تاکێك لە قۆندەرەی مسوڵمانێکی ڕەش پێست نادەم بەهەموو کووردێکی خۆفرۆش و نەتەوە پەرست.!.

ئێمە دووڕونین و باشتر وایە بەئەدەبەوە بابەت بنوسرێت!.
وەڵامێك بۆسەرجەم ئەو کۆمۆنیست و مارکسانەی کە لەڕێی سۆزی کووردایەتی یەوە دژایەتی ئیانی پیرۆزی ئیسلام دەکەن!.

زۆر ئارامم گرت بەڵام زانیم بێ دەنگی لە ئاستی حەق شەیتانێکی لاڵە.
سەرەتا دەمەوێت بڵێم: کە تاکێك لە قۆندەرەی مسوڵمانێکی ڕەش پێست نادەم بەهەموو کووردێکی خۆفرۆش و نەتەوە پەرست.

ماوەیەکە زۆرێك لەپەیجە مارکس و بێ دینەکان کەوتونەتە جوێن دان و سوکایەتی و بێ ڕێزی بە ئیسلام و مسوڵمانان ، بەبیانوی ئەوەی کەوا فتوای جیهاد دراوە دژی میللەتی کوورد لە ڕۆژ ئاوای کوردستان، بەڵام دوای بەدوادا چون و لێکۆڵینەوەم لەسەر تەواوی ئەو ڤیدیۆو وێنانە کردووە کە بڵاو دەکرێنەوە لەسەر کوشت و بڕی میللەتی کوورد سەرجەمیان درۆو بوختان و چەواشەن و مارکسی یەکان دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە سەرنجی میللەتی کوورد بۆ خۆیان ڕابکێشن،
برایان و خوشکانی بەڕێزم سوێند بەخوا ئەوەی پەکەکە دەیکات لە کوردستانی ڕۆژ ئاوا ، شەڕی لایەنی زل هێزی ترە دژ بە شۆڕشگێڕانی وڵاتی سووریاو دەیەناوێت بەهەر شێوەیەك بێت شۆڕشەکە لاواز بکەن و ، باشترین هێزیش بۆ ئەو مەبەستە پەیەدەو یەپەگەیە،چونکە هەم بیری مارکسیان هەڵگرتوە ، وە هەم دەتوانرێت لەڕێگەی ڕاکێشانی سۆزی نەتەوەوە بەکار بهێنرێن ، هەموو ئەوکەسانە دووڕو درۆزنن کەوا تۆمەت دەبەخشنەوە، ئەوانەی کە دەیان گێلە مسوڵمانی پێ هەڵخەڵەتێنراوە چی ڤیدیۆ بێت یان وێنە هەمووی چەواشەن و دوورن لەڕاستی یەوە و هەمووی دروست کراون، هیچ هێزێکی ئیسلامی فتوای جیهادی نەداوە دژی میللەتی کوورد و دەیان بەیاننامەو ڤیدیۆشمان بینی لەو بارەیەوە لە تۆڕەکانی فەیس بوك وە هەموو چەواشەکاریەکانیش بڵاو کرانەوەو بەدرۆ خراونەتەوە، ئەو هێزەی کە هەندێك دەهۆڵ ژەن و بێ دین بە دڵسۆز بۆ میللەتی باسیان لێوە دەکرێت، ئەوانە بۆ خۆیان بونەتە جاش و عەمیلی بەشار ئەسەدی عەرەبی فاشست!.
پەکەکە و هەوادارانی تائێستاش دەڵێن: ئەوانە بە پاڵ پشتی تورکیا لە کوورد دەدەن کەچی ساڵح موسلیمی هاوسەرۆکی پەیەدە هەر زوو بەدرۆی خستنەوەو شەرمەزاری کردن کاتێك کە ڕۆشتە توورکیاو دەرکەوت کێ جاشەو خۆفرۆش وە خوێنی ئەو هەموو کووردە دەکرێت بەقوربانی کێ؟، هیوادارم بە ڕاکێشانی سۆزو عاطفی درۆیانە سەرنجی خەڵکی ڕانەکێشن بۆ لای خۆتان، میللەتی کوورد زۆر لەوە ئاقڵ ترە کە شەڕ بۆ لایەنێکی تر بکات، تورکیاو ئەمریکاش بۆ لاواز کردنی ئیسلامی یەکان باشترین چەك پەیەدەو یەپەگەیە بەکاری دێنێت لەو وڵاتە، خوا تەمەن بدات لە داهاتوشدا زیاتر ڕوداوەکان دەبینین، مرۆڤی ئاقڵ لەسەرچاوەیەکەوە هەواڵ وەرناگرێت کە دووژمن بێت، بەڵکو من بۆ خۆم کاتێك ئەو ڤیدیۆو هەواڵانە بڵاو کرانەوە کە گوایە فتوا دراوە دژی کوردو ئافرەتی کوورد، کاتێك بەدوادا چونم کرد زانیم هەمووی درۆیەو وێنەو ڤیدیۆکانیش هەمووی ساختەن و هەموو ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەن کە بەشاری هاوپەیمانی پەیەدەو یەپەگەن کاری قێزەونی ئەنجام داوەو دواتر هاتون دەستە گڵاو پیسەکەیان سڕیوە بەسەر ئیسلامی یەکاندا!.
نوسینی باوکی ئەسماء

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *