(24) جیاوازی نێوان ئیسلام و دیموكراسی....
وەڵامێکه بۆ هەموو ئەوانەی بە دیموکراتی دەڵێن: (هذه بضاعتنا ردت إلينا) یان دەڵێن: (بنەماکانی دیموکراتی هەمان بنەمان کە لە ئیسلامدا بوونیان هەیە بەڵام بەتام و بۆیەی ئیسلامیەوه)
بەراورد لەنێوان ئیسلام و دیموکراتی؛ وەک دوو ئاینی جیاواز بە بنەماو ڕەهەندە پێک نەهاتووەکانیانەوە، خۆی لە خۆیدا وەڵامێکی زانستیانەیە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت قەڵەمبازێک بەسەر هەموو ڕاستییەکاندا بدەن و وەک وێنەکێشێکی چەواشەکار ڕەنگە جیاوازەکان لە یەکتری بئاڵێنن و میکیاژی ئیسلام بە دیموکراتی و دیموکراتی بە ئیسلام بکەن و تابلۆیەکی نەک دوو ڕەنگ؛ سێ چوار ڕەنگی جیاواز بەیەکڕەنگ بە خەڵکی نیشان بدەن و بە ویست و ئارەزووبازیش پاشکۆ و پێشگرەکانی ڕێک بخەن، (ويريدون أن يتخذوا بين ذلك سبيلا).
هەرچەندە بە خوێندنەوەیەکی ئاسایی و لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی بۆ ئیسلام و دیموکراتی؛ وەک دوو ئاین و ئایدۆلۆژیای جیاواز، زۆرێک لەم خاڵانەی خوارەوە لای خوێنەر و لێکۆڵەر بە جۆرێکی وا گەڵاڵە دەبن کە بیری کۆکردنەوە و پێکهێنانیان لە ڕستەیەکدا بە ئەستەم و نەگونجاو بزانێت، نەوەک هەوڵی پێکهێنان و کۆکردنەوەیان لە واقعی ژیان و مەیدانی کارکردن و بەرێوەبردنی دین و ژینی خەڵكیدا.
وە بەخستنەڕووی ئەم خاڵانە بابای موسڵمانان لەو ڕاستییە دڵنیا دەبێتەوە کە هەرگیز نە تۆوی ئیسلام لە خاکی دیموکراتیدا سەوز دەبێت، نە نەمامی هاوردەی دیموکراتی لە خاکی ئیسلامدا گەشەی سروشتی خۆی دەکات.
بەراورد و جیاوازییەكان
نوسینی
مامۆستا هومام سەعید
No comments: