(کوڕ) یان بوو...یان (کچ)؟.....

ئەمە ئەو پرسیارەیە زۆر کەس لە کاتى بیستنى لە دایک بوونى منداڵێکدا دەیڵێت.. بێ ئەوەى بزانێت منداڵ بەخششى خواى گەورەیە جا کوڕ بێت یان کچ...

لە کاتێکدا زۆر خانەوادە هەن گرفتارن بە دەست منداڵێکى نوقسان و نەخۆشەوەو بیریان لاى ئەوە نییە کوڕە یان کچ...
ئەمەش پاشماوەى ئەو سیفاتە نەفامێتىیەییە کە خەڵکى سەرجەمى جاهیلى بە عەیب و عاریان دەزانى کچیان ببێت و لە کاتى هەواڵ پێدانیان بە بوونى کچ بێتاقەت و خەمبار دەبوون و سەرەنجامیش هەوڵیان دەدا زیندەبەچاڵى بکەن..

با بزانین هاوەڵان ڕەزاى خوایان لێ بێت هەرگیز ئەم پرسیارەیان کردووە؟

عن كثير بن عبيد قال: (كانت عائشة (رضي الله عنها) إذا ولد فيهم مولود- يعني: في أهلها- لا تسأل: غلاماً ولا جارية؟ تقول: خُلق سوياً؟ فإذا قيل: نعم. قالت: ((الحمد لله رب العالمين)). قال الشيخ الألباني: حسن الإسناد موقوفا, أنظر صحيح الأدب المفرد (2/13) باب من حمد الله عند الولادة إذا كان سوياً ولم يبال ذكراً أوأنثى برقم(956/1256).
واتە: عائیشە(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) عادەتی وابوو ئەگەر لە منداڵ و ساوایەكیان ببوایە- واتە لە ناو كەس و كاریدا- پرسیاری نەدەكرد: ئایا كوڕە یان كچ, بەڵكو دەیفەرموو: ئایا لەش ساغ و بێ‌ نوقسانییە؟ ئەگەر بیانوتایە: بەلێ‌, دەیفەرموو: حەمدو سوپاس بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان.

حەمزە بەرزنجى

No comments:


نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *