جنێودان بە هاوەڵان(ڕەزاى خوایان لێ بێت) و حوكمەكەی.....

هەر لە زۆر كۆنەوە دوژمنانی ئیسلام كەوتوونەتە دژایەتی ئیسلام وە هەموو توانایەكی خۆیان خستۆتە گەڕ بەڵام هەمیشە لە لایەن زانایانەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە.

ئەم جەماعەتە كە نەیان توانی ڕەخنە لە قورئان بگرن كەوتنە ڕەخنە گرتن و جنێودان بەوانەی قورئانیان گواستۆتەوە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی لەم ڕێیەوە گومان بخەنە دڵی خەڵكەوە و بڵێن ئەو كەسانەی دینیان بۆ ئێوە گواستۆتەوە كەسانێكی خراپن،ئێوە چۆن دینتان لێ وەرگرتوون
هەر لەم ڕێیەوە دژایەتی زۆری هاوەڵانی پێغەمبەریان(دروودی خوای لێ بێت) دەست پێ كرد.
ئەگەر بڕوانیتە كتێبەكانی مێژوو پڕیەتی لە درۆ و بوهتان بۆیان.
بەڵام بەداخەوە زۆر لە مسوڵمانان كەوتوونەتە ئەو داوەوە و ئەوانیش دەستیان كردووە بە قسە ووتنی ناڕەوا بەرامبەر هاوەڵان وەباسكردن و ڕۆچوون لە اختلافی نێوان هاوەڵان.
وەیان تانەدان لێیان یان وەسفكردنیان بەوەی دنیا ویست بوون یان بێ عیلم بوون و زۆر شتی تر..
بۆیە تیشكێك دەخەینە سەر ووتەی زانایان لەم بارەیەوە:

سەرەتا پێناسەی (السب)بكەین
السب:هو الكلام الذي يقصد به الانتقاص والستخفاف وهو ما يفهم من السب بعقول الناس على اختلاف إعتقاداتهم كالعن و التقبيح،ونحوهما-الصارم المسلول(٥٦١) ابن تيميه
واتە بریتیە لە ووشەیەك كە مەبەست لێی كەمكردن و سوكردنە كە خەڵكی وا لێی تێ بگەن كە لە گەڵ عادەت و تەقالیدیان ناگونجێت وەك نەعلەت و سوكردن و شتانی تر.....
قسە ووتن بە هاوەڵان چەند جۆرێكه:
١-ئەوانەی كە پێیان وایە كافر بوون یان فاسق بوون واتە تانەدان لێیان لە (كاری دینیدا).
٢-ئەوانەی كە پێیان وایە بەخیل بوون یان دنیایان خۆشوویستووە یان سیاسەت و حوكمڕانیان نەزانیوە واتە (كاروباری دنیایی).

حوكم دەربارەیان:
١-دەربارەی تاقمی یەكەم:(وأما من جاوز ذلك إلى أن زعم أنهم ارتدوا بعد رسول الله صلى الله عليه وسلم إلا نفراً قليلا لايبلغون بضعة عشر نفساً أو أنهم فسقوا عامتهم فهذا لاريب أيضاً في كفره،لأنه مكذب لما نصه القرأن في غير موضع من الرضا عنهم والثناء عليهم بل من يشك في كفر مثل هذا فإنه كفر متعين)الصارم المسلول
واتە:هەر كەسێك زیادەڕەوی بكات و لای وابێت كە هاوەڵان دوای پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لێ بێت)پەشیمان بوونەتەوە لە دین تەنها كەمێكیان نەبێت كە ناگەن بە چەند نەفەرێك و دە كەس یان پێی وابێت كە فاسق بوون ئەمەش هیچ گومانی تیا نیە كە كوفرە،چونكە ئەمە بە درۆ دانانی قورئانە لە چەندین شوێندا كە نیشانەی ڕازی بوونی خوای تیایە و ستایش دەكرێن بۆیە هەر كەس گومانی هەبێت كە ئەوە كوفرە ئەوا ئەوەش كوفرێكی ڕوونە)
٢-دەربارەی تاقمی دووەم:(وأما إن سبهم سباً لا يقدح في عد التهم ولا في دينهم،مثل:وصف بعضهم بالبخل و الجبن أو قلة العلم أو عدم الزهد،ونحو ذلك -فهو يستحق التأديب والتعزير،ولا نحكم بكفره بمجرد ذلك وعلى هذا يحمل كلام من لم يكفرهم من العلماء(الصارم المسلول)
وذكر ابو يعلى من الأمثلة على ذلك إتهامهم بقلة المعرفة بالسياسة.(الصارم المسلول)
واتە:ئەو كەسانەی كە هاوەڵان تاوانبار دەكەن بە شتێك كە دینی نەبێت وەك بەغیلی وكەم عیلمی و كەم زوهدی و هتد...ئەوا ئەمجۆرە كەسانە پێویستە فێری ئەدەب بكرێن و خەڵكیان لێ ئاگادار بكرێتەوە بەڵام بە كفر حوكم نادرێن مادام ئەوانیش هاوەڵانیان بە كفر حوكم نەداوە.
بە گشتی دەبێت مسوڵمان بیرو باوەڕی دەربارەی هاوەڵان بەم شێوەیە بێت كە امامی احمد باسیكردووە
(لايجوز لأحد ان يذكر شيئاً من مساوئهم ولايطعن على احد منهم بعيب ولا ينقص فمن فعل ذلك فقد وجب على السلطات تأديبه و عقوبته،ليس له أن يعفو عنه بل يعاقبه و يستتيبه فإن تاب قبل منه وإن ثبت عليه عاد بالعقوبة وخلده الحبس حتى يموت أو يراجع)طبقات الحنابلة و الصارم المسلول
واته:بۆ هیچ كەس ڕەوا نیە شتێك دەربارەی هاوەڵان بڵێت نیشانەی تانە لێدان و كەمكردن وسوكردنیان بێت ،هەر كەس وایكرد پێویستە لەسەر حاكمی ووڵات ئەدەبی بكات و سزای بدات و بۆی نیە لێی خۆش بێت بەڵكو واجبە عقوبەی بدات و تۆبەی لێ وەرگرێت گەر وای كرد تۆبەی لێ وەردەگیرێت بەڵام گەر پەشیمان نەبۆوە پێویستە سزا بدرێت و سجن بكرێت تا ئەمرێت لە ناویدا یان دەگەڕێتەوە و تۆبە دەكات.


سەرچاوە/  کتێبی اعتقاد اهل السنة فی الصحابة

د.محمد بن عبدالله الوهیبی

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *