ئایا پیاو له ئافره‌ت زیاتر میراتی به‌رده‌که‌وێت؟!
پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر له‌لایه‌ن ناموسوڵمانان به‌ڵکوو موسڵمانانێکی زۆریش ده‌کرێت، گوایه پیاو له ئافره‌ت زیاتر میراتی به‌رده‌که‌وێت له ئیسلامدا.
ئه‌م بۆچوونه هه‌رگیز وا نییه و ڕاست نییه. نابێ بگوترێت پیاو به‌گشتی به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی له ئایه‌ته پیرۆزه‌کانی قورئان ورد بێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌وا برا زیاتر له خوشك وه‌رده‌گرێت نه‌وه‌ك پیاو به‌گشتی.

بۆنموونه: باوکت وه‌فاتی فه‌رمووه و (٣٠٠٠٠) دیناری له‌دوا به‌جێ ماوه و میراتگر ته‌نها تۆ و خوشکهکهتن؛ به شه‌ریعه‌تی ئیسلام تۆ (٢٠٠٠٠) دینار وه‌رده‌گریت و خوشکه‌که‌شت (١٠٠٠٠).
به‌ڵام کێشه‌که ته‌نها به‌و دابه‌شکردنه کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵکوو ده‌بێت وه‌کوو یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام تۆ خه‌رجیی خوشکه‌که‌ت بکێشی جا چ نان و خان و ئاو و کاره‌با و جلوبه‌رگ و فێربوون و هاتوچۆ و چاودێریی ته‌ندروستی و ده‌روونی و هه‌روه‌ها بیده‌یته شوو. که‌وا بوو خوشکه‌که‌ت هاوبه‌شی به‌شه‌که‌ی تۆشه، ئه‌وه‌ی خوا بۆتی دیار کردبوو. جگه له‌وه‌ی ده‌بێت وه‌کوو یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام خه‌رجی خۆت و خێزانت و مناڵه‌کانیشت بکه‌یت. به‌گوێره‌ی ئه‌مه خوشکه‌که‌ت (١٠٠٠٠) دیناره‌که‌ی خۆی وه‌رگرت، که‌چی نا‌توانیت هیچی لێ بسه‌نیت؛ حه‌رامه لێت موڵکی خۆیه‌تی و له (٢٠٠٠٠) دیناره‌که‌ی تۆش بۆته هاوبه‌ش خواردن و خواردنه‌وه و هه‌رچی پێداویست هه‌یه ده‌بێت بۆی جێبه‌جێ بکه‌یت له حیسابی خۆت. که‌وا بوو کاوه‌تان زیاترتان به‌رکه‌وت له میراتهکهدا به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام؟ تۆ یان خوشکه‌که‌ت؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر خوشکه‌که‌ت شووی نه‌کردبێت و له‌گه‌ڵ تۆ بژیت. وه ئه‌گه‌ر خوشکه‌که‌ت شووی کردبێت، ئه‌وه پاره‌کانی عه‌مباره ده‌کات هه‌ڵیانده‌گرێت یان بازرگانی پێ ده‌کات و ده‌یخاته کار و خه‌رجی خوشکه‌که‌ت ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی مێرده‌که‌ی. هه‌روا به‌ڕێزت ده‌بێت خه‌رجی خۆت و خێزانت و مناڵه‌کانت دابین بکه‌یت. که‌وا بوو خوشکه‌که‌ت (١٠٠٠٠) دیناره‌که‌ی وه‌رگرت بهتهنهانی بۆ خۆی؛ که‌س له‌گه‌ڵی نه‌بوو به هاوبه‌ش، به‌ڵام تۆ له (٢٠٠٠٠) دیناره‌که خێزان و چه‌ند مناڵێکت هه‌ن له‌گه‌ڵت بوونه‌ته هاوبه‌ش له پاره‌کانت و ئه‌گه‌ر ژنت نه‌هێناوه، ده‌بێت له‌و (٢٠٠٠٠) ژنی پێ بێنیت و ماڵی پێ دانێیت. ئه‌گه‌ر هیچ نا خۆ ده‌بێت ماره‌ییی ئافره‌تێکی لێ بده‌یت. ده‌بینن ئیسلام تا چ ڕاده‌یه‌ك ئافره‌ت ده‌پارێزێت و ڕێزی ده‌گرێت؟ دانه‌ری یاسا و بنه‌ماکانی ئیسلام خوای په‌روه‌ردگاره؛ دروستکه‌ری پیاو و ئافره‌ته، هه‌روه‌ها خوای به‌خشنده و میهره‌بان زانا و دانایه به‌وه‌ی چ شتێك له یاسا و بنه‌ماکانی ئیسلام به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و دوو جۆره دروستکراوهیهتی له پیاو و ئافره‌ت. ئیسلام مافی ئافره‌تی پاراستووه له‌سه‌ر یاسا و بنه‌مای هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ریدا. ورد بۆته‌وه له‌و ئه‌رکانه‌ی که به ئافره‌تدا سپێردراوه؛ هه‌روا په‌یوه‌ستبوونی پیاو به ئیسلامدا. ئینجا به‌راوردێکی کردووه له نێوانیاندا و ده‌ستنیشانی هه‌ریه‌که و به‌شی خۆی له میراتدا به دادپه‌روه‌رییه‌کی ڕاست و دروست کوڕ که پیاوه دوو ئه‌وه‌نده‌ی کچ که ئافره‌ته وه‌ربگرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێك: ١- ئه‌و خه‌رجه‌ی له‌سه‌ر شانی پیاوه له‌سه‌ر شانی ئافره‌ت نییه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خه‌رجه له پیاوه‌وه بۆ ئافره‌ته، بۆنموونه: پیاو ده‌بێت ماره‌ییی ئافره‌ت ده‌ستنیشان بکات له‌سه‌ر داوای ئافره‌ته‌که جا چ زۆر یان که‌م. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً. واتا: ماره‌ییی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسودهیییهوه. هه‌روا ماره‌یی مافی ئافره‌ته، مافی هیچکه‌سێکی تری به‌سه‌ره‌وه نییه؛ نه مێردی و نه هیچکه‌س خۆی به‌رپرسی خهرجکردنییهتی یاخود نا له‌و کاته‌ی که پێگه‌یی و باڵغ بێت هه‌روا ژیر. ٢- پیاو واجبه له‌سه‌ری که‌وا خێزانی ومناڵه‌کانی به‌خێو بکات، به‌ڵام ئافره‌ت ئه‌رك نه‌کراوه به‌سه‌ری مێرده‌که‌ی به‌خێو بکات یا خه‌رجی ماڵ و مناڵه‌که‌ی هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت و مێرده‌که‌ی هه‌ژار؛ مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که له چاکه و خێری خۆی ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بکات. خوای به‌خشنده ده‌فه‌رموێت: لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلاَّ مَا آتَاهَا [الطلاق: ٧]. واتا: جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌که‌ی به‌خشنده بێت، ئه‌وه‌یش که که‌مده‌سته و هه‌ژاره با له‌وه ببه‌خشێت که‌وا خودا پێی داوه، چونکه خوا به‌گوێره‌ی داراییی هه‌رکه‌سێك که پێی داوه داوای به‌خشین ده‌کات. هه‌روه‌ها خوای به‌خشنده ده‌فه‌رموێت: وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ … [البقرة: ٢٣٣]. واتا: پێویستهلهسهر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی مناڵه‌که‌یه واتا باوك ڕزق و ڕۆزی و پۆشاكبه شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند بۆ دایکی مناڵه‌که و مناڵه‌کانی دابینبکات. هه‌روا پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت له دوایین حه‌جیدا که جابر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه -خوای لێ ڕازی بێت-: اتقوا الله في النساء ......... ولهنَّ عليكم رزقهنَّ وكسوتهنَّ بالمعروف. واتا : ترسی خواتان هه‌بێت زۆری له ئافره‌تان مه‌که‌ن دواتر ده‌فه‌رموێت وه له‌سه‌رتانه ئێوه‌ی پیاوان ڕزق و ڕۆزی و پۆشاکیان بۆ دابین بکه‌ن به‌ڕێکوپێکی و په‌سه‌ندی. بینیوتانه ئیسلام چۆن ئافره‌تی به‌رز کردۆته‌وه وه‌کوو تاجێك به‌سه‌ر سه‌ری پیاواندا؛ به‌ڵکوو به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵگاوه به‌گشتی. ئه‌مه هیچ یاسایه‌ك له‌خۆی نه‌گرتووه؛ له هیچ په‌ڕتوکێکی ئاسمانی یان یاسا ده‌ستکرده‌کان. له غه‌رب و ئه‌ورووپا ئه‌و خوشکه‌ی وه‌کوو برا میراتی پێ ده‌درێت ده‌بێت بژێوی خۆی به‌ڕێوه ببات؛ ئه‌و خوشکه دوور له براکه‌ی ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ش بن، ده‌بێت له خه‌رجکردندا هاوبه‌ش بن. هه‌روا براکه‌ی به‌رپرسی ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر خوشکی نه‌خۆش بکه‌وێت یان هه‌ژار و ده‌ستکورت یان قه‌رزار یاخود بمرێت، هه‌رچۆنێك بووه، ده‌بێت خۆی بژیێنێت. چبێڕێزییهکه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت ئه‌مه؟ به‌ڵێ، به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام که ئافره‌ت نیوه‌ی پیاوێك وه‌رده‌گرێت، بڕگه‌یه‌کی بنبڕ و گشتی نییه، به‌ڵکوو چه‌ند شێوه‌یه‌کی تایبه‌ته؛ قورئانی پیرۆز نافه‌رموێت خوا ڕێنموونیتان ده‌کات پیاوێك به‌قه‌ده‌ر دوو ئافره‌ت میراتی پێ بدرێت، به‌ڵکوو ده‌فه‌رموێت له مناڵه‌کانتان نێرینه به‌قه‌ده‌ر دوو مێیینه‌ی پێ بدرێت: يوصيكم الله فى أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين. که‌واته ئه‌م بڕگه‌یه هه‌موو کاتێك نییه؛ هه‌موو کاتێك پیاو به‌قه‌ده‌ر دوو ئافره‌ت وه‌رناگرێت له میراتدا. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نایه‌کسانیی میرات له‌نێوان برا و خوشك وه مێرد و ژن‌دا ده‌بینن له ئیسلامدا و ده‌یکه‌نه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ مه‌رامه گڵاوه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی خێزان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ئیسلام نامۆ بخه‌نه به‌رچاو، ئه‌مانه زۆر بێ‌ئاگان به‌ڵکوو مامۆستاکانیشیان گه‌مژه و نه‌فامن و هیچ له یاسای دابه‌شکردنی میرات له ئیسلامدا نازانن. بۆیه ته‌نها (٤) شێوه هه‌یه پیاو دووئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌ت وه‌رده‌گرێت وه زۆر زیاتر له‌و (٤) شێوه هه‌یه كه ئافره‌ت وه‌کوو پیاو به‌شی ده‌درێت له میراتدا؛ وه زیاتر له (١٥) شێوه‌ی تر ئافره‌ت زیاتر له پیاو به‌شی ده‌درێت له میراتدا و چه‌ندین شێوه هه‌یه ئافره‌ت میرات ده‌گرێت به‌ڵام پیاو هیچی به‌رناکه‌وێت و به‌شی ناکه‌وێت. ئه‌مانه یا ئه‌و یاسایانه دواتر به‌ڕێکوپێکی ڕوون ده‌که‌مه‌وه و به‌ده‌ریان ده‌خه‌م چۆن. به‌لێ، تێگه‌یشتنی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی میرات له ئیسلامدا ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌وا جیاوازی له دوور و نزیکی میراتلێگرهکهیه له پیاوان و ئافره‌تان نه‌وه‌ك جیاوازیی نێر و مێ. وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خودای لێزان و دانا. هه‌روا به لای ئه‌و کاسانه‌ی ئه‌م جۆره گومانه‌یان پێیه نادیار و شاراوه‌یه. به لای ئه‌وان گوایه ئافره‌ت که‌مایه‌تی بۆ نوێنراوه له ئیسلامدا سه‌باره‌ت به میرات. له‌ڕاستیدا دابه‌شکردنی میرات له‌نێوان پیاوو ئافره‌ت وه نێر و مێ له ئیسلامدا به سێ بنه‌مای سه‌ره‌کیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ١- ئه‌و یاسایه‌ی که پێشتر باسمان کرد برا دووهێنده‌ی خوشك وه‌رده‌گرێت نه‌وه‌ك هه‌ر پیاوێك دووهێنده‌ی ئافره‌ت میراتی بهرکهویت. به‌ڵام ئه‌و میراته‌ی که وه‌ریگرتووه ئیسلام واجبی ده‌کات له که‌سانێکی تر سه‌رفی بکات و هه‌روا لێپرسراوه‌تیی که‌سانێکی تر بگریته ئه‌ستۆی خۆی. هه‌روه‌ها لێپرسراوێتیی خوشك ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و برایه‌ی که‌وا دووئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وی وه‌رگرتوه.، ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته بۆ زیاتر ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه. ته‌نها ئه‌م خاڵه‌یه که‌سانێك به‌ده‌وریدا هه‌ڵده‌په‌ڕن و ده‌هۆڵی ئه‌وه ده‌کوتن گوایه ئیسلام مافی ئافره‌ت ده‌خوات و جیاوازی پێ ده‌کات. ٢- میراتگر چ نێر چ مێ چه‌ند نزیكتر بێت له میراتلێگر میراتی زیاتر به‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها چه‌ند دوورتر بێت له میراتلێگر که‌متری به‌رده‌که‌وێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاوڕێك له ڕه‌گه‌زی میراتگره‌که بدرێته‌وه. بۆ نمونه، کچ میراتی باوکی زیاتر به‌رده‌که‌وێت له باوکی باوکی و له دایکی باوکی کچه‌که به‌ته‌نها نیوه‌ی میراته‌که ده‌بات؛ ئه‌مه ئه‌گه‌ر میراتگر ته‌نها کچ و باوك و دایك بن. شێوه‌کانی تریش دواتر ڕوون ده‌که‌مه‌وه. ٣- جیاوازیی نه‌وه (جیل) ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی باوه‌ش بۆ ژیان ده‌کاته‌وه هه‌ڵگری کێشه و ناڕهحهتییهکانییهتی زیاتر میراتی زیاتر به‌رده‌که‌وێت له‌و نه‌وه‌یه‌ی که‌وا پشت له ژیان ده‌کات و که‌متر تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ژیان دێت؛ به‌ڵکوو بارگرانیی ئه‌ویش له‌ئه‌ستۆی که‌سانێکی تره و ئه‌مه‌ش به‌بێ جیاوازی نێوان نێرینه و مێینه. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر باوك مرد، کچ زیاتری به‌رده‌که‌وێت له دایك؛ هه‌ردووکیشیان هه‌ر مێینه‌ن. هه‌روا ئه‌گه‌ر دایك بمرێت، کچ زیاتری به‌رده‌که‌وێت له باوك هه‌رچه‌نده شیره‌خۆره بێت و سه‌رچاوه‌ی بهخێوکردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای باوکی. وه کوڕیش زیاتر له باوك میرات وه‌رده‌گرێت له كاتێكدا هه‌ردووکیشیان هه‌ر نێرینه‌ن. ئه‌و گومانه‌ی لکاندوویانه به ئیسلامه‌وه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت، دوای خوێندنه‌وه‌ی زانستی میرات له ئیسلامدا (علم الفرائض المواريث) ده‌رده‌که‌وێت دههۆڵکوتهكانی هیچ له ئیسلام نازانن. نه‌زانین و نه‌فامی به‌ری چاویانی تاریك کردووه بۆیه کورد ده‌ڵێت: "شه‌مشه‌مه‌کوێره به‌ڕۆژ دنیا نابینێت، خه‌تای خۆر نییه." بۆ زیاتر شارهزابوونتان له‌و بابه‌ته فه‌رموون میرات له ئیسلامدا. جۆری یه‌که‌می میرات له ئیسلامدا ته‌نها چوار شێوه‌ی هه‌یه پیاو دووهێنده‌ی ئافره‌ت میراتی به‌رده‌که‌وێت: ١- ئه‌گه‌ر بێت و مردوو کوڕ وکچی هه‌بێت واتا برا و خوشك مناڵی مردووه‌که بن، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: يوصيكم الله فى أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين [النساء: ١١]. واتا: له مناڵه‌کانتان نێرینه به‌قه‌ده‌ر دوو مێینه‌ی پێ بده‌ن له میراتدا. ٢- میراتلهیهکترگرتنهوه له‌نێوان ژن و مێرددا: مێرد دووئه‌وه‌نده‌ی خێزانی میرات له خێزانی ده‌گرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خێزان میرات له مێرد ده‌گرێت؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: ولكم نصف ما ترك أزواجكم إن لم يكن لهنَّ ولد فإن كان لهنَّ ولد فلكم الربع مما تركن من بعد وصية يوصينَ بها أو دين ولهنَّ الربع مما تركتم إن لم يكن لكم ولد فإن كان لكم ولد فلهنَّ الثمن مما تركتم من بعد وصية توصونَ بها أو دين [النساء: ١٢]. واتا: هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر مناڵیان نه‌بوو. خۆ ئه‌گه‌ر مناڵیان هه‌بوو، ئه‌مه چواریه‌کی میراتتان بۆ هه‌یه. ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان وه بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیار دراوه ئه‌گه‌ر ئێوه مناڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت. ئه‌گه‌ر مناڵتان له‌دوا به‌جێ مابێت، ئه‌وه هه‌شتیه‌ك بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه. ئه‌مانه هه‌موی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قهرزهکانتانه. ٣- ئه‌گه‌ر مردوو مناڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت ته‌نها دایك و باوك نه‌بێت، ئه‌مه میراته‌که ده‌کرێت به سێ به‌ش دوو به‌شی بۆ باوكێتی و به‌شه‌که‌ی تر بۆ دایكی. ٤- باوکی مردووه‌که دووهێنده‌ی دایکی مردووه‌که میرات وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر مردووه‌که كچێكی له‌دوا به‌جێ مابێت، کچه‌که نیوه‌ی میراته‌که ده‌بات و باوكی مردووه‌که‌ش سێیه‌کی به‌رده‌که‌وێت و دایکی مردووه‌که شه‌شیه‌ك. جۆری دووه‌می میرات له ئیسلامدا چه‌ندین شێوه‌ی تر هه‌یه زیاتر له‌و چوار شێوه‌یه‌ی باسمان کرد ئافره‌ت وه‌کوو پیاوی به‌رده‌که‌وێت سه‌ربه‌سه‌ر. ١- ئه‌گه‌ر مردووه‌که چ ئافره‌ت چ پیاو مناڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت یان باوکی یان نه‌وه‌کانی ته‌نها دایکی وه برا و خوشکێکی دایکی ئه‌مه ئه‌م برا و خوشکه‌ی دایکی وه‌كوو یه‌کیان به‌رده‌که‌وێت له میراتدا به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: وإن كان رجل يورث كلالة أو امرأة وله أخ أو أخت فلكل واحد منهما السدس، فإن كانوا أكثر من ذلك فهم شركا‌ء فى الثلث، من بعد وصية يوصى بها أو دين غير مضار وصية من الله والله عليم حليم [النساء: ١٢]. واتا: ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مرد و مناڵ و باوك و باپیر و برا و خوشکی دایك و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نها برا یان خوشکێکی دایكی هه‌بوو، ئه‌وا شه‌شیه‌ك به‌شی هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر برا و خوشکی دایكی له‌یه‌ك زیاتر بوون ئه‌وه هه‌مویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتهکهدا به‌یه‌کسانی ژن و پیاو؛ ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێك که ده‌کرێت و دانه‌وه‌ی قه‌رز له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به میراتگران. ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی بڕیار و فه‌رمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه. ئه‌و خوایه زانا و بهحیلموحهوسهڵهیه. ٢- ئه‌گه‌ر مردوو له دووانی زیاتر له‌دوا به‌جێ مابێت له خوشك و برا، ئه‌مه سێیه‌کیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت به‌یه‌کسانی بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. ٣- به‌شی دایك و باوك له مناڵیان ئه‌گه‌ر مرد و مردووه‌که مناڵی هه‌بێت، ئه‌وه دایك و باوکی شهشیهکیان به‌رده‌که‌وێت به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز؛ خوای پروهردگار ده‌فه‌رموێت: ولأبويه لكل واحد منهما السدس مما ترك إن كان له ولد [النساء: ١١]. واتا: شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به هه‌ریه‌ك له دایك و باوکی، ئه‌گه‌ر مردووه‌که مناڵی هه‌بێت. ٤- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد و ته‌نها مێردی و خوشکێکی خۆی له‌دوا به‌جێ مابێت، ئه‌وه هه‌ریه‌که و نیوه‌ی میراته‌که ده‌به‌ن به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. ٥- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد و ته‌نها مێردی و خوشکێکی که له باوکێتی به‌جێ مان، له‌دواییدا ئه‌وه هه‌ریه‌که و نیوه‌ی میراته‌که ده‌به‌ن به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. ٦- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و دایکی و خوشکێکی به‌جێ مان، مێرده‌که‌ی نیوه‌ی میرات ده‌گرێت و دایکیشی نیوه‌که‌ی تر به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. وه خوشکی هیچی به‌رناکه‌وێت له‌لایه‌ن [ابن عباس]ه‌وه. ٧- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و خوشکی و خوشکی تری له باوک و خوشکی تر له دایك به‌جێ مان، مێرده‌که‌ی نیوه‌ی میرات ده‌گرێت و خوشکه‌که‌یشی نیوه‌که‌ی تری میرات ده‌گرێت بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. وه ئه‌و خوشکه‌ی که له باوکێتی و ئه‌و خوشکه‌ی که له دایکێتی هیچیان به‌رناکه‌وێت. ٨- ئه‌گه‌ر پیاو مرد دوو کچی و دایك و باوکی له‌دوادا به‌جێ مان، باوکه‌که شه‌شیه‌کی به‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها دایکه‌که‌ش شه‌شیه‌ك بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. وه هه‌ریه‌ك له کچه‌کانیشی سێیه‌کیان به‌رده‌که‌وێت له میراتدا. ٩- ئه‌گه‌ر پیاو مرد به‌دوای خۆی خێزانی و دوو کچی و دایك و باوکی به‌جێ مان، ئه‌وه خێزانی هه‌شتیه‌کی به‌رده‌که‌وێت و هه‌ر کچێکی سێیه‌کی به‌رده‌که‌وێت و دایکی و باوکی هه‌ریه‌که‌ی چاره‌کێکی به‌رده‌که‌وێت بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. ١٠- ئه‌گه‌ر پیاو مرد به‌دوای خۆیدا دایکی و خوشکی و باپیری به‌جێ مان، ئه‌وه هه‌ریه‌که‌ی سێیه‌کی به‌رده‌که‌وێت بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. جۆری سێیه‌می میرات له ئیسلامدا ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له پانزه شوێن ئافره‌ت میراتی زیاتر به‌رده‌که‌وێت له پیاو. ١- ئه‌گه‌ر پیاو مرد به‌دوای خۆیدا دایکی و دوو کچی و برای به‌جێ مان، ئه‌گه‌ر مردووه‌که (٢٤٠٠٠) دیناری له دوای خۆیدا به‌جێ هێشت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێت: دایك هه‌شتیه‌کی به‌رده‌که‌وێت: (٣٠٠٠) دینار. دوو کچه‌که‌ی سێیه‌ك واته هه‌ریه‌که‌ی (٨٠٠٠) دینار: پێكه‌وه (١٦٠٠٠) دینار. براکه‌ی ئه‌وه‌ی مابوویه‌وه واتا باقییه‌كه‌ی: (٥٠٠٠) دینار. به‌و گوێره‌یه ههرکچێك (١٥٠٪)ی میراتیان زیاتر به‌رکه‌وتووه له براکه‌ی مردوو. ٢- پیاو مرد به‌دوای خۆیدا کچێك و دایکی و باوکی به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری میرات بۆ به‌جێ هێشتن، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێت: کچه‌که‌ی نیوه‌ی پاره‌که ده‌بات: (١٢٠٠٠) دینار. دایك شه‌شیه‌کی به‌رده‌که‌وێت: (٤٠٠٠) دینار. باوك شه‌شیه‌کی به‌رده‌که‌وێت: (٤٠٠٠) دینار. باقی (٤٠٠٠) دیناره‌که‌ی تریش بۆ باوك ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌سڵی مردووه‌که‌یه پشتێتی (عصب). دووباره کچه‌که (١٥٠٪) زیاتر میراتی به‌رکه‌وت له باپیره‌ی. ٣- پیاو مرد به‌دوای خۆیدا دوو کچی و دایکی و باوکی به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری میرات بۆ به‌جێ هێشتن، به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێت: هه‌ر کچه و سێیه‌کی به‌رده‌که‌وێت دایك و باوکیش شه‌شیه‌ك. کچی یه‌که‌می (٨٠٠٠) دینار
کچی دووه‌می (٨٠٠٠) دینار
باوك (٤٠٠٠) دینار
دایك (٤٠٠٠) دینار. هه‌ر کچه‌ی (٢٠٠٪) زیاتر میراتی به‌رکه‌وت له باپیری. ٤- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و دایکی و باپیر و دوو برای له باوك و دوو برای له دایکی به‌دوا به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هێشتن، به‌گوێره‌ی لای خواره‌وه میراته‌که‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت: مێرد نیوه واتا: (١٢٠٠٠) دینار دایکی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار باپیره‌ی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار دوو براکه‌ی له باوکێتی هه‌ریه‌که‌یان (٢٠٠٠) دینار دوو براکه‌ی له دایکێتی هیچیان به‌رناکه‌وێت. دایکه‌که‌ی (٢٠٠٪) زیاتر میراتی به‌رکه‌وت له هه‌ریه‌ك له‌و برایانه‌ی که له باوکێتی. ٥- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و دایکی و باپیر و چوار برای له باوك و دوو برای له دایکی به‌دوادا به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هێشتن، به‌گوێره‌ی لای خواره‌وه میراته‌که‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت: مێرد نیوه واتا: (١٢٠٠٠) دینار دایکی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار باپیره‌ی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار هه‌ر برایه‌ك له‌و چوار برایه‌ی که له باوکێتی (١٠٠٠) دینار دووبراکه‌ی تر كه له دایکێتی هیچیان به‌رناکه‌وێت. دایکه‌که‌ی (٤٠٠٪) زیاتر میراتی به‌رکه‌وت له هه‌ریه‌ك له‌و برایانه‌ی که له باوکێتی. ٦- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و دایکی و باپیر و هه‌شت برای له باوك و چوار برای له دایکی به‌دوا به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هێشتن، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه میراته‌که‌یان بهسهدار دابه‌ش ده‌کرێت: مێرد نیوه واتا: (١٢٠٠٠) دینار دایکی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار باپیره‌ی شه‌شیه‌ك واتا: (٤٠٠٠) دینار هه‌ر برایه‌ك له‌و هه‌شت برایه‌ی که له باوکێتی (٥٠٠) دینار چوار براکه‌ی تر كه له دایکێتی هیچیان به‌رناکه‌وێت. دایکه‌که‌ی (٨٠٠٪) زیاتر میراتی به‌رکه‌وت له هه‌ریه‌ك له‌و برایانه‌ی که له باوکێتی؛ واتا ههشتئهوهندهی برایه‌ك لهوبرایانهی به‌رکه‌وت. ٧- ئه‌گه‌ر یه‌کێك مرد به‌دوای خۆیدا دوو کچی و کچێکی کوڕه‌که‌ی و کوڕی کوڕی کوڕه‌که‌ی و تا کوڕی نه‌وه‌که‌ی به‌دوادا به‌جێمان و (١٨٠٠٠) دیناری بۆ به میرات به‌جێ هێشتن، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه میراته‌که دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا: هه‌ر کچێك له کچه‌کانی سێیه‌کی به‌رده‌که‌ویت؛ سههمهکهیشیان سێیه وه کچی کوڕه‌که‌ی سه‌همه‌که‌ی یه‌كه کوڕی کوڕی کوڕه‌که‌ی سه‌همه‌که‌ی دووه کچی یه‌که‌می: (٦٠٠٠) دینار
کچی دووه‌می: (٦٠٠٠) دینار
کچی کوڕه‌که‌ی: (٢٠٠٠) دینار
کوڕی کوڕی کوڕه‌که‌ی: (٤٠٠٠) دینار. که‌واته هه‌ر کچێکی (١٥٠٪) زیاتر میراتیان به‌رکه‌وت له کوڕی کوڕی کوڕه‌که‌ی. ٨- ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد به‌دوای خۆیدا دوو کچی و برا و خوشکێکیش که له باوكێتی به‌جێ مان، بۆ هه‌ریه‌ك له کچه‌کانی سێیه‌کیان به‌رده‌که‌وێت؛ ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه دوو سێیه‌ك بۆ براکه‌یه‌تی و سێیه‌كێكی تر بۆ خوشکه‌که‌ی. بۆ نموونه، مردووه‌که (٩٠٠٠٠) دیناری له‌دوا به‌جێ ما، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێت: کچی یه‌که‌می: (٣٠٠٠٠) دینار
کچی دووه‌می: (٣٠٠٠٠) دینار
براکه‌ی: (٢٠٠٠٠) دینار
خوشکی: (١٠٠٠٠) دینار. که‌واته هه‌ر کچێکی (١٥٠٪) زیاتر میراتیان به‌رکه‌وت له براکه‌ی. ٩- ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد به‌دوای خۆیدا دوو کچی و خێزانی و نه‌نکی و دوانزه برای و خوشکێکی له‌دوادا به‌جێ مان، هه‌روه‌ها (٣٠٠٠٠٠) دیناری به‌دوای خۆیدا به‌جێ هێشت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت: ههرکچهی سێیه‌کی و خێزانی هه‌شتیه‌ك و نه‌نکه‌که‌ی شه‌شیه‌ك و له‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه خوشکه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر نیوی برایه‌ك وه‌رده‌گرێت له‌و دوازده برایه‌ی. کچی یه‌که‌می: (١٠٠٠٠٠) دینار
کچی دووه‌می: (١٠٠٠٠٠) دینار
خێزانی: (٣٧٥٠٠) دینار
نه‌نکی: (٥٠٠٠٠) دینار
بۆ هه‌ریه‌ك له براکانی (١٠٠٠) دینار خوشکه‌که‌ی: (٥٠٠) دینار
هه‌ر کچێکی سه‌دجار زیاتریان به‌رکه‌وت له براکانی. وه نه‌نکی (٥٠) جار زیاتر و هه‌ره‌وه‌ها خێزانی (٥.٣٧) جار زیاتر له براکانی میراتیان به‌رکه‌وت. ١٠- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مرد به‌دوای خۆیدا مێردی و دایکی و باوکی و کچێك و کچی کوڕه‌که‌ی و کوڕی کوڕه‌که‌ی له‌دوادا به‌جێ مان، هه‌روه‌ها (٢٤٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هیشتن، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌شیان ده‌درێت: کچه‌که‌ی نیوه‌ی به‌رده‌که‌وێت، مێرده‌که‌ی چاره‌كێك، دایکی شه‌شیه‌ك و باوکی شه‌شیه‌ك، کچی کوڕه‌که‌ی و کوڕی کوڕه‌که‌ی هیچیان به‌رناکه‌وێت. کچه‌که‌ی: (١١٠٧٦) دینار
مێرده‌که‌ی: (٥٥٣٦) دینار
دایکی: (٣٦٩٢) دینار
باوکی: (٣٦٩٢) دینار
کچی کوڕه‌که‌ی هیچی به‌رناکه‌وێت کوڕی کوڕه‌که‌ی هیچی به‌رناکه‌وێت. کچه‌که‌ی نزیکه‌ی چواربهقهدهر باوکی میراتی به‌رکه‌وت و دووبهقهدهر مێرده‌که‌یشی. ١١- ئه‌گه‌ر یه‌کێك مرد چ پیاو چ ئافره‌ت و به‌دوای خۆیدا دایکی و خوشکی و نه‌نکی و برایه‌ك و خوشکێکیش که له باوكێتی به‌دوایدا به‌جێ مان و (١٨٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هێشتن، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت: دایکی شه‌شیه‌ك، نه‌نکی له‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه سێیه‌ك، خوشکی نیوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه براکه‌ی دووبهقهدهر خوشکی به‌رده‌که‌وێت. دایکی: (٣٠٠٠) دینار
نه‌نکی: (٥٠٠٠) دینار
خوشکی: (٩٠٠٠) دینار
ئه‌و برایه‌ی که لهباوكێتی: (٦٦٦) دینار ئه‌و خوشکه‌ی که له باوكێتی: (٣٣٣) دینار. خوشکه‌که‌ی زیاتر له بیستوحه‌وت جار زیاتری میرات به‌رده‌که‌ویت له زڕبراکه‌ی یان ئه‌و برایه‌ی که له باوكێتی. ١٢- ئه‌گه‌ر پیاو مرد و به‌دوای خۆیدا خێزانی و دوو کچی و دایك و باوکی به‌جێ مان و (٢٤٠٠٠) دیناری بۆ به‌جی هێشتن، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت: خێزانه‌که‌ی هه‌شتیه‌ك، دایکی شه‌شیه‌ك، باوکی شه‌شیه‌ك، هه‌ر کچێك له کچه‌کانی سێیه‌کیان به‌رده‌که‌وێت. خێزانی: (٢٦٦٦) دینار
کچی یه‌که‌م: (٧١١١) دینار
کچی دووه‌م: (٧١١١) دینار
دایکی: (٣٥٥٥) دینار
باوکی: (٣٥٥٥) دینار. به‌و شێوه‌یه هه‌ر کچیکی مردووه‌که دووبه‌رامبه‌ری باوکی مردوویان به‌رده‌که‌وێت. ١٣- ئه‌گه‌ر یه‌کێك مرد چ پیاو چ ئافره‌ت به‌دوای خۆیدا دایکی و خوشکی و باپیره‌ی به‌جێ مان، هه‌روه‌ها (١٢٠٠٠٠) دیناری بۆ به‌جێ هێشتن، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت: دایکی سێیه‌کی به‌رده‌که‌وێت و خوشکه‌که‌ی نیوه‌ی به‌رده‌که‌وێت و باپیره‌ی شه‌شیه‌ك. دایکی: (٤٠٠٠٠) دینار
خوشکی: (٦٠٠٠٠) دینار
باپیری: (٢٠٠٠٠) دینار. که‌واته دایکی مردوو دووهێنده‌ی باپیری مردووی به‌رکه‌وت. خوشکی مردووش سێئهوهندهی باپیری مردووی به‌رکه‌وت. به‌و شێوانه و چه‌ندین شێوه‌ی تریش هه‌یه ئافره‌ت میراتی به‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام پیاو هیچی به‌رناکه‌وێت. وا دیاره ناحه‌زانی ئیسلام و ده‌هۆڵکوتانی عه‌لمانییه‌ت هه‌ر له دووره‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یان کردووه. نه‌ك شاره‌زا نین، به‌ڵکوو گه‌مژه و گێلیشن و ئافره‌تی کوردی موسڵمانیش وه‌کوو خۆیان گه‌مژه و گێڵ ده‌ناسن. به‌ڵام له خهیاڵخاو زیاتر هیچی تریان پێ ناڵێین. ئێمه ده‌ڵێین ئیسلام ئاوا به‌شه‌میراتی ئافره‌تی داوه، به‌ڵام با زۆر نه‌ڵێین بۆ که‌م؛ کورد ده‌ڵێت: "شه‌مشه‌مه‌کوێره به‌ڕۆژ دنیا نابینێت، خه‌تای خۆر نییه." ئه‌مه عه‌داله‌تی خوای په‌روه‌ردگاره و ئه‌مه چۆنێتیی دابه‌شکردنی میراته له ئیسلام بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌زی نێر یا مێ، که که‌سانێکی نه‌زان و نه‌فام تۆمه‌تی پێشێلی مافی ئافره‌ت ئه‌ده‌نه پاڵ ئیسلامه‌وه. لێره‌وه ئه‌و تۆمه‌ته‌یان پووچه‌ڵه و هیچ ڕاستییه‌ك ناگه‌یه‌نێت. بۆیه زۆر له ئه‌ورووپا و خۆرئاوادا ده‌بیسین یا ده‌بینین که‌سێکی مرد و میراتێکی زۆری له‌دوادا به‌جێ ماوه له بۆ سه‌گه‌که‌ی ده‌بێت یا ئه‌و پشیله‌یه‌ی که به‌خێوی کردووه یا بۆ نۆکه‌ره‌که‌ی ده‌بێت یا بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و میراتگرانیشی لێ مه‌حرووم کردوون. میرات به‌زۆریه له ئیسلام بۆ میراتلێگر و خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانه‌که ناتوانێت که‌سیکی میراتگر بهشبڕ بکات له میراتدا. ئیسلام میراتی داناوه له چوارچێوه‌ی خێزاندا و له‌وه تێپه‌ر ناکات. هه‌ر ده‌بێت سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاست و دروست هه‌بێت که بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر میراتبهخشهکه ئه‌ویشیان به پله‌یه؛ نزیکترینیان دوای نزیكتر له مردوو و به‌و شێوه‌یه. ده‌ستنیشانکردنی میرات له ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه چاره‌ك، نیو، سێیه‌ك، هه‌شتیه‌ك، شه‌شیه‌ك، جگه له پشت ئه‌مه له هیچ یاسایه‌كدا نییه جگه له ئیسلام. له ئیسلامدا به‌شه‌میراتی مناڵ که له باوکی بۆی ماوه‌ته‌وه وه‌كوو گه‌وره بێ جیاوازی، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکوو مناڵی ناو سکی دایك وه‌کوو گه‌وره حیسابی بۆ ده‌کرێت بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز. له ئیسلامدا به‌شه‌میراتی ئافره‌ت ده‌ستنیشان کراوه؛ دایك و خێزان و کچ و خوشك و کچی کوڕ و نه‌نك و هاوشێوه‌ی ئه‌وان به‌شدارن له‌و میراته‌دا. نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکوو ئافره‌تێك موهخیرهکهی وه‌رنه‌گرتبێت له ماره‌یییه‌که‌ی، ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی میرات دابه‌ش بکرێت، ماره‌ییی ئافره‌ته‌که‌ی لێ ده‌رده‌کرێت ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌شی مارهیییهکهش بکات و به‌س. بینیوتانه ئیسلام چۆن ڕێزی ئافره‌تی گرتووه و پاراستنی مافه‌کانی کردۆته واجبێکی شه‌رعی؟! وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

كوڕی پاك
ليست هناك تعليقات: