شاخانێك لە هەور


لەم وێنەدا كە لەسەروی رووی زەوییەوە گیراوە, چەند پەڵە هەورێكی كەڵەكە بوو دەبینین كە لە شێوەی شاخدان, زانایان پێیان وایە بەرزی ئەم هەوارانە هەزارەها مەتر دەبێت و بە شاخی بەرز دەیشوبهێنن چونكە لە شێوەی شاخدایە,


بەو جۆرەی بنكەكەی فراوانەو بەرزییەكەشی تەسك دەبێتەوە وەك لوتكە....وە زانایان تەئكید دەكەنەوە لەوەی ئەم جۆرە شاخە هەورییانە بەرپرسن لە دروست بوون و باراندنی (تەرزە)و تەنها لەم جۆرە هەورانە (تەرزە) دروست دەبێت. وە قورئانی پیرۆز ئەم راستییەی باسكردووەو سەلماندووە لە زەمەن و كاتێكدا كە كەس هیچ زانیارییەكی دەربارەی ئەم جۆرە هەورانە نەبووە, بگرە بە (شاخ)یش شوبهاندویەتی. وەك دەفەرموێت: (ويُنَزِّلُ مِنَ السَّمَا‌ءِِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاء يَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَا‌ء يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ) [النور: 43]. پاكیو بێ‌ گەردی بۆ ئەو خوایەی زانایە بە نهێنی و شاراوەكان. وە ئەم راستییەش شایەتییە لەسەر ئەوەی كە قورئان فەرمودەی خوای گەورەیەو موعجیزەیەكی نەمرە.



No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *