لە کاتی سەفرەو سەیران وگەشتدا، یەك نوێژ پاداشتی پەنجا نوێژی هەیە.

ڕونکردنەوە/
ئەم فەرموودەیە باس لە پاداشتێکی زۆر گەورە دەکات، کە بەهۆی تەنها یەك نوێژێکەوە بەدەست دەهێنرێت، ئەویش ئەنجامدانی نوێژە لە بیابان و دەشتدا.
هۆکاری ئەم پاداشتە زۆرە ئەوەیە کە:
(١) مرۆڤی موسڵمان کاتێك گەشت و سەیران دەکات ماندو بونێکی پێوە دیارە.
(٢) هەروەها دەگونجێت هۆکارەکەی ئەوە بێت کە دوور دەبێت لە ڕیایی و بەرچاوی، چونکە کەس نایبینێت..!!
(٣) وە دەگونجێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەو نوێژەدا مەلایئیکەتی خوای گەورە ئامادەی بێت. والله اعلم.
کەواتە پێویستە مرۆڤی موسڵمان لەکاتی سەیران و گەشتدا، ئەو پاداشتە گەورەو زۆرە لەدەست خۆی نەدات..
ليست هناك تعليقات: