بە هیچ جۆرێك فلاش میمۆرییەكەت بە هاندەكەتەوە مەفرۆشە.....

    رۆژ بۆ رۆژ بابەتی زانستی سەیرو سەمەرە دێتە مەیدان... ئەوەی جێگای سەرنج و سەرسوورمانە یەكێك لەو بەرنامە زۆر ترسناكانەی ئەمرۆ كەوتۆتە ناو بازاڕەوەو كەسانێك زۆریش هەن لێ‌ی بێ‌ ئاگان و نەیانبینیوە یان نەیانبیستووە: ئەو بەرنامانەن كە ناسراون بەوەی فایلی سڕاوە دەگەڕێننەوە!!...
ئەم بەرنامانە توانایەكی زۆریان هەیە بۆ هێنانەوەی هەموو ئەو وێنەو فایلییە دەنگ و رەنگییانەی لە ناو مۆبایلی تایبەتدا هەڵت گرتووە, یان خستووتەتە ناو فلاش میمۆری كۆمپیوتەری, یان لە كۆمپیوتەرەكەتدا خەزنت كردووە, بە جۆرێك دوای سڕینەوەو فۆرمات كردنیشی دەیانگەڕێنێتەوە, كە بێ‌ گومان بەشێكی زۆریان لەو بابەتە تایبەتییانەن كە حەز ناكەیت هەموو كەسێك بیبینێت و تەواو تایبەتین....
بەڵام بە داخەوە هەندێك كەس زۆر بێ‌باكانە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی مۆبایلەكەی بە میمۆرییەكەی ناوییەوە بە بیانووی ئەوەی كە من هەموو فایل و بابەتەكانی ناویم سڕیوەتەوە یان فۆرماتم كردووە.... نازانێت ئەم جۆرە بەرنامانە لە لای زۆرێك لە مۆبایل چاككەرەكانیش دەست دەكەوێت و ئەتوانن بە چەند دەقیقەیەك هەموو ئەو فایلاتانەی ناوی ببینن كە پێشتر سڕیوتەتەوەو وا دەزانیت ئیتر تەواو فەوتاندوتن...!!!
برایان و خوشكانی موسڵمانی بەرێزم....ئەی ئەوانەشی دوورن لە ئیلتیزاماتی ئیسلامییەوە:.....
 هەرگیز نەكەیت شتی خراپ  یان زۆر تایبەت بە مۆبایلەكەت وێنە بگریت چونكە هەروا بە ئاسانیو بە یەكجاری رزگارت نابێت لە دەستی... وە نەكەیت مۆبایلەكەت بدەیتە دەستی هەموو كەسێك بە ناوی متمانە پێكردنەوە سا بۆ هەر مەبەستێك بێت.... وە نەكەیت لە كاتی فرۆشتنی مۆبایلەكەتدا میمۆرییەكەی لەگەڵدا بفرۆشیت....چونكە دڵنیات دەكەم لەوەی بە چەندان كێشەو موشكیلەی خێزانیو كۆمەڵایەتی بە هۆی ئەم كارەوە رووی داوەو رووش دەدەن... ئەوەشت لێ‌ ناشارمەوە لەبەر ئەوەی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەو نهێنییەی من دەیزانم و تۆ نایزانیت كە ئەمەیە: بێگومانبە لەوەی چەندان كلیپ كەوتۆتە ناو بازارەوەو دەستاو دەستی پێ‌ دەكرێت..كە بەشێكیان بریتییە لەو فلیم و وێنانەی لە مۆبالی تایبەتی خەڵكییەوە وەرگیراون بە هۆی ئەم بەرنامانەوە, بێ‌ ئەوەی خاوەن مۆبایلەكە خۆی ئاگای لێ‌ بێت!!!!!!!...لەوەش دڵنیام تۆش شەرەف و سومعەی خۆتت بەلاوە گرنگە...
لەبەر ئەوە لە كۆتاییدا دوو بارەو سەد بارەی دەكەمەوەو دەڵێم دەخیلت بم ئاگات لەم بابەتە هەستیارە بێت كە زۆر كەس دەیزانن و لە تۆی دەشارنەوە.....
ئەوە من پێم گەیاندیت........


مەبەست شارباژێڕی

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *