خودا قه‌ده‌ری وابوو بیکه‌م که کردم چۆن ده‌بێت تاوان بار بم!؟
الحمدلله العليم الخبير ، ذو الحكمة في الخلق والتدبير ، يخلق مايشاء ويفعل مايريد ، له الحمد على ما قدر وحكم ، وله الشكر على ما قضى وأبرم ،
الحمدلله الذي وسعت رحمته الوجود ، وعم فضله كل موجود ، والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين ؛محمد بن عبدالله الرسول النبي الأمين ،وعلى آله وأصحابه الصادقين الصابرين معه في كل الميادين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين،
الحمدلله الذي وسعت رحمته الوجود ، وعم فضله كل موجود ، والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين ؛محمد بن عبدالله الرسول النبي الأمين ،وعلى آله وأصحابه الصادقين الصابرين معه في كل الميادين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين،
خودا له‌چاره‌نوستی نوسیوه که‌واته هه‌رچی بیکه‌یت بێ سووده هه‌مووی نوسراوه و ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌یت .
خودا له چاره‌نوسی من نوسیویه‌تی ببم به کافر هه‌رکات بووم به کافر ئه‌مه جێ به‌جێ بوونی ویستی خوایه، ئیتر من چۆن ده‌بێت تاوان بار بم!
دوژمنانی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانان له دیین بکه‌نه ده‌ره‌وه ڕێگه‌ییه‌کی زۆر چاوێشکارانه ده‌گرنه‌به‌ر بۆ له‌خشته بردنی خه‌ڵک و به‌ربه‌ستێکیش له موسوڵمان بوونی که‌سی ناموسوڵماندا.
ئه‌م چاوێشکارییهش له یه‌که‌ک له گۆشه‌کانی باوه‌ڕه ئه‌گه‌ر که‌سی موسوڵمان باوه‌ڕی پێنه‌بێت گاور ده‌بێت و گاوریشی پێ موسوڵمان نابێت مه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌م خاڵه نه‌بێت، ئه‌م خاڵه‌یان (القضاء والقدر )ه.
ئه‌و گومانانه و ئه‌م جۆره ژه‌هره ده‌ڕێژن به‌نێو موسوڵمانان له بێ ئاگایی خۆمانه، ئه‌م گومانانه تازه نیین به‌ڵکو تازهکراوهن و مه‌یدانه‌که گونجاوه و بارودۆخه‌که قهبوولیهتی به‌هۆکاری سه‌رقاڵ کردنی موسوڵمانان به دونیا و به‌لاوه شیرن بوونی له‌دڵدا.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م جۆره گومانانه‌دا ده‌ڵێین :
ئه‌م کار‌و کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ویستی خۆیانه، به‌زۆری خودا پێیان ئه‌نجام نادات به‌ڵکو ئازادن له چاکه یاخود له خه‌راپه چوونکه خودای په‌روه‌ردگار ڕفتاره‌کان بۆ به‌نده‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێت : (لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ )التکویر28
واتا: بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآخِرَةَ )آل عمران152
واتا : هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته،
وه له‌ئایه‌تێکی تردا(فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ )الکهف29
واتا: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت،
وه مرۆڤ هه‌ست به‌م جیاوازیه ده‌کات له‌نێوان شتێک به‌ویستی ئه‌وه یاخود دور له‌ویستی ئه‌و.
بۆ نمونه :
که‌سێک له‌سه‌ر بان دێته خوار به پێیژه به‌ئاگاداری و ده‌زانێت ئه‌مه به ویستی خۆییه‌تی و دێته خوار له‌سه‌ر بان.
به‌ڵام که‌سێک له‌ناکاو له‌سه‌ر بان ده‌که‌وێته خواره‌وه به‌بێ ویستی خۆی ده‌زانێت ئه‌م که‌وتنه خواره‌وه ئه‌و نه‌یویستوه به‌ڵام بوو.
که‌واته جیاوازی هه‌ییه له نێوان ئه‌م دوو هاتنه خواره‌وه‌یه.
وه مرۆڤ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر توشی نه‌خۆشی بڕمیزی ببێت ئه‌وا میز دێته خوارێ بێ ویستی ئه‌و،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت ئه‌وکات میز نایه‌ته خوار مه‌گه‌ر به ویستی ئه‌و نه‌بێت.
هه‌موو کاره‌کانی مرۆڤ ده‌زانێت و د‌رکی پێ ده‌کات کاوه‌یان به ویستی ئه‌وه و کاوه‌یان له ده‌روه‌ی ویستی ئه‌و داییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مشدا خودای په‌روه‌ردگار به ڕه‌حمی خۆی زۆر کردار هه‌ن خۆمان ده‌یکه‌ین خودا بۆخۆی ده‌یگێڕیته‌وه و عه‌فومان ده‌کات.
بۆنمونه :
پێشه‌وامان ده‌فه‌رمووێت درودی خوای له‌سه‌ر بێت: (هه‌رکه‌سێک بیری چوو له‌وکاته‌ی که به‌ڕۆژوه شتی خوارد و خوارده‌وه باله‌سه‌ر ڕۆژوه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌مه ڕزقێکه‌و خوا داویه‌تی پێی )
به‌نده خواردن و خواردنه‌که‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام چونکه ئاگای له‌خۆی نه‌بوه خودا هۆشی بردوه به ویستی ئه‌و نه‌بوه ئاگای له‌خۆی نهمابوه خوا تاوانباری ناکات .
ئه‌م که‌ونه هه‌مووی مولکی خوداییه وه هیچ شتێک به‌بێ ئه‌مری خودا ناکرێت، که‌واته بونی بڕوادار و بونی کافر بێ باوه‌ڕ به ئه‌مری خوداییه ؟
له وه‌ڵامدا به‌ڵێ.
که‌واته چاره‌سه‌ری مرۆڤ چی بێت ئه‌گه‌ر خودا له‌سه‌ری نوسیبێت تۆ ده‌بێت گاوه‌ر بیت و لاڕێ بیت؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و که‌سه هیدایه‌ت ده‌دات که شایه‌سته‌ی هیدایه‌ته ئه‌و که‌سه‌ش گومڕا ده‌کات که خۆی به‌دوای گومڕاییه،
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموووێت : (فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ)الصف5 واتا: جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا.
وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت : (فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ۙ وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ۚ)المائدة13
واتا: ئینجا به‌هۆی(پاش گه‌ز بوونه‌وه‌و) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بۆ په‌یمانه‌که‌یان نه‌فره‌تمان لێ کردن وه دڵه‌کانیانمان گێڕا به دڵێکی ڕه‌ق و وشك وته‌و فه‌رمووده‌ی خوا لاده‌ده‌ن له شوێنه‌کانی خۆی وه له بیریان کرد به‌شێکی زۆر له‌وه‌ی کا ئامۆژگاری کرابوون پێ ی.
خوای په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌رده‌خات هۆکاری گومڕا بوون به‌نده خۆییه‌تی، وهبهنده نازانێت چاره‌نوسی چی ده‌بێت تا ڕوونه‌دات، چونکه چاوی نه‌بڕیوه‌ته ئه‌و په‌رتوکه‌ی چاره‌نوسی تیا نوسراوه ئیتر پاڵ بکه‌وێت و بڵێت ئه‌وه‌ی بۆم نوسراوه هه‌ر ئه‌و ده‌بێت.
ئه‌و نازانێت ئاخۆ پیاو چاکه یاخود پیاو خراپ، بۆ ڕێگه‌ی خه‌راپی گرتۆته به‌ر و ده‌ڵێت ئه‌مه قه‌ده‌رمه!
بۆ ڕێگه‌ی ڕاست ناگریته به‌روو بڵێیت خوا منی هیدایه‌ت داوه و هیدایه‌تی بۆمن نوسییوه؟!
بۆیه شێخ ده‌فه‌رمووێت مرۆڤ ئازاده و توانادار ه (فالإنسان في الحقيقة له قدرة وله اختيار ) ئینجا نمونه‌ی قه‌ده‌ر وه‌ک نمونه‌ی ڕزق وایه وه‌ک نمونه‌ی زانست و زانیاری وایه.
بۆ نمونه:
ئه‌م به‌نده‌ییه ئه‌ندازیاره وه ئه‌وه‌ی تریان خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ره‌تای نییه بۆ ؟
چوونکه ئه‌وی یه‌که‌م هه‌وڵیدا و خوێندی ئه‌وی تریان ته‌مبه‌ڵی کرد‌و پاڵی لێنایه‌وه، ده‌کرێت هه‌ردوکیان نهچوبانایه به‌رخوێندن و پاڵکهوتبانایه به‌ته‌مای قه‌ده‌ر دواتر ئه‌ندازیار ئه‌ندازیار ده‌رچوبوایه بێ خوێندن؟
بێ گومان نه‌خێر.
قه‌ده‌ری یه‌که‌م خوێندی و بوو به ئه‌ندازیار بوڵام قه‌ده‌ری دووه‌م نه‌ی خوێند و دوا که‌وت.
نمونه‌ی تر :
ڕزق له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایک بوون ڕزقه‌که‌ت بڕاوه‌ته‌وه ئینجا که‌واته له ماڵ پاڵ بکه‌وه چ زۆر چ که‌م ڕزق بڕاوه‌ته‌وه بۆ پاڵ ناکه‌ویته سه‌ر قه‌ده‌ر؟
به‌یانی زوو بۆ دوکان ده‌کیته‌وه؟
بۆ کرێکاری ده‌که‌یت؟
مه‌گه‌ر هه‌مووی له‌قه‌ده‌ر نه‌نوسراوه؟
بێ گومان به ویستی مرۆڤه هه‌وڵی مرۆڤه بۆیه سه‌یرکه‌ن هه‌ریه‌ک له ئێمه خۆر هه‌ڵات و خۆر ئاوای جیهان ده‌کین به‌دوای ڕزقدا و ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر قسمه‌ت بێت .
دوا ڕۆژیش به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی مرۆڤه ویستی مرۆڤه تێکۆشانی مرۆڤه بۆ دواڕۆژ به‌ته‌مای قه‌ده‌ر وازی لێ ناهێنێت و پاڵ بکه‌وێت.
یاخود چۆن هه‌وڵی ڕزقی دونیا ئه‌دین که‌چی نوسراوه به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی ڕزقی دواڕۆژمان ده‌ده‌ین ئه‌و ڕزق نه‌بڕاوه‌یه‌و ده‌مێنێت به پێچه‌وانه‌ی ڕزقی دونیا.
نمونه‌ی تر:
مه‌رگ به‌ده‌ست خوداییه نه‌زیاد ده‌کات وه نه‌که‌م ده‌کات ئه‌مه باوه‌ڕی هه‌موو باوه‌ڕدارێکه، ڕۆژی له‌دایک بوون ڕۆژی وه‌فاتیشی دیاریکراوه،
ئه‌ی بۆ ئه‌گه‌ر نه‌خه‌ۆش ده‌که‌ویت هه‌رچی پزیشکه ده‌یکه‌یت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیش بێت تا نه‌مریت،
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ته‌مه‌نه‌که‌ت ده‌ستنیشان کراوه، بۆ پاڵناکه‌ویت و بڵێی قه‌ده‌ری من دیاری کراوه که‌ی ده‌مرم؟
چۆن هه‌وڵی سه‌لامه‌تی ڵاشهت ده‌ده‌یت و به‌دوای دونیاوه‌یت به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی سه‌لامه‌تی دواڕۆژت و چاره‌نوسی نادیارت ببه.
نمونه‌یه‌کی تر:
تۆ ڕێبوارێکی دوو ڕێگات که‌وتۆته به‌رده‌م ڕێگایی یه‌که‌م زۆر به‌کورتی و ئاسان دهتگهییهنێت و سه‌لامه‌ته،
ڕێگای دووه‌م زۆڕ به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌تگه‌یه‌نێت و زۆر دووره و مه‌ترسیداره ، کاوه ڕێگه ده‌ست نیشان ده‌که‌یت؟
بێگومان ڕێگای یه‌که‌م. بۆ ڕێگای دووه‌م ده‌ستنیشان ناکه‌یت و بڵێیت قه‌ده‌رم وابوو ڕوو بکه‌مه ئه‌م ڕێگاییه؟
ئه‌م نمونانه زۆر به‌ڕاشکاوی ئه‌م گومانانه‌مان بۆ پوچه‌ڵ ده‌که‌نوه به‌ڵام جاری وا هه‌ییه هه‌وا و هه‌وه‌سی مرۆڤ بڕیار به‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دات و چاودێری عه‌قلی ده‌کات،
به‌ڵام که‌سی بڕوادار ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه بێت عه‌قلی بڕوادار ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌وا و ههوهسیهوه بێت،
چوونکه واتای ته‌واوی عه‌قل خاوه‌نه‌کی گرێ ده‌دات دوری ده‌خات له‌م شتانه‌ی که زه‌ره‌ری پێده‌گه‌یه‌نێت.
بۆیه ده‌ڵێین که‌سی بێ باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر هه‌رچی زانست و زانیاری هه‌یه بزانێت ئه‌وجار بێ عه‌قڵه ئه‌گه‌ر عاقڵ بوایه خۆی له‌مه‌ترسی دۆزخ قورتار ده‌کرد. زۆربه‌ی زۆری تاوانباران که بێ فه‌رمانی خوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌یگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌ده‌ر و قه‌ده‌ری تێوه ده‌گلێنن که‌تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامدا ئه‌ڵێت قه‌ده‌رم وابوو وابکم ناتوانم له‌قه‌در ڕا بکه‌م.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه هیچ واتایه‌ک بگهییهنێت ته‌نها واتای بۆگه‌نی نییه‌تی که‌سه‌که خۆییه‌تی و وه‌ڵامه‌که هه‌رلای خۆییه‌تی .
بۆ ئه‌گه‌ر پاڕه‌ی لێ بدزرێت ناڵێیت ئه‌مه قه‌ده‌ری خوا وابوو !
به‌ڵکو ده‌بیینین به‌هه‌موو شێوه‌ییه‌ک هه‌وڵ ده‌دات و پرسیار ده‌کات به‌ڵکو په‌نا بۆ دادگا ده‌بات.
بۆ واده‌کات ؟! بۆ بۆقهدهر وازی لێ ناهێنت؟!
چۆن وازی له‌به‌ندایه‌تی خوا هێناوه با له‌مشدا بڵێت قه‌ده‌ری خودا وابوو پاڕهکانم بدزرێن.
خوای په‌روه‌ردگار که‌مرۆڤه‌کانی دروست کرد دوو توانا دوو قه‌ده‌ری تیادا دروست کردوه که توانای هه‌یه کافر بێت وه ده‌توانێت موسوڵمان بێت.
بۆییه دوو ماڵیشی بۆ داناوه ماڵێک له به‌هه‌شت ماڵێک له‌دۆزه‌خ خوا په‌نامان بدات هه‌ریه‌ک له ئێمه دوو ماڵمان هه‌ییه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (إنا هديناه السبيل إما شاكرا وإما كفورا )الانسان 3
واتا : به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
که‌واته مرۆڤه‌کان ئازادن به‌ئازادی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن یان فه‌رمان ئه‌که‌ن، بۆیه خودا داوامان لێ ده‌کات باوه‌ڕ بێنین وه خۆمان له کوفر دور بگرین ئه‌گه‌رنا خودا ده‌توانێت هه‌موو خه‌ڵک به یه‌ک ووشه (کن) هه‌مووی موسوڵمان بکات بۆییه په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت : (وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً )المائدة48 واتا: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه،
به‌ڵام دونیا به‌هه‌شت نییه به‌ڵکو شوێنی تاقی کردنه‌وه‌ییه به‌باش به خه‌راپ.
وه‌ڵامێکی تر :
خودای په‌روه‌ردگار بۆ هه‌ر شتێک هۆکارێکی داناوه،
بۆ نمونه :
ئه‌گه‌ر که‌سێک بییه‌وێت نه‌مامێک بنێژێت ده‌ستده‌کات به‌خاک کێڵان و ئاودان تا نه‌مامێک بڕوێنێت،
یاخود که‌سێک بییه‌وێت مناڵی بێت ده‌چێت ژن دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی ده‌ستکه‌وێت،
به‌م شێویه وه‌هه‌روه‌ها که‌سێک بیه‌وێت بچێت بۆ به‌هه‌شت ده‌بێت چی بکات پاڵ بکه‌وێت و بڵێت خوا له چاره‌ی نوسیوم؟
نه‌خێر هه‌رکه‌سێک تۆسقاڵێک هۆشی لایخۆی بێت ئه‌مه وڵامه‌که‌ی ده‌بێت:
ده‌بێت ئیمان بێنم و کرده‌وه‌ی چاک بکه‌م تا بتوانم بچم بۆ به‌هه‌شت.
ئه‌گه‌ر یه‌که‌ک بڵێت من ده‌مه‌وێت مناڵم هه‌بێت به‌ڵام ژن ناییهنم ! ئه‌گه‌ر خودا بۆمنی نوسیبێت ئه‌وه قسمه‌تم ده‌بێت .
مرۆڤایه‌تی چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌م جۆره که‌سه؟ بێ گومان به گه‌مژه‌ترین که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێت .
به‌هه‌مان شێوه که‌سێک دوور له ڕێگه‌ی خودا بێت و بڵێت ئه‌گه‌ر خودا له‌چاره‌نوسی نوسیوم بچم بۆ به‌هه‌شت ئه‌وه ده‌چم بۆ به‌هه‌شت ئه‌م جۆره که‌سه‌ش هه‌مان که‌سایه‌تی گهمژهکهییه به‌ڵام له‌بابه‌تێکی تر.
وه‌ڵامێکی تر:
ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارکردنی قه‌ده‌ر و پاڵکه‌وتن به‌ته‌مای قه‌ده‌ر دروست بێت ئه‌وا بوونی په‌رتوکه ئاسمانییه‌کان و بوونی پێغه‌مبه‌ران بێ واتاییه، بۆ ؟
چوونکه به‌حیسابی ئه‌م گه‌مژه‌ییه مرۆڤه‌کان به‌زۆری ده‌بێت کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ن هیچ له‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه نییه به‌ڵکو قه‌ده‌ره .
که‌واته مرۆڤه‌کان ڕۆژی دوایی به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ییه ده‌توانن وه‌ڵامی خودا بده‌نه و بڵێن خوداییه تۆ پێغه‌مبه‌رانت ڕه‌وانه کرد بۆمان و هیچ سودێکیان نه‌بوو به‌ڵکو ئێمه‌ت به‌زۆری کرد به باوه‌ڕدار و بێ باوه‌ڕ کافر.
به‌ڵام خودا له وه‌ڵامی ئه‌مه‌نه‌دا ده‌فه‌رمووێت : (رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا )النساء 165 واتا : پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه) که مژده‌ده‌رن (به ئیمانداران) و ترسێنه‌رن بۆ (یاخیه‌کان)، تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت (له‌سه‌ر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون، بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه.
ئه‌م ئاییه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌ی ئاشکراییه له‌سه‌ر پوچه‌ڵی ئه‌م گومانه.
وه‌ڵامێکی تر :
پوچه‌ڵی ئه‌م گومانه و ناڕه‌وایی له‌م ئایه‌ته‌شدا به‌ڕونی دیاره خوای گه‌وره و دلۆڤان ده‌فه‌رمووێت : (مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ)المدثر42-46
واتا : ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!
سه‌یری وه‌ڵامی دۆزه‌خیان بکه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن چی !
(قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ@ وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ @وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ @ وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ)
واتا: به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین. . خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی. ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین. ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.
بینیتان موسوڵمانان هیچ له‌م گومانانه‌ی لێره به‌کاری دێنن له‌وێ له دۆزه‌خ خوا په‌نامان بدات به‌کاری ناهێنن ناڵێن خودای تۆ ئێمه‌ت به‌م ده‌رده بردوه ئه‌مه له‌قه‌ده‌ر نوسیوته ده‌بێت ئێره شوێنمان بێت.
بۆیه ده‌بێت موسوڵمان ئاوه‌ڕ له‌م جۆره گومانانه نه‌داته‌وه به‌ڵک و که گوێی له فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر سه‌روه‌رمان ده‌بێت بڵێت به‌ڵێ خودایه فه‌رمانی تۆم به‌رگوێ که‌وت و ده‌ست به‌جێ جێ به‌جێی بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له‌باسی بڕواداراندا ده‌فه‌رمووێت (إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ )النور51 واتا : به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوون. بۆییه موسوڵمانان تا به چاکی شاره‌زای ئه‌م باسه ببین ده‌بێت زۆر به وردی ئه‌م بابه‌ته بخوێنین و تێی بگه‌یین بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی ناحه‌زی ئیسلام به‌ره‌و تاریکایی بێ سنور نه‌مان به‌ن و وێلمان بکه‌ن سه‌رگه‌ردان ببین. بۆیه به‌گوێره‌ی توانا باسی قه‌ده‌ر تاو توێ ده‌که‌ین به تێگه‌یشتنی پێشینانمان له پیاو چاکان ( السلف الصالح)
سه‌ره‌تا ئه‌م خاڵه یه‌که‌که له‌م شه‌ش خاڵه‌ی له‌باسی ئیماندا هاتوه، به‌ڵام ئه‌م خاڵه له دوو ووشه پێک هاتووه (القضاء) وه (القدر)ههرووشهییهک له‌مانه واتایه‌که ده‌گه‌ییه‌نێت.
(القضاء) واتا : بڕیار ( الحکم)،
بریتیه له بڕیاری خودای پاک و بێ گه‌رد سه‌باره‌ت به درووستکراوه‌کانی و هێنانه وجودیان وه‌ک ئه‌مه‌ی که له ئارادایه .
(القدر) واتا : ده‌ستنیشان کردن، نه‌خشه کێشان (التقدیر)،
بریتییه له ده‌ستنیشانکردن و نه‌خشه‌کێشانی په‌روه‌ردگار بۆ دروستکراوه‌کانی له زانستی خۆیدا.
که‌واته گرینگی ئه‌م خاڵه له گۆشه‌کانی باوه‌ڕدا وا ده‌رده‌که‌وێت باوه‌ڕ بوونه به زانستی خودا پێش بوونی ڕوداو به‌ڕوداو،
وه نه‌خشه‌و ده‌سهه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار ده‌رده‌خات که‌هیچ شتێک ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له ویستی ئه‌ودا .
پێویسته بزانیت :
له‌باسی (القضاء) وه (القدر)دا ده‌بێت باوه‌ڕت به چوار خاڵ هه‌بێت،
به‌واتایه‌کی تر(القضاء) وه (القدر) به چوار بله‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
1- زانست (العلم)،
ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت خوای په‌روه‌ردگار زانیاری هه‌ییه بهشت پێش ئه‌وه‌ی ڕوبدات و دوای ڕودانیش خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَلَا أَصْغَرَ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ )یونس 61 ،
واتا : هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه گه‌ردیله‌یه‌ک بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.
2- نوسین(الکتابة)،
ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت خوای په‌روه‌ردگار به زانستی خۆی هه‌رچی ڕووداو گۆڕانکاری روده‌دات له دروستکراوه‌کانیدا به‌گشتی له نوسراوێکی تایبه‌ت تۆماری کردوه و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانکاریانه ڕوو بده‌ن هه‌رله‌سه‌ره‌تای بوونه‌وه‌ردا، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ)الحدید 22 .
واتا : هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه.
3- ویست (المشيئة )،
ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت ویستی خوا گشتییه هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستن ( ئاگادار به عه‌لمانی دوژمنی خوا له‌م خاڵه ژه‌هره‌که‌ی ده‌ڕێژێت)بۆیه هیچ جم‌و جۆڵێک نه‌له زه‌وی و نه له ئاسمانه‌کان ڕونادات ئه‌گه‌ر له‌ویستی خودا دانه‌بێت، خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا )الانسان 30 .
واتا : ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا.
4- به‌دیهێنان (الاجاد)،
ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت هه‌موو شت له دروست کراوی خواییه و خوا خاوه‌نییه‌تی، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ) الرعد16 . واتا : الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.
بێگومان ئه‌مه باوه‌ڕی بڕوادارانی ڕاسته‌قینه‌یه و باوه‌ڕی ئه‌و کهسانهییه که له‌دونیا و دوا ڕۆژدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بن وه هه‌رکه‌سێک له بڕوا داران له‌م چوار خاڵه‌ی ئاماژه‌مان بۆی کرد لهگوماندابێت با زوو به‌ئاگابێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ته‌وبه بکات .
لێره جه‌نگی شوێنکوتوانی سه‌له‌ف له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی ئیسلام ده‌ست بێ ده‌کات و درۆ و چاوهشهکاریهکانییان به‌رچاو ده‌خرێت و پوچه‌ڵ ده‌کرێنه‌وه به‌ویستی خودای دلۆڤان.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت نابێت هیچ که‌س پاساو بێنێته‌وه بۆ سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار گوایه ویستی خوا وایه خوا وای نوسیوه له چاره‌نوسمدا،
خوای په‌روه‌ردگار به‌م شێوه به‌درۆزنیان دێنێته‌وه و ده‌فه‌رمووێت : (سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ۖ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ) الا‌نعام 148
واتا: له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باو‌و باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.
به‌واتای تر ئه‌وی هه‌ڵساوه به‌بێ فه‌رمانی خودا ئایه چاوی گێڕاوه به‌و نوسراوه‌ی که‌لای خودای په‌روه‌ردگار پارێزراوه به‌م کاره ناڕه‌واییه‌ی ده‌بێت هه‌ڵبسێت بۆیه ئه‌نجامیدا؟
ئه‌ی بۆ ڕێگای مزگه‌ت ناگریت بڵێ قه‌ده‌ری خوا وابوو من ڕێگای مزگه‌وت بگرم بۆیه گرتوومه،
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان واجبه فه‌رمانه‌کانی خوا جێ به‌جێ بکه‌ین و خۆمان له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی دور بگرین، فه‌رمانی ئه‌وه‌مان پێنه‌کراوه بچین به‌دوای قه‌ده‌ری خوا بگه‌ڕێین تا بزانین چۆنه و چی بۆ ئێمه بڕیار داوه ئه‌مانه نهێنین و ته‌نها لای خودای گه‌وره و میهره‌بان ڕوونه و ئاشکراییه .
ئینجا ئه‌م گومانه تازه نییه به‌ڵکو له لاواز بوونی موسوڵمانان و زاڵبوونی کوفر به‌سه‌رمانداو دورکه‌وتنه‌وه‌مان له ئیسلامدا ئه‌م جۆره گومانانه تازه ده‌بنه‌وه و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
بۆییه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به قوڵتر بچیینه ناخی بابه‌ته‌که‌وه چوونکه ئه‌م باسه چه‌ندین پرسیاری لێ دروست ده‌بێت مه‌به‌ستم چه‌ندین گومانی لێ مه‌زه‌نده ده‌کرێت به‌پێوه‌ری که‌سێکی ناشاره‌زا له دین یاخود ئیمان لاواز.
امام الطحاوي ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێت : (وأصل القدر سر الله تعالى في خلقه لم يطلع على ذلك ملك مقرب ولا نبي مرسل والتعمق والنظر في ذلك ذريعة الخذلان ).
واتا : قه‌ده‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا نهێنی خوای په‌روه‌ردگاره له دروستکراوه‌کانیدا ئه‌م نهێنیه‌ش نه‌هیچ فریشته‌یه‌کی نزیک له خودا‌و نه هیچ پێغه‌مبه‌رێکی هه‌نێردراوی خوا پێیده‌زانێت و بینیویه‌تی، ئینجا له‌م باسه قوڵبونه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر ڕێگایه‌که بۆ له ڕی ده‌رچوون و شه‌رمه‌زاریه.
( ئه‌و قه‌ده‌ری په‌یوه‌سته به مرۆڤ زانایان ده‌فه‌رموون سێ جۆره )
1- نوع لا قدرة على دفعه أو رده،
2- نوع لا قدرة للعبد على إلغائه ولكن في إمكانه تخفيف حدته،
3- نوع للعبد القدرة على دفعها وردها،
به‌ویستی خوا یه‌که به یه‌که له‌م سێ خاڵه به کوردی به به‌ڵگه‌وه باسی لێوه ده‌کین بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاکی ئه‌م باسه‌مان بۆ به‌ر چاو بێت و ناحازی ئیسلام به کوێرمان نه‌زانن ده‌ستمان بگرێن بۆ کاوه هه‌ڵدێر هه‌یه دهوێمان هاوێن.
1- نوع لا قودرة للعبد علی دفعه او رده .
واتا جۆرێکیان به‌نده ده‌سه‌ڵاتی به‌رگری نیه وهنهدهتوانێت قه‌بوڵی نه‌کات، وه‌ک دروست بوونی گه‌ردوون، یاساکانی بونه‌وه‌ر، مردن ، له‌دایک بوون، شێوه ،ڕزق و ڕۆز،...
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : (وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ)ی‌س38 واتاخۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ)ال عمران185 واتا : هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت،
وه ده‌فه‌رمووێت: (اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ )الرعد26 واتا: هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) وه(فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ )الانفطار8 واتا: له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.
وه‌چه‌ندین ئایه‌تی تر له‌م شێوه‌یه یاخود به واتایێکی تر باس له‌م جۆره قه‌ده‌ره ده‌کات که مرۆڤه‌کان ناتوانن به‌رگری لێ بکه‌ن و له‌ده‌ستی به‌نده‌کان نییه ناتوانن ده‌ستکاری بکه‌ن،
ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره که ده‌ڵێین قه‌ده‌ری خوا وابوو ویستی خوا وابوو ئه‌م جۆره‌یان به‌نده‌کان مرۆڤه‌کان تییایدا تاوان بار نابن چوونکه له ده‌ره‌وه‌ی توانی ئهوانهوهییه وه له عه‌داله‌تی خوای میهرهبانیشدا هه‌رشتێک له‌توانای مرۆڤدا نه‌بێت داوای لێ‌ناکات.
2- نوع لا قودرة للعبد علی الغائه ولکن في امکانه تخفیف حدته وتوجیهه. ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره‌یان به‌نده ناتوانێت لایبه‌رێت به‌ڵام ده‌توانێت توندییه‌که‌ی هێور لێبکاته‌وه و وه‌ک و مه‌به‌ست به‌کاری بێنێت.
وه‌ک : ڕه‌وشته بۆ ماوه‌ییه‌کان، ئاره‌زوه‌کان،هاوڕێیاتی، کۆمه‌ڵگا......،نمونه‌ی ئاره‌زوه‌کان جنس خودای په‌روه‌ردگار به‌قه‌ده‌ری خۆی ئه‌م ڕه‌وشته‌ی له مرۆڤه‌کاندا وه‌دی هێناوه ئینجا چ نێر یاخود مێ مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی له چاکه‌دا به‌کار بێنێت وه‌ک پێشه‌وامان درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت (وفي بضع أحدكم أجر ) مسلم واتا له‌به‌کار هێنانی به حه‌ڵالی پاداشتی ده‌بێت.
وه‌هه‌روه‌ها هاوڕێیاتی قه‌ده‌ری خوا مرۆڤه‌کانی وا دروست کردوون به ته‌نیا نه‌ژن به‌ڵکو ده‌بێت تێکه‌ڵ بێت و پێویستی به هاوڕێیاتی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م قه‌ده‌ره مرۆڤ ده‌توانێت وه‌ک و چاک به‌کاری بێنێت خوای په‌روه‌ردگار داوامان لێ ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ )التوبة119 واتا :
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ك ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
خوا ده‌توانێت بۆخۆی ئه‌و داوایه‌مان لێ نه‌کات و له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیان دامان بنێت ئینجا ئه‌گه‌ر خودا وای کرد!
ئه‌وکات من به ویستی خۆم نه‌بووم به‌ویستی خودا بوو به‌ڵام لێره خودا ئازادم ده‌کات من ده‌ستنیشانی هاوڕێیاتی ده‌که‌م به‌ڵام بیرت نه‌چێت پێش ئه‌وه‌ی من ده‌ست نیشانی هاوڕێیاتی بکه‌م خوا ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرم بۆ هاوڕێیاتی. کۆمه‌ڵگا به‌هه‌مان شێوه ویستی خوا وایه کۆمه‌ڵگا هه‌بێت به‌ڵام که له‌م کۆمهڵگایتدا ناڕه‌حه‌تیت و دینداریت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت واجب ده‌بێت جێی بهێلیت ناتوانی قه‌ده‌ری بوونی کۆمه‌ڵگا نه‌هێلیت به‌ڵام ده‌توانیت به‌جێی بێلیت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی چاکتر وه‌ک ڕوداوه‌که‌ی پیاو کوژه‌که سه‌د که‌سی کوشت .....
3- نوع للعبد القدرة علی دفعها وردها.
ئه‌م جۆره‌یان به‌نده ده‌توانێت به‌رگری بکات له‌م جۆره قه‌ده‌ره و جێ به‌جێی نه‌کات، ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره ده‌گرێته‌وه که‌په‌یوه‌سته به کرده‌وه خۆویسته‌کان و داواکارییه شه‌رعیه‌کان (بالأعمال الاختيارية والتكاليف الشرعية ) ئه‌م قه‌ده‌ره‌یه پاداشت و سه‌زای له‌سه‌ر وه‌رده‌گریت،
ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره له توانای تۆدایه بیکه‌یت یاخود نه‌یکه‌یت تۆ سه‌ربه‌ستییت له‌سه‌ره‌تادا وه له‌کۆتییدا،
بۆ نموونه : نوێژ ، ڕۆژوو له‌توانای تۆدایه ده‌توانیت بیکه‌یت یاخود نه‌یکه‌یت تۆ سه‌ربه‌ستییت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیاندا ئه‌وه پاداشتی ئهنجامدانهکهیت وه‌رده‌گریت وه‌ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیت تیا کرد سه‌زای خۆت وه‌رده‌گریت به‌ڵام بیرت نه‌چێت خوا زانیاری هه‌یه به تۆ و ڕه‌فتاری تۆش پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ت ئه‌نجام بده‌یت یان وه‌لای بنێیت خوا ده‌زانێت کاوه هه‌ڵده‌بژێریت،
وه‌ده‌مه‌وێت ئه‌و زانیاریه‌ش به‌لای خۆته‌وه گڵۆل بده‌یت زانینی خوا به تۆ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕه‌فتارێکت به چاک یا به خه‌راپ نه‌پاداشت وه‌نه سه‌زای له‌سه‌ر مسۆگه‌ر ناکرێت تا بۆخۆت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت .
ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره ئه‌م باسه‌ش وه‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت وه‌لانانی قه‌ده‌ری خوا به قه‌ده‌ری خوا(رد الأقدار بالأقدار) چۆن؟
برسییه‌تی قه‌ده‌ری خوداییه خۆراکیش قه‌ده‌ری خوداییه برسیه‌تیمان به خۆراک ڕه‌وانده‌وه،
ده‌رد و نه‌خۆشی قه‌ده‌ری خوداییه ده‌رمان به‌هه‌مان شێوه قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگاره بۆیه له پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌پرسن (يا رسول الله أرأيت أدوية نتداوى بها ورقى نسترقي بها أترد من قدر الله شيئا؟ فقال رسول الله صلی الله علیه وسلم : هي من قدر الله ) مسند امام احمد وه زاد العاد ب3 لا36 .
ئایه پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئێمه به‌کاری دێنین یاخود ئه‌م ڕوقیه شه‌رعییه‌ی به‌سه‌ری دادهخوێنین هیچ له قه‌ده‌ری خوا که‌م ده‌کاته‌وه ؟ پێشه‌وامان له وڵامدا ده‌فه‌رمووێت: ده‌رمانه‌که یاخود ڕوقیه‌که ئه‌مانه قه‌ده‌ری خودان .
ئینجا جۆری سهیهمه زیاتر که‌وا به‌نده‌کان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه له دوا ڕۆژدا چوونکه خودای په‌روه‌ردگار پرسیار ده‌کات من توانام دا به‌تۆ بیکه‌یت بۆ نه‌تکرد یاخود توانام دابه‌تۆ که بتوانیت دورگر بیت و نه‌یکه‌یت بۆ کردت .
باوه‌ڕی بروادار به‌رامبه‌ر قه‌ده‌ری خودا
چه‌ند خاڵێک هه‌ییه پێویسته که‌سی بڕوادار له‌خۆیدا وه‌دی بێنێت تا به بڕوادار پێناسه بکرێت،
1- باوه‌ڕت هه‌بێت به ( الله)وه به‌ناوه پیرۆزه‌کانی و کرداره جوانه‌کانی. ئه‌میشیان به‌م شێویه هیچ شتێک وه‌کو خودا نییه (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ) الشوری11 .
واتا: هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه.
نه له خودی خۆی وه‌نه له کرده‌وه‌کانی خۆی وه‌نه له ڕه‌فتاره‌کانی خۆی له دروستکراوه‌کانی ده‌چێت.
بۆیه زانایان ده‌فه‌رموون (ما خطر ببالك فهو على خلاف ذلك ) هه‌رشتێک به‌خه‌یاڵتا هات له چۆنیه‌تی خودا خودا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شتهوهییه له‌م شته ناکات .
وه خودا وه‌هیچ له دروستکراوه‌کانی ناکات وه سیفه‌ته‌کانی خودا‌ش دانیان پیا بنێیت .
2 – سوربوون له‌سه‌ر شتی به‌خشه‌نده و چاک، چوونکه که‌سی موسوڵمان به‌رده‌وام لهچاکهییه وه چاکه بهنداییهتی خوداییه سه‌ره‌تاکه‌شی له نییه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆییه امام احمد به عبدالله کوڕی ده‌فه‌رمووێت: کوڕم نییه‌تت خێر بێت تا تۆ نییه‌تت خێر بێت ئه‌وا له نێو خێر داییت.
3- پشت به‌خوا به‌ستن،چونکه سور بوون له‌سه‌ر چاکه پێویستی به پاڵپشتی خوداییه هه‌ر خودا‌ش پاڵپشتی بڕوادارانه له دونییا و سه‌رکه‌وتویان ده‌کات.
4- دورکه‌وتنه‌وه له ته‌مبه‌ڵی و هۆکاره‌کانی پاڵکه‌وتن چوونکه ته‌مبه‌ڵی پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاکه‌و پشت به‌ستنه به خودا .
5- ئه‌گه‌ر توشی به‌ڵایه‌ک بویت ڕوو بکه‌ره خودا‌و باوه‌ڕت به‌قه‌ده‌ر هه‌بێت وه ئارامی بنوێنه به‌رامبه‌ر به قه‌ده‌ری خودا که ده‌بێت و به‌ربه‌ستی بۆ نییه، وهخوای په‌روه‌ردگار به‌رژه‌وه‌ندی تۆ له‌تۆ باشتر ده‌زانێت، وه له‌تۆ به‌زه‌یتره بۆ تۆ، وه خودای په‌روه‌ردگار هیچ شتێک بۆ بڕوادار بڕیار نادات مه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودانه‌بێت. وه‌هه‌ر پێنج خاله‌ی ئاماژه‌مان بۆی کرد له‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا وه‌دی ده‌کرێت و ئامۆژگاری پێشه‌وامانه که ده‌فه‌رمووێت : (المؤمن القوي أحب إلى الله من المؤمن الضعيف وفي كل خير احرص على ما ينفعك، واستعن بالله ولا تعجز، وإن أصابك شي‌ء فلا تقل: لو أني فعلت كذا لكان كذا ولكن قل: قدّر الله وما شا‌ء فعل فإن لو تفتح عمل الشيطان ) مسلم
سوده‌کانی باوه‌ڕ بوون به (القضاء وه القدر )
1- به‌خشینی هێز . باوه‌ڕ بوون به‌قه‌زا و قه‌ده‌ری خودا نهێنی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانان بووه له‌هه‌موو کاتێکدا به‌سه‌ر کافران که‌چی له زۆربه‌ی جه‌نگه‌کاندا موسوڵمانا که‌متر بوونه،
به‌ڵام به‌هێز بوونه به باوهيی بهتیینیان به‌خودای په‌روه‌ردگار و یه‌قینی ته‌واویان به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوداچون وانابن ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی گوفتاری خودا بوون که‌ده‌فه‌رموێت : (قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ )التوبة51
واتا : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان)، ئه‌وزاته هه‌میشه یارو پشتیوانمانه، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن.
وه پێشه‌وامان ده‌فه‌رمووێت : (من سره أن يكون أقوى الناس فليتوكل على الله ) ابن ابي الدنیآ
واتا : کێ حه‌ز ده‌کات به‌هێزترین که‌س بێت باپشت به‌خوا ببه‌ستێت، بۆییه خالیدی ابن الولید نامه‌ییه‌ک بۆ ڕۆسته‌م به‌کرێ گیراوی زه‌رده‌شتییه‌کان ده‌نێرێت و پێیدهفهرمووێت (لقد جئتك بقوم يحبون الموت كما تحبون الحياة ) من خه‌ڵکانێکم بۆت هێناوه حه‌ز له‌مردن ده‌که‌ن چۆن ئێوه حه‌زتان به‌ژیانه.
2- سه‌ربه‌رزی. بڕوادار سه‌ربه‌رزه به باوه‌ڕه‌که‌ی به‌باوه‌ڕ بونی بهقهدهرمل بۆکهسکهچ ناکات ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری نه‌بێت چوونکه ئه‌م بڕواداره به‌لایه‌وه یه‌کلا بۆته‌وه سودگه‌یه‌نه‌ر و زایان به‌خش خوداییه ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زه‌وی ئاسمانه‌کانه خوداییه وه‌هیچ شتێک ڕونادات بێ ئه‌مری ئه‌و(أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)الاعراف54 واتا : ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆز‌و گه‌وره‌یه زاتی (الله) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
ئیتر له‌دوای خودای په‌روه‌ردگار مڵ بۆکه‌س دانانوێنێت.
3- ڕه‌زامه‌ندی و قه‌ناعه‌ت هاتن.که‌سی بڕوادار ئارامی دایده‌گرێت له‌به‌ر ڕه‌حمی خودا و داتپه‌روه‌ر خودا بۆییه امامی عمر ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت (والله لا أبالي على خير أصبحت أم على شر لأني لا أعلم ما هو الخير لي ولا ما هو الشر لي) واتا سوێند به‌خودا گوێی پێناده‌م خۆش یا نناخۆش بێته ڕێم چوونکه من نازانم به‌رژه‌وه‌ندیم لهکاوهییانه.
له‌وکاته‌ی (فضیل بن العیاض) کوڕێکی لێ ده‌مرێت خه‌بریان دا پێی و داییه قاقای پێکه‌نیین ووتیان ڕه‌حمه‌تی خودات لێ بێت ئه‌ڵێین کورت مردوه و پێده‌که‌نیت له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ئاییه به‌وه ڕازی نه‌بم که خودا بڕیاری داوه بۆم و ڕازی بوه.
4- خۆگری له‌کاتی به‌ڵا و موسیبه‌تدا . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ)التغابن11
واتا: به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.
سه‌رچاوه:
الرسالة في القضاء والقدر، ابن العثیمین رحمه الله
ده‌نگی قورئان
وه‌چه‌ندین ماڵپه‌ڕ
نسأل الله تعالى أن يعفو عن المسلمين أجمعين، وأن يوفقنا لما يحبه ويرضاه، إنه القادر على ذلك ومولاه، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين، والحمد لله رب العالمين
کوڕی پاک
Kuri_pak@yahoo.com
ليست هناك تعليقات: