ماناى ئەو ووتەیەى ئیبن عومەر (ڕەزاى خواى لێ بێت) چییە کە فەرمویەتى: پیاوان و ئافرەتان بەیەکەوە دەستنوێژیان دەشت؟

پرسیار: لە کیتابى الوضوء لە کتێبەکەى ئیمامى بوخارىدا هاتووە فەرمودەکەى عبدالله ى کوڕى عومەر کە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا(صلى الله علیه وسلم) پیاوان و ئافرەتان بەیەکەوە دەستنوێژیان دەشت,

جا هەندێک کەس ئیستیغلالى ئەم فەرمودەیەى کردووەو کردویەتى بە بەڵگە لەسەر ئەوەى ئافرەت بۆى هەیە قژ و دەموچاوو قۆڵ و قاچەکانى (ئەو ئەندامانەى کە لە دەستنوێژدا دەشۆردرێت) دەربخات بەرامبەر پیاوان, هیوادارم وەڵامى ئەمە بدەنەوە..
وەڵام:
الحمدلله..
یەکەم: ئەو فەرمودەیەى براى پرسیارکەر لە بارەى تێگەیشتن و ماناکەى پرسیویەتى عبدالله ى کوڕى عومەر گێڕاویەتییەوەو فەرمویەتى: (كَانَ الرِّجَالُ وَالنِّسَاءُ يَتَوَضَّئُونَ فِي زَمَانِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَمِيعاً) رواه البخاري ( 190 ) .
واتە: پیاوان و ئافرەتان لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا(صلى الله علیه وسلم) بەیەکەوە دەستنوێژیان دەشت.
هەروەها ئەبو داود(80) و ابن ماجه(381) ریوایەتیان کردووە بە لەفزى: (كُنَّا نَتَوَضَّأُ نَحْنُ وَالنِّسَاءُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ نُدْلِي فِيهِ أَيْدِيَنَا).
واتە: ئێمەى پیاوان لەگەڵ ئافرەتان لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا(صلى الله علیه وسلم) لە یەک قاپدا دەستنوێژمان دەگرت و دەستمان دەخستە ناوى.
دووەم: زانایان جیاوازن دەربارەى ئاراستەکانى ئەم فەرمودەیەو سێ بۆچونیان هەیە:
یەکەم: مەبەست پێى کۆبونەوەى پیاوان و ئافرەتان نییە لەیەک کات و ساتدا بۆ دەستنوێژ شتنەکە, بەڵکو ڕونکردنەوەى ئەوەى تیایە کە شوێنى دەستنوێژ گرتن و ئەو ئاوەى دەستنوێژیان لێ گرتووە یەک جێگاو یەک ئاو بووە, بەوەى کاتێ پیاوان لە دەستنوێژ شتنەکە بوونەتەوە ئافرەتان هاتون و دەستنوێژیان گرتووە, ئەمەش ووتەى سحنونە لە مالیکییەکان, مەبەستى ئیبن عومەریش لە باس کردنى ئەمە بریتیى بووە لە: ڕوونکردنەوەى ئەوەى ئەو دەفرو قاپەى لە حەوز و ئاوێک هەڵدەکێشرێت و دەستنوێژى لێ دەگیرێت ئەگەرچى دەستیشى تێ بخرێت پیس نابێت, وە ئەگەر ئافرەتانیش دەستنوێژى لێ بگرن کاریگەرى نییە لەسەر پیس بوونى ئاوەکە.
دووەم: مەبەست بە ئافرەتان لە فەرمودەکەدا بریتییە لە هاوسەرەکانى خۆیان و مەحرەمەکانیان, ئەمەش ووتەى ولى الدین العراقى یە کە ڕەحمەتى خواى لێ بێت فەرمویەتى: (أطلق ابنُ عمر في حديثه وضوء النساء والرجال جميعاً ، ولا شك أنه ليس المراد به الرجال مع النساء الأجانب ، وإنما أراد الزوجات أو من يحل له أن يرى منها مواضع الوضوء ، ولذلك بوب عليه البخاري " باب وضوء الرجل مع امرأته "). طرح التثريب ( 2 / 39 ) .
 واتە: ئیبن عومەر بە موطلەقى لە فەرمودەکەدا باسى لە دەستنوێژ گرتنى ئافرەتان و پیاوان بەیەکەوە کردووە, وە گومانى تێدا نییە مەبەست بە پیاوان لەگەڵ ئافرەتانى نامەحرەم نییە, بەڵکو مەبەستى هاوسەرەکانى خۆیان بووە یان ئەو کەسانەى کە بۆى دروستە ئەندامەکانى دەستنوێژیان  ببینێت, هەر بۆیە ئیمامى بوخاریش بابێکى بۆ ئەم فەرمودەیە کردۆتەوە بە ناونیشانى: (بابى دەستنوێژشتنى پیاو لەگەڵ هاوسەرەکەىدا).
سێیەم: لە فەرمودەکەدا باسى ڕووداوێک دەکات کە پێش تەشریع بوونى حیجاب لەسەر ئافرەتان ڕووى داوە, ئەمەش تەرجیحى ئیبن حەجەرە ڕەحمەتى خواى لێ بێت کە فەرمویەتى: (والأولى في الجواب أن يقال : لا مانع من الاجتماع قبل نزول الحجاب ، وأما بعده : فيُختص بالزوجات والمحارم) . فتح الباري ( 1 / 300 ) ، وتبعه الشوكاني في نيل الأوطار (1/43) .
واتە: وە ڕاسترین وەڵامیش بۆ ئەمە ئەوەیە بوترێت: ئەگونجێت پیاوان و ئافرەتان بەیەکەوە کۆبوبێتنەوە بۆ دەستنوێژشتن لە یەک جێگادا پێش دابەزینى فەرمان کردن بە حیجاب, بەڵام دواى دابەزینى فەرمانى حیجاب: تایبەتە بە دەستنوێژ گرتن لەگەڵ هاوسەرو مەحەرەمەکانى خۆیاندا.
جا ئەگەر بۆچونى یەکەم یان دووەم یان سێیەم بوترێت: ئەوە ماناى فەرمودەکە بەو جۆرە نییە کە شەرع ڕێگاى دابێت بە ئافرەت قۆڵ و قاچەکانى و سەرى لەبەردەم پیاوانى بێگانەدا دەربخات! ئەم قسەیەش کەسیک نایڵێت کە لە شەرع و ئەحکامەکانى تێگەیشتبێت, وە زانایانیش یەکدەنگن لەسەر حەرامێتى دەرخستنى ئەو ئەندامانە بەرامبەر پیاوانى بێگانە, وە هەرگیز گونجاو نییە شەرعى پاک لە هەموو ئەحکامەکانیدا سوور بێت لەسەر داپۆشینى ئافرەتان و دوورکەوتنەوەیان لە پیاوان بە گشتى و بە تایبەتى لە کاتى ئەنجامدانى گەورەترین عیبادەتدا کە نوێژە بەوەى هانى بدات نوێژەکەى لە ماڵەوە بکات و لە ڕیزى یەکەم دوور بکەوێتەوەو دەرگایەکى تایبەتى بۆ دابنێ تا لێوەى بێتە ناو مزگەوت و هانى بدات تا دواى سڵاودانەوەى ئیمام زوو لە مزگەوت بچێتە دەرەوە, پاشان بێت دەرخستنى قاچ و قۆڵەکانى و سەرى بۆ بە ڕەوا دابنێ کە لە بەرمبەر پیاوانى بێگانەدا لە کاتى دەستنوێژ گرتندا دەریان بخات!
وە لەبەر ئەوەى لە کاتى کۆبونەى پیاوان و ئافرەتان لەیەک جێگادا بۆ دەستنویش شتن دەگونجێت پیاوان هەندێک لە ئەندامەکانى ئافرەتان ببینن لەکاتى ئەنجامدانى دەستنوێژ شتیاندا هەر بۆیە عومەرى کوڕى خەطاب ڕەزاى خواى لێ بێت سزاى ئەو پیاوو ئافرەتانەى دەدا کە لەیەک جێگاو لەیەک کاتدا کۆببونایەتەوە بۆ دەستنوێژشتن, وە فەرمانى کردووە کە جێگایەکى تایبەت دابنرێت بۆ پیاوان و جێگایەکى تایبەتى تریش بۆ ئافرەتان:
عن أبي سلامة الحبيبي قال : رأيتُ عمر بن الخطاب أتى حياضاً عليها الرجال والنساء يتوضؤون جميعاً ، فضربهم بالدِّرة ثم قال لصاحب الحوض : اجعل للرجال حياضاً وللنساء حياضاً ... " . رواه عبد الرزاق في مصنفه ( 1 / 75 ) .
واتە: ئەبى سەلامەى الحبیبی فەرمویەتى: عومەرى کوڕى خەطابم بینى هات بۆ لاى حەوزێکى ئاو کە پیاوان و ئافرەتان بەیەکەوە دەستنوێژیان لێ دەشت, بە شوڵ لێیدان و پاشان بە خاوەنى حەوزەکەى فەرموو: دوو حەوز دروست بکە, دانەیەکیان بۆ پیاوان و دانەیەکیش بۆ ئافرەتان.....

والله أعلم

شێخ محمد صالح المنجد



و/ حەمزە بەرزنجى

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *