شتی شاد بکات
باوکی زوبێر / bawkizobair@yahoo.co.uk
No comments: