ئەو گوناهانەى هەر لە دونیادا سزاکەى دەبینیتەوە....

1-سوور بوون لەسەر دونیا:
عن زيد بن ثابت رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم):  (( من كانت همه الآخرة ، جمع الله له شمله،  وجعل غناه في قلبه ، واتته الدنيا راغمه ، ومن كانت همه الدنيا ، فرق الله عليه أمره, وجعل فقره بين عينيه ، ولم يأته من الدنيا إلا ما كتب الله له ). البيهقي و صححه الألباني في صحيح الجامع(6516).

واتە: هەرکەسێک خەمى تەنها قیامەت بێت, ئەوا خواى گەورە کاروبارى بۆ کۆدەکاتەوەو دەوڵەمەندى دەخاتە نێو دڵى و دونیاى بە جڵە کراوى بۆ دێنێتە پێشێ, وە هەرکەسێکیش خەم و خەفەتى هەر بۆ دونیا بێت ئەوا خواى گەورە هەژارى دەخاتە نێوچەوانى و هیچیشى لەو دونیایە بۆ نایەت جگە لەوە نەبێت کە خواى گەورە بۆى نوسیوە.

2-خەم خواردن لەبەر دونیا:
عن ابن مسعود رضي الله عنه قال:  قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : (( من جعل الهموم هما واحدا - هم المعاد - كفاه الله سائر همومه ، ومن تشعبت به الهموم من أحوال الدنيا لم يبال الله في أي أوديتها هلك)). البيهقي وحسنه الألباني أنظر صحيح الجامع(6189).
واتە: هەرکەسێک خەمەکانى بکاتە یەک خەم ئەویش خەمى قیامەت ئەوا خواى گەورە لە سەرجەم خەفەتەکانى تر دەیپارێزێت, وە هەرکەسێکیش خەمەکانى دونیا لەتى بکات و سەرقاڵى بکات خواى گەورە نایپارێزێت و لە هەر یەکێک لەو دۆڵانەدا تیاى دەبات.

3-ئازاردانى دایک و باوک:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (اثنان يعجلهما الله في الدنيا : البغي و عقوق الوالدين) الطبرانی وغیره عن أبی بکرة, وصححه الألبانی فی صحیح الجامع(137).
واتە: دوو تاوان هەیە خواى گەورە سزاکەى لە دونیادا بۆ پێش دەخات: ستەم و ئازاردانى دایک و باوک.

4 و 5- ستەم کردن و پچڕاندنى سیلەى ڕەحم:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ما من ذنب أجدر أن يعجل الله تعالى لصاحبه العقوبة في الدنيا مع ما يدخر له في الآخرة من البغي وقطيعة الرحم) صححه الألبانی فی السلسلة الصحیحة (918)
واتە: هیچ تاوانێک نییە شیاوتر بێت کە خواى گەورە هەر لە دونیادا سزا پێش بخات بۆ خاوەنەکەى جگە لەو سزایەى بۆیان هەڵدەگرێت بۆ قیامەت بە وێنەى: ستەم کردن و پچڕاندنى سیلەى ڕەحم.

6-سوێند خواردن بە درۆ:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من قطع رحما أو حلف على يمين فاجرة رأى وباله قبل أن يموت) صححه الألبانی فی السلسلة الصحیحة (1121)
واتە: هەرکەسێک سیلەیەکى ڕەحم بپچڕێنێت یان سوێندێکى درۆ بخوات ئەوا پێش ئەوەى بمرێت سزاکەى دەبینێت.

7-خیانەت و درۆ:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ما من ذنب أجدر أن يعجل الله تعالى لصاحبه العقوبة في الدنيا مع ما يدخره له في الآخرة من قطيعة الرحم و الخيانة و الكذب و إن أعجل الطاعة ثوابا لصلة الرحم حتى إن أهل البيت ليكونوا فجرة فتنمو أموالهم و يكثر عددهم إذا تواصلوا) الطبرانی عن أبی بکرة, وصححه الألبانی فی صحیح الجامع(5705).
واتە: هیچ تاوانێک نییە شیاوتر بێت خواى گەورە هەر لە دونیادا سزا لە خاوەنەکەى بسەنێتەوە جگە لە سزایەى بۆى هەڵدەگرێت بۆ قیامەت بە وێنەى: پچڕاندنى سیلەى ڕەحم و خیانەت و ناپاکى و درۆ, وە خێراترین پاداشت لەناو چاکەو گوێڕایەلییەکاندا بۆ سیلەى ڕەحمە, بە جۆرێک خانەوادەى وا هەیە فاجیرو تاوانبارن بەڵام سەروەت و سامانیان زۆر دەبێت و ژمارەیان زیاد دەکات بەو مەرجەى پەیوەندى خزمایەتییان توند بێت.


مەبەست شارباژێڕى

ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *