رێگاكانت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا

1-متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت چونكه‌ سه‌ركه‌وتوان هه‌میشه‌ متمانه‌یان به‌ توانای خۆیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن.
2-گوێ‌ مه‌ده‌ به‌و كه‌سانه‌ی ووشه‌ی موسته‌حیل دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

3-به‌ ئه‌ندازه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی تواناكانت له‌ یه‌ك مه‌وزوعدا سه‌ركه‌وتنی پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنیت تیایدا.
4-به‌ سه‌لبی ته‌ماشاكردنت بۆ خودی خۆت هۆكاری فه‌شه‌لته‌ له‌ ژیاندا وه‌ به‌ ئیجابی روانین هه‌میشه‌ ده‌تگه‌یه‌نێته‌ سه‌ركه‌وتن.
5-هه‌رده‌م بیر له‌و شتانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ دڵخۆشت ده‌كات و دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌وانه‌ی دڵه‌راوكێت توش ده‌كات.

6-ئه‌و شته‌ی لێ‌ی ده‌ترسیت هه‌ر توشت ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بویت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ لێ‌ی.
7-موقاره‌نه‌ی خۆت مه‌كه‌ به‌ خه‌ڵكی به‌ تایبه‌ت كه‌سه‌ فاشیله‌كان.


8-هه‌رگیز گوێ‌ مه‌گره‌ بۆ هیچ كه‌سێك كه‌ ئه‌یه‌وێت توشی بێتاقه‌تی و بێ‌ هیوایت بكات و له‌ توانات كه‌م بكاته‌وه‌.
9- خاڵه‌ لاوازه‌كانی خۆت ده‌ستنیشان بكه‌و هه‌وڵ بده‌ خۆتی لێ‌ رزگار بكه‌یت, وه‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانت بزانه‌و ته‌ركیزی بخه‌ره‌ سه‌ر.
10- ترسانت له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی نوێ‌ رێگایه‌كی حه‌تمییه‌ بۆ دۆڕان و شكستت.

11- متمانه‌ به‌ خۆ بوون رێگای به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنته‌, وه‌ سه‌ركه‌وتنیش متمانه‌ به‌ خۆبوون زیاد ده‌كات.
12- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌رگیز هه‌ڵه‌ ناكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌رگیز فێری هیچ نابن.
13- شكستت بكه‌ره‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ‌ بۆ سه‌ركه‌وتنت.
14- هه‌وڵدان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ دوای كه‌وتن باشتره‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بمێنیته‌وه‌و خه‌ڵكی پێت پیا بنێن.
15- ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی تر بده‌یت و بكه‌ویته‌وه‌ هه‌ڵه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی فێر بیت باشتره‌ له‌ وازهێنانی یه‌كجاری له‌ هه‌وڵدان و دواتر بانگه‌شه‌ی سوربوون و سه‌ركه‌وتنیش بكه‌یت له‌ ژیانتدا.

16- به‌رده‌وام پرسیار له‌ نه‌فسی خۆت بكه‌ له‌ چی ده‌ترسیت و بڵێ‌ (وقل لن یصیبنا الا ما كتب الله لنا).هیچ شتێكمان توش نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ چاره‌ی نوسیوین.
17- پرسیاری گرنگ بریتی نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی چۆن ته‌ماشای تۆ ده‌كه‌ن و ده‌تبینن, به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ چۆن ته‌ماشای خۆت ده‌كه‌یت.
18- به‌خته‌وه‌ری مه‌پێوه‌ نه‌ به‌ سه‌روه‌ت و نه‌ به‌ سامان و نه‌ به‌ ناوو شۆره‌ت.
19- گرفتی تۆ بریتی نییه‌ له‌ كه‌می ئه‌وه‌ی هه‌ته‌ به‌ڵكو گرفتی تۆ بریتییه‌ له‌ كه‌می پاڵنه‌ره‌كان.
20- ئه‌گه‌ر گرفتێكت هه‌بوو به‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت كه‌ تۆ ئینكاری له‌ بونی بكه‌یت.

21- له‌ نرخی خه‌ڵكی دابه‌زاندن ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی خۆت.
22- ئه‌گه‌ر به‌ جوانی شاره‌زای رێگاكه‌ت نه‌بیت, ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانیت بگه‌یته‌ كۆتایییه‌كه‌ی.
23- بیرت بێت هه‌ست كردن به‌ ته‌نهایی ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندی خراپی تۆیه‌, وه‌ په‌یوه‌ندی خراپی تۆش به‌رهه‌می مامه‌ڵه‌ی خراپته‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا.
24- زۆربه‌ی كات ئێمه‌ شته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ راسته‌قینه‌یییه‌كه‌ی نابینین, به‌ڵكو به‌و جۆره‌ ده‌یبینین كه‌ خۆمان مه‌زنده‌ی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت, جا تۆ واقیعی به‌و ته‌ماشای شته‌كان بكه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ راسته‌قینه‌یییه‌كه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی به‌ بێ‌ لایه‌نگیری.
25-چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ له‌ خودی كێشه‌كه‌ خۆیدایه‌, جا تۆ له‌ ناو كێشه‌و گرفته‌كه‌دا بگه‌ڕێ‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی.

26-كه‌سی سه‌ربه‌ست و ئازاد ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌: نا بۆ هه‌ڵه‌, به‌ڵێ‌ بۆ راستی.
27- بگه‌ڕێ‌ بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ خه‌ڵكی لێ‌ی تێ‌ ده‌گات, پاشان بگه‌ڕێ‌ بۆ ئه‌و رێگایه‌ی كه‌ خه‌ڵكی پێ‌ تێ‌ ده‌گه‌یه‌نیت.
28- كاتێ‌ له‌ جوانی مانای ژیان تێ‌ گه‌یشتیت ئه‌و كات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژیان چه‌ند گرنگه‌ بۆ تۆ.
29- جوانی رواڵه‌ت و شێوه‌ به‌ به‌رده‌وام نامێنێته‌وه‌, به‌ڵام جوانی شه‌خصیه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.
30- گرنگترین هۆكاره‌كانی فه‌شه‌ل له‌ ژیاندا بریتییه‌ له‌ دان نه‌نان به‌ هه‌ڵه‌.
31- به‌ ئیجابییانه‌ بیربكه‌ره‌وه‌و گه‌شبین و راستگۆبه‌ له‌ گه‌ڵ خۆتدا سه‌ره‌تا, وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تریشدا دووه‌م جار
.

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *