ئەگەر بە ئەندازەى شاخى ئوحد ئاڵتون ببەخشیت خواى گەورە لێت وەرناگرێت هەتا...

عن ابن الديلمي: قال أتيت أبي بن كعب فقلت له: وقع في نفسي شيء من القدر, فحدثني بشيء لعل الله أن يذهبه من قلبي. قال:

لو أن الله عذب أهل سماواته وأهل أرضه عذبهم وهو غير ظالم لهم, ولو رحمهم كانت رحمته خيرا لهم من أعمالهم, ولو أنفقت مثل أحد ذهبا في سبيل الله ما قبله الله منك حتى تؤمن بالقدر, وتعلم أن ما أصابك لم يكن ليخطئك, وأن ما أخطأك لم يكن ليصيبك, ولو مت على غير هذا لدخلت النار. قال: ثم أتيت عبد الله بن مسعود فقال مثل ذلك, قال: ثم أتيت حذيفة بن اليمان فقال مثل ذلك. قال: ثم أتيت زيد بن ثابت فحدثني عن النبي صلى الله عليه وسلم مثل ذلك. رواه أحمد وأبو داود وابن ماجه, وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع برقم(5244).
واتە: هاتمە خزمەت ئوبەى کوڕى کەعب و پێم ووت: شتێک لە دەرونمدا دروست بووە لەسەر مەسەلەى قەدەر, شتێکم بۆ باس بکە بەشکم خواى گەورە ئەوەى ناو دەرونمى پێ برەوێنێتەوەو لایبەرێت.
ئەویش فەرمووى: ئەگەر خواى گەورە سزاى سەراپا ئەهلى ئاسمانەکان و زەوى بدات ئەوە ستەمى لێ نەکردوون, وە ئەگەر بەزەییشى پێیاندا بێتەوەو ئەوە لە کردەوەکانیان باشترە بۆیان, وە ئەگەر بە ئەندازەى شاخى ئوحد زێڕ لە ڕێگاى خوادا ببەخشیت ئەوا خواى گەورە لێت قبوڵ ناکات هەتا بڕوا دەهێنیت بە قەدەر و ئەوە دەزانیت کە ئەوەى توشت بووە هەر دەبوو توشت ببێت و ئەوەشى توشت نەبووە هەر دەبوو توشت نەبێت, خۆ ئەگەر لەسەر بیروباوەڕێکى ترى جگە لەمە بمریت دەچیتە دۆزەخەوە.
دەفەرموێت: پاشان چوومە خزمەت عبدالله ى کوڕى مەسعود و حوزەیفەى کوڕى یەمان و زەیدى کوڕى ثابت یش هەر هەمان شتیان پێ ووتم.

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *