بۆ ئەوانەی...پشتگیری زاڵمان ئەكەن.....
كابرایەكی دروومان هاتە لای شێخ (حسن البصري) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) و پرسی : من كابرایەكم جل و بەرگی سەربازانی ئەو كەسانە دەردوورم كەستەم كارو بێ بڕوان ئایا من بەر ئەم ئایەتە دەكەوم و لەو كەسانەم كە مەیلم داوە بەلای كافراندا كە خوای گەورە دەفەرموێت:
[وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ] (هود: 113)..؟؟
واتە: نهکهن مهیلی دڵتان لهگهڵ ئهوانهدا بێت که ستهمیان کردووه و لهخوا یاخی بوون، چونکه ئهو کاته ئاگر دهتانسوتێنێت، کهسیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، لهوهودوایش یارمهتی نادرێن.
شێخ حسن ڕەحمەتی خوای لێ بێ وەك قوتابیەكی هاوەڵان.. وەك تابیعییەك كەلە چاكترین سەردەم دایە فەرمووی : نەخێر .. تۆ مەیلت نداوە بەلای ستەم كاراندا .. بەڵكو خۆت ستەم كاری ! ئەو كەسەی پێویستیەكانت بۆ دێنێ مەیلی داوە بەلایاندا.
ليست هناك تعليقات: