نمونەیەك لە زەمەنی عیززەتەوە.....
ئەو زەمەنەی ئیسلام حوكم دەكات موسڵمانان لە ژێر سایەی عیززەت و سەربڵندیدا دەژین...ئەوان خەڵكی دەبەن بەڕێوە بە قورئان و سوننەت.. نەك كەسانێكی بیروباوەڕ بۆگەنی داوێن پیسی چەتەی خەڵك بێ دینكەر.
ئەوان بە دەستی بە دەستنوێژیان میللەتە چەوساوەكان ڕزگار دەكەن و ئاڵای بەهیبەتی ئیسلام بەسەر قەڵای زۆردارەكاندا دەچەقێنن و لوتیان دەشكێنن. بە نەرم و بەسۆز لەگەڵ میللەتی موسڵمانی خۆیاندا, بەڵام لە بەرامبەردا جەربەزەو جەسوور لەگەڵ دوژمنانی دین و بێ باوەڕان:
ئەوان بە دەستی بە دەستنوێژیان میللەتە چەوساوەكان ڕزگار دەكەن و ئاڵای بەهیبەتی ئیسلام بەسەر قەڵای زۆردارەكاندا دەچەقێنن و لوتیان دەشكێنن. بە نەرم و بەسۆز لەگەڵ میللەتی موسڵمانی خۆیاندا, بەڵام لە بەرامبەردا جەربەزەو جەسوور لەگەڵ دوژمنانی دین و بێ باوەڕان:
ابن الكثير(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە باسی رووداوەكانی ساڵی 187ی كۆچیدا دەفەرموێت:
هەر لەو ساڵەدا ڕۆمەكان ئەو صوڵحەیان هەڵوەشاندەوە كە لە نێوان خۆیان و موسڵماناندا بوو وە هارونە ڕەشید بەستبووی لەگەڵ (رنی) شاژنی ڕۆم كە نازناوی (أغسطە)یان لێ نابوو. ئەویش لەكاتێكدا ڕۆمەكان ئەو ژنە پاشایەیان لابردو (نەقفور)یان كردە پاشایان كە پیاوێكی ئازابوو, ئەڵێن لە نەوەی (ئال جفنە)یە, جا (رنی)یان لابردو هەردوچاویان هەڵكۆڵی, (نەقفور)یش نامەیەكی نوسی بۆ هارونە رەشید: (لە نەقفوری پاشای ڕۆموە بۆ هارون پاشای عەرەب...پاشان: ئەو ژنەپاشایەی لە پێش منەوە بوو تۆی وەك پلەی ئاغاو سەردار دانابوو وە خۆشی وەك كۆیلە, بۆیە ئەو سامانەی خۆی بۆ دەناردیت (لەجێی جزیە) كە تۆ شیاوتری هاووێنەی ئەو سامانە بنێریت بۆی!! بەڵام ئەمە بەهۆی لاوازی ئافرەتان و گێلییانەوەیە, جا كاتێ نامەكەمت خوێندەوە چی بۆ ناردویت بیگەڕێنەوەو خۆت ئازاد بكە پێی ئەگەرنا شمشێر لە نێوان ئێمەو تۆدایە).
كاتێ هارونە ڕەشید نامەكەی خوێندەوە توڕەبونێك دایگرت بەجۆرێ كەس نەیدەتوانی تەماشای بكات و قسەی لەگەڵ بكات. چواردەورەكەشی بەزەییان پێیدا دەهاتەوە لەترسی ئەوەی نەكو شتێكی بەسەربێت, پاشان داوای قەڵەمی كردو هەر لەپشتی نامەكەی خۆیان بۆی نوسی: (بسم الله الرحمن الرحیم. لە هارون پێشەوای بڕوادارانەوە بۆ نەقفور سەگی ڕۆم!!! نامەكەتم خوێندەوە ئەی كوڕی بێ بڕوا!! وەڵامیش ئەوەیە كە دەیبینیت نەك ئەوەی دەیبیستیت. ئیتر سەلام).
پاشان كەوتە ڕێو هەڵمەتی بردە سەریان هەتا گەیشتە دەرگای هرقلەو رزگاری كرد. وە كچی پاشاكەیانی گرت و لە سەروەت و سامان بەشێكی زۆری بە غەنیمەت گرت و زۆری تێك و پێكداو زۆریشی سوتاند. تا نەقفور داوای رێكەوتنی لێ كرد لەسەر ئەوەی ساڵانە خەراجێك بدات, هارونیش وەڵامی دایەوە../ البداية والنهاية10/194.
ليست هناك تعليقات: