هاوبەش دانان بۆ خوای گەورە (الشرك)

دوژمنی یەكتاپەرستی بریتییە لە شیرك, شیركیش زۆر جۆری هەیەو لە ناو ئەم ئوممەتەدا بڵاوەو چەندین بانگخوازیشی هەیە كە برەو بە شیرك و خانە شیركییەكان دەدەن و پێڕی كاروانی دۆزەخییان گەرمترو زۆرتر دەكەن,
زۆرێكیش لەو نێچیرانەی دەكەونە ناویەوە لەو موسڵمانانەن كە نوێژو ڕۆژوو چاكەی زۆریشیان هەیە, بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ] (یوسف: ١٠٦)
واتە: وە زۆربەیان باوەڕ ناهێنن بە خوا مەگەر ئەوان لەوكاتەدا هاوبەش بڕیار دەرن بۆ خوا.
جا لەبەر ترسناكی و گەورەیی ئەم گوناهە هەستاین بە ناساندنی شیرك و جۆرەكانی تا بیانناسین و خۆمانی لێ‌ بپارێزین و غەیری خۆشمانی لێ‌ ئاگادار بكەینەوە. بۆ ئەوەی بەندایەتییەكەمان ساغ و وەرگیراو بێت و ڕەنج بە خەساری دونیاو قیامەت نەبین, خوای گەورە دڵمان واڵا بكات بۆ وەرگرتنی حەق.


 كلیك بدە لە وێنەكە بۆ خوێندنەوە



ليست هناك تعليقات:


نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *